وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

بێگەرد تاڵەبانی: سەرخستنی گشتپرسی بە ئەركی یەكێتی دەزانین

لەلایەن مەحموود یاسین کوردی 11/9/2017
بێگەرد تاڵەبانی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان
بێگەرد تاڵەبانی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان

رووداو- هەولێر

بێگەرد تاڵەبانی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە هەڤپەیڤینێك لەگەڵ رووداو رایدەگەیەنێت "گۆڕان هەڵوێستی لە بارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان گۆڕاوە و داوای رێككەوتنی 5 قۆڵی و 3 قۆڵی پێشوەختە دەكات".

تاڵەبانی كە هاوكات ئەندامی سەركردایەتی یەكێتییە، جەخت لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان لە رۆژی دیاریكراوی خۆی دەكاتەوە و  دەڵی "یەكێك لە كارە گرنگەكانی پەرلەمان لەگەڵ حكومەت دەستكاریكردنی مووچە دەبێت".

رووداو: ئەنجامی كۆبوونەوەی شاندی سەركردایەتی یەكێتی لەگەڵ گۆڕان و كۆمەڵ چی بوو؟

بێگەرد تاڵەبانی: یەكێك لە داواكارییە سەرەكییەكانی یەكێتی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا كاراكردنەوەی بێ‌ مەرجی پەرلەمان بووە، لە نەخشەڕێگای یەكێتیش بە روونی ئەوە خرابووە روو، خۆشتان دەزانن پارتی مەرج و بەربەستەكانی لە بەردەم كاراكردنەوەی پەرلەمان لابرد، لە حاڵەتی كاراكردنەوەی پەرلەماندا پێویستی دەكرد سەركردایەتی روئیای رۆشن بێ‌، چونكە كۆمەڵێك پرۆژە و یاسای گرنگ هەن كە پێویست دەكات فراكسیۆنی یەكێتی كاری لەسەر بكات، لە پێش هەمووشیانەوە بژێویی خەڵك، سەركردایەتی یەكێتی حەوت داواكاری هەبوو. ئێمە بە راشكاوانە بە گۆڕان و كۆمەڵمان راگەیاندووە ئەگەر پارتی ئەو داواكاریانەی ئێمە پەسەند بكات، پەرلەمان كارا دەكەینەوە.

  گۆڕان داوا دەكەن لە دەرەوەی پەرلەمان رێككەوتنی سیاسی بكرێ


رووداو: ترسی گۆڕان لە هاتنە پێشەوە لەو پرۆژەیەی یەكێتی چی بوو؟

بێگەرد تاڵەبانی: ئەوان پڕۆژەكەی یەكێتییان پێ باش بوو، بەڵام گۆڕان ئێستا هەڵوێستی گۆڕاوە و دەیانەوێ‌ لە دەرەوەی پەرلەمان رێككەوتنێكی سیاسی بكەن و ئینجا پەرلەمان كارا بكەنەوە. شاندی گۆڕان بە ئێمەیان راگەیاندووە پێش ئەوەی پەرلەمان كارا بكرێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو كارانەی لە ماوەی رابردوو بەرامبەر پەرلەمان كراوە دووبارە نەبنەوە، دەبێ رێككەوتنێكی پێنج قۆڵی بكرێت، ئەگەر نەشكرا رێككەوتنێكی سێ‌ قۆڵی.

رووداو: بۆچی بۆچوونیان گۆڕیوە؟

بێگەرد تاڵەبانی: گوتیان بارودۆخەكە گۆڕاوە و ئەو شێوازە داخستنەی دەرگای پەرلەمان ترسی دروستكردووە كە جارێكی دیكە دووبارە ببێتەوە.

رووداو: لە كۆبوونەوەی رۆژی 10/9/2017 ی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی بڕیار درا تا رۆژی 14ی ئەم مانگە پەرلەمان كارا بكرێتەوە، ئێوە داوای دوا هەڵوێستتان لە گۆڕان و كۆمەڵ كرد؟

بێگەرد تاڵەبانی: بۆچوونی ئێمە و گۆڕان لەبارەی میكانیزمی جێبەجێكردنی حەوت خاڵەكە جیاوازە. سەركردایەتی یەكێتی ئێمەی راسپاردووە كە ئەو پرەنسیپ و خاڵانەی لە دوایین كۆبوونەوە پەسەند كراون، لە نێو هۆڵی پەرلەمان و بە تەوافوق لەگەڵ لایەنەكانی دیكە پەسەند بكرێن، بەڵام ئەوان داوای رێككەوتن لە دەرەوەی پەرلەمان دەكەن، دواتر پەرلەمان ئەركەكانی خۆی جێبەجێ بكات، ئومێد دەكەین لەو چەند رۆژەی ماوە لەگەڵ گۆڕان و كۆمەڵ بە دەستەی سەرۆكایەتی ئێستا پەرلەمان كارا بكرێتەوە. چونكە كاری پەرلەمان دەستەجەمعییە.
  كۆمەڵ خواستی گەڕانەوەی بۆ پەرلەمان هەبوو


رووداو: لەو دوو كۆبوونەوەیەتان لەگەڵ گۆڕان و كۆمەڵ هەستتان بە جیاوازیی داواكاری و بۆچوونەكان لە بارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان كرد؟

بێگەرد تاڵەبانی: من جیاوازییەكی ئەوتۆم نەبینی، كۆمەڵ خاڵەكانی یەكێتی پێ باش بوو، ئەوەی هەستم كرد كۆمەڵ خواستی گەڕانەوەی بۆ پەرلەمان هەبوو.

رووداو: ئێوە لەگەڵ پارتی داوای بەڕێوەچوونی دانیشتن دەكەن؟

بێگەرد تاڵەبانی: نەخێر ئێمە بە تەنیا ئەو داوایە ناكەین، بەڵكو سەرجەم فراكسیۆنەكان بۆ ئەوەی پەرلەمان دەست بە دانیشتنەكانی خۆی بكات، نەك تەنیا بۆ یەك دانیشتن و دەركردنی یاسای ریفراندۆم، بەڵكو ئەركی چاودێریی خۆی ببینێ‌ و ئەو یاسا گرنگانەی هەن پەسەندیان بكات، یان هەمواریان بكاتەوە. لە پێش هەمووشیانەوە دەستكاریكردنی سیستەمی مووچە كە بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە.

رووداو: جێگری سەرۆكی پەرلەمان وەردەگرن؟

بێگەرد تاڵەبانی: جارێ‌ باسی ئەوەمان نەكردووە، بەڵام مەكتەبی سیاسی بڕیار لەسەر چی بدات ئێمە پێوەی پابەند دەبین.

رووداو: زۆر باسی مووچە دەكەن، خۆ حكومەت ئەگەر داهاتی هەبێ‌ بۆ چاوەڕێی كاراكردنەوەی پەرلەمان دەكات؟
 پاشەكشەمان لە هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان نەكردووە

بێگەرد تاڵەبانی: دەمەوێ‌ دوور لە موزایەدە لەسەر ئەو بابەتە قسە بكەم، ئێمە لەگەڵ شارەزایان، لەگەڵ جێگری سەرۆكوەزیران گفتوگۆ دەكەین لەسەر بنەمای گۆڕانكاری لە داهات، پێویست دەكات پێداچوونەوە بە پاشەكەوتی مووچە بكرێت، هەر بۆیە لە دوای كاراكردنەوەی پەرلەمان، هەوڵی بەڕێوەچوونی دانیشتنی حكومەت و پەرلەمان لەسەر پاشەكەوتی مووچەی دەدەین، چونكە داهاتی حكومەت و نرخی نەوت گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە.

رووداو: زۆر تانە لە یەكێتی دەدرێت كە پاشەكشەی لە پرۆژە هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كردووە؟

بێگەرد تاڵەبانی: ئێمە پاشەكشەمان لە هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان نەكردووە. بۆ ئەو مەبەستە بە پێویستی دەزانین بە تەوافوقی نێوان فراكسیۆنەكانی پەرلەمان ئەو بابەتە یەكلایی بكرێتەوە، چونكە خۆتان دەزانن لە دوای دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بۆ پرسی یاسای سەرۆكی هەرێمی كوردستان نەمانتوانی رێژەی یاسایی دانیشتنەكە تەواو بكەین، كەواتە دەبێت رێكبكەوین بۆ ئەوەی یەكلایی بكەینەوە.

رووداو: لە ماوەی رابردوودا زۆر ناوی تۆ لە دانیشتنی 19ی ئاب دەهێنرا كە گوشارت لە سەرۆكی پەرلەمان كردووە؟
  لە دانیشتنی 19ی ئاب پەشیمان نیم

بێگەرد تاڵەبانی: ناوهێنانی ئێمە بێویژدانییەكی گەورەیە، چونكە كارێكی هەڵەمان نەكردووە، من لە دانیشتنی 19ی ئاب پەشیمان نیم، پەرلەمان لەسەر ئەو دانیشتنە پەكنەخراوە، لە دوای كۆبوونەوەی 19ی ئاب پرسی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان چووە دەرەوەی گۆڕەپانی پەرلەمان، بەهۆی بەبنبەست گەیشتنی دانیشتنە پێنج قۆڵییەكان پەرلەمان پەكخرا، هەندێك كەس دیارە پەشیمانە و پاساو بۆ هەڵوێستەكانیان دەهێننەوە، بۆیە ناوی ئێمە دەهێنن، ئەو قسەیە دوورە لە راستی كە گوایە من هەڕەشەم لە سەرۆكی پەرلەمان كردبێت، بەڵكو هەندێك پەرلەمانتاری بێ ئاگا بۆ موزایەدە هەندێك دەستەواژە فڕێ‌ دەدەن.

رووداو: یەكێتی بە تەواوەتی چووەتە نێو پرۆسەی گشتپرسی؟

بێگەرد تاڵەبانی: ریفراندۆم بە زۆرینەی دەنگ لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی پەسەند كراوە، ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستانە و لە نەخشەڕێگاكەی ئێمەدا ئاماژەی بۆ كراوە، جگە لەوە یەكێتی یەكەم هێز بووە دروشمی مافی چارەی خۆنووسینی بەرزكردووەتەوە، بۆیە ئەنجامدان و سەرخستنی ریفراندۆم بە ئەركی خۆمان و تاكە بە تاكەی ئەندامانی یەكێتی دەزانین.

نیشانەکردن : بێگەرد تاڵەبانی
3904 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

فرهاد | 18/02/2018 01:42:27 م
تورکیا و ئیران و عراق و سوریا هه ر ئه وه یان ده ویست...ئه م پلانه له مژه یه دارئژراوه....ئیران یارمه تی عراقی دا و که رکوکی داگیر کرد و تورکیاش له...
شاه محمد | 18/02/2018 03:23:14 م
بەڵام هەموو پيلانەکان لەلايەن ئەمريکاو روسياوە پيرۆزبايان لێدەکرێت و نەخشە سەرکێکە ئەوان دايدەرێژن.
سووریا و هەسەدە رێککەوتن: سوپای سووریا دەربازی نێو عەفرین دەبێ
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (2)
ره شید | 18/02/2018 11:54:40 ص
له بیرمان نه چی له جیهانی پیشکه وتوودا تووشبوون به موخه دیرات وه ک نه خوشی سه یر ده کری و به کارهینه ر نه خوشو زور جاریش قوربانیه ؛ ده بی به...
بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر دەستگیرکرا
| دوێنێ کاژێر 09:58 | (1)
Iman Botani | 18/02/2018 11:21:51 ص
ئینجا پێی رازی دەبن...چ ئیشیکیان بەم و هاوشێوەیان ماوە؟
 سروە عەبدولواحید: هێشتا هەر گۆڕانم
| دوێنێ کاژێر 12:32 | (1)
Dlgash mzuri | 17/02/2018 05:01:31 م
ده ستت خوشى له نوسه ر ده كه م كاك شهريار به راستى زور به توانايه
كەرتی نەوتی عێراق؛ دوور لە ئامانجەكانی
| دوێنێ کاژێر 05:35 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

عێراق سزا بۆ کۆمەڵێک ژنە ئەندامی داعش دەردەکات 28 خولەک لەمەوبەر |

عێراق سزا بۆ کۆمەڵێک ژنە ئەندامی داعش دەردەکات

سزای یەکێکیان لەسێدارەدانە زۆرتر
هەزار و 500 هاوژین و منداڵی چەکدارانی بیانیی داعش لە عێراق بەندن 1 کاژێر لەمەوبەر |

هەزار و 500 هاوژین و منداڵی چەکدارانی بیانیی داعش لە عێراق بەندن

وەیرێکی عێراق: بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دادگایی زۆرتر
0.344 seconds