وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

زانیار مورادی پێش لە سێدارەدانی؛ ئیتڵاعات هیچ بەڵگەیەکی لەسەر ئێمە نەبوو

لەلایەن ئاڵا وشیار 11/9/2018
 زانیار مورادی
زانیار مورادی

رووداو - هەولێر 

رۆژی 8ی كانوونی دووەمی 2017 ، بە مەبەستی تۆماركردنی بەڵگەیەكی ڤیدیۆیی لەسەر كەیسی زانیار مورادی سەردانی ماڵی ئیقباڵ مورادیم كرد. ئیوارەی هەمان رۆژ لەڕێی تێلیگرامەوە پەیوەندیمان بە زانیار مورادییەوە كرد و بڕیارم دا گفتوگۆیەكی درێژی لەگەڵ بكەم. ئەویش پێیگوتین كە دەبێ ئامادەكاری بكات بۆ گفتوگۆ، چونكە دەبێ كەسێك دیاری بكات بۆ چاودێریكردنی دۆخی زیندانەكەی، هەتا بتوانێ بە ئاسوودەیی قسە بكات. زانیار بەنهێنی لە زیندانی رەجایی شار كەڵكی لە مۆبایل وەردەگرت، تەنیا بۆ ئەوەی مۆبایلی بگاتە دەست لە زیندان 700 دۆلار بەرتیلی دابوو. 

زانیار ئومێدی زۆری هەبوو كە ئازاد بكرێ‌، هەر بۆیە لەنێو زیندان خۆی فێری ژەنینی گیتار كردبوو، سەرەڕای ئەوەش توانی بەشی زانستە سیاسییەكان تەواو بكات. هەر ئەو شەوە پێیگوتم كە دەیەوێ‌ خۆی فێری زمانی ئینگلیزی بكات.

باسی ئەوەی بۆ گێڕامەوە كە زیندانییەكان گاڵتەیان پێكردووە و گوتوویانە تۆ سزای لەسێدارەدانت لەسەرە بۆچی ئەوەندە تینووی فێربوونی؟ ئەویش بە پێكەنینەوە گوتبووی: "بیرمەندێك لەسێدارە بدرێ باشترە تا مرۆڤێكی ئاسایی".

ئاڵا: تۆ كەی گیرایت و لەسەر چی گیرای؟

زانیار مورادی: من لە ساڵی 1388ی هەتاوی، واتە ساڵی 2009 لە شاری مەریوان دەستبەسەر كرام، دوو رۆژ دواتر لوقمان مورادی دەستگیر كرا. ماوەی نۆ مانگ لەژێر ئەشكەنجە و لێداندا تەنیا تۆمەتێك كە ئاراستەی ئێمە دەكرا، ئەندامێتی بوو لە كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران. بەدرێژایی ئەو ماوەیە داوای هاوكارییان لێدەكردین، بەڵام ئێمە ئامادە نەبووین هاوكارییان بكەین، هەر بۆیە لە دوای نۆ مانگ پێیانگوتین، ئەگەر ئامادەی هاوكاری نەبن، سزای (موحارەبە)تان بەسەردا دەسەپێنین. بۆیە كوشتنی كوڕی ئیمام جومعەی مەریوان (مەلا مستەفای شێرزادی)یان هێنایە ئاراوە. بە گوتەی ئیدارەی ئیتلاعات كوڕەكانی مەلا مستەفا پەیوەندیان بە رێكخراوی ئەلقاعیدەوە بووە. كاتێك ئەو تۆمەتیان دایە پاڵمان ئەشكەنجەدان تا دەهات چڕتر دەبوو، لە ژێر ئەشكەنجە دوو بڕبڕەی پشتم دەرچوون، دوو جار لەژێر چاودێریی ئیتلاعات لە تاران نەشتەرگەرییان بۆ كردم.

ئەم تۆمەتانەی ئاراستەی ئێمە كرا، هیچ بنەمایەكی نەبوو، تەنانەت بنەماڵەی مستەفا شێرزادی باش دەزانن كە ئەو تۆمەتانە راست نین و تەنیا تۆمەتێكە لەلایەن ئیتلاعاتی سنەوە بۆ ئێمە داتاشراوە. هەتا ئیمام جومعە لە چەند شوێن باسی ئەوەی كردووە كە "دوو منداڵیان گرتووە و دەڵێن، ئەمانە كوڕەكەی تۆیان كوشتووە".

ئاڵا: لەسەرچی و كەی سزای لە سێدارەدانتان بۆ دەرچوو؟

زانیار مورادی: دادگای شۆڕشی ئێران ساڵی 2012 دوای سێ ساڵ لە بەندكردنمان، حوكمی ئیعدامی بۆ دەركردین.

ئیتلاعاتی تاران چاویان بە ئێمە كەوت. داوای روونكردنەوەی زیاتریان كرد. ئێمە دیسان حاشامان لە كوشتنی ئەو كەسانە كرد، تەنانەت بۆمان روونكردنەوە كە ئەوە باوەڕی ئێمە نییە دەستمان بچێتە خوێنی هیچ ئینسانێك.

لە دوای ئەو چاوپێكەوتنانەی ئیتلاعاتی تاران، وەزارەتی دادی ئێران داوای لێكوڵینەوەی زیاتری كردبوو كە دەبێ چاو بەم كەیسەدا بخشێننەوە. كەیسی ئێمە لە ساڵی 2013 چووە دادگای كەیفەری و لەوێ لەگەڵ پارێزەرەكەمان (ساڵح نیكبەخت) چاومان بە حاكم عەبدوڵاهی كەوت. ئەو پێیگوتین، لە نێو كەیسی ئێوەدا شتێكی وای تێدا نییە كە حوكمی ئیعدام بە سەرتاندا جێبەجێ بكرێت، بۆیە كەیسەكەی ناردەوە بۆ بەشی لێكۆڵینەوە. لە ساڵی 2013 بەشی لێكوڵینەوەی دادگای كەیفەری، چوار بۆ پێنج جار كەیسی ئێمەی ناردەوە بۆ مەریوان، بەڵام نەیانتوانی هیچ شتێكی‌ دیكە بۆ كەیسەكەمان زیاد بكەن. لە دواجاردا لێكۆڵەری دادگای كەیفەری، نووسیبووی لە دوای چەند جارێك تاوتوێكردنی ئەم كەیسە، ئێمە نەمانتوانیوە هیچ بەڵگەیەكی تاوان بدۆزینەوە. تەنیا ئیدارەی ئیتلاعات شكایەتی لەسەر كەیسەكە هەیە و ئەگەر ئیتلاعات دڵنیایە لە تاوانبار بوونی ئەمانە، دەبێ بەڵگە بخەنەڕوو. كەیسەكەی ئێمە لە دادگا ماوەتەوە و ئیدارەی ئیتلاعات لەگەڵ دادگا كێشەی هەیە و نایەوێ دادگا پێداچوونەوە بە كەیسی ئێمەدا بكات، بۆ جارێكی‌ دیكە دادگایی بكرێنەوە. ئیدارەی ئیتلاعات بە دادگای كەیفەری ئێران دەڵێ: "دەبێ ئەو حوكمەی كە ئێمە دەمانەوێ بە سەریاندا جێبەجێ بكرێ، دادگای كەیفەریش ئامادە نییە بڕواتە ژێر باری ئیدارەی ئیتلاعات و بەمشێوەیە كەیسەكەی ئێمە لەم نێوەدا گیرۆدە بووە. ئەگەر دادگایی بكرێینەوە، چەندین شایەدمان هەیە كە ئامادەن بێنە دادگا و شایەتی بدەن كە لوقمان شەوی رووداوی كوشتنی كوڕی ئیمام جومعە لە مەریوان نەبووە، حاكمیش دەڵێ دەبێ ئیدارەی ئیتلاعات بەڵگەی تاوانی ئێوە بێنێت و پێویست بەوە ناكات ئێوە شایەت بهێننە دادگا.

ئاڵا: ئەو كاتەی دەستگیركرایت، تەمەنت چەند بوو؟

زانیار مورادی: من تازە دەبووم بە 19 ساڵ كە گیرام، ئێستا كە قسە لەگەڵ تۆ دەكەم نزیك بە نۆ ساڵە لە زیندانم. 

ئاڵا: تا ئێستا پرسیاری ئەوەیان لە تۆ كردووە كە باوكت ئەندامی كۆمەڵەیە و لەسەر باوكت دەستبەسەر كراوی؟

زانیار مورادی: دەزانی، دەبێ بگەڕێمەوە بۆ ساڵی 2007 ، من چەند جارێكی دیكە لەلایەن ئیتلاعاتەوە بۆ ماوەی كاتی دەستبەسەر بووم و لە كاتی گرتنم، ئەو چەند كارمەندەی ئیتلاعاتم دەناسی، بەڵام ئەو كاتەی دەستبەسەر كرام پێمگوتن، چ پێویست دەكات بەمشێوە دەستبەسەرم بكەن، تەلەفۆنتان بكردایە خۆم دەهاتم، یەكێك لە ئیتلاعاتییەكان گوتی: ئەمجارە ئێمە نین كە دەمانەوێ تۆ بگرین، بەڵكو ئیتلاعاتی شاری سنەیە. یەكەم شەو كە دەستبەسەر كرام بە راشكاوی پێیانگوتم: دەبووایە باوكت چاوەڕوانی ئەوەی بكردایە كە ئێمەیش دەتوانین زیانی پێ بگەیێنین، ئەو بەردەوام لە مەریوان چالاكی دەكات و زیان بە ئێمە دەگەیێنێ و ئێمەیش تۆ دەستبەسەر دەكەین بۆ ئەوەی باوكت لە كار و چالاكیەكانی بوەستێ.

كەیسی من پەیوەندی بە باوكمەوە هەیە. سێ مانگ پێش گرتنی من، باوكم لەناو خاكی هەرێمی كوردستان لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستڕێژی گوللەی لێكرا. خۆشبەختانە سەرەڕای نۆ فیشەك كە بەر جەستەی كەوتبوو، رزگاری بوو. لە ژووری ئەشكەنجەدان دەیانگوت تۆ كوڕی ئیقباڵی. هیچ گومانم لەوە نییە كە كەیسی من تۆڵەكردنەوەی سیاسییە، سیناریۆیەك بوو بۆ تۆڵەكردنەوە لە باوكم، هەر بۆیە ئێستا ناهێڵن بڕۆینە دادگا، دەزانن لەوێ هەموو شتێك روون دەبێتەوە.

ئاڵا: چ قسەیەكت هەیە بۆ ئیمام جومعەی مەریوان؟

زانیار مورادی: من خۆم بە تاوانبار نازانم تا رووی قسەم لە ئیمام جومعە بكەم، خۆی باش دەزانێ كێ و چۆن كوڕی ئەو كوژراوە، وەك چۆن كارمەندێكی حكومەت چووەتە لای مەلا مستەفا و پێیگوتووە، من لە كاتی كوشتنی كوڕەكەت لەوێ بووم و هەموو شتێكی بۆ روونكردووەتەوە. تەنیا داوام لە ئیمام جومعە ئەوەیە، بە قسەی ئەو شاهیدانە كە خۆی دەزانێ، بڕیار بدات. من نامەوێ داوای لێبوردن لەو بكەم، چوون لە راستیدا من هیچ تاوانێكم بەرانبەر نەكردووە. دەمەوێ پێی بڵێم نەبێت بە بەشێك لەو سیناریۆیەی كە ئیتلاعاتی سنە بۆ تۆڵەكردنەوەی سیاسی لە باوكم دایڕشتووە.

کۆمێنتەکان

 
accessvideo | 12/9/2018
کەسمان نیە... خودایە ئەو نیزامە دڕندەیە بڕوخێنی، بە ئاشکرا و بەبێ بەڵگە لاوەکانمان لە سێدارە دەدات.... کا لۆ ئەوێ ڕۆژێ ئەمریکای گەواد سیستەمی دژە مووشەکی لە کوردستان جێگیر بردایە، تاوەکو نەهێلێت ئێران و تورکیای فاشیست بە کەیفی خۆیان موشەك بارانمان بکەن...سەدام خراتر بوو چی بەسەر هات.
نیشانەکردن : زانیار مورادی
36989 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

کاوە | 18/11/2018 02:17:58 ص
ئەو سمێل زلە جەمانە لەسەرە لەناو خوپیشاندانەکەدا دەرکەوت ناوی مام خدر بو لە کوردستان، نازانم چ ناویکی بوخی داناوە وەک دیارە ناوە نویەکەی کردووە بە ی...
حەوت هەزار کورد لە بەریتانیا گرفتی نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان هەیە
| 17/11/2018 | (1)
Azad Azad | 17/11/2018 06:02:02 م
ترامپ ڕاست ناكات ترامپ كابراێكی زۆر مه‌كار ه‌ چاوه‌ڕێی ئابلۆقه‌ی ئێران ده‌كات به‌ته‌واو بونی ئێران ئۆردوغان له‌ حوكم نامێنێت.
ترەمپ ستایشی ئەردۆغان دەکات: پیاوێکی بەهێز و عاقڵە
| 17/11/2018 | (1)
ئالان عزیز | 17/11/2018 06:18:13 ص
دەست خۆشی لەو کەسانە ئەکەم کەئەو بیرۆکە جوانەیان بەمێشکدا هاتوە وە ئەوانەشی کە کاری تێدا دەکەن، ژنانی کورد ئیتر دەبێ پارێزگاری لەخۆیان بکەن لە جیاتی...
ئەمریكییەك كچانی كورد فێری بەرگری لەخۆكردن دەكات
| 17/11/2018 | (1)
Azad Azad | 16/11/2018 07:36:07 م
با شیعه‌ پاداشتی ئه‌مه‌ریكا بداته‌وه‌..!!! ئه‌مه‌ریكا باباش تێبگات له‌ شیعه‌ و عه‌رب نه‌ختێك قه‌دری گه‌لی كورد بزانێت.
لە بەغدا خۆپیشاندەران ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیلیان سووتاند
| 16/11/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 هەفتەی هۆشیارییە لەبارەی دڵەکزێ 23 کاژێر لەمەو بەر |

هەفتەی هۆشیارییە لەبارەی دڵەکزێ

چەندین سیمینار و کۆڕی پزیشكی لە سەرانسەری جیهان زۆرتر
 کەمخەوی ئەگەری تووشبوون بە شەکرە زیاددەکات دوێنێ کاژێر 08:39 |

کەمخەوی ئەگەری تووشبوون بە شەکرە زیاددەکات

کەمخەوی دڵ پیردەکات زۆرتر
کاتی گەڕانەوەی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی دیاریکرا دوێنێ کاژێر 02:59 |

کاتی گەڕانەوەی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی دیاریکرا

"دەبێت كچان تاوەكو كاژێر 05:00 و كوڕانیش تاوەكو زۆرتر
0.281 seconds