وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

رەفعەت عەبدوڵڵا: نەجمەدین كەریم یەكێتی نەماوە، با هەر لە دوورەوە بڵێت ئەندامی سەركردایەتیم

لەلایەن ئاسۆ سەراوی 12/3/2018
رەفعەت عەبدوڵڵا، بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی
رەفعەت عەبدوڵڵا، بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی

رووداو- سلێمانی

رەفعەت عەبدوڵڵا، بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، باس لە كێشە ناوخۆییەكانی حیزبەكەی و ئەو دوا پێشهاتانە دەكات كە بەهۆی نەبەستنی كۆنگرەی چوارەمی حیزبەكەیەوە دروست بوون و دەڵێت "تەنیا بەستنی كۆنگرە چارەسەری بنەڕەتی كێشەكانی یەكێتی دەكات، كۆنگرەش بكرێت یەكێتی بچووك دەبێتەوە، بەڵام دەبێتە بناغەیەكی باش بۆ دووبارە هەڵسانەوەی یەكێتی". 

 
کۆنگرە بکەین بچووک دەبینەوە، بەڵام هەڵدەستینەوە

رەفعەت عەبدوڵڵا كە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیشە، لەو هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ (رووداو) دەڵێت كێشەكانی یەكێتی بە نامە و نامەكاری چارەسەر نابن و پێیوایە نەدەبوو كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی، وەڵامی نامەكەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حیزبەكەی بداتەوە.

رووداو: یەكێتی خەریك بوو رۆژی كۆنگرەی یەكلایی دەكردەوە، بەڵام لە جیاتی ئەوە شەڕە نامە لەنێوان هێرۆخان و كاك كۆسرەت سەری هەڵدا، رۆژی بەستنی كۆنگرە بە كوێ‌ گەیشت؟
 
لەناو یەكێتی بڕیادەر زۆرە، بەڵام بڕیاردەریشی تێدا نییە 


رەفعەت عەبدوڵڵا: من خۆم لەگەڵ نووسینی ئەو نامانە نەبووم، چونكە ئێمە نزیكین لەیەكەوە، بەشێوەیەكی گشتی هەمووشمان لەشوێنێكدا كۆبووینەتەوە ‌و بەباشی دەنگمان بەیەكدی دەگات. ئیدی چ پێویست بە نووسینی نامە دەكات؟ بۆیە نووسینی نامەكان كارێكی باش نەبوو، دەكرا بە سەردان یان تەلەفۆنێك ئەو پرسەیان لەگەڵ یەكدی باسكردایە، ئەگەر هێرۆخان نامەیەكی نووسی، نەدەبوو كاك كۆسرەت وەڵامی بداتەوە، چونكە هەردووكیان لەوە گەورەترن ئەو جۆرە وەڵام و وەڵامدانەوەیە لەنێوانیاندا دروست بێت.

رووداو: بەڵام سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت ئەو نامانە كاك كۆسرەت ‌و هێرۆخان نەیاننووسیوە، كەسانی چواردەوریان نووسیویانە بەجۆرێك لە جۆرەكان پێیان واژۆ كراوە؟
 
نەدەبوو كاك كۆسرەت وەڵامی نامەكەی هێرۆخان بداتەوە


رەفعەت عەبدوڵڵا: نامە هەر كەسێك نووسیبێتی گرنگ نییە. گرنگ ئەوەیە واژۆی ئەوانی لەسەرە ‌و لەسەر ناوەڕۆكەكەی رازین، بۆیە واژۆیان كردووە، بە نامە‌ و نامەكاریش كێشەكانی یەكێتی چارەسەر ناكرێن. بە پێچەوانەوە كێشەكانی یەكێتی قووڵتر كردەوە، لەسەر ئەوەش رەخنە لە هەردوولایان گیرا.

رووداو: پێموابێت گرفتێكی گەورەتان ئێستا كۆنەبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتییە، كەی كۆبوونەوەی سەركردایەتی دەكرێت؟ ئایا دەتوانن لە كۆبوونەوەیەكدا رۆژی كۆنگرە دیاری بكەن؟

رەفعەت عەبدوڵڵا: دیارە كۆبوونەوەی سەركردایەتی زۆر پێویستە. بۆ ئەو پرسە خۆم قسەم لەگەڵ كاك كۆسرەت كردووە، ئەویش باسی لەوە كرد كە لەم رۆژانەدا بڕیار لەسەر ئەوە دەدەین كۆببینەوە. مەرجیش نییە لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر رۆژی كۆنگرە بدەین، چونكە دیاریكردنی رۆژی كۆنگرە كارێكی قورسە بەتایبەت كە لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نزیك دەبینەوە، هەر كاتێكیش كۆبوونەوەی سەركردایەتی كرا باسێكی كۆنگرە هەر دەكرێ.
 
لەم رۆژانەدا كاك كۆسرەت بڕیار لەسەر كۆبوونەوەی سەركردایەتی دەدات


رووداو: دەگوترێ‌ قوباد تاڵەبانی لە هەوڵی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان كۆسرەت رەسوڵ ‌و هێرۆخانی دایكیدایە، ئاگاداری ئەوەیت؟

رەفعەت عەبدوڵڵا: كاك قوباد بە بەردەوام سەردانی كاك كۆسرەت دەكات، بەڵام ئاگاداری وردەكاریی ئەو كارە نیم، بۆیە نازانم ئەنجامی چی بووە.

رووداو: ئێستا لەناو یەكێتی كێ‌ بڕیاردەرە؟ 

رەفعەت عەبدوڵڵا: (بەپێكەنینەوە) ئەگەر یەكێتی بڕیاردەری هەبووایە دۆخی بەمە نەدەگەیشت. لەناو یەكێتی بڕیاردەر زۆرە، لەهەمانكاتدا بڕیاردەری تێدا نییە. دیارە بڕیار زۆر دەدرێت، بەڵام شوێنی خۆی ناگرێت، چونكە بڕیارەكان بە كۆدەنگی نادرێت، بەڵكو بەشێوەی تاكەكەسی دەدرێت، هەر بۆیەش جێبەجێكردنیان قورسە.
 
دیاریكردنی رۆژی كۆنگرە كارێكی قورسە 

رووداو: لە كەیەوە، بڕیار بە كۆدەنگی لەناو یەكێتیدا نەدراوە؟

رەفعەت عەبدوڵڵا: لەسەروبەندی ریفراندۆمەوە.

رووداو: باشە چ شتێك چارەسەری كێشەكانی ناو یەكێتی دەكات؟

رەفعەت عەبدوڵڵا: تەنیا كۆنگرە چارەسەری كێشەكانی یەكێتی دەكات، راستە كۆنگرە بكرێت یەكێتی بچووك دەبێتەوە، بەڵام دەبێتە بناغەیەكی باش بۆ دووبارە هەڵسانەوە. رەنگە رووداوی ناخۆشیش لە كۆنگرەدا رووبدات، بەڵام ناچارین كۆنگرە هەر بكەین، چونكە داواكاریی جەماوەری یەكێتییە، لەبیرمان نەچێت یەكێتی كادر ‌و جەماوەرێكی زۆر باشی هەیە. دەتوانین بڵێین ئەو جەماوەر ‌و كادرە باشانەن یەكێتییان هێشتووەتەوە، بەبۆچوونی خۆشم كۆنگرە بخرێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گونجاوترە.

رووداو: تاوەكو ئێستا بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەی د.بەرهەم قبوڵ نەكراوە لە كاتێكدا خاوەنی قەوارەی تایبەتی خۆیەتی ‌و لیستی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەیە، تا كەی چاوەڕێی دەكەن؟
 
نامەی دەستلەكاركێشانەوەی د.بەرهەممان نەبینیوە

رەفعەت عەبدوڵڵا: پێشتر كە مەكتەبی سیاسی هەبوو ئێستاش كە سەركردایەتی هەیە، نامەی دەستلەكاركێشانەوەی د.بەرهەم ساڵحمان  نەبینیوە، داواشمان كردووە، بەڵام تاوەكو ئێستاش كەس نازانێ‌ د.بەرهەم لە چی ‌و چۆن دەستی لەكار كێشاوەتەوە. بۆ زانیاریش دەستلەكاركێشانەوەی د.بەرهەم دەبێت لە سەركردایەتی یەكێتی پەسەند بكرێ.

رووداو: ئەی دۆخی نەجمەدین كەریم چۆنە؟ خۆی دەڵێت هەر ئەندامی سەركردایەتیم، بەڵام هەندێ‌ لەبەرپرسانتان بە یەكێتی نازانن؟

رەفعەت عەبدوڵڵا: لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، د.نەجمەدین چووە هەولێر لەكاتێكدا دەبوو بێتە سلێمانی، بەوەش خۆی یەكلایی كردەوە كە چییە ‌و ئێستا د.نەجمەدین یەكلایی بووەتەوە و لەناو یەكێتی نەماوە. با هەر لە دوورەوە بڵێت ئەندامی سەركردایەتیم، هیچ كاریگەرییەكی نییە. ئێمە دەڵێین یەكێتی نەماوە جا وازی لە سیاسەت هێناوە یان كارێكی دیكە دەكات، ئەوە پەیوەندی بەخۆیەوە هەیە.

کۆمێنتەکان

 
Data pager
پێشووتر
Page size:
PageSizeComboBox
select
سید عبیداله رحمن | 12/3/2018
چونه دوکتوربه رهه م خوی ده لی له یه کیه تی نه ماوم ، هه ر ماوه ! به لام دوکتور نه جمه دین ده لی ماوم له یه کیه تی به لام ده لین نه ماوه !؟ سه یرتر له وه مه گه ر له یه کیه تیدا ببینی !؟
mam jalal | 12/3/2018
ده م خۆش کاک ره فعه ت
kchani yakety | 12/3/2018
قسه کانی جوانه یه کێتی پێویستی به کۆنگره یه ئه گه ر چی بچوکیش ده بێته وه
kchani yakety | 12/3/2018
هیوادارم قسه کانی به هه ند وه ر بگیرێت و ئیشی له سه ر بکرێت چونکه ئه م پیاوه هه موو شته کانی و قسه کانی له جێی خۆیه تی
| 12/3/2018
سه ر که وتوبیت کاک ره فعه ت
8887 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

مامكاک | 20/06/2018 12:04:53 م
شايستەيە، دەستى ساغ بێت و بەرهەمى بەرفرە و جوانتر بن.
khoshi tahir | 20/06/2018 12:20:29 م
پيروزى بى هونةرمةندى گةورة دلشاد سةعيد 👏 چاويشمان رون ئةمةى كورد ☺
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (2)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Mahmood | 20/06/2018 09:23:37 ص
کەمی هۆشیاری خەلک و سستی جێ بەجێ کردنی یاسا لە لایەن بەرپرسانی هاتووچۆ وەزعەکە گەیشتیتە رادەیەکی مەترسیدار ئاخەر کامیرا دانان چ سوودی دەبی لە کاتیکدا...
لە هەولێر بەهۆی شكاندنەوە سەر یەكدی بە ئۆتۆمبێل ، كەسێك كوژرا
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
hussein ahmed abbas | 19/06/2018 09:32:53 م
كه نكي ئه نجام دهينة بةلاوكردن
ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكان دوادەكەوێت
| دوێنێ کاژێر 11:45 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک دوێنێ کاژێر 01:29 |

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک "ئالوودەبوون" پۆلێندەکات

لە ریزبەندی گرفتە دەروونییەکان هەژماری کردووە زۆرتر
ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن 18/6/2018 |

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە زۆرتر
 ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا 18/6/2018 |

ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا

ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی زۆرتر
0.469 seconds