وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

كێن ئه‌وانه‌ی دژی گشتپرسین؟

لەلایەن رێبوار کەریمی 12/9/2017
 رێبوار کەریمی
رێبوار کەریمی

''نه‌خێرگوتن به‌ ڕێفراندۆم''  و ''نه‌خێرگوتن ‌‌له‌ ڕێفراندۆمدا'' دوو شتی جیاوازن! ‌‌

''نه‌خێرگوتن به‌ ڕێفراندۆم'' ڕێگاكه‌ی بایكۆتكردنی رێفراندۆمه‌. ئه‌مه‌ ماف و ده‌رفه‌تێكی ڕه‌وا و دێمۆكراتیكه‌ بۆ ناڕازییه‌كان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان و كارنامه‌ی كاره‌ساتباری حیزبه‌ حاكمه‌كانی چاره‌كه‌ سه‌ده‌ی ڕابردووی كوردستانە.

به‌ڵام، ''نه‌خێرگوتن له‌ ڕێفراندۆمدا''، - كاتێك پرسیاره‌كه‌ پێوه‌ندیی به‌ پرسی سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌-، دوور و نزیك، هیچ پێوه‌ندییه‌كی به‌ پڕۆسه‌ی سیاسی و كایه‌ی دێمۆكراسیی ناوخۆیی هه‌رێمه‌وه‌، نییه‌. نه‌خێرگوتن له‌ ڕێفراندۆمدا، هه‌ڵوێستێكی سیاسییه‌ ڕوو به ‌دنیا، به‌رامبه‌ر به‌و پرسیاره‌ی ئایا ده‌ته‌وێ خه‌ڵكی كوردستان خاوه‌ن سه‌روه‌ری بن، یان ده‌ته‌وێ هه‌ر ئه‌و شوێنگه‌یه‌یان هه‌بێ كه‌ به‌درێژایی مێژووی ناوچه‌كه‌، عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م و تورك پێی ڕه‌وا بینیون‌؟ نه‌خێرگوتن له‌ ڕێفراندۆمدا، ده‌نگدانه‌ به‌مه‌ی دووهه‌میان. 

به‌بڕوای من ئه‌وانه‌ی خوازیاری ''نه‌خێرگوتن به‌ ڕێفراندۆم''ن، زۆربه‌ی زۆریان كه‌سانی دڵسۆز و نیه‌تپاكن، كه‌ ته‌نیا نائومێدی و نادڵنیایی له‌ نیازی پارتی و بارزانی –به‌ پله‌ی یه‌كه‌م-، و هه‌روه‌ها ترس له‌ ئاكامه‌ نه‌خوازراوه‌كانی ڕێفراندۆم، وایان لێده‌كا به ‌ڕێفراندۆم بڵێن نه‌خێر. له‌ ناو ئه‌م ته‌یفه‌دا كه‌سانی وای تیایه‌ كه‌  ده‌یان ساڵه‌ '' سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی'' هه‌وێنی خه‌ون و خه‌باتی سیاسی و ڕۆشنبیرانه‌یان بووه‌. زۆر له‌مانه ئه‌وانه‌ن كه‌‌ كاتی خۆی له‌ لایه‌ن ''حوكمی ژاتی- خوازه‌كانه‌وه''‌، به‌ ناواقعی و ساویلكه‌ و ته‌نانه‌ت ئاژاوه‌گێڕ‌ له‌قه‌ڵه‌م ده‌دران. ئه‌مان ئێستا و داهاتووش، كۆڵه‌كه‌یه‌كی شیاوی پشت پێبه‌ستنی گه‌ل و نیشتمانن. جه‌وهه‌ری ڕه‌خنه‌ی ئه‌م گرووپه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بنیاته‌ سیاسییه‌ لاوازكراوه‌كانی كوردستان و ئابوورییه‌كی داته‌پیو و، گه‌لێكی دڵشكاو و ماندوو، به‌رگه‌ی ته‌وژمه‌ نه‌خوازراوه‌كانی هه‌نگاونان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ناگرن. ڕه‌خنه‌ی ئه‌مان ڕه‌خنه‌یه‌كی بنیاتمه‌نده‌. هه‌ڵبه‌ت جگه‌ له‌ به‌شداری له‌ گفتوگۆ گشتییه‌كاندا، كارتی سیاسیی ده‌ست ئه‌مان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ واقعی ڕێفراندۆم، ته‌نیا به‌شدارینه‌كردنه: بایكۆت‌.

به‌ڵام ئه‌وانه‌ی گرووپی دووهه‌م، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌شداری بكه‌ن و له‌ ڕێفراندۆمدا بڵێن ''نه‌خێر''؛ ده‌كرێ ئه‌مان، به‌سه‌ر سێ پێڕدا دابه‌شیان بكه‌ین: 

پێڕێكیان ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ باشترین حاڵه‌تدا ''نه‌خێرگوتن به‌ ڕێفراندۆم'' و ''نه‌خێرگوتن له‌ ڕێفراندۆمدا''  تێكه‌ڵ دەکەن‌‌. ئه‌مان شیاوی دیالۆگ و، به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ن له‌وه‌ی كه‌‌‌‌ كورد گوته‌نی؛ دۆ و دۆشاویان تێكه‌ڵ كردووه‌.

پێڕی دووهه‌م، ئه‌وانه‌ن كه‌ نانیان له‌ نه‌خێرگوتندایه‌ له‌ ڕێفراندۆمدا. ئه‌مان یان ئه‌وانه‌ن كه‌ قازانجی بازرگانییه‌ گه‌وره‌كانیان به‌ هۆی ڕیسكی ڕێفراندۆم و ئاكامه‌كانیه‌وه‌ زیانی پێ ده‌گات، یان ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌ پارووی حه‌رامی ده‌زگا ئیستخباراتییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر ده‌میان چه‌ور بووه‌ و، قورمیش كراون. بۆ ئه‌مان، نه‌خێرگوتن له‌ ڕێفراندۆمدا، هه‌ڵبژاردنێكی ئابوورییه‌.

پێڕی سێهه‌م، ئه‌وانه‌ن كه‌ هه‌ڵبژاردنێكی ئایدیۆلۆژیكیان كردووه‌. بۆ ئه‌وان، عێراقی چاره‌كه ‌سه‌ده‌یه‌ك دوای ئه‌نفال و جینۆسایدی خه‌ڵكی كوردستان، شامی شه‌ریفه‌ و چیتر له ‌مه‌داری ئه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌یاندا شتێك به‌ناوی پرسی نه‌ته‌وه‌یی و ترسی دووپاتبوونه‌وه‌ی ڕابردوو، بوون و بایه‌خی نه‌ماوه‌. هه‌ربۆیه‌ به‌ڕووهه‌ڵمالڕاوییه‌وه‌ ته‌نانه‌ت تانه‌ی نه‌ژادپه‌ره‌ستیش له‌وانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ دروستكردنی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ به‌رگرتن له‌ دووپاتبوونه‌وه‌ی ئه‌نفال و جینۆسایده‌كانی داهاتوو، به‌پێویست ده‌زانن. 

له‌ ڕوانگه‌ی سیاسییه‌وه‌، ئه‌م پێڕه‌ی سێهه‌م، له‌ پێڕی دووهه‌م نزیكتره‌ تا له‌ پێڕی یه‌كه‌م. واته‌، ئه‌مان سه‌ره‌ڕای هه‌موو ساویلكه‌ییه‌كی سیاسی، به‌ڵام گێل نین. ئه‌مان سیاسه‌ت ئه‌كه‌ن، به‌ڵام سیاسه‌تێك كه‌ - پێ بزانن یان نه‌زانن – ته‌نیا ئاوده‌كاته‌ ناو ئاشی نه‌ته‌وه‌ باڵاده‌سته‌كانی ناوچه‌كه‌ و له‌وێشه‌وه‌، ئامانجه‌ سیاسیه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌ داگیركه‌ره‌كانی كوردستان ده‌پێكێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مان ئه‌گه‌ر له‌پای هه‌ڵوێسته‌كانیاندا، هیچ نه‌بێ وه‌ك پێڕی دووهه‌م، نان و نه‌وایه‌كیشیان پێ ببڕایه‌، هێشتا هه‌ڵبژاردنه‌ سیاسییه‌كه‌یان زۆر ئاوه‌زمه‌ندانه‌تر ده‌بوو له‌وه‌ی ئاوا له‌ خۆڕایی و به‌لاش، پرسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ پرسی بارزانی چكۆله‌ بكه‌نه‌وه‌ و، ناڕاسته‌وخۆ‌ ببنه‌ خزمه‌تكارێكی چكۆله‌ی هه‌مان ''ئه‌جندای بارزانی''! 

ئه‌وه‌ی ئێستا بووەته‌ خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو ئه‌و گرووپ و پێڕانه‌ی سه‌ره‌وه‌‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تێكڕای ئه‌و ته‌یفه‌ جیاجیایانه‌ی لاگری ڕێفراندۆمن، به‌ خزمه‌تكاری ''ئه‌جندای بارزانی'' له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. به‌م شێوه‌یه‌ش سوپایه‌كی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ بارزانی تۆكمه‌ و ته‌یار ده‌كه‌ن! ژیرانه‌تر وا بوو كه‌ نه‌یارانی ڕێفراندۆم ڕووكاری پرسه‌كه‌یان وا ساده‌ نه‌كردایه‌ته‌وه‌. له‌ هه‌ر حاڵدا هیچ نه‌بێ بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌ لاگری ڕێفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیین، وا باشه‌ كه‌ ئه‌و پۆلێنكاری و جیاكارییه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌كانی ناڕازی له‌ ڕێفراندۆم له‌به‌رچاو بگرن، تا ده‌رفه‌تی دیالۆگ، وه‌ك تاكه‌ به‌ستێنی هه‌وڵدان بۆ لێكگه‌یشتن له‌ كوردستاندا، به‌ پارێزراوی بمێنێته‌وه‌. نیشتمان هی هه‌موومانه‌ و، له‌سه‌ر كه‌س تاپۆ نه‌كراوه و، ناشكرێت! 

نیشانەکردن : گشتپرسی
3147 ژمارەی بینین
بابەتی زیاتری رێبوار کەریمی
كوردەواری و خەباتی ناتووندوتیژانە

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 12/02/2018 04:52:01 م
کاک ریبواری ئازیز وا ویده چی سیاسه ت و حیزبه سیاسیه کانی سلیمانی وه ک حیکایه ت و نه قلی گوچانه که ی حه زره تی سلیمانی لیهاتبی ! ده لین حه زره تی...
یاسین حەمە غەریب | 12/02/2018 06:41:20 م
من تێناگەم لایەنەکانی سلێمانی چیان دەوێت؟ سەریان لە خۆیان و لە خەڵکی سلێمانیش تیکداوە و باری کوردستانیشیان شێواندووەو دەستی عەبادی و دوژمنانی...
حیزبەكانی سلێمانی چییان پێ دەكرێت؟
| 12/2/2018 | (2)
ره شید | 12/02/2018 04:29:03 م
بایکوتی خویندن و داخران قوتابخانه له ژیر هه ر پاساویک خه یانه تیکی نیشتیمانی چاووپوشیلینه کراوه و بیروکه ی هه رکه س بیت و هه رحیزبیکی سیاسی له پشتی...
هەشت حیزب پشتیوانییان بۆ مامۆستایانی ناڕازی راگەیاند
| 12/2/2018 | (1)
Botan Maghdid | 12/02/2018 12:05:51 م
به‌ریز كاك قوباد په‌یامیكی قۆل، هاوسانگ، كورت. هیوادارم به‌رده‌وام بی له‌‌م شیوازه‌ له‌ ئه‌قلانیه‌تی ده‌ربرین‌، له‌ ولاتیك كه‌ نا ئه‌قلانیه‌ت ‌بالی...
 قوباد تاڵەبانی: هیوادارم بەرژەوەندیی حیزبی نەبێتە کۆسپ لەبەردەم مووچە
| 12/2/2018 | (1)
ره شید | 08/02/2018 04:43:44 م
به ریز کاک عارف ، وتاره که ت پیش هه موو شتیک پیشانده ری ئه م راستیه حاشاهه لنه گره یه که خویندنه وه ی ریفراندوومخوازنی کوردستان و له سه ره وه ی هه...
Muhammad Sardar | 11/02/2018 11:00:06 ص
zor grnga hkumati harem u komalgai kurdi am shikrdnawai kak arif zor bahand warbgrin
بەغدا نیازی رێككەوتنی هەیە؟
| 8/2/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە سلێمانی و کەلار دەیان تیم خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە 9 کاژێر لەمەو بەر |

لە سلێمانی و کەلار دەیان تیم خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەھۆی مەترسیی لافاو لە گەرمیان کرایە پشوو زۆرتر
 10 کاژێر لەمەو بەر |

"هیچ وادەیەک بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی کوردستان دیارینەکراوە"

فڕۆکەخانەی سلێمانی روونکردنەوە دەدات زۆرتر
ئەمریكا لە عێراق: كەرەستە سەربازییەكانمان كەوتوونەتە دەست بەكارهێنەری رێگەپێنەدراو 11 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمریكا لە عێراق: كەرەستە سەربازییەكانمان كەوتوونەتە دەست بەكارهێنەری رێگەپێنەدراو

دەڵێت حەشدی شەعبی نۆ تانكی ئەبرامزی دەستكەوتووە زۆرتر
0.468 seconds