وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هێشتا داعش مەترسییە لەسەر عێراق و سووریا

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 12/11/2018
شۆن رایان:
شۆن رایان: "20 تاوەکو 30 هەزار چەکداری داعش ماون"

رووداو  هەولێر

گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە (رووداو)ی راگەیاند، هێشتا داعش مەترسییە لەسەر چەند ناوچەیەکی عێراق و سووریا.

لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنێکی هەواڵەکانی رووداو، کۆلۆنێل شۆن رایان، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند "تاوەکو ئێستاش ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش هەن، پرسەکەش پەیوەندی بە ژمارەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە تواناکانی ئەوانەوە هەیە".

شۆن رایان دەڵێت، بەپێی ئاماری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا تاوەکو ئێستا 20 تاوەکو 30 هەزار چەکداری داعش ماون. دەشڵێت "رەنگە ئەو ژمارانە زۆر بەرزبێت، بەڵام من پێموایە لەنێو ئەو ژمارەدا ئەوانەش هەن کە هاوکاری داعش دەکەن".

دەقی پرسیار و وەڵامەکان:

رووداو: مەترسی ئەوەتان هەیە جارێکی داعش بەهێز ببێتەوە و دەست بە جموجۆڵی سەربازی لە عێراق و سووریا بکاتەوە؟

شۆن رایان: بێگومان نیگەرانی هەیە، چونکە ئێستا ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش هەن، پرسەکەش پەیوەندی بە ژمارەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە تواناکانی ئەوانەوە هەیە، ئێمە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سووریا کاردەکەین بۆ ئەوەی تواناکانی داعش بکەینە ئامانج.

رووداو: چ پلانێکتان هەیە بۆ ئەوەی رێگریبکەن لەوەی داعش هێزەکانی خۆی رێکبخاتەوە؟

شۆن رایان: ئێمە دەبێت دڵنیاببینەوە لەوەی توانای هێزە ئەمنییەکان بەرزبکەینەوە، ئەمەش بە کارکردن لەگەڵ هێزە عێراقییەکان و حکومەتی عێراق دەبێت. ئێمە هەموو ئەو توانایایەی هەمانە پێشکەشی هێزەکانی حکومەتی عێراقی دەکەین، بۆ ئەوەی دڵنیاببینەوە داعش جارێکی دیکە ناگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانەی پێشتر لێبووە، بۆ ئەوەی خەڵک بتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان و منداڵەکانیان بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەکانیان، بۆیە بڕواموایە لەگەڵ کاری سەربازی حکومەتی نوێی عێراق دەبێت کار بکات بۆ ئەوەی دۆخی ئەو ناوچانە دووبارە ئاسایی بکرێتەوە.

رووداو: بەپێی خەمڵاندنەکانی ئێوە چەند چەکداری داعش لە عێراق و سووریادا ماون؟

شۆن رایان: تاوەکو ئێستا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا باس لەوە دەکات 20 تاوەکو 30 هەزار چەکداری داعش مابن، رەنگە ئەو ژمارانە زۆر بەرزبێت، بەڵام من پێموایە لەنێو ئەو ژمارەدا ئەوانەش هەن کە هاوکاری داعش دەکەن، لەوانەی پارەیان پێدەدەن و هاوکاریان دەکەن و دەیانگوازنەوە، یاخود بە شێوەیەک لە شێوەکان لەگەڵ داعشدا کاردەکەن، دەتوانین بڵێین ژمارەیان لەنێوان 15 بۆ 20 هەزار چەکدار دەبێت.

رووداو: بەپێی زانیارییەکانی ئێوە ئەو هەزاران چەکدارەی داعش زیاتر لە چ شوێنێکن؟

شۆن رایان: ئێمە دەزانین داعش چەند شوێنێکی هەیە، بۆ نموونە لە ناوچەی جەزیرە لە عێراق و لە ئەنبار و نەینەوا و سەلاحەدین و کەرکووک و دیالە، ئەوان چەند شوێنێکیان هەیە، بۆیە ئەوان هێشا جێگەی هەڕەشەن لەسەر ئەو ناوچانە، خەڵکی ئەو ناوچانەش هەڕەشەکانیان لە رێگەی دانانی بۆمبەوەیە، بەم شێوەیە ئەوان کاردەکەن هەڕەشە دروست دەکەن، بەڵام هێزەکانی ئەمنییەکانی عێراق کارێکی زۆر باش دەکەن، توانیویانە کۆنترۆڵی سنووری عێراق لەگەڵ سووریا بکەن، بۆ ئەوەی رێگە نەدەن لە سووریاوە چەکدارەکان بپەڕنەوە.

رووداو: داعش لە سنووری قەزای مەخموور جموجۆلەکانی زیادکردووە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش چەند جارێک چیای قەرەچووغی بۆردوومانکردووە، ئایا ئەنجامی ئەو بۆردوومانە چی بووە، تاوەکو ئێستا چەند زیان بە داعش گەیشتووە؟ ئایا مانەوەیان لەو ناوچانە نابێتە جێگەی مەترسی؟

شۆن رایان: ئێمە لەوە تێدەگەین داعش دووژمنێکی سەختە، لە دوو هەفتەی رابردوودا هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتگیری لە هێزە عێراقییەکان کرد بۆ هێرشکردنە سەر داعش بۆ بە ئامانجکردنی چەکدارەکانیان، توانرا چەند کەسێک لە سەرکردەکانیان بکوژرێت، بە گشتی 30 کەس لە رۆژێکدا کوژران و رۆژی دواتریش 20 کەسی دیکەیان لێکوژرا، ئەمەش لە رێگەی هێرشە ئاسمانییەکانەوە، ئێستا هێزەکانی عێراق زانیاری کۆدەکەنەوە، بۆ ئەوەی بزانن لەکوێ خۆیان دەشارنەوە، بۆ ئەوەی هێرشی بکەنەسەر.

رووداو: ئێوە بە بەردەوام لەگەڵ پێشمەرگە کارتانکردووە، ئایا ئێستاش بەردەوامن لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە؟

شۆن رایان: هێزەکانی پێشمەرگە هێشتا بەشێکی گەورەن لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق، کارێکی گەورەیە ئەو دوو هێزە بەیەکەوە کاردەکەن، عێراق ئێستا شوێنێکی پارێزراوە، راستە چەند هێرشێکی تێدا ئەنجامدەدرێت، بەڵام ئێستا ئارامترە لە چوار ساڵی رابردوو.

رووداو: سەبارەت بە پرسی سووریاو دێرەزور، هێزەکانی سووریای دیموکرات ، بەهۆی بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکان، ئۆپەراسیۆنەکانیان لە دژی داعش وەستاندبوو، ئایا ئۆپەراسیۆنەکان جارێکی دیکە دەستی پێکردووەتەوە بۆ لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات شەڕی داعش بکەن؟

شۆن رایان: بەڵێ، شەوی رابردوو هێزەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایانگەیاند کە دووبار هێرشەکانیان دەستپێدەکەنەوە لە رۆهاڵاتی  فورات، هاوپەیمانانیش پشتگیریان دەکەن، ئێمە بەردەوامبووینە لە پشتگیرییەکانمان لە هەموو کاتێکدا، پالپشتی هێزە ئاسمانییەکانی ئێمە بەردەوام بووە، ئەوانیش دەست بەکار دەکەنەوە، بەو هیوایەی خێراتر بتوانین داعش لە رۆهاڵاتی  فورات ببەزێنین.

رووداو: ئێوە لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات هاوکارن، بۆچی تاوەکو ئێستا داواتان لە تورکیا نەکردووە هێرشەکانی بۆسەر کۆبانێ و ناوچەکانی دەوروبەری و گرێ سپی راگرێت، تەنها بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکان هەسەدە دژ بە داعش بەردەوامبن؟

شۆن رایان: گفتوگۆ هەیە لەنێوان هەردوولا، پێموایە هەر لەبەر ئەوەیە هێزەکانی سووریای دیموکرات دووبارە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنەکان کردووەتەوە، ئێمە دەزانین هەردوولا نیگەرانی خۆیان، هەیە، بەڵام دەبێت یەکڕیزییەک لە نێوان هەمووماندا هەبێت، چونکە ئامانجەکە بەزاندنی داعشە، بۆیە دەبێت هەموو کارێک بکەین، هەموو هێزەکان کۆبکەینەوە بۆ ئەوەی هەموومان ئەو کارە تەوا بکەین، پێموایە لە ماوەیەکی کورتدا  لەگەڵ هەموو هێزەکاندا ئەوکارە دەکەین.

رووداو: ئەمریکا بڕیاریداوە خەڵات بەو کەسانە ببەخشێت کە زانیاری لەبارەی شوێنی سێ سەرکردەی پەکەکە ئاشکرا بکەن، هەڵوێستی ئێوە وەک هاوپەیمانان چییە؟

شۆن رایان: ئەوە پەیوەندی بە ئەمریکاوە هەیە بیکات، نەک هاوپەیمانان، ئەوەش دەزانم کە ئەمریکا وەکو هێزێکی تیرۆریستی سەیری پەکەکە دەکات. بەڵام هاوپەیمانی کاری تایبەتە بە داعش بۆ ئەوەی لە عێراق و سووریان بەدەریانبنێت، فۆکەسی ئێمە لەسەر ئەو بابەتەیە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rawand | 12/12/2018 10:16:46 م
پشکنین بۆئەوانە دەکرێت کەوازیان هێناوە یان ئەوانەی دەیانەوێ واز بێنن
فەرەیدون | 16/12/2018 09:41:00 ص
تکایە بۆ ناوی من نەهاتۆتەوە ناویشم تۆمار کردوە وازم لە جگەرە هێناوە
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات
| 12/12/2018 | (3)
Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 15/12/2018 | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 15/12/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

  ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر زیاتر لە 8000 هەناوبینی ئەنجامدراون 6 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر زیاتر لە 8000 هەناوبینی ئەنجامدراون

هەناوبینی بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەری گرفتەکانی زۆرتر
لە چیلی سوورێژە بڵاودەبێتەوە 19 کاژێر لەمەو بەر |

لە چیلی سوورێژە بڵاودەبێتەوە

داوادەکرێت خەڵکی کوتان دژی نەخۆشییەکە ئەنجامبدەن زۆرتر
کەمخەوی ئارەزووی خواردنی خۆراکە خێراکان زیاددەکات 22 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی ئارەزووی خواردنی خۆراکە خێراکان زیاددەکات

کەسێک خەوی رێک نەبێت بەدرێژایی رۆژ خۆراکە زۆرتر
0.25 seconds