وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

هۆشیار زێباری: ناوی چوار وەزارەتی خۆمان بە یەکێتی راگەیاندووە

لەلایەن رووداو 13/3/2019
هۆشیار زێباری لە رووداوی ئەمڕۆ

رووداو - هەولێر

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، دەیانەوێ تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە حکومەت پێکبهێنرێت و ئەو پەیامەشیان بە یەکێتی راگەیاندووە.

لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "رووداوی ئەمڕۆ" کە هیوا جەمال پێشکەشی دەکات، هۆشیار زێباری رایگەیاند، بەشداری یەکێتی لە حکومەت گرنگە و پارتی پێش هەموو لایەنەکان سەردانی یەکێتی کردووە و دەیەوێ یەکێتی "سەربەرزانە" بەشداربێت. دەشیەوێ پارتی، یەکێتی و گۆڕان پێکهێنەری سەرەکی حکومەت بن، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە کات کراوەیە. "ناکرێ کەسانێک ئەم پرۆسەیە وەک رەهینە وەربگرن و ئیفلیجی بکەن، ئەوە لە بەرژەوەندی کەسدا نییە".

لەبارەی پۆستی لایەنەکان لە حکومەت، هۆشیار زێباری رایگەیاند، لەگەڵ گۆڕان گەیشتوونەتە رێککەوتن و پۆستەکانیان ئاشکرایە، لەگەڵ یەکێتیش گفتوگۆکانیان بەردەوامن، لەو چوارچێوەیەشدا لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە 12-3-2019 پارتی بە یەکێتی گوتووە "بە پێویستی دەزانین وەزارەتەکانی ناوخۆ، سامانە سرووشتییەکان، شارەوانی و تاڕادەیەکی زۆریش تەندروستی بۆ پارتی بن. لەبارەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیش پێمانگوتن یەکێتی هەقی خۆیەتی بەشداربێت و پێشتریش بەرپرسی ئاسایشی گشتی یەکێتی بووە، کە بەکارتان نەهێناوە. لە بواری ئەمنیشدا وەزارەتی پێشمەرگە و لە بواری ئابووریشدا وەزارەتی پلاندانان وەربگرن. لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەش دەتوانن جێگریان هەبێت".

هۆشیار زێباری گوتیشی "گۆڕانکاری لە داخوازییەکانی یەکێتیدا هەبوو، کە هەمووی قابیلی دانوستاندنە، یەکێک لەوانە ئەوەبوو کە بۆچی پارتی سەرۆکی پەرلەمانی بۆ یەکێتی دەستنیشانکردووە، ئێمەش گوتمان ئەگەر ناتانەوێ بیردەکەینەوە لە پۆستێکی دیکە قەرەبووتان دەکەینەوە. ئەوان گوتیان دەکرێ جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەبێت. هەروەها لەسەر وەزارەتەکانیشیان تێبینیان هەبوو".

هۆشیار زێباری دەڵێت، پارتی دەیەوێ تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە لەگەڵ یەکێتی بگەنە رێککەوتن و حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت، چونکە خەڵک مافی خۆیەتی کە دەنگی داوە، بەرهەمەکەی ببینێت و پەرلەمان و حکومەت دەست بە کارەکانیان بکەن.

سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ بەغدا بۆ بەشداریکردن لە كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری نیشتمانی له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق، هۆشیار زێباری رایگەیاند، وەک نوێنەری پارتی بەشداری کۆبوونەوەکەی کردووە. 

لەبارەی پەیامی پارتی بۆ بەرهەم ساڵح، هۆشیار زێباری گوتی "پەیامی ئێمە ئەوەبوو، کە جەنابی سەرۆککۆمار دەبێ کێشەی خۆی لەبارەی پێشوازی لێنەکردن لە هەرێمی کوردستان تێکەڵ بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەکات، چونکە کات چارەسەری کێشەی جەنابت (بەرهەم ساڵح) دەکات. هەرکاتیش حکومەتمان پێکهێنا دەتوانین سەرۆکایەتییەکانی عێراق بانگهێشت بکەین بۆ ئەو رێوڕەسمە و جەنابیشت یەکێک دەبیت لەوانە".

 

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : هۆشیار زێباری
4905 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| دوێنێ کاژێر 11:22 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان 4 کاژێر لەمەو بەر |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
تەندروستی جیهانی  داوادەکات ریکلامی جگەرە و تووتن قەدەخەبکرێت 5 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی داوادەکات ریکلامی جگەرە و تووتن قەدەخەبکرێت

نابێت سپۆنسەریکردنی یانەکانی پێشبڕکێ لەلایەن زۆرتر
0.203 seconds