وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

فەخری کەریم گلەیی لە وەزیری رۆشنبیری دەکات

لەلایەن هەوراز گوڵپی 14/4/2019
فەخری کەریم: رەخنەی ئەوە دەگیرێت، بەشی کتێبە ئایینییەکان لە پێشانگەکەدا زۆرن
رووداو -  هەولێر

فەخری کەریم، سەرۆکی دامەزراوەی مەدا بۆ رۆژنامەوانی و رۆشنبیری و هونەرەکان لە پەراوێزی 14ـەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر، وەڵامی پرسیارەکانی رووداوی دایەوە سەبارەت بە پێشانگەکە و جیاوازییەکانی پێشانگەی ئەمساڵ و ساڵانی رابردووی خستەڕوو، هەروەها گلەیی لە بەشێکی رۆشنبیران و وەزیری رۆشنبیریش بەتایبەتی کرد، کە تاوەکو نۆیەم رۆژی پێشانگەکە، ئامادەی نەبووە.

سەرۆکی دامەزراوەی مەدا دەڵێ "سەبارەت بە وەزیری رۆشنبیری هەرێم، بە داخێکی زۆرەوە ئامادەنەبوو، پاشان من لێم پرسی بۆ نەهاتووە، گوتی کارێکی گرنگم هەبوو لە سلێمانی... هیچ ئەرکێک بۆ وەزیری رۆشنبیری داهاتوو لە ئەرکی گرنگیدان بە چالاکییە رۆشنبیرییەکان بەتایبەتیش ئەو جۆرە چالاکیانە گرنگتر نییە، کە تێیدا بە دەیان رۆشبیر لە جیهانی عەرەبی و پارێزگەکانی دیکە ئامادەبوون"

دەقی هەڤپەیڤینەکە:

رووداو: جیاوازی پێشانگەی ئەمساڵ لەگەڵ ساڵانی پێشتر چی بوو، چۆن بەڕێوەچوو؟

فەخری کەریم: پێموایە لە میانی هاتنی خەڵک بۆ پێشانگەکە بوو. یەکەم ئەمە کارێکی ناوازەیە لە ماوەی ساڵێکدا دوو پێشانگە بکرێتەوە، رۆژانە خەڵکێکی زۆر سەردانی پێشنگاکە دەکەن و کتێب دەکڕن، سەرجەم ئەوانەی سەردانی پێشانگەکە دەکەن خۆشحاڵییان پێوە دیارە، بە تایبەت گەنجەکان و منداڵ و قوتابخانەکان.

ئەو پێشانگەیە پەیوەستە بە گەڕانەوەی مووچەی فەرمانبەران و باشبوونی دۆخی ئابووری و دروسبوونەوەی جموجۆڵێک، پێموایە سەرکەوتنی پێشانگەکە و پێشوازیکردنی بەم شێوە بەرفراوانە بەبێ رۆڵی راگەیاندن نەبووە، بەتایبەت راگەیاندنی کوردستانی کەناڵی رووداویش رۆڵی بەرچاوی بینیوە، هاوکات کەناڵی 24 و زاگرۆس و ئەوانی دیکەش.

تایبەتمەندییەکی دیکەی ئەو پێشانگەیە ئەوەیە؛ کۆڕ و دیالۆگی تێدا بەڕێوەدەچێت، کە خۆی دەبینێتەوە لە زیاتر لە 48 چالاکی، پێموانییە هیچ پێشانگەیەک بەو شێوەیە بووبێت، بەپێی ئەو ئەزموونەی هەمە و ئەو تێبینییانەی کردوومە، تەنانەت ئەو تێبینییانەی میوانەکان کردوویانە و ئەوانەی لە وڵاتانی جیاجیای عەرەبییەوە هاتوون، هاوکات ئەو گرنگی پێدانە تایبەتەی لەلایەن سەرۆکەوە هەبوو بۆ پێشانگەکە، کە لە کردنەوەی گوتارێکی زۆر گرنگی پێشکەشکرد و بۆ یەکەمجار تیشکی خستە سەر دۆخی سیاسی و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و رووداوی بەلەمەکەی موسڵ، ئەمانە ئەو تایبەتمەندییانە بوون، کە لە پێشانگەکانی پێشووتری جیادەکاتەوە، ئەگەرچی لەلایەن سەرۆکیشەوە کرابێتەوە، بەڵام گوتاری پێشکەش نەکردووە.

سەبارەت بە ناونیشانەکانیش؛ لەم خولەدا ناونیشانەکان بەراورد بە خولی پێش خۆی زیادیان کردووە، میوانەکانیش گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، لەگەڵ ئەوە پێشوازییەکە فراوانە، ئەوەی بەلای منەوە جێگەی گرنگیپێدان بوو ئەو پێشوازیەی کوڕ و کچە گەنجەکان و منداڵ و قوتابخانەکان بوو لە پێشانگەکە، ئەمەش بەو مانایە دێت: ئامانجی پێشانگەکە بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات.

رووداو: دامەزراوەی مەدا لە پلانیدا هەیە لە ساڵی 2019 پێشانگەی دیکەی نێودەوڵەتی بکاتەوە لە هەولێر؟

فەخری کەریم: ئەمە کارێکی سەختە، بەڵام دەکرێت بیر لە چالاکییەکی نوێ بکەینەوە، خۆی لە هەندێک چالاکی دیکە ببینێتەوە وەکو چالاکی رۆشنبیری و چالاکی کتێب، چونکە سەرۆک و گەورە بەرپرسەکان گرنگی بە گەڕانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و پارێزگا جیاجیاکانی دیکەی عێراق دەدەن، لە هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندی برایانە و تێپەڕاندنی هەموو ئەو دیاردانەن، کە دەبێتە هۆی پچڕانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و پارێزگاکانی دیکە، بێگومان ئێمە لە ساڵی داهاتوودا بیر لە کۆمەڵێک چالاکی رۆشنبیری و فیکری دەکەینەوە، لەگەڵیشدا پێشانگەی کتێب، بەڵام بە شێوەیەکی سنووردار.

رووداو: لەگەڵ ئەوەی دەستخۆشییەکی زۆر لە پێشانگەکە کرا، بەڵام رەخنە و سەرنج و تێبینیش لەسەر پێشانگەکە هەبوون، ئەو رەخنە و سەرنج و تێبینیانەتان پێگەیشت؟ ئەگەر پێتان گەیشتووەتەوە، چین؟

فەخری کەریم: وەڵا ئەوەی زۆر گوێم لێدەبێت ئەوەیە: بەشی کتێبە ئایینییەکان زۆرن، یەکەم شت ئەوەیە هیچ سانسۆرێک لەسەر پێشانگەکە نییە، ئەمەش یەکەم پێشانگەیە لە جیهانی عەرەبی کە تێیدا هیچ سانسۆرێک لەسەر کتێب نەبێت، واتە ئازادە، بەڵام ئەو رێکارانەی لە ساڵانی رابردوو گرتوومانەتەبەر ئەوەبووە رێگری بکەین لە بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبانەی بیری تووندڕەوی و فیتنەی مەزهەبی بڵاودەکەنەوە، هاوکات کەشەکە ژەهراوی دەکەن، ئێمە بەشداری ئەو جۆرە کتێبانەمان لەو پێشانگەیانە بە هەموو شێوەیەک بێبەشکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا قسە لەسەر زۆری کتێبەکان دەکرێت، ئەوە روونە، کە کتێبە کەلەپورییەکان هەموویان پشت بە قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەر و شتەکانی دیکە دەبەستن، بۆیە ناکرێت وێنەی ئیسلامی لێبووردە و پێچەوانەکەی جیابکەینەوە، بۆیە ئەو کێشەیە دەمێنێتەوە، من پێموایە ئەوە زیانی نابێت، ئەو کتێبانەی لێرەدا نمایشکراون لە بازاڕدا هەن، ئێمە بەپێی توانا هەوڵمانداوە رێگری لەو دەزگایانەی چاپ بکەین، کە کتێبێک نمایش بکەن فیتنەی مەزهەبی و ژەهراویکردنی کەشەکە بڵاوبکاتەوە.

رووداو: ئەو رەخنەیەش دەگیرا، کە خەڵکانێک دەهاتن و دەیانگوت؛ کتێبی کوردی لە پێشانگەکەدا بەراورد بە کتێبە عەرەبییەکان کەمن، ئایا ئەو رەخنەیەشتان پێگەیشتووەتەوە؟

فەخری کەریم: ئەمە شتێک نییە پەیوەندی بە رێکخەرانی پێشانگەکەوە هەبێت، بەڵکو پەیوەستە بە دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە لە کوردستان، ئێمە ئەولەویەتمان بە دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە لە کوردستان داوە، داشکاندنی 25%ـمان بۆ کرێی دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە لە کوردستان کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە ئەوانەی حکومین لە کرێ بەخشراون و لەسەر خۆمان بوون، بەپێچەوانەوە ئەگەر سەیری شوێنە سەرەکییەکان بکەی و دەتوان بەدواداچوونیشی بۆ بکەن لە خوێنەرەکان و تەنانەت ئەو عەرەبانەی هاتوون بۆ ئەو پێشانگەیە، دواجار ئەمە بەرپرسیاریێتی ئێمە نییە، هەروەها رەخنەش دەگیرێت لەسەر ئەوەی لە دیالۆگ و پانێڵەکاندا کەسایەتی کوردی کەمن، ئەو چالاکیانەش بەپێی رێککەوتن لەسەر بەرپرسیاریێتی وەزارەتی رۆشنبیرییە، ئەو بەرپرسە لەسەر دانانی پلان بۆ کۆڕبەند و چالاکییەکان و چالاکی رۆشنبیری و فیکری و سیاسی، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لە زۆر رێگەوە هەوڵمانداوە لەو پانێڵانەی سازمان کردوون خۆمان پەیوەندیمان بە رۆشنبیرانی کورد کردووە، بەڵام بەداخێکی زۆرەوە لەو رووەوە سەرکەوتوو نەبووین، هەموو کات سەرکەوتوو نابین، ئەی باشە چی بکەین؟ ئێمە لەو مینبەرەوە روو لە رۆشنبیرانی کورد دەکەین ئەو پێشانگەیە هی خۆیانە سەرکەوتنەکەشی بۆ خۆیان دەگەڕێتەوە، ئەگەر دەیانەوێت ئەو پێشانگەیە سەرکەتووبێت، ئەوا دەڵێم ئەو پێشانگەیە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردستانە، ئەمە پێشانگەی هەرێمی کوردستانە، کورد گرنگییەکی زۆر بە کتێبە عەرەبییەکان دەدەن و پێشوازییەکی زۆری لێکراوە لەو پێشانگەیە، کە بووەتە جێگەی سەرسوڕمانی یەکێتی چاپ و بڵاوکردنەوە، بۆ یەکەمجار کە سەرۆکی یەکێتی چاپ و بڵاوکردنەوە هات گوتی سەرم سوڕما، چونکە کە هاتمە هەولێر پێموابوو ئیهانە دەکرێین، چونکە کورد عەرەبیان قبووڵ نییە، دەیگوت ئەمە شارێکی عەرەبییە بە مانا رۆشنبیرییەکەی، گوتیشی کاتێک چوومە نێو پێشانگەکە بەدوای کتێبە کوردییەکان دەگەڕام بینیم لە سوچێک دانراون، ئەوانی دیکە هەمووی کتێبی عەرەبی بوون، پرسیارم لە دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە کرد لەسەر ئەو کتێبانەی پێشوازیان لێکراوە، گرنگترین ئەو کتێبانەیان هەڵبژاردووە کە لە پێشانگە عەرەبییەکان نافرۆشرێن، زیاتریش لەوە چاوم بە و رۆشنبیر و خوێنەران کەوت، زۆر لە خوێنەری وڵاتانی عەرەبی شارەزاییان زیاترە لەسەر ئەو چالاکییە رۆشنبیری و فیکریانەی لە وڵانی عەرەبی دەکرێن. بۆیە پێویستە یەکێتی نووسەران و دامەزراوە رۆشنبیرییەکان گرنگی بەو لایەنە بدەن.

ئایا مەعقولە ئەو پێشانگەیەی کە لێرە رێکخراوە، زانکۆکانی کوردستان هیچ گرنگییەکان پێی نەداوە! بۆ رێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگەکە پەیاممان بۆ سەرۆکی سەرجەم زانکۆ و کۆلێژەکان ناردووە، رەنگە یەکێکیان هاتبێت یان نەهاتبێت، ئێمە باس لە کڕیارەکان ناکەین لە زانکۆکان، زانکۆش هەن چاوەڕێی پێشانگەی دیکە دەکەن بۆ ئەوەی بچەنە ئەو پێشانگەیە و کتێب بۆ زانکۆکەیان لەوێ بکڕن، ئێوە دەزانن بۆچی ئەو کارە دەکەن... بۆیە ئێمە لەو رووەوە بەرپرس نین، بەرپرسیاریێتی ئێمە ئەوەیە؛ پێشانگەیەکی نموونەیی بە پێوەرە جیهانییەکان پێشکەش بکەین و هاوکات پەرە بە چالاکییە فیکری و رۆشنبیرییەکان بدەین، جیا لەوە ئێمە توانای شتێکی دیکەمان نییە بیکەین، ئەوە ئەرکی ئێوەیە.

رووداو: بۆچی وەزیری رۆشنبیری عێراق بەشداری رێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگەکەی نەکرد و نەهاتە پێشانگەکە؟ وەزیری رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە نۆیەم رۆژی پێشانگەکە هات، پێتوایە هۆکارەکەی چییە؟

فەخری کەریم: یەکەم شت وەزیری رۆشنبیری عێراق داوای لێبووردنی کرد، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هەبوو، هاوکات شاندێکی گرنگی سعودیە هاتبوو، کە ئەو دەبوو لەگەڵ ئەو شاندە بێت، ئەو پێش سێ رۆژ لە کردنەوەی پێشانگەکە لە هەولێر بوو، لەگەڵ ئەوانەش پەیامێکی سوپاسگوزاری بۆ پێشانگەکە نارد و داوای لێبووردنیشی کرد لەوەی لە پێشانگەکە ئامادە نەبووە.

سەبارەت بە وەزیری رۆشنبیری هەرێم، بە داخێکی زۆرەوە ئامادەنەبوو، پاشان من لێم پرسی بۆ نەهاتووە، گوتی کارێکی گرنگم هەبوو لە سلێمانی، لەگەڵ رێزم بۆی و من رێزی دەگرم و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم، بەڵام ئەو چالاکییە هی ئەوە، بەتایبەت من سەرپشکم کردبوو کە گوتاری وەزارەت و دامەزراوەی مەدا ئەو پێشکەشی بکات، بەڵام ئامادە نەبوو، پێویستە ئەو پرسیارە لە ئەو بکەن نەک لە من.

رووداو: ئەو پرسیارەمان رووبەڕووی خودی وەزیر کردەوە، ئەویش هەمان قسەی کرد کە لە دەڤەری بادینان سەرقاڵی کاری تایبەتی خۆی بووە.

فەخری کەریم: لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم بۆ جاری داهاتوو، هیچ ئەرکێک بۆ وەزیری رۆشنبیری داهاتوو لە ئەرکی گرنگیدان بە چالاکییە رۆشنبیرییەکان بە تایبەتیش ئەو جۆرە چالاکیانە گرنگتر نییە، کە تێیدا بە دەیان رۆشبیر لە جیهانی عەرەبی و پارێزگەکانی دیکە ئامادەبوون، ئەوە چ ئەرکێک بووە کە هەیبووە؟ ئایا ئەرکێکی حیزبی بوو و لە کۆبوونەوەیەک ئامادە بووە؟ جارێکی دیکە سوپاس بۆ ئێوە بۆ رۆڵتان بۆ ئەو دامەزراوەیە کە پێموایە جێی خۆی گرتووە و دەگرێت، نەک تەنها بۆ میدیا بەڵکو بۆ هەرێمی کوردستانیش هاوکات روویێکی گەشی ئەو هەرێمەشی پیشانداوە.

 

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
3629 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت 12 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت

مەترسییەکە بەرێژەی %20 - 40 کەمدەکاتەوە زۆرتر
رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە 19 کاژێر لەمەو بەر |

رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە

چاوەڕێی هەنگاوی کرداری دەکەن زۆرتر
 پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن 23 کاژێر لەمەو بەر |

پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن

زیاتر لە چارەگێكی پزیشكانی بەریتانیا لە دۆخێكی زۆرتر
0.25 seconds