وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

سالار عەزیز: من لە جیاتی ئەو حیزبانە بم بابەتی کاک مەسعود ناکەم بەکێشە

لەلایەن هیوا جه‌مال 15/5/2017
سالار عەزیز، یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان: بە کاک نەوشیروانم گوت 50 کورسیش بهێنین ناتوانین ئەو واقیعە بگۆڕین

رووداو- سلێمانى

سالار عەزیز، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، ئەوکاتەی لە یەکێتی جیابوونەوە، نیازیان نەبوو لیستی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە ساڵی 2009، دروست بکەن، بەڵام لێشاوی خەڵک بۆ گردەکەی زەرگەتە، وای لێکردن بەجۆرێکی دیکە بیر بکەنەوە.

سالار عەزیز کە لە ئایاری 2014 دا وازی لە بزووتنەوەی گۆڕان هێنا، ئێستا لە ماڵی خۆی دانیشتووە و دەڵێت هیچ ئیلتیزامێکی حیزبی نییە لەنێو یەکێتی، ئەو لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)ی تەلەڤزیۆنی رووداو کە ئەمشەو دووشەممە بڵاودەکرێتەوە، زۆر پرسی هەستیاری ورووژاند، یەکێک لەوانەش مشتومڕەکانی سەرەتای ناو بزووتنەوەی گۆڕان و ئاراستە لێکدژەکانی.

سالار عەزیز لەو هەڤپەیڤینەدا پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەکانی جیابوونەوە لە عێراق و سەربەخۆیی لەڕێی گشتپرسییەوە رادەگەیێنێ. وەک ئەو دەڵێت: "بۆچوونى زلهێزەکان گۆڕانى بەسەردا هاتووە".. و کورد لەدواى راپەڕینەوە هەلى باشی بۆ هەڵکەوتووە "بەڵام بەداخەوە نەک هەر سوودمان لێ وەرنەگرتووە، بەڵکو لە شەڕى ناوخۆدا خۆشمان ناشیرین کرد". 

  غەدرێکی گەورە لە مام جەلال کرا کە بەبێ پرس یاداشتەکانی بڵاوکرانەوە


ئەو پێیوایە لەدوای 2003 کە تەنیا هێزی رێکخراو لە عێراق کورد بوو، دەیتوانی دەستکەوتی گەورە بۆ خۆی تۆمار بکات، چونکە "ئەمریکا پێویستى بە ئێمە بوو، ئێمە دەمانتوانى هەموو مەرجەکانى خۆمان فەرز بکەین. من جارێک بە بەرپرسێکى زۆر گەورەم گوت هیچ نەبێ بەخۆڕایى ئیش بۆ ئەمریکا مەکەن. هیچ نەبێ دوو شتى لێ داوا بکەن، یەکەم بمانپارێزن، دووەمیش پشتیوانیمان بکەن بۆ گەڕاندنەوەى ناوچە دابڕاوەکان. بەڵام ئێمە ئەوەمان نەکرد".

سالار عەزیز رای وایە دەبێت پشتیوانی لە هەر کەسێک بکرێت کە هەوڵ بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ دەدات پێیوایە دەبێت هەموو هێزەکان تێیدا بەشدار بن، بەڵام لای ئەو بەتایبەتی دوو هێز گرنگن کە یەکێکیان پارتییە و ئەوی دیکە یەکێتی، ئەو دەڵێت: "پێویستە ئێمە واقیعیانە بیربکەینەوە، ئێمە شەڕمان لەگەڵ یەکدی کرد، کەسمان نەبەزین، خۆ ئەگەر لایەکیش بەهێز بووایە ئەوا دەوڵەتێک نەیدەهێشت. سەرەڕای ئەو هەموو تەجروبەیە، نەمانتوانی ئەو واقیعە بگۆڕین. 
هێزێک هەیە ناوی پارتییە، پارتی هێزێکی نیشمانییە لە پایتەختی کوردستانە، هێزێکی چەکداری گەورەی هەیە، پەیوەندی هەیە، کاک مەسعود سەرۆکی هەرێمە و پیاوێکی ناسراوە لە جیهان".

  لافاوی خەڵک بۆ گردەکە وای لێکردین بیر لە دروستکردنی لیست بکەینەوە


لەبارەی ئەو بۆچوونە جیاوازانەی لەسەر بارزانی وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەن، سالار عەزیز دەڵێت: "من بە سەرۆکی هەرێمی دەزانم. من لە جیاتی ئەو حیزبانە بم قەت بابەتی کاک مەسعود ناکەم بەکێشە و نایهێنمە ناو ناوان. لەبەرئەوەی من واقیعەکە تێدەگەم، بۆ بێین بکەوینە کێشمەکێش و بڵێین وەڵڵا تۆمان ناوێ دەبێ تۆ لە پەرلەمان هەڵبژێرن".

سالار عەزیز کە یەکێک بوو لەو پێنج کەسەی لە یەکێتی جیابوونەوە و بزووتنەوەی گۆڕانیان دروستکرد، دەڵێت سەرەتا ئامانجیان دروستکردنی لیستی جیا نەبوو بۆ هەڵبژاردن: "کاتێک هاتین ئەو گردەمان دروستکرد، قەت بەنیاز نەبووین بەجیا بەشداری هەڵبژاردن بکەین، گوتمان ئێمە هێزێکی سیاسی دەبین لەنێو یەکێتی، بەڵام لافاوی خەڵک بۆ سەر گردەکە وای لە ئێمە کرد بیر لە شتێکی دیکە بکەینەوە". 

هەر لە سیاقی ئەو قسانەدا پەردە لەسەر هۆکارێکی جیابوونەوەی باڵی ریفۆرمی ناو یەکێتی و دروستکردنی لیستی جیاواز بۆ هەڵبژاردن لادەبات. ئەو راشکاوانە شتێک دەدرکێنێ کە هەمیشە بەلای پارتی و حیزبەکانی دیکە و خەڵکیشەوە مایەی پرسیار و گومان بووە، کاتێک دەڵێت: "هەر ئەوکات دوو ئاراستە (لەناو بزووتنەوەی گۆڕان) هەبوو، ئاراستەیەک دەیگوت باشە بۆ بەشدارى هەڵبژاردن (ی پەرلەمانی کوردستان) نەکەین، خۆ چەند کورسیش بهێنین هەر یەکێتى حیسابە".

ئەو کە ئێستا لە بزووتنەوەی گۆڕان هاتووەتە دەرەوە، باسى هاوسەنگیى هێز لە کوردستان دەکات و دەڵێت یەکێتی و پارتی لە تای یەک تەرازوودان، ئەمە پەیوەندی  نییە بەوەی ئەمڕۆ ئەمیان دەسەڵاتی زیاترە لە حکومەت "یەکێتی دەتوانێ کێشە دروست بکات. یەکێتی بیەوێ دەتوانێ بەیانی شەڕی ناوخۆ دروست ببێ"، بەڵام دەڵێت ئێستا گۆڕان ناتوانێ 50 هەزار کەس بهێنێتە سەر جادە "ئەگەر بیشیکات لە سایەی یەکێتیی دەیکات لە سلێمانی".

 ئێستا گۆڕان ناتوانێ 50 هەزار کەس بهێنێتە سەر جادە


هەر لە بەشێکی دیکەی ئەو هەڤپەیڤینەدا دێتە سەر باسی قەیرانی سیاسیی ئێستا و دەڵێت کاتی خۆی بە "برادەرانی گۆڕان و یەکێتی" گوتووە "بڕۆن لەگەڵ پارتی رێکبکەون و  بیر لە پەرلەمان مەکەنەوە". ئەو سووربوونی گۆڕان لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان بە لۆژیکی نازانێت و دەڵێت: "کاتی خۆی من زۆر رەخنەم هەبوو کە گۆڕان و یەکێتی و ئیسلامییەکان بەبێ رەچاوکردنی واقیعەکە و بەبێ ناسینی واقیعی پارتی و دەسەڵاتی پارتی لە پەرلەمان مامەڵەیان دەکرد، ئەو شێوازی گوزارشکردنە لەنێو پەرلەمان هەڵە بوو".

بزووتنەوەی گۆڕان لە یەکەم هەڵبژاردنی پاش راگەیاندنیدا وەکو بزووتنەوەیەکی سەربەخۆ 25 کورسی پەرلەمانی بردەوە، بەڵام سالار عەزیز نائومێدانە دەڵێت بە نەوشیروان مستەفای گوتووە نەک 25 کورسی گۆڕان ئەگەر 50 کورسیشی هێنابا هیچی لە دۆخەکە نەدەگۆڕی، چونکە بەڕای ئەو "ئەگەر چەک و پارەت هەبێت لە کوردستان تۆ هەیت .. هێشتا لە کوردستان ئەوە دەخوات".

لە کۆتایی ئەو هەڤپەیڤینەدا، سالار عەزیز باسی دوایین کتێبی یاداشتەکانی مام جەلال دەکات کە بەناوی (دیداری تەمەن) چاپ بووە و دەڵێت: "ئەگەر مام جەلال لە کایەکە بووایە و نەخۆش نەبووایە، ئەگەر یاداشتەکانی بنووسیبایەوە. جۆرێکی دیکە دەینووسی. غەدرێکی زۆر گەورە لە مام جەلال کراوە، چونکە پرسی پێنەکراوە کە ئەمە بڵاوبکرێتەوە".

کۆمێنتەکان

 
Azad Azad | 15/5/2017
قسه‌كان سالار عه‌زیز زۆر به‌جێیه‌.....!!!! عه‌قل و مه‌نتیقیش بێشك واده‌ڵێت.

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 23/07/2017 03:55:48 م
به‌ته‌ئگید ئێران عیراق داگیر ده‌كات شه‌ڕ و كوشتار و ماڵ وێرانی زۆر ده‌بێت ئه‌مانه‌ش قه‌ومی ره‌شی شیعه‌ ماڵیانم به‌قورگرت..!!!!!
عێراق و ئێران رێککەوتنێکی سەربازیی واژۆ دەکەن
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ئارام رسوڵ مامەند | 20/07/2017 09:05:09 م
دەست خۆش کاک ئاکۆ، وتارەکەت زۆر جوان و لە جێگای خۆیەتی، بەڕاستی ڕیفراندۆمی کوردستان بۆ سەربەخۆی تاقیکردنەوەیەکە بۆ هەمو جیهان و من پێم وایە کومەڵگای...
بژار | 23/07/2017 11:58:58 ص
ده‌ست خۆش!!! به‌ڵام من تێناگام كوردانی سوید ئیشو كاریان چیه‌ بۆ هه‌ڵوێستیان نیه‌؟؟؟؟ به‌ڵام لێیان ناگرم سۆسیال بدراگیان ده‌برێت بۆیه‌ هه‌ڵوێستیان...
حكومەتی سوێد دژی رای میللەتانە
| 19/7/2017 | (3)
Farhad Rashid
Farhad Rashid | 23/07/2017 10:56:17 ص
وةلا نازانم وةستانى مووجة بة مةفهومى ئيوة جؤنة بة سى رؤز مووجةى يةك دةزكايةك دابةش دةةكةن كار وا بروات تا دوو مانكى تر خةلك مووجةى ثى نادريت
وەزارەتی دارایی: بەهیچ شێوەیەک دابەشکردنی مووچە ناوەستێت
| دوێنێ کاژێر 08:40 | (1)
aland | 23/07/2017 09:41:41 ص
Dast tan khosh
ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌
| دوێنێ کاژێر 10:40 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە سویسرا بە مشاری کارەبایی هێرشکرایە سەر خەڵک 3 کاژێر لەمەو بەر |

لە سویسرا بە مشاری کارەبایی هێرشکرایە سەر خەڵک

پێنج کەس بریندار بوون زۆرتر
ژنە پزیشکێک لە بەغدا بە چەقۆ کوژرا 5 کاژێر لەمەو بەر |

ژنە پزیشکێک لە بەغدا بە چەقۆ کوژرا

لەماوەی 48 کاژێردا دوو پزیشک لە بەغدا کوژراون زۆرتر
 6 کاژێر لەمەو بەر |

"حکومەتی عێراق بۆ پێشمەرگە: جارێ هێرشکردنە سەر حەویجە پێویست نییە"

هێشتا حەویجە، چوار ناحیە و 500 گوند لەدەست زۆرتر
0.375 seconds