وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

هاوپەیمانان بۆ رووداو: تا داعش بمێنێ‌ یارمەتی هەسەدە دەدەین

لەلایەن رێبوار قاسم 15/11/2017
کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان، فۆتۆ: AFP
کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان، فۆتۆ: AFP

رووداو - هەولێر

سپێنسەر گاریسن، جێگری گوتەبێژی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ هەفتەنامەی (رووداو) كە لە رێگەی ئیمەیلەوە لەگەڵی كراوە، دەڵێت تاوەكو چەكدارانی داعش بمێنن، لە هاوكارییەكانیان بۆ هێزەكانی سووریای دیموكرات لە سووریا بەردەوام دەبن. سەبارەت بە بەردامبوونی هاوكارییەكانیشیان بۆ پێشمەرگە، دەڵێت تاوەكو ئێستاش لە مەشقدانی پێشمەرگە بەردەوامن، بەڵام سەبارەت بە چەك و مەشقی پێشمەرگە لە داهاتوودا هیچ بڕیارێكی درێژخایەن نەدراوە.

رووداو: داعش لە ناوچە شارییەكانی سووریا دەركراوە، پەیوەندی ئەمریكا و هێزەكانی سووریای دیموكرات لە داهاتوودا چۆن دەبێت، لە كاتێكدا گومان هەیە ئەمریكا دوای تێكشاكانی داعش پشتگوێیان بخات؟

سپێنسەر گاریسن: هێزەكانی هاوپەیمانان پابەندن بە هێزەكانی سووریای دیموكرات كە هاوپەیمانی ئێمەن لە سووریا. ئەوان ئازایانە شەڕیان كردووە و قوربانییەكی زۆریشیان داوە، ئەو هێزانە چوار ملیۆن كەسیان لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش رزگاركردووە. هەڵبەت تاوەكو ئێستاش شەڕ ماوە بۆ ئەوەی داعش بە تەواوەتی لەو ناوچەیە پاك بكرێتەوە. چەكدارانی داعش هێشتا لە ناو دۆڵەكانی نزیك رووباڕی فوڕات خۆیان حەشارداوە و شەڕ دەكەن. ئامانجی سەرەكی ئێمەش ئەوەیە لە هەموو ئەو ناوچانە داعش تێك بشكێنین.

رووداو: ئێران و رژێمی سووریا پلانی ئەوەیان هەیە لە رەققە و دێرەزۆر شەڕی هەسەدە بكەن، ئەگەر ئەم سیناریۆیە رووبدات ئایا ئەمریكا پشتگیری هەسەدە دەكات؟

سپێنسەر گاریسن: ناتوانین پێشبینی بۆ سیناریۆكانی داهاتوو بكەین. راستیەكەی ئەوەیە كە ئێمە پابەندین بە پشتگیری كردنی هەسەدە لەو شەڕەی بۆ تێكشكاندنی داعش دەیكەن. هاوپەیمانان هەوڵی خۆدوورگرتن لە پێكدادان لەگەڵ رووسیا دەدەن، كە پشتگیری لە رژێمی سووریا دەكات، لەسەر ئەمەش بەردەوام دەبین و فۆكەسمان لەسەر تێكشكاندنی داعش دەبێت.

رووداو: هەڵوێستی ئەمریكا لە رووداوەكانی كەركووك چییە، ئایا ئەمریكا هۆشداری داوەتە بەغدا بۆ ئەوەی هێرشەكانی بوەستێنێت؟ 

سپێنسەر گاریسن:: ئەمریكا چاودێری رەوشەكە دەكات و هانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە دەدات رێگەی گفتوگۆ بگرنەبەر .

رووداو: ئەمریكا جگە لە ئیدانەكردنی هێرشەكانی بەغدا هیچ هێڵێكی سووری بۆ هێرشەكان داناوە؟ ئایا هەولێر هێڵی سووری ئەمریكایە؟ 

سپێنسەر گاریسن: داهاتووی عێراقییەكان خۆیان بڕیاری لەسەر دەدەن، هاوپەیمانان بڕوایان وایە دیالۆگەكانی ئێستا باشترین رێگەن بۆ ئەوەی هەموو عێراقییەك لە داهاتووی وڵاتەكەیدا دەنگی خۆی هەبێت. داعش گەورەترین بەربەستە كە رێگە لە روودانی ئەو دیالۆگە دەگرێ، چونكە ستراتیژی ئەو رێكخراوە ئەوە لەخۆدەگرێت كە تۆوی ناكۆكی لە نێوان گروپە جیاوازەكانی عێراقدا بچێنن. هەر بۆیەش پێمانوایە گەورەترین بەشداری ئێمە لە داهاتووی عێراقدا بریتی دەبێت لەوەی داعش تێك بشكێنین. حەز دەكەین باسی ئەوەش بكەین كە هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی عێراق پیشانیان داوە كە كاتێك پێكەوە كاریان كردووە بەسەر داعشدا زاڵ بوون، وەكوو چۆن لە مووسڵ و ئازادكردنی خێرای تەلەعفەر و حەویجەش بینیمان. ئێستا ئەولەویەتی هاوپەیمانان لە عێراق ئەوەیە پشتگیری لە هاوپەیمانەكانمان بكەین داعش لەدوایین شوێنەكان لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار تێكبشكێنن.

رووداو: ئەمریكا لەسەر پشتگیری پێشمەرگە لەڕووی تەقەمەنی و راهێنانەوە بەردەوام دەبێت؟

سپێنسەر گاریسن: لە ساڵی 2014ەوە هاوپەیمانان مەشق و چەكیان پێشكەش بە 22 هەزار پێشمەرگە كردووە. هاوپەیمانان تاوەكو ئێستاش مەشق بە هێزی كوردی دەكەن. سەبارەت بە چەك و مەشقی پێشمەرگە لە داهاتوودا هیچ بڕیارێكی درێژخایەن نەدراوە. 

رووداو: حكومەتی عێراق چاوی لەسەر فیشخابوورە. حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، رایگەیاندووە كە ئەمریكا پشك و بەرژەوەندی لەو خاڵە سنوورییەدا هەیە. هەڵوێستی ئەمریكا لەسەر ئەو خاڵە سنوورییە چییە و ئایا ئەمریكا هیچ بەرژەوەندییەكی تێیدا هەیە؟ 

سپێنسەر گاریسن: خاڵە سنوورییەكانی عێراق پرسێكی نیشتمانین كە دەبێ لە رێگەی پرۆسەی سیاسی گونجاوەوە بڕیاریان لەسەر بدرێت. فۆكەسی هاوپەیمانان لەسەر تێكشكاندنی داعش و زەمانكردنی ئارامی و ئاسایشی درێژخایەنی خەڵكی عێراق دەبێت.

رووداو: میلیشیاكانی نزیك لە ئێران بەشێكی سەرەكی لە هێرشەكانی سەر كەركووك بوون، ئەمریكا چۆن لە نفووزی تاران لەو ناوچایە دەڕوانێت و پلانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كاریگەریی ئێران چییە؟ 

سپێنسەر گاریسن: ئێمە بەردەوام جەختمان لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە هەموو هێزە چەكدارییەكانی عێراق دەبێت لەژێر فەرمانی سەرۆكوەزیرانی عێراقدا بن و لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی عێراق كار بكەن. 

رووداو: كورد كە سەردەمانێك بە هاوپەیمانی متمانەپێكراوی ئەمریكا دەزانرا، هەست دەكات ئەمریكا جارێكی دیكە خیانەتی لێكردووە. ئەمریكا هیچ پلانێكی هەیە بۆ رەواندنەوەی ئەو هەستە؟

سپێنسەر گاریسن: ئێمە بەشداری ئازایانەی هێزەكانی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنین، چونكە ئەوان بوێرانە بۆ بەرگری لە عێراق و جیهان لەدژی تیرۆریستانی داعش شەڕیان كرد. ئێمە پشتگیریمان لە پێشمەرگە كردووە وەكوو بەشێكی سەرەكی لە هێزە ئەمنییەكانی عێراق. هانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی عێراق دەدەین پێكەوە كار بكەن بۆ ئەوەی ناكۆكییەكانیان بەشێوەیەكی ئاشتیانە چارەسەر بكەن، بۆ ئەوەی هەموومان بتوانین تیرۆریستانی داعش تێكبشكێنین و فۆكەسمان لەسەر ئاسایشی درێژخایەنی هەموو عێراق بێت.



 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 21/06/2018 09:10:09 م
ده‌ست خۆشی له‌ خه‌ڵكی خانه‌قینی به‌شه‌ره‌ف ده‌كه‌م به‌ڕاستی ساحێب هه‌ڵویستی مه‌ردانه‌و و كوردانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانن حه‌قی وایه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كه‌ركوك و...
خانەقینییەکان داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکەن
| 21/6/2018 | (1)
شیخ محمد امین | 21/06/2018 05:05:15 م
برای خوشه ویستم ئه مه ده سکه وتیکی میژوییه بو گه لی کوردستان و پارتی و خه لکی کوردستان چه شنی ماسیو ئاون لیک جیاناکرینه وه ، پیم وایه باندی لاده ری...
احمد حسن زێڕۆ | 21/06/2018 08:25:27 م
ده‌ستخۆش دكتۆر ئه‌وانه‌ی دوێنێ ویستیان ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ بسوتێنن له‌ سه‌ر تیڤیه‌كان هاواریان ده‌كرد و ده‌یان ووت ( ئه‌مڕۆ ڕۆژی له‌ دایكبوونی...
دەستکەوتێکی دیکە بۆ پارتی و کوردستان
| 21/6/2018 | (2)
Kheder Shadman | 21/06/2018 01:02:49 م
کاک دڵشادێ خۆشه‌ویست و به‌ڕێز زۆر پێرۆزه خدر شادمان Graz
ئەنوەر سوڵتانی | 21/06/2018 08:18:01 م
پیرۆز بێت و سەرکەوتی گەورەتری بەشوێندا بێت. بریا مامۆستای بەڕێزمان هەوڵێکی بدایە یەکەمین ئۆپێڕای کوردی لە سەر ئەساسی بەیتی دمدم یان خەج و سیامەند و...
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| 20/6/2018 | (4)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| 19/6/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

مەترسی پلاستیک لەسەر ژینگەی وڵاتان زیاتردەبێت 8 کاژێر لەمەو بەر |

مەترسی پلاستیک لەسەر ژینگەی وڵاتان زیاتردەبێت

چین دەڵێ چیدی پاشەڕۆی پلاستیکی لە وڵاتان زۆرتر
33 حاڵەتی بەکرێدانی منداڵدان لە کەمبۆدیا ئاشکرادەکرین 18 کاژێر لەمەو بەر |

33 حاڵەتی بەکرێدانی منداڵدان لە کەمبۆدیا ئاشکرادەکرین

منداڵی خەڵکیان لە منداڵدانی خۆیاندا هەڵگرتووە زۆرتر
پێکوتەیەک رێگری لە تووشبوون بە شەکرە دەکات 19 کاژێر لەمەو بەر |

پێکوتەیەک رێگری لە تووشبوون بە شەکرە دەکات

رێگە لە تووشبوون بە شەکرەی جۆری یەکەمی دەگرێت زۆرتر
0.5 seconds