وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

فازڵ نەبی: عەبادیش دەزانێ بودجە لە بەرژەوەندی كوردستان نییە

لەلایەن هێڤیدار ئەحمەد 15/12/2016
فازڵ نەبی: بەغدا 500 ملیار دینار دەداتە كوردستان، بەڵام كوردستان 800 ملیار دیناری دەستدەكەوێ
فازڵ نەبی: بەغدا 500 ملیار دینار دەداتە كوردستان، بەڵام كوردستان 800 ملیار دیناری دەستدەكەوێ
زیاتر لە 10 ساڵە لەنێو ژمارە زۆر و زەوەندەكانی وەزارەتی دارایی عێراقدایە، چەندینجار لەسەر نەناردنی بودجەی كوردستان دەستی لەكاركێشایەوە. ئێستاش بەهۆی لادانی وەزیری دارایی عێراق كە كورد بوو، بە پیاوی یەكەمی ئەو وەزارەتە دادەنرێ‌. د.فازڵ نەبی، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق، دوای پەسەندكردنی بودجەی 2017ی عێراق لەلایەن پەرلەمانەوە، لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) دەڵێت "ئەو بودجەیە لە زەرەری كوردستانە، چونكە ئەوەی كوردستان لە فرۆشتنی نەوتەكەی دەستی دەكەوێ، زیاترە لەوەی بەغدا دەیداتێ‌".

 فازڵ نەبی هەروەها دەڵێت "حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كە حیساب بۆ فلس دەكات، خۆی دەزانێ ئەو بودجەیە لە زەرەری كوردستانە".

رووداو: بودجەی 2017ی عێراق پەسەند كرا، ئێستا رۆڵی وەزیری دارایی عێراق دەبینی، ئەو بودجەیە لە بەرژەوەندی كوردستانە؟

فازڵ نەبی: ئەوەی ئێمە وەكو حكومەتی عێراق داماننا ئەوەبوو رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا وەكو خۆی كە لە 2015 كرا، دانرا. راستە رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكرا، بەڵام بۆیە دانرا بۆ ئەوەی سەنەدێكی قانونی هەبێ بۆ هەردوو لایەن، ئەگەر سبەینێ رێككەوتنیان كرد سەنەدیان هەبێ، ئەگەر رێككەوتنیش نەكرا، هەبوونی لە نەبوونی باشترە.

ئەو رێككەوتنەی كرا لە 2015 هەر لە سەرەتاوە دەمزانی شكست دەهێنێ. سەرەڕای ئەوەی تاوەكو كۆتایی مانگی شەش جێبەجێ كرا. شكستەكەش لەسەر ئەوە بوو كە بەغدا داوای 550 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی كوردستان دەكات بە نەوتی كەركووكەوە. لە ماددەی 9ی بودجە كە باسی پشكی هەرێمی كوردستان دەكات. یەك وشە دانرا و ئەو وشەیە شكستی بە رێككەوتنەكە هێنا و گورزێكی لە كوردستان دا. وشەكەش ئەوەبوو خەرجی لە نەفەقاتی "فعلی" دەبێ. واتە رێككەوتنەكە لەسەر ئەوەبوو مانگانە حكومەتی عێراق 17% بنێرێ، بەڵام عێراق دەیگوت ئەوەندەم نییە مانگانە ترلیۆنێك و 200 ملیار بنێرم، عێراق گوتی 60% لەوەی بودجە هاتووە دەتوانم خەرج بكەم. عێراق لە باشترین حاڵەتدا 640 ملیار دیناری بۆ كوردستان دەنارد.

رووداو: باشە كورد نەیزانی ئەو وشەیە ئەوەندە خراپە، بۆ خرایە نێو بودجەوە؟

فازڵ نەبی: بەڵێ كورد دەیزانی و بەداخەوە كرا. پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئێستا حیساباتی خۆی بكات كە زۆر ئاسانە، هەر بە بازاڕی شێخەڵڵا حیساب بكات رۆژانە هەرێمی كوردستان 550 هەزار بەرمیل بفرۆشێ نەك زیاتر و نرخی بەرمیلێك نەوت بە 40 دۆلار هەژمار بكرێ، ئەوە مانگی 800 ملیار دیناری دەستدەكەوێت، بەڵام ئەگەر لەگەڵ حكومەتی عێراق رێككەوتنی كرد وەك ئەوەی لە بودجەدا هاتووە، لە باشترین بارودۆخدا حكومەتی عێراق لەنێوان 500 - 550 ملیار دینار دەداتە هەرێمی كوردستان. بۆیە بەبڕوای من ئەو رێككەوتنەی كە لەنێو بودجەدا هاتووە، زەحمەتە كوردستان جێبەجێی بكات، چونكە لە بەرژەوەندیی نییە.

رووداو: مادام وشەی "فیعلی" لە بەرژەوەندیی كورد نەبوو، چۆن بەسەر ئێوەدا تێپەڕی؟

فازڵ نەبی: ئەو پرۆژەیەی لە وەزارەتی دارایی دەڕوات ئەو وشەیەی تێدا نییە، دواتر بۆی زیاد كراوە.

رووداو: شتە خراپەكانی ئەو بودجەیە چییە بۆ كوردستان، مینەكان چین؟

فازڵ نەبی: بودجەكە ئەگەر لە وەزعێكی ئابووریی سروشتییدا بێ، رەنگە لە بەرژەوەندی كوردستان بێت. ئەگەر حكومەتی عێراق بتوانێ بودجەی خۆی كە ئێستا هەیە 100% جێبەجێ بكات. ئەو رێككەوتنە لە بەرژەوەندیی كوردە، بەڵام ئێستا عێراق ئەو توانا داراییەی لەبەردەست نییە، بتوانێ ئەو داهاتە بەدەست بهێنێ كە لە بودجەدا نووسراوە.

رووداو: عێراق سەرووی 100 ترلیۆنی نووسیوە لە بودجەی 2017دا، بە پێشبینی ئێوە عێراق چەند داهاتی دەستدەكەوێ؟

فازڵ نەبی: پێشبینی ئێمە بۆ 2017 ئەوەیە 60 بۆ 65%ی ئەو داهاتە بەدەست بهێنین و جێبەجێی بكەین.

رووداو: ئایا لەنێو بودجەی 2017دا چ مینێك بۆ كوردستان چێنراوە؟

فازڵ نەبی: بودجە تاوەكو گەیشتووەتە پەرلەمان هیچ مینێكی بۆ كورد تێدا نەبوو، كورد سەرپشك كرابوو، بە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا یان بۆ خۆی نەوتەكەی بفرۆشێ، بەڵام كە پڕۆژەكە گەیشتە پەرلەمان مینڕێژ كرا، نازانم لە نەزانینەوە بووە یان بە مەبەست بوو. دیارە هەندێ كەس وایان پێشان دا كە پاڵەوانن لەو مەوزوعەدا. بەڵام چەند دەتوانن بەرگری لەو پڕۆژەیە بكەن؟ ئەو پاڵەوانانە ماددەی 10یان لە بودجە زیاد كردووە كە تێیدا هاتووە: حكومەتی هەرێمی كوردستان ناچار دەكەین بە هەناردەكردنی نەوتی خۆی بۆ بەغدا. یەكەم دەبێ بزانم ئەو رێككەوتنە لە بەرژەوەندی كوردستانە یان لە زەرەریانە؟ ئەوەی كردوویانە موزایەدەیە و بەستنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە. سەرم لەوە سوڕماوە كە تاوەكو ئێستا یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشدارە و بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و كوڕی جەنابی مام جەلالە و كۆنفرانسی نەوت لە لەندەن كە بۆ نەوتی كوردستان كرا، بە سەرۆكایەتی كاك قوباد تاڵەبانی بوو، بەڵام بۆ ئەو بەزمە لە بەغدا روویدا؟ بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان ناچار بكەم بە شتێك كە لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان نەبێ. لە كاتێكدا دەزانی ئەو پارەیەی بەغدا دەیدات بەشی مووچەخۆرانی كوردستان ناكات، داهاتی كەمترە لەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەدەستی دەهێنێ. بۆیە ماددەی 10ی بودجە نەك لوغمە، بەڵكو بۆمبێكی گەورەیە بۆ كوردستان دانراوە.

رووداو: ئایا هەرێمی كوردستان دەتوانێ پابەندی ئەو یاسایە نەبێ؟

فازڵ نەبی: بەڵێ دەتوانێ پێوەی پابەند نەبێ. ئەگەر وشەی "فیعلی" لە بودجەدا نەهاتبا هەرێمی كوردستان پابەند دەبوو، بەڵام ئێستا هەرێمی كوردستان لە كوێ پارەی زیاتری دەستبكەوێ ئەو رێگایە هەڵدەبژێرێ.

رووداو: مالیكی دەستی هەبووە لە گەڵاڵەكردنی ئەو پڕۆژەیە؟

فازڵ نەبی: مالیكی بەهێزە لەناو پەرلەمانی عێراق و ئەمە واقیعەكەیە. ئەندامێكی زۆری هەیە و دەتوانێ زۆر شت بكات لە پەرلەمان. با زۆر داخلی سیاسەت نەبین، وەرە سەر مەسەلەی دارایی.

رووداو: ئێستا رای عەبادی چییە لەبارەی كوردستان كە لەو ماوەیە زۆر لێی نزیكی؟

فازڵ نەبی: ئێستا هەڵوێستی لەبارەی كوردستان زۆر باشە. بە تایبەت دوای سەردانی جەنابی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و هاوكاریكردنیان بۆ شەڕی داعش لە مووسڵ، زۆر شت گۆڕاوە. ئێستا یەكێك لە میحوەرە بەهێزەكانی نێو پەرلەمانی عێراق هێڵی مالیكی-جبووری-یەكێتییە. لە مەسەلەی سەندنەوەی متمانە لە هۆشیار زێباری وەزیری دارایی، زۆر روون و ئاشكرا ئەوە دیار بوو، چونكە ئەوە بابەتێكی سیاسی بوو نەك دارایی و لێدان بوو نەك لە كاك وشیار، بەڵكو لە خودی پارتی لە بەغدا. عەبادی و كوتلەكەشی لەگەڵ لادانی وشیار زێباری نەبوون. لە 20/12ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی بڕیار دەدات لەسەر كەیسی وشیار زێباری، چونكە كاك هوشیار سكاڵای تۆمار كردبوو، ئومێدێكی زۆری هەیە بگەڕێتەوە بۆ پۆستەكەی.

رووداو: ئێستا رای عەبادی چییە و دەیەوێ هەرێمی كوردستان چۆن لەگەڵی رێكبكەوێت؟

فازڵ نەبی: عەبادی كەسێكی زیرەكە لە بواری دارایی. لەگەڵ رێككەوتنی 2015یە و لە هەموو كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران بە تایبەت كە شەڕی هاوبەشی نێوان عێراق و پێشمەرگە لە دژی داعش دەستیپێكردووە، رای زۆر باش بووە و لەهەموو كۆبوونەوەكاندا 15 بۆ 20 خولەك بە باشی باسی كوردستان دەكات، بەڵام ئەو رێككەوتنەی كراوە لە بودجە لە بەرژەوەندیی كوردستان نییە.

رووداو: عەبادی رای وایە؟

فازڵ نەبی: عەبادی خۆیشی ئەوە دەزانێ. كەسێكی زۆر زیرەكە و حیسابی فلس دەكات. زۆر وردە و لە بواری بودجەدا هەموو شتێكی هەزم كردووە.

رووداو: دەگوترێ نە بەغدا یەك دینار بۆ كوردستان دەنێرێت، نە هەرێمی كوردستان نەوتی خۆی رادەستی بەغدا دەكات. بەڕای تۆ هەردوو لا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایە كە هەر یەكەو خەرجی ماڵی خۆی بكات؟

فازڵ نەبی: لە بارودۆخی ئێستادا بەڵێ، هەردوو لایەن قەناعەتیان وایە هەر لایەك خۆی بەڕێوەببات.

رووداو: بەپێی یاسای بودجە بێ، وەك یەكێتی و گۆڕان لە بەغدا رایانگەیاند، بودجەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هێزی وشكانی عێراقدا خەرج دەكرێ، ئایا ئەوە چۆنە؟

فازڵ نەبی: لەهەموو حاڵەتێكدا سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانە، خۆی دەزانێ پارەكە چەندە. بەڕێز عەبادی دەزانێ هێزی وشكانی عێراق چەند وەردەگرێ و حیسابی كرد، مانگانە لە هێزی وشكانی عێراق 38 ملیار دینار دەدرێ بە پێشمەرگە.

رووداو: لە بودجەی 2017دا چەند پارە بۆ حەشدی شەعبی دانراوە؟

فازڵ نەبی: لە 10 مانگی رابردووی ئەمساڵدا بەس بۆ مووچە ترلیۆنێك و 300 ملیار دینار (یەك ملیار دۆلار) بۆ حەشدی شەعبی خەرج كراوە. لە بودجەی 2017دا باسی 122 هەزار چەكداری حەشدی شەعبی كراوە و لە ساڵی داهاتوودا نزیكەی سێ ترلیۆن دیناری عێراقی بۆ حەشدی شەعبی خەرج دەكرێت.

رووداو: عێراق پارەیەكی زۆری لە قەرزی نێودەوڵەتی دەستدەكەوێ. لەو قەرزە هیچی بۆ كورد هەیە؟

فازڵ نەبی: عێراق تەنیا لە قەرزی نێودەوڵەتی 19 ترلیۆن دیناری دەستدەكەوێ، بەڵام یەك دینار ناداتە كوردستان.


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ahmad | 24/04/2017 01:33:21 م
dast xosh
یارى شه‌تره‌نج له‌ كۆلیژ ده‌كرێت به‌ وانه‌
| دوێنێ کاژێر 11:40 | (1)
حه‌ مه‌ گراند | 24/04/2017 09:56:07 ص
به‌ خیر بگه‌ رییته‌ وه‌ !
سامان | 24/04/2017 11:48:17 ص
يه‌که‌م جاره ببيستم پياو بۆ هاتنه‌وه بۆ وڵاتی خۆی کێشه‌ی ڤيزه‌ی هه‌بێت !!! به‌تايبه‌تی که‌سێکی وه‌ك نه‌وشيروان خاوه‌نی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زنامه‌ی...
بەرپرسانی گۆڕان: نەوشیروان مستەفا لەم نزیكانە دەگەڕێتەوە
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Khoshi Tahyr | 24/04/2017 08:42:59 ص
چ زۆرە زەوی کشتوکااڵیمان زۆرە ، چ زۆرە ئاومان زۆرە و بە دیاری لۆ عیڕاق دەنێردرێ !! ، چ زۆرە گەنجی بێ ئیشمان زۆرە کە خەریکی نێرگلە کێشان و لە...
نرخی برنج لە بازاڕەکانی باشووری کوردستان بەرزدەبێتەوە
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
MAMKAK | 24/04/2017 06:33:08 ص
دەبێت نەخۆشخانەكە تۆڵەب دارايى نەخۆش بداتەوە نەك دكتۆر، ئەمە ياساى کانەدا و سەرجەم وڵتانى ئاوروپا و ئەمێركا و ئوستراليايە، دەبێت حەفتا هەزار دۆلارەكە...
پزیشكێكی ئوردنی چاوی ژنێكی كورد كوێر دەكات
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەنفلۆنزای باڵندە گەیشتەوە ئێران 4 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنفلۆنزای باڵندە گەیشتەوە ئێران

230 پەلەوەر لەنێوبران زۆرتر
ڤاکسینی دژە مەلاریا لە ئەفریقا تاقیدەکرێتەوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

ڤاکسینی دژە مەلاریا لە ئەفریقا تاقیدەکرێتەوە

دەبێتە یەکەم پێکوتەی رێگر لە نەخۆشییەکە زۆرتر
تەندوستی جیهانی: نزیکەی 20 ملیۆن منداڵ لە کوتان بێبەشن 8 کاژێر لەمەو بەر |

تەندوستی جیهانی: نزیکەی 20 ملیۆن منداڵ لە کوتان بێبەشن

لە هەفتەی جیهانیی کوتانداین زۆرتر
0.422 seconds