وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

جەی گارنەر، بۆ (رووداو): عێراق بووكەڵەیەكە بە دەست ئێرانەوە

لەلایەن هێڤیدار ئەحمەد 16/12/2016
دەبێ ئەمریكا دان بەوەدا بنێت كە ناوچە كۆنترۆڵكراوەكان ببنە سنووری نوێی كوردستان
دەبێ ئەمریكا دان بەوەدا بنێت كە ناوچە كۆنترۆڵكراوەكان ببنە سنووری نوێی كوردستان

رووداو- هەولێر

لە بەرزترین نهۆمی یەكێك لە هۆتێلەكانی هەولێر دابەزیبوو، ئەو نهۆمە دەرگاكەی بە كۆد دەكرایەوە و كۆدەكەش لەدەست پیرەمێردێكی سەرسپی ئەمریكیدا بوو، تەنیا 10 خولەك كاتی هەبوو قسە بكات بۆ (رووداو)، چونكە بەنیازی سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بوو. جەی گارنەر یەكەم كەس بوو دوای سەدام حوسێن لە عێراق بوو بە بڕیاربەدەست. 


زۆرترین راوێژی لەگەڵ جەلال تاڵەبانی كردووە، تەنانەت پێش كەوتنی سەدام حوسێن راوێژی بە تاڵەبانی كردبوو كە چۆن بتوانن كەسانێك دیاری بكەن دوای سەددام عێراق بەڕێوەببەن.

جەی گارنەر، ژەنەراڵی خانەنشینكراوی ئەمریكا بە دۆستێكی هەرە نزیكی كورد هەژمار دەكرێ. لەم هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ (رووداو) باسی ئەو كێشانە دەكات كە رووبەڕووی باشووری كوردستان دەبێتەوە و دەڵێت "دوای داعش پرسیاری سنووری نوێی كوردستان دێتە ئاراوە".

 گارنەر باسی رەوشی ئەمڕۆی عێراق دەكات و دەڵێت "عێراقی ئێستا هیچ نییە، جگە لە بووكەڵەیەك بە دەستی ئێرانەوە".

رووداو: هەموو كەس دەپرسێ دوای نەمانی داعش لە عێراق چی روودەدات و كوردستان چی لێدێت؟

جەی گارنەر: پێموایە دەبێ نیگەرانی ئەو بابەتە بین. هیوادارم ئیدارەی نوێی ئەمریكا لەگەڵ كوردستان دۆستانە مامەڵە بكات. 

هەروەها یارمەتیدەر بێت بۆ زیاتر چەسپاندنی ئەو دەستكەوتانەی بەدەست هاتوون. بەڕای من دوای لەناوچوونی داعشیش، كێشەی ئاوارەكان هەر دەمێنێ. پێویستە هەوڵ بدەین ئاوارەكان بگەڕێنینەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان. هەروەها قەیرانی دارایی بەردەوامە، چونكە سێ ساڵە حكومەتی عێراق بودجە نانێرێ. نرخی نەوت هیشتا نزمە. سەرەڕای ئەوەی هێشتا ئەندامانی داعش لەناوچەكەدا دەمێنن، وەكو حەویجە. دواتر پرسیاری سنووری نوێی كوردستان دێتە ئاراوە. دیاریكردنی سنوور لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان. پرسیارەكە ئەوەیە ئایا حكومەتی عێراق لەگەڵ بارزانی هاوڕا دەبێت لەسەر ئەوەی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكانی جاران ببنە بەشێك لە كوردستان؟ ئەگەری هەیە ئەوە ببێتە كێشە. ئەوەی بەڕاستی پێویستمانە ئەوەیە ئەمریكا هاوڕابێت لەگەڵ هەرێمی كوردستان كە ئەو ناوچانە ببنە سنووری نوێی كوردستان و دانیان پێدابنرێت.

رووداو: ئەمریكا لە شەڕی داعشدا پاڵپشتی كوردستانی كرد، ئایا دوای داعشیش ئەو پاڵپشتییە هەر دەمێنێ؟

جەی گارنەر: هیوادارین. بەدڵنیاییەوە بەو هیوایەین. بەڵام بەداخەوە ئەمریكا ریكۆردێكی خراپی هەیە لە بەڵێندان بە كورد. لە مێژوودا ئەمریكا چەندین بەڵێنی بە كورد داوە. وەكو بەڵێنەكەی هێنری كیسنجەر لە ساڵانی حەفتاكان، بەڵێنەكان بە دەگمەن بەجێگەیەنراون. هیوادارم ئەمجارە بەڵێنەكە جێبەجێ بكرێت. هیواداریشم لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریكا جیاوازیی گەورە ببینین.

 ئیدارەیەك ببینین كە دۆستانەتر مامەڵە لەگەڵ كورد بكات. لەگەڵ كوردی عێراق كار بكات و بەبایەخەوە لەم ناوچەیە بڕوانێت، ناوچەیەك كە گرنگە بۆ ئەمریكا و هاوپەیمانانی رۆژئاوایی.

رووداو: حاكمی عێراق بووی، شارەزاییت هەیە لە عێراق و پەیوەندییەكی باشت هەیە لەگەڵ كورد. پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوام گرژیی تێدەكەوێ، ئایندەی هەرێمی كوردستان و عێراق چۆن دەبینی كە كورد بەردەوام داوای جیابوونەوە لە عێراق دەكات؟

جەی گارنەر: پێموایە كورد دەمێكە جیابوونەتەوە. سنوورە كۆنەكان لەناوچوونە و ناگەڕێنەوە. تەنیا پێویستە دان بەوەدا بنێین كە سنووری نوێ هەن، سنوورەكان بكێشین و بەپێی ئەو سنوورانە مامەڵە بكەین. كاتێك لە ساڵی 2003 هاتینە عێراق، ئەگەر سیستمی فیدڕاڵیمان دانابا، لەبری دروستكردنی عێراقێكی دیموكراسی، یان سێ هەرێمی سوننە و شیعە و كوردیمان دروستكردبا، كە ئەوكات تەنیا هەرێمی كوردی هەبوو، ئەوە شتەكان زۆر باشتر دەبوون، شەڕی ناوخۆ بەرپا نەدەبوو. پێموایە ئێستا عێراق خۆی دابەش بووە. ئێمە دابەشمان نەكرد، وڵاتەكە خۆی دابەشبوو. بۆیە پێویستە دان بە سنوورە نوێیەكاندا بنێین.

رووداو: بڕیارە لە مانگی یەكی 2017 ئیدارەی نوێی ئەمریكا بەسەرۆكایەتی ترەمپ دەستبەكار بێ، ئایا سیاسەتی ترەمپ بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان چۆن دەبێ؟

جەی گارنەر: ئێمە نازانین ئیدارەی نوێی ئەمریكا چی دەكات. تەنیا هیوادارین كاری جیاواز لە ئیدارەی ئۆباما بكات. 

هیوادارین سیاسەتێكی هەبێت بۆ ناوچەكە، سیاسەتێكی هەبێت بۆ كوردستان، لەوە تێبگات مەگەر ئەمریكا گۆڕانكاری بكات، ئەگەرنا حكومەتی عێراق هیچ نییە جگە لە بووكەڵەیەك بە دەستی ئێرانەوە. هەروەها گۆڕانكاری لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئێراندا بكات و جارێكی دی دانوستاندن لەسەر رێككەوتنە ئەتۆمییەكە بكات. من هیوادارم ئیدارەی نوێ بەهێز و راشكاو بێت. 

لەهەمووی لە پێشتر، هیوادارم لەگەڵ هەرێمی كوردستان باشبێت. پێشموایە هەر وا دەبێت. بەڵام ناتوانم بڵێم دڵنیام لەوە.

رووداو: ئێران لە دەرەوەی سنووری خۆی، ئەوەتا لە عێراق، لوبنان و یەمەن زۆر بەهێزە و دەستی دەڕوات، پێتوایە ترەمپ رێگە لە ئێران بگرێ؟

جەی گارنەر: نەخێر پێموانییە بتوانێ ئەوە بكات. ئێران حكومەتی عێراق بەڕێوە دەبات، عێراقی عەرەبی. ئێران پشتگیری رژێمی ئەسەد دەكات. پشتگیری دارایی حیزبوڵڵا دەكات لە لوبنان. پشتگیری دارایی و سەربازی حەماس دەكات لە دژی ئیسرائیل. هەموو ئەمانە لە دەرەوەی سنوورەكانی خۆی. حەزدەكەین بەڕێز ترەمپ زۆر توند بێت لەگەڵ ئێران، رێككەوتنی ئەتۆمی هەڵوەشێنێتەوە، ئێران لە كوردستان بكاتە دەرەوە. چەند مەرجێكی بەسەردا بسەپێنێت بەرامبەر دەستێوەردانی لە سووریا و لوبنان. بە هێزەوە پشتگیری ئیسرائیل بكات. پێویستە ئەمریكا ئەمانە بكات، چونكە ئێستا ئێران هەوڵ دەدات ببێتە زلهێزی ناوچەكە. ئێمە ئەوەمان ناوێت. پێموانییە ترەمپیش ئەوەی بوێت.

رووداو: لە سووریا، رۆژئاوای كوردستان هەیە. كێشەی كوردی- كوردی هەیە. ئایندەی كورد لە سووریا چی لێدێت؟

جەی گارنەر: پێموانییە كورد هاوشێوە بن. لێرە سەرۆك بارزانی هەیە، پلانی هەیە بۆ كوردستان، دەزانێ چی دەكات بۆ كوردستان. پێموانییە پلانەكەی ئەو هیچ پەیوەندییەكی بە یەكگرتن لەگەڵ كوردی سووریا هەبێت. پێموایە ئەو وەك بەشێكی جیاواز دەیانبینێت. بەنیاز نییە لەگەڵ پەكەكە یەك بگرێت. بۆیە پێموایە كار بۆ ئەم كوردستانە دەكات. بە بۆچوونی من لێرە كوردستانێكتان هەیە، كوردستانێكتان لە سووریا هەیە، كوردستانی سێیەمیش لە توركیایە، كوردستانی چوارەم لە ئێرانە. وای نابینم یەك بگرن. پێشموانییە سەركردایەتیی كوردی عێراق بیەوێت ئەو یەكگرتنە رووبدات.

رووداو: ئێستا مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانە و قسەی زۆر لەسەر پۆستەكەی دەكرێ، رای تۆ چییە؟

جەی گارنەر: پێموایە تاوەكو ئەو كاتەی ئەو فەوزایەی ئێستا بەردەوام بێت، قەیرانی ئاوارەكان، قەیرانی دارایی و ئەم شەڕەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوە پێویستتان بە سەرۆكێكی بەهێز هەیە، پێموایە بەڕێز بارزانی ئەو سەرۆكەیە. دوای نەمانی قەیرانەكان پێویستە هەڵبژاردن بكرێت و بگەڕێینەوە سەر ئەو پڕۆسەیەی بەر لە شەڕ هەبوو. تاوەكو شەڕ بەردەوام بێت، باشترە بارزانی بمێنێتەوە. لەبەرئەوەی سەرۆكێكی زۆر بەهێز و لێهاتوو و باشە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : جەی گارنەر
2049 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

به ختیار شاکه لی | 22/01/2017 11:15:10 ص
سلاو له ولاتی سوید شاری یان یانه یه که نیه به ناوی مالمو به لکو شاره که و یانه که ناوی مالموی یه سوپاس
ئەو کوردەی ئیبراهیمۆڤیچی بردە ماڵمۆ، ریکۆردێکی دیکەی تۆمارکرد
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)
بارزان | 22/01/2017 10:54:21 ص
انا للة وانا اليه راجعون ديمةنيكي زور ناخؤش و هةواليكي دلتةزينة
Farhad | 22/01/2017 11:11:48 ص
INNALILLAH WA INNA ILAYHI RAJIHUN. , XWDA LEYAN XOSHBET XWA SEBURI KASUKARIYAN BDATE GUNAHA AW KORPA XNJILANANA.
ناو و وێنه‌ی قوربانیانی رووداوەكەی كەڵەك
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (3)
ئارمانج سەردەشتی | 19/01/2017 12:22:02 م
سڵاو دەست خۆش بۆ ماندوو بوونتان کە لە سەر تلێگڕامیش جێی دەستان دیارە تکام وایە کە بۆ ئەوەی وێنە و رووداوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاسان تر و بە...
Azad Azad | 22/01/2017 10:42:17 ص
ئه‌م باڵه‌خانی ١٧ نهۆمیه‌ی تاران خاوه‌نه‌كه‌ی جوله‌كه‌یه‌ وه‌جمهوریه‌تی سێداره‌ له‌ سێداره‌شی داوه‌ باڵه‌خانه‌كه‌ش ده‌سی به‌سه‌ردا گیراوه‌ ...
 باڵەخانە 17 نهۆمییەکەی تاران داڕما
| 19/1/2017 | (2)
ئه‌نوه‌ر حمه‌ڕه‌ش | 21/01/2017 08:55:50 م
مانای ئه‌وه‌یه‌ شه‌ڕی براكوژیش له‌ ڕۆژئاوا مسۆگه‌ره‌.
ahmad | 22/01/2017 06:46:26 ص
پیاوه تی بکه ن ببن به یه ک هیز با نه له ژیر ناوی ئه وان بن نه ئیوه. پیم وایه ناحه ق نیه ئه گه ر نه هیلن بچنو بو سوریا له به ئه وه ی دوو هیز دروست نه...
كار بۆ دامەزراندنی سوپای رۆژئاوای كوردستان دەكرێت
| دوێنێ کاژێر 11:15 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە باكووری كوردستان نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە ئاژەڵان كراوەتەوە 45 خولەک لەمەوبەر |

لە باكووری كوردستان نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە ئاژەڵان كراوەتەوە

نەشتەرگەری بۆ پشیلەیەك كرا زۆرتر
ساڵانە 25 هەزار ئەفغانی بیناییان لەدەستدەدەن 1 کاژێر لەمەوبەر |

ساڵانە 25 هەزار ئەفغانی بیناییان لەدەستدەدەن

رێژەی نابینابوون ستانداردی جیهانیی تێپەڕاندووە زۆرتر
کارزان مەحموود میوزیک بۆ گەیمی 1 کاژێر لەمەوبەر |

کارزان مەحموود میوزیک بۆ گەیمی "Battlefield-1" دادەنێت

ئه‌م گه‌یمه‌ به‌ به‌ناوبانگترین و پڕفرۆشترین زۆرتر
0.25 seconds