وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

نەوزاد هادی: فەرهاد پیرباڵ شەوی دوای رووداوەكە لە ماڵەوە سەردانی كردم

لەلایەن مەحموود یاسین کوردی 17/4/2017
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر

رووداو - هەولێر

نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ هەفتەنامەی (رووداو) رەتیدەكاتەوە كە ئەو دوو كەسەی لە د.فەرهاد پیرباڵیان دا پاسەوانی ئەو بووبن، دەشڵێت فەرهاد پیرباڵ دوای رووداوەكە لە ماڵی خۆی سەردانی كردووە. پارێزگاری هەولێر لەبەشێكی دیكەی ئەو هەڤپەیڤینەدا باسی پرۆژەكانی هەولێر دەكات و دەڵێت 1700 پرۆژە بەهۆی قەیرانی داراییەوە راوەستاون، بەڵام گوتی "كێشەی ئاو چارەسەر دەكەین".

رووداو: لە رووداوی لێدان لە د.فەرهاد پیرباڵ ناوی تۆ دێت، ئەو رووداوە چ پەیوەندی بە تۆوە هەیە؟

 
ئەوكاتەی لە فەرهاد پیرباڵیان دا من لە وەرزش بووم


نەوزاد هادی: رووداوێكی زۆر نەخوازراو بوو كە لەگەڵ كولتووری هەولێر ناگونجێ‌، وەكو خۆم بڕوام بە لێدان نییە بە تایبەت لە پیاوێكی وەكو فەرهاد پیرباڵ كە نە چەكی پێیە نە هیچ، تەنیا خۆیەتی، هاوسۆزیشم لەگەڵی، بەڵام لە هەمانكاتدا بڕواشم بەو فەرهەنگەی فەرهاد پیرباڵ نییە لە هەولێر دەیكات كە لە خۆی وەكو مامۆستایەكی زانكۆ ناوەشێتەوە بەو شێوەیە لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەكان رەفتار بكا. رەفتاری ئەو دوو گەنجەش زۆر خراپ بوو، نەدەبوو بەو شێوەیە بە چەكەوە پەلاماری بدەن بە تایبەت لە نزیك پارێزگا كە بۆ ئێمە رووداوێكی ناخۆش بوو. نەدەبوو دەست بۆ پیاوێكی وەكو دكتۆر فەرهاد درێژ بكرێت.

رووداو: ئەو كاتەی فەرهاد پیرباڵ لە بەردەم پارێزگا هاواری دەكرد، تۆ لەوێ‌ بووی؟

نەوزاد هادی: من خەریكی وەرزش بووم، چونكە دەوامم تەواو ببوو، ئێوارە بوو.

رووداو: د.فەرهاد پیرباڵ تەلەفۆنی بۆ تۆ كردووە وەڵامت نەدابێتەوە، داوای دۆزینەوەی لاپتۆپەكەی كردبێت؟

نەوزاد هادی: نەخێر تەلەفۆنی نەكردووە، پێشتر هاتووەتە لای من، ئیشوكاری هەبووە بۆمان جێبەجێ كردووە، جگە لەوە ئێمە لەگەڵ ماڵی فەرهاد پیرباڵ دراوسێین، باوكم و باوكی نزیكەی 35 ساڵ دووكانیان بە تەنیشت یەكەوە بوو، لەگەڵ كەسوكارەكەی هاتوچۆمان هەیە، لەو رووداوەش براكانی هاتنە لام، تەنانەت شەوی رووداوەكە فەرهاد پیرباڵ هاتە ماڵم، بەڵام نەمویست وێنەی بگیرێت و بڵاوبكرێتەوە.

رووداو: لە گرتە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت فەرهاد پیرباڵ جنێو بە خۆت و خێزانەكەت دەدا، دەڵێن تۆ یان كەسێكی نزیكت فەرمانی لێدانی ئەوی داوە؟

نەوزاد هادی: نەخێر، چونكە من بڕوام بەو جۆرە هەڵسوكەوتانە نییە، تەنانەت ڤیدیۆكەم هەر نەبینیوە، نازانم چی گوتووە، وەزعی فەرهاد پیرباڵ دیارە كە كێشەی خێزانی و كێشەی خانووەكەی هەیە، پێویستە رەچاوی كێشەكانی بكەین و هاوكاریی بكەین، ئەوانەی فەرهادیان خۆشدەوێت دەبێ‌ هاوكاریی بكەن و كێشەكانی كەم بكەنەوە، نەك بێن هانی بدەن و تووشی هەڵەی زیاتری بكەن.
 700 هەزار ئاوارەی عەرەب و پەنابەری سووری لە هەولێرن


رووداو: گەورەكردنی كێشەكە تا چەند پەیوەندی بە ململانێی نێوخۆتان و دۆخە سیاسییەكەوە هەیە؟

نەوزاد هادی: كەسێك پۆستێك وەردەگرێت بێگومان دەكەوێتە ژێر چاودێری و ململانێی شەخسی و حیزبی و سیاسی، ئەگەر سەیری ئەم رووداوە بكەین، پێش ئەوەی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بكرێت، هەڵوێست وەرگیرا لە كاتێكدا ئەمە راست نییە. فەرهاد پیرباڵ پێشتریش لەگەڵ چەندین كەس كێشەی هەبووە. بەڵام دووبارەی دەكەمەوە ئەو هەڵسوكەوتەی بەرامبەر ئەو كرا زۆر ناڕێك و نابەجێ‌ بوو، چ پێویست دەكات بە چەكەوە لە كەسێكی وەكو فەرهاد پیرباڵ بدرێت؟

رووداو: ئێستا كێشەكە بە كوێ‌ گەیشتووە؟
 
ئەو 640 خانووەی ئیماراتییەكان تاپۆ ناكرێ و بۆ خەڵكی هەژارە


نەوزاد هادی: تێكەڵی ئەو كێشەیە نەبووم، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر پێیڕاگەیاندم كە ئەو دوو كەسەیان دەستگیركردووە، دواتر فەرهاد پیرباڵ خۆی چووە سەردانی ئەو دوو گەنجەی كردووە. روونكردنەوەی خۆمدا كە ئەم كێشەیە پەیوەندی بە منەوە نییە و ئاگام لێی نەبووە. هەموو ئەوانەی ئیشیان لەگەڵ من كردووە دەزانن كە من بڕوام بەو شتانە نییە و بۆچوونم بەرامبەر چارەسەركردنی كێشەكان چۆنە، پاشان من چیم لەگەڵ دكتۆر فەرهاد هەیە تا كێشەی لەگەڵ دروست بكەم؟ ئەو كەسانەش كە لە فەرهاد پیرباڵیان داوە ناسراون، دوور و نزیك پاسەوانی من و پارێزگا نین.

رووداو: بابێینە سەر پرۆژەكانی پارێزگای هەولێر، ماوەیەكە هەست بە جموجۆڵێك دەكرێت، بەڵام لە ئاستی پێویستدا نییە؟
 
1700 پرۆژە لە هەولێر وەستاون


نەوزاد هادی: خۆتان ئاگادارن سەرجەم پڕۆژەكانی هەولێر وەستاون، لە ساڵی 2014ـەوە كە مووچەی خەڵكی كوردستان بڕا و دواتر داعش هێرشی كردە سەر هەرێمی كوردستان، هەروەها دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی دارایی كاریگەریی زۆر خراپیان لەسەر تەواوی پڕۆژەكان هەبوو، نزیكەی 1700 پرۆژە لە هەولێر وەستاون، بەڵام ئەمساڵ ئومێد دەكەین دۆخی ئابووریی باشتر ببێت.

رووداو: لە كوێوە دەستپێدەكەنەوە؟

نەوزاد هادی: بەپێی ئەو پارانە دەبێت كە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لەسەردراوە. ئێستا بڕیار دراوە 10 ملیۆن دۆلار بدرێتە پڕۆژەی پەرەپێدانی پارێزگاكان، ئەو بودجەیە پڕۆژەی پێ جێبەجێ ناكرێت، بەڵكو دەدرێتە ئەو بەڵێندەرانەی كە چەكیان وەرگرتووە بەڵام پارەیان بۆ خەرج نەكراوە، جگە لەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی بە وەزارتەكان داوە رێژەیەك لە داهاتەكانیان لە پرۆژەكان خەرج بكەن، ئەویش بۆ چاككردنەوەی شەقام و خزمەتگوزاریی ئاو و ئەو بابەتانە خەرج دەكرێت.

رووداو: پڕۆژەیەك هەبوو بۆ ئەوەی داهاتی پارێزگاكان بدرێتەوە خودی پارێزگاكان و دەسەڵاتی حكومەتی لۆكاڵی زیاتر بكرێت، ئەو پڕۆژەیە بە كوێ‌ گەیشت؟

نەوزاد هادی: وەكو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی دارایی و ئیداریمان هەیە، بەڵام بە بەراورد بە پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەسەڵاتمان كەمە، زیاتر دەسەڵات لەلای ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتەكانە، ئەمەش بەپێی یاسا رێكخراوە، ئەنجوومەنی وەزیران پێی باش بوو دەسەڵاتی زیاتر بداتە پارێزگاكان و داهاتەكان راستەوخۆ بداتەوە پارێزگاكان، بەڵام بەهۆی قەیرانە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، پرۆژەكە سەرنەكەوت، بۆیە حكومەت دەسەڵاتەكانی خۆی دایە وەزارەتەكان.
 
كێشەی ئاو لە هەولێر چارەسەر دەكەین


رووداو: بەڵام سەرەڕای قەیرانی دارایی توانرا بەشێكی پڕۆژەی شەقامی 120 مەتری تەواو بكرێت؟

نەوزاد هادی: ئەوە یەكێك بوو لە پرۆژە زۆر گرنگەكان، تێچووەكەی نزیكەی 140 ملیۆن دۆلار بوو، كۆمپانیای هێمن گرووپ لەسەر ئەركی خۆی پڕۆژەكەی تەواو كرد، هێشتا سولفەی لە حكومەت وەرنەگرتووە، ئەمەش جێگای دەستخۆشییە كە پرۆژەكەی تەواو كرد. كۆمپانیای دارینیش دەروازەی هەولێر تاوەكو گومرگی تەواو كرد، بەبێ‌ ئەوەی چاوەڕێی حكومەت بكات، هەندێك كۆمپانیا دەتوانن لەسەر ئەركی خۆیان پرۆژە تەواو بكەن، هەروەها تونێلی مەسیف كارەكانیان بەردەوامە، بەڵام هەندێك كۆمپانیای دیكە ناتوانن پڕۆژەكانیان تەواو بكەن.

رووداو: پرۆژەی شەقامی 150 كەی دەخرێتە بواری جێەجێكردن؟

نەوزاد هادی: بەپێی ماستەر پلانی شاری هەولێر كە شێوەی بازنەییە، شەقامی 150 مەتری، كاتی خۆی بە بلدۆزەر رێگاكەمان چاككرد بۆ ئەوەی زێدەڕۆیی لەسەر نەكرێت بەڵام ماستەر پلان و هەنگاوەكانی دیكە ماوە، پێویستی بە بودجەیەكی باش هەیە، دەتوانم بڵێم شەقامی 150 مەتری پێویستی بە دوو هێندەی بودجەی شەقامی 120 مەتری هەیە.

رووداو: هەزار خانووی كۆری تەواوكراون، ئەی چوار هەزارەكەی دیكە بۆ تەواو نەكران؟
 
شەقامی 150 مەتری دوو هێندەی 120 مەتری بودجەی پێویستە


نەوزاد هادی: بڕیار بوو حكومەت لە سندووقی نیشتەجێكردن پارە بداتە كۆمپانیا وەكو پاڵپشتییەك، پاشان بە 39 هەزار و 500 دۆلار بە قیستی 10 ساڵ ئەو 5 هەزار خانوونەكە بكڕێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی پرۆژەكە وەستاوە. ئەو هەزار خانووەش كە تەواو بووە بڕیاری كۆتایی لەسەر نەدراوە چۆن دابەش بكرێت، كۆمپانیای جێبەجێكاریش هەوڵیداوە پاڵپشتی و هاوكاری لە چەند بانكێك وەربگرێت بۆ ئەوەی پرۆژەكە تەواو بكات.

رووداو: پرۆژەی دروستكردنی خانووی ئیماراتییەكان بۆ خەڵكی كەمدەرامەت بە كوێ‌ گەیشت؟

نەوزاد هادی: مانگی سووری ئیماراتی لە بەحركە و هەم لە دیبەگە كۆمەڵگایان بۆ ئاوارەكان دروستكرد، كاتی خۆی داوام لێكردن كە وەكو كۆمەڵگایەك بێت و تەواوی خزمەتگوزاریی تێدا بێت، ئێستا 640 خانوو بۆ خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت كراوە، بەڵام ئەم خانووانە تاپۆ و گرێبەست نین، بەڵكو بۆ خەڵكی هەژار دەكرێت، كەسێك بچێتە ئەم شوێنە دوای ماوەیەك دۆخی دارایی باش بێت دەڕوات، كەسێكی دیكە دەچێتە ئەو خانووە و سوودی لێوەردەگرێت.

رووداو: ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە كۆی دەنگ تۆی سەرپشك كردووە بۆ ئەوەی رێككەوتن لەسەر دۆزینەوەی وزەی جێگرەوە لەگەڵ ئاژانسە نێودەوڵەتییەكان بكەی، ئەم رێككەوتنە چییە؟

نەوزاد هادی: لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان سەرقاڵی ئیشكردنین بۆ دۆزینەوەی وزەی بەدیل، ئەمە پرۆژەیەكی ستراتیژی و درێژخایەنی جیهانییە، ئێمە بەردەوامین لەسەر كاركردن بۆ ئەوەی ژینگە بە خاوێنی رابگرین.
 
128 پاڵاوگەی نایاسایی لە هەولێر هەن

رووداو: چەندین پاڵاوگەی نایاسایی لە هەولێر هەن، ئێوە بۆ رێگەیان پێدەدەن كار بكەن؟

نەوزاد هادی: ژینگەی كوردستان ئەوەندە پیس نییە بە بەراورد بە شوێنەكانی دیكەی جیهان، ئەو پاڵاوگانەش ئەگەر وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان نەوتیان نەداتێ‌ ناتوانن كار بكەن، لە هەموو كوردستان دوو پاڵاوگەی یاسایی هەیە، ئەوانی دیكە هەموویان نایاسایین، تەنیا لە هەولێر 128 پاڵاوگەی نایاسایی هەن.

رووداو: تاوەكو ئێستا لە چەندین گەڕەك و ناوچەی هەولێر كێشەی ئاو هەیە، تا كەی هاووڵاتیانی هەولێر بێ‌ ئاو دەبن؟

نەوزاد هادی: زۆربەی كێشەكانی كەمیی ئاو لە كەسنەزان، بنەسڵاوە و دارەتوون، لەو ناوچانە بەهۆی ئەوەیە كە پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستین و ئاوەكەش زۆر دابەزیوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی گرێبەستیان لەسەر قەرزێكی بەریتانی كردووە كە لە ناوچەی كۆپاڵەوە ئاو دەهێنێتە بەرزاییەكانی كەسنەزان و كێشەی ئاو چارەسەر دەكرێ‌.

رووداو: ماوەیەكە حاڵەتی كوشتنی دۆلارفرۆش و خەڵكی تر بەشێوەی جیاجیا لە هەولێر روودەدات، ئێوە وەكو سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی چ پلانێكتان هەیە؟

نەوزاد هادی: لە هەموو جیهان تاوانی تەقلیدی لە شێوەی كوشتن و دزیكردن روودەدات، ئەگەر بەراوردی هەولێر بە شارە گەورەكانی دیكە بكەی رێژەی تاوان زۆر كەمە، هەموو تاوانەكانیش ئاشكرا كراون تەنیا یەك تاوان نەبێت، ئەویش پۆلیس و ئاسایش لە لێكۆڵینەوەی بەردەوامن.
رووداو: كارەبا لە هاوینی ئەمساڵ لە هەولێر چۆن دەبێت؟
 
هەزار خانووی كۆرییەكان تەواو بووە و دابەشی دەكەین


نەوزاد هادی: كارەبا پەیوەندی بە وێستگەكانی بەرهەمهێنانەوە هەیە، ئەگەر سووتەمەنیی باش و پێویست دابین بكرێت كارەباش باش دەبێت.

رووداو: ژمارەی ئاوارە و پەنابەران لە هەولێر چەندن، لە پرۆسەی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵیش چەند ئاوارە هاتوون؟

نەوزاد هادی: تەنیا لە كەمپەكانی حەسەن شام، خازر و چەمەكۆر 84 هەزار ئاوارە هاتوون و لەو كەمپانە نیشتەجێ‌ كراون، لە دیبەگەش 24 هەزار ئاوارەی باشووری گەیارە ماون و نەگەڕاونەتەوە. 700 هەزار ئاوارەی عێراق و پەنابەری سووری لە هەولێرن كە 114 هەزاریان پەنابەری سوورین.

رووداو: بەهۆی قەیرانی دارایی و كەمبوونەوەی چالاكیی ئابووری، پێشبینی كەمبوونەوەی دەنگی پارتی لە هەولێر دەكەی؟

نەوزاد هادی: پارتی حیزبێكی گەورە و بە تەحەمولە و بەرەنگاری قەیرانەكان دەبێتەوە چ لە شەڕی داعش یاخود قەیرانی دارایی، بێگومان كێشە و ئاستەنگ و گوشاری بۆ دروست دەبێت، پارتی لە بەرپرسیارێتی راناكات، پێشبینی دەكەم دەنگی پارتی لە هەولێر زیاد بێت، چونكە بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گرتووە و خەڵكیش دەبینێت كە پارتی بەرەنگاری قەیرانەكان دەبێتەوە.

52199 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/09/2017 06:23:15 م
Bale bo sarbaxoye Kurdstan, bale bo dawlaty fedraly Kurdstan
یاسین حمە غریت | 21/09/2017 09:05:24 م
عەرەب چوو فەلەستین ڕزگار بکات، کەچی سینای لە دەست چوو!!!! عەرەب چوو فەلەستین و سینا ڕزگار بکات ، کەچی (جۆلان)یشی لەدەست چوو!!! عەرەب چوو فەلەستین و...
عەسائیب دەستپێشخەرییەكەی نەتەوە یەكگرتووەكانی رەتكردەوە
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Dilgash | 21/09/2017 08:39:55 م
Slaw
| دوێنێ کاژێر 02:56 | (1)
جەمیل میرکە خەیلانی | 21/09/2017 07:44:58 م
بەڵی راستە خۆم و خانەوادەکەم لە سکۆتلاند گەڕاینەوە کوردستان بۆ ئەوەی لەڕۆژی ڕاپرسی دەنگ بە ((نەخێر)) x بدەین دژی دروست بونی دەولەتێکی کۆریای باکور...
کوردانی تاراوگە بۆ بەشداری گشتپرسی دەگەڕێنەوە
| 20 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 21/09/2017 07:39:43 م
Bale bo sarbaxoye, bale bo mrdn balam naxer bo Manawa Lagal wlateky shoveni shkstxwardu
عەبادی بۆ فوئاد مەعسووم: هەڵوێستمان جێگیرە و گشتپرسی رەتدەکەینەوە
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

بێژەرێکی سووری بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە سەری تاشی! دوێنێ کاژێر 01:26 |

بێژەرێکی سووری بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە سەری تاشی!

دەڵێ بەمکارە پێشی شێرپەنجەکەم دەکەوم زۆرتر
قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ پەرلەمان سیستەمێکی نوێی مووچە دادەنێین دوێنێ کاژێر 12:22 |

قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ پەرلەمان سیستەمێکی نوێی مووچە دادەنێین

شاندێکی حکومەت و پەرلەمان کۆبوونەوە زۆرتر
داعش بەهۆی پشتگیریی ئیسرائیل هەڕەشە لە کورد دەکات دوێنێ کاژێر 10:05 | (1)

داعش بەهۆی پشتگیریی ئیسرائیل هەڕەشە لە کورد دەکات

"بۆچی ئەمریکا و هاوپەمانان بەمشێوەیە لێتان زۆرتر
0.282 seconds