وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

محەممەد حەلبووسی: تاوەکو كۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەیاسای بودجە پەسنددەكەین

لەلایەن هیوا جه‌مال 17/12/2018
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ (رووداو): سەرجەم یاساكانی خولی رابردوومان گەڕاندووەتەوە بۆ حكومەت

رووداو - هەولێر

هەفتەی رابردوو لە شاری هەولێر بوو، سەردانی قەڵا و بازاڕی هەولێری كرد و خەڵك سێڵفیان لەگەڵ دەگرت و كێشەی خۆیان بۆ باس دەكرد. محەممەد حەلبووسی، سەرۆكە گەنجەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت :"هاووڵاتییانی هەولێر بەشێوەیەكی گشتی دڵخۆش و گەشبین بوون بەم جموجۆڵە سیاسییەی لەنێوان هەولێر و بەغدا دەبینرێت".

محەممەد حەلبووسی، 37 ساڵ، تەمەنی سیاسی بە كەسانی وەكو خالید عوبەیدی و ئوسامە نوجەیفی بەراورد ناكرێ‌، بەڵام بەهۆی پشتیوانیكردنی لەلایەن هاوپەیمانی بینا، توانی بە جیاوازییەكی زۆری دەنگ بەسەر هەردووكیاندا سەربكەوێ‌ و ببێ‌ بە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. 

محەممەد حەلبووسی لە نێو بازاڕی هەولێر گوێی لە داواكاریی هاووڵاتیانی هەولێر گرتبوو. ئەو دەڵێت "هەندێك داواكاریم بەدی كرد كە تایبەت بوون بە شایستەكانی جووتیاران، مووچەی هاووڵاتییان، مووچەی پێشمەرگە. ئەمە نابێ بە رێككەوتن بێت، چونكە بنچینەی نەگۆڕ و جێگیر هەن. دەبێ هەموو لایەك پابەندی یاسای بودجەی دەوڵەتی عێراق بن".

حەلبووسی هەر لە هەولێر لەگەڵ بارزانییەكان (مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی) كۆبووەوە، دەگوترێ‌ داوای لێكردوون كە پشتیوانی حكومەتەكەی د.عادل عەبدولمەهدی بكەن.

حەلبووسی دەڵێت :"دەبێ پشتیوانییەكی هاوبەشی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان هەبێت، چونكە ئەگەر ئەم حكومەتە سەركەوت، هەمووان سەركەوتوو دەبن، ئەگەر خوا نەكردە شكستی هێنا ئۆباڵەكەی دەكەوێتە ملی هەموو لایەنە سیاسییەكان".

لە خولەكانی رابردوودا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرەوڕووی رەخنەی زۆر بووەوە كە ململانێیەكی توندی لەگەڵ حكومەت هەبوو. حەلبووسی كە لە خولی رابردوودا پەرلەمانتار بووە، دان بەوەدا دەنێت و دەڵێت :"نایشارمەوە لە خولەكانی رابردوودا گرژی لە پەیوەندییەكانی نێوان حكومەت و پەرلەماندا هەبوو، لەم خولەدا پێداگریمان كردووە كە كارەكان لەنێوان هەردوو لایەنی یاسادانان و جێبەجێكار، بەشێوەیەكی ئاسایی بن".

كۆبوونەوەكانی پەرلەمان بۆ متمانەدان بەو هەشت وەزیرەی ماون لە كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی، یەك لە دوای یەك شكستدێنن. حەلبووسی پێیوایە ئەم پرسە زۆر ناخایەنێ و لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر دەكرێت‌. 

حەلبووسی دەڵێت: "هەفتەی رابردوو لەگەڵ بەڕێز سەرۆكوەزیران قسەمان كردووە، خۆی ناوەكانی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران ناردووە و چاوەڕێی لایەنە سیاسییەكان دەكات كە دەنگب دەن بۆ ئەو وەزیرانەی ماون بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی كابینەی نوێی حكومەت. جا دەنگدانەكە بە بەڵێ بێ یان بە رەتكردنەوەی".

وەرزی یاسادانانی پەرلەمان خەریكە كۆتایی بێت‌، بەڵام ئەم خولەی پەرلەمان یەك یاسای دەرنەكردووە. حەلبووسی هۆكارەكە بۆ درەنگ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت دەگەڕێنێتەوە. هەروەها دەڵێت: "هەموو ئەو یاسایانەی لە خولەكانی پێشووتردا پەسەندكرابوون، بەنووسراوێكی ئەنجوومەنی نوێنەران سەرجەمیان گەڕێندرانەوە، بۆ ئەوەی حكومەت دووبارە چاویان پێدابگێڕێتەوە. ئەوان بە زارەكی وەڵامیان داوەتەوە كە پێویستیان بە 13 یاسا هەیە بۆ كارنامەی حكومەت". 

سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقیش، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: "حكومەت لیژنەیەكی پێكهێناوە بەسەرۆكایەتی وەزیری دارایی و ئەندامێتی بەشێك لە وەزیرەكان، لیژنەكە هەنگاوێكی باشی بڕیوە و هەموارە سەرەكییەكانی تەواو كردووە، بۆیە كاتێكی زۆر بۆ یاسای بودجە تەرخان ناكەین و هەوڵدەدەین لە ماوەی هەفتەیەكدا خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ بكرێت، واتە ئەوپەڕی هەفتەیەك دەرفەت دەدەین لەنێوان هەردوو خوێندنەوەكەدا، پشت بەخوا، ساڵی نوێ بەكۆتاییهاتنی یاسای بودجە دەستبەكار دەبێ".

هەفتەی رابردوو توركیا سنووری قەزای مەخموور و شنگالی بۆردومانكرد، پەرلەمانی عێراق هەر زوو لەسەر ئەو بۆردومانە هاتە دەنگ. حەلبووسی دەڵێت: "بەڕاشكاوی، بەهەموو شێوەیەك دەستوەردان لە سەروەریی عێراق و دەستدرێژیكردنە سەر سنوورەكانی رەتدەكەینەوە. هەروەها بۆردومانی گوند و دێهاتە سنوورییەكانی عێراقیش رەتدەكەینەوە جا پاساو هەبێت یان نەبێت".

بەڵام رەخنە لە هێزە ئۆپۆزیسیۆنەكانی توركیا و ئێران دەگرێت و دەڵێت :"نابێت هەرێمی كوردستان ببێتە شوێنی حەوانەوەی گرووپێكی نەیار یان چەكدار. بەهەموو شێوەیەك رەتیدەكەینەوە خاكی عێراق بكرێتە سەرچاوەی هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ". 

ئەو دەڵێت: "دەبێ رێككەوتنی سیاسیمان هەبێت لەبارەی پرسی پەكەكە".

پەرلەمانی عێراق بڕیاری لادانی خاڵە گومرگییەكانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق دا، بەڵام حكومەت پێوەی پابەندنەبوو. حەلبووسی لەو بارەیەوە دەڵێت :"ئەم خاڵە گومرگیانە بە نایاسایی دەزانم و دەبێ هەڵبگیرێن".

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە كاتێك فەرشی سووری بۆ مەسعود بارزانی راخست و لە فڕۆكەخانەی بەغدا پێشوازی لێكرد، لە كاتێكدا بارزانی هیچ پۆستێكی دەوڵەتی نییە.

حەلبووسی دەڵێت "سەردانەكەی زۆر سەركەوتوو بوو، من خودی خۆم داوام لێكرد كە ئەمە دوا سەردانی نەبێت و پێمگوت هەر كاتێك روو لە بەغدا بكات، من یەكەم كەس دەبم پێشوازی لێدەكەم".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : محەممەد حەلبووسی
807 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.203 seconds