وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

دەربازبوویەکی راپەڕینەکەی وارشۆ چیرۆکەکەی بۆ رووداو دەگێڕێتەوە

لەلایەن نەوزاد مەحموود 18/6/2017
لەو 200 کەسەی لەگەڵ من بوون تەنیا 10 کەسیان دەرباز بوون
لەو 200 کەسەی لەگەڵ من بوون تەنیا 10 کەسیان دەرباز بوون

 رووداو- وارشۆ

بڕیار بوو لە مۆزەخانەى وارشۆ یەکدى ببینین، زۆری نەبرد بە دارشەقێکەوە وەژوورکەوت. ستانیسلاڤ برزۆسکۆ، تەمەنى لە سەدەیەک نزیک دەبێتەوە، باسى ئەو رۆژانەم بۆ دەکات کە لەگەڵ هاوڕێکانى لە پۆڵەندا، گرووپى بچووکیان پێکهێناوە بۆ ئەوەى لە دژى داگیرکاریی ئەڵمانیای نازی راپەڕن.

ستانیسلاڤ برزۆسکۆ، یەکێک بووە لە فەرماندەکانى راپەڕینى وارشۆ لە دژى نازییەکان. ئەو باسى ئامادەکارییەکان بۆ ئەو راپەڕینە دەکات و دەڵێت "لە ماوەی چوار ساڵدا سوپایەکی 40 هەزار کەسیمان دروستکرد، بە نهێنى راهێنانمان بەو خەڵکە دەکرد کە زۆربەیان سەربازییان نەکردبوو، ئەزموونى شەڕکردنیان نەبوو".

پێش راپەڕینەکە، ستانیسلاڤ برزۆسکۆ، کرایە فەرماندەی فەسیلێک لەو خەڵکانەی ئامادەکرابوون بۆ راپەڕین و نزیکەی 70 کەسی لەبەردەست بوو. ئامانجێکیشی بۆ دیاری کرا، کە بریتی بوو لە گرتنی باڵەخانەیەک لەوانەی ئەڵمانەکانى تێدابوون. ئەو دەڵێت "دەبوو وەک فەرماندەیەک پلانێک دابنێم بۆ ئەوەی چۆن باڵەخانەکە بگرمەوە؟ لەبەرئەوەی رێگا نەبوو، دەبوو بزانم لە کوێ تەقینەوە دەکەم، بەڵام سەرئێشەی هەرە گەورە پەیداکردن و گواستنەوەى چەک بوو".

ستانیسلاڤ برزۆسکۆ چەکەکان پەیدا دەکات، بەڵام کێشەیان بۆ دروست دەبێ کە چۆن چەکەکان بگوازنەوە  نزیک باڵەخانەکە، دواتر بیرۆکەیەکیان بۆ دێت، چەکەکانیان بردە نێو میوانخانەیەک و دواتر لەوێ خستیانە نێو فەرشەکانى میوانخانەکە، بەبیانووی شۆردنی فەرشەکان چەکەکانیان گواستەوە.

هەفتەی یەکەمی مانگی ئابی 1944 نزیکەی 50 هەزار دانیشتووی شاری وارشۆی پایتەختی پۆڵۆنیا خۆیان ئامادە کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانى ئەڵمانیا، ئەوان ئومێدی مەزنیان لەسەر پشتیوانیی رووسیا هەڵچنیبوو. رووسەکان پێشتر لەگەڵ سەرکردایەتیی راپەڕیوەکان بەڵێنی ناردنی چەک و بەدەمەوهاتنی دابوو. بەڵام 63 رۆژ شەڕی خوێناوی تێپەڕی و شەقامەکان تەرمڕێژ بوون و سوپای رووس هەر نەگەیشت. ستانیسلاڤ برزۆسکۆ دەڵێت "من دوای 60 ساڵ لەو راپەڕینە لە وارشۆم، کەچی هێشتا هەست بە ئازاری ئەو چاوەڕوانییە دەکەم لەسەر دڵی نەوەی نوێی شارەکە".

هەموو شتێک ئامادەبوو، کاژێرى سفرى شۆڕش دانرابوو. ستانیسلاڤ دەڵێت "هەموو شتێک نهێنى بوو، بەڵام ئەو ئێوارەیە قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن ئەڵمانەکانەوە راگەیێندرا. ئەوەش کاژێری سفری تێکدا. هەواڵمان بۆ هات شوێنەکانمان جێبهێڵین و بگەڕێینەوە ماڵەوە، ئێمە لەنزیک بانکێک بووین و خەڵکێک کە هاتبوون بۆ بانکەکە ئێمەیان بینی، داوامان لێکردن هیچ نەدرکێنن، خەڵکەکەش هیچیان نەدرکاند، پۆڵەندییەکان زۆر یەکگرتوو بوون".

دوو رۆژ دواتر هۆشدارییەکی دیکە هات و ئەمجارەیان کاژێر چوار و نیوی بەیانی دانرا، هەمووان چەکەکانیان پێیە و ئامادەن "پێش کاژێر پێنج تەقە دەستیپێکرد، ئەو بینایەمان گرت کە پلانمان بۆ دانابوو".

نازییەکان بە ئاگر بەربوونە گیانى وارشۆ، تەڕ و وشکیان پێکەوە سووتاند، سەتان کەس کوژران. نزیکەى 85%ى خانوو و باڵەخانەکانى وارشۆ خاپوور بوون. بەپێى سەرچاوە مێژووییەکان لە ماوەى دوو مانگدا 200 هەزار کەس لە وارشۆ کوژران.

ستانیسلاڤ برزۆسکۆ دەڵێ ئێوارەی هەمان رۆژ فەرماندەی کەتیبەکەم پەیوەندی پێوەکردم و پێیگوتم فەسیلەکەم ببەم و هەوڵ بدەم هێرش بکەمە سەر ئۆفیسی پۆستە و گەیاندنی سەرەکیی پلاستۆپساین کە ئێستا بانکی نیشتیمانییە "ماوەی دوو رۆژ بۆ گرتنی ئۆفیسی پۆستەی سەرەکی شەڕمان کرد. دوای دوو رۆژ توانیمان بیگرین و 150 چەکداریش بە دیل بگرین". 

شەش رۆژی یەکەم، شەڕ تەواو گەرم بوو. پۆڵۆنییەکان وا تێدەگەیشتن کە رووسەکانیش لای خۆیانەوە دەستیان بەشەڕکردبێ لەگەڵ نازییەکان، بەڵام هێشتا ئەوان تەماشاکەر بوون "زانیمان کەس نایەت یارمەتیمان بدات، دوای شەش رۆژ بە فەرماندەکەم گوت با جلی سەربازی لەبەر بکەین بۆ ئەوەى ئاسانتر یەکدى بناسینەوە. چونکە لە جلی مەدەنیدا ناتوانین خۆمان دەربخەین".

راپەڕیوانی وارشۆ، هەر بەئومێدی جوڵەی سوپای سوورەوە بەردەوام بوون لە شەڕ. دواتر هێزەکەی ستانیسلاڤ برزۆسکۆ، داوای لێکرا باڵەخانەى تەلەفۆنی وارشۆ بگرێ بۆ ئەوەی ئەڵمانەکان بۆ پەیوەندیکردن بەکاری نەهێنن  "سێ هەفتە هەوڵماندا بیگرین. بەڵام نەماندەزانى چۆن؟ چەند بۆڕییەکی ئاوی ئاگرکوژێنەوەمان پەیدا کرد و ویستمان بەو بۆڕییانە نەوت هەڵبدەینە نێو باڵەخانەکە و بیسووتێنین. ئەوە دوا رێگەچارەمان بوو".

 لەوەدا سەرکەوتوو بوون و لە 20ی ئابدا توانییان دەست بەسەر بیناکەدا بگرن، نزیکەی 150 چەکداریشیان بەدیل گرت. برزۆسکۆ دەڵێت "ئەوە دوایین شەڕ بوو سەرکەوتوو بین".

برزۆسکۆ باسى هۆکارى سەرنەکەوتنى شۆڕشەکەیان دەکات و دەڵێت "لە هەمووی خراپتر فڕۆکەکان بوون کە نزم دەفڕین، لە بەرزیی 200 مەترەوە بۆمبیان فڕێدەدایە خوارەوە. بەو هۆیەوە وارشۆ بەتەواوی خاپوور کرا و راپەڕینەکە سەرکەوتوو نەبوو. لەبەرئەوەی ئەڵمانەکان ناوچەکانی دیکەیان گرتبووەوە کە گیرابوون، بەڵام ناوچەی ناوەند تاوەکوو کۆتایی بەرگریی کرد و هیچ داهاتوویەکی روونیش نەبوو. بۆ من وا دەردەکەوت شەڕی تاوەکوو کۆتایی بێ".

کۆتایی شۆڕشەکە بەدڵی ئەو نەبوو، ستانیسلاڤ برزۆسکۆ دەڵێت "لە هەندێک ناوچە تەواوی چەکدارەکانمان لەدەستچوو".

سەرەتای ساڵی 1945 کاتێک سوپای سووری ڕووسی لە رووباری ڤیستۆلا پەڕییەوە و بەرەو وارشۆ لە پێشڕەویدا بوو، تەنیا نزیکەی هەزار کەسێک لە بەشداربووانی راپەڕینەکە لە ژیاندا مابوون، ئەوانی دیکە ببوونە قوربانی. ئەو بەدەمەوە هاتنە لەوکاتەدا نەیدەتوانی لەنێو شەقامە خوێناوییەکان و باڵاخانە رووخاوەکاندا، دڵی خەڵک خۆش بکات.

ستانیسلاڤ برزۆسکۆ، دواساتە تاڵەکانی راپەڕینەکەیان دەگێڕێتەوە و دەڵێ "ناخۆشترین شت ئەوە بوو کە فەرماندەکەمان رێککەوتننامەی تەسلیمبوونی لەگەڵ ئەڵمانەکان واژۆ کرد. پێموایە ناتوانیت لەو دۆخەدا گلەیی لەوە بکەیت، ماوەی دوو مانگ بەبێ نان و ئاو کارەساتە. ئەوە شتێکە کە ئێستا باسی دەکرێت، لەبەرئەوەی وەک دیلی ئاسایی جەنگ حیسابمان بۆ دەکرا، بەدڵنیاییەوە خۆشگوزەرانی نەبوو، بەڵام دەتتوانی بژی. من خۆم لە نەخۆشخانە بووم، دواتر بردرام بۆ کەمپێکی دیلەکان".

ستانیسلاڤ برزۆسکۆ سەرکردەی نزیکەی 200 شەڕڤان بوو، بەڵام لە ئەیلولی 1945دا کاتێک سەربازەکانی ژمارد "تەنیا 10 کەسیان بە سەلامەتی مابوون". 


کارێکى شێتانە

رۆژنامەنووسی گەنجی پۆڵۆنیایی پیوتەر زیچۆڤیچ، لە کتێبێکدا بە ناونیشانی (کاری شێتانەی 1944) راپەڕینی وارشۆ بە "قوربانیدانێکی گەورەی بێسوود" وەسف دەکات. سەرکردایەتی راپەڕینەکەش بەوە تاوانبار دەکات کە دۆخەکەی بە هەڵە لێکداوەتەوە و بووەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار کەس. هەندێک مێژووناسی ئەو وڵاتە پێیانوایە ناکرێت لەڕوانگەی ئەمڕۆوە سەیری رووداوەکانی ئەوکاتە بکرێ، چونکە لەو سەردەمەدا راپەڕیوەکان خاوەن زانیاریی تەواو نەبوون و ئاسۆی بەردەمیان روون نەبووە. کەسانێکی زۆر لەوانەی هەڵوەدای زانینی وەڵامی ئەو پرسیارەن، سەر لە مۆزەخانەی راپەڕینی وارشۆ دەدەن کە لە ماوەى 10 ساڵى تەمەنی خۆیدا پێشوازی لە چوار ملیۆن میوان کردووە.
نیشانەکردن :
1335 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

مامكآك | 22/08/2017 08:06:43 ص
ئومێد دەكەم ڕۆژێك هەموو حيزبەكان بە قوربانى كورد و كوردستان بكەن و ئيتر هەر لە ناو قولغى حيزايەتى نەمێننەوە. بژى کورد - بزأ كوردستان
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ رووداو: یەكێتی ناكەمە قوربانی گۆڕان و پارتی
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
محمد | 21/08/2017 10:03:51 م
دیارە حەبی ریفراندۆم رۆر بەکارە، کاریگری لە مەرجعەکانیش کردوە.
ئەردەڵان | 22/08/2017 07:19:29 ص
کوردستان ڕۆژی خۆیەتی دوژمن ڕۆیە ڕۆیەتی
مەرجەعێکی شیعە: کوردستان مافی فیدراڵیشی نییە
| دوێنێ کاژێر 09:18 | (4)
اکام | 22/08/2017 03:48:25 ص
کەی بڵاوی دەکەنەوە؟
ئەوەی باوەڕناکەیت لە کوردستان بێت، ئەمشەو لە وەرزین بیبینە
| دوێنێ کاژێر 12:25 | (1)
احمد حسن زێڕۆ | 21/08/2017 09:26:43 م
ده‌بێ گرینگی به‌و لاوه‌ كورده‌ بدرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاندانێكه‌ بۆ گه‌نجانیتر بۆ ناساندنی ناوی كوردستان به‌ هه‌موو جیهان پیرۆزه‌ له‌و گه‌نجه‌ كورده‌...
Aland | 21/08/2017 10:11:59 م
Pirozi be har bzhi
 گەنجێکی کورد ناوی چووە نێو پەرتووکی گینیس
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ساڵح موسلیم: رێز لە گشتپرسیی باشووری کوردستان دەگرین 4 کاژێر لەمەو بەر |

ساڵح موسلیم: رێز لە گشتپرسیی باشووری کوردستان دەگرین

"حورمەتمان بۆ خواستی گەلەکەمان هەیە" زۆرتر
فەرمان بە کۆمپانیای جۆنسن دەکرێ 417 ملیۆن دۆلار بداتە خانمێک 21 کاژێر لەمەو بەر |

فەرمان بە کۆمپانیای جۆنسن دەکرێ 417 ملیۆن دۆلار بداتە خانمێک

دەڵێ بەهۆی بۆدرەی ئەوان تووشی شێرپەنجە بووم زۆرتر
0.422 seconds