وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

فەرەیدوون عەبدولقادر: داوای دەستپێشخەری لە کاک مەسعود و پارتی دەکەم

لەلایەن سەرباز سیامەند 18/6/2017
فەرەیدون عەبدولقادر بەشداری لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ کرد.

رووداو- هەولێر

فەرەیدون عەبدولقادر دەڵێت، بۆ سەرخستنی پرۆسەی گشتپرسی دەبێت پارتی پشت بە هەموو هێزەکان ببەستێت. داواش دەکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستپێشخەرییەکی دیکە بکات.

فەرەیدون عەبدولقادر، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی تۆڕی میدیایی رووداو کرد.

لە یەکێتیدا دوو رای جیاواز هەن

فەرەیدون عەبدولقادر باسی لەوەکرد "لەنێو یەکێتی رایەکی زۆرینە هەیە بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی و رایەکیش هەیە، کە دەڵێت هەموو هێزەکان بۆ سەرخستی پرۆسەکە کۆبکەینەوە و پەرلەمان کارابکەینەوە. پەرلەمانی کوردستان لە پلەی دووەمە، کاراکردنەوەشی گرنگە، بەڵام یەکێتی و پارتی رێککەوتنێکیان کردووە لەسەر ئەوەی چۆن پەرلەمان کارابکەنەوە".

فەرەیدون عەبدولقادر گوتیشی "قسە لەسەر ئەوە ناکەم لەنێو یەکێتیدا کێ باڵادەستە، بەڵام شتێکی زۆر روون لەنێو یەکێتیدا هەیە، کە کێشە و گیروگرفت هەیە و د‌وو را و بۆچوونی جیا هەن. رایەک هەیە لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ پارتی و لە سەردانەکانیشدا بە روونی بۆچوونی خۆی دەربڕیوە و نوێنەری یەکێتیش بوون بە حیساب. بەهەموو توانا پشتیوانیان لە گشتپرسی کردووە. رایەکی دیکەش هەیە کە هەمان رای گۆڕانە و داوا دەکات دەبێت پەرلەمان کارابکرێتەوە و دەڵێ ئەوە مەرجە بۆ گشتپرسی".

لەباری داخستنی دەرگای گفتوگۆ بەڕووی یەکدیدا، فەرەیدون عەبدولقادر گوتی "نابێت پرۆسەی لەیەکدی تێگەیشتن داببڕین و لەشوێنێكدا کۆتایی پێبێنین. چونکە رۆڵەی یەک میللەتین، یەک دۆزی هابەشمان هەیە و هەموومان لە زیانەکان و قازانجەکانی بەرپرس و بەشدارین".

ئەندامەکەی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی باسیشی لەوەشکرد "زەمانێک هەموومان عەقڵمان پێنەشکاوە و شەڕمان لەگەڵ یەکدی کردووە. زەمانی کاڵفامی جوڵانەوەی کورد هەقە کۆتایی پێهاتبێت. هەموومان لە کاڵفامیا، لە رێزنەگرتن لە بیروڕای یەکدی تووشی کارەسات و وەیشوومەکانی شەڕی ناوخۆ بووین".

فەرەیدون عەبدولقادر گوتیشی "گۆڕان و یەکێتی دەبێت لەو دۆخی ئەمڕۆمان تێبگەن. چونکە هێشتان دەوڵەت نین و نازانین کەی و چۆن پلانێکمان لێدەگێڕن و فیدراڵیەتەکەمان لێ تێکدەدەن".

ئەندامەکەی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هۆشداریدا لەوەی مەترسییەکان بەکۆتا نەهاتوون و دەڵێت "هێشتان لەژێر هەژموونی عێراق و تورکیا و ئێرانداین، لەمانە دەربازمان نەبووە، لە پیلان و لە نیازی خراپی هیچ لایەکیان دەربارەی ئازادی و سەربەستی و سەربەخۆیی کورد دەربازمان نەبووە".

"هێشتا دوو زۆنی سەوز و زەرد هەن"

ئەندامەکەی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەوەی نەشاردەوە کە "لە پێشکەوتن و بەدامەزراوەکرنی کوردستان دەربازمان نەبووە. پێویستە ئاوڕێک لە هەموو ئەو قۆناخە و ئەرکەکانمان بدەینەوە. هێشتا لە هەرێمی کوردستاندا واقیعێک هەیە کە دوو زۆنی سەوز و زەرد هەن. هەرچەندە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستان هەبووە، نەیتوانیوە یەک زۆن بەدیبهێنێت".
 
فەرەیدون عەبدولقادر گوتیشی "داوای ئەوە لە پارتی و کاک مەسعود دەکەم دەستپێشخەرییەکی وا بکەن کە پەرلەمان کارابکرێتەوە. دەبێت هێڵی سوور لەسەر ئەوە دابنرێت کە دەڵێن دەبێت سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وای لێ بکرێت و وای لێ بکەین. کارێکی باش نییە دەستکاری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بکرێ".

فەرەیدون عەبدولقادر گوتیشی"کاک مەسعودم بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێباشترە لە هەر کەسێکی دیکە، بۆ ئەم دۆخەی ئێستا. کاک مەسعود بە فەرمی و غەیرە فەرمی سەرۆکایەتیی ئەم هەرێمە دەکات، سەرۆکی وڵاتان و پەرلەمانتاران و سەرۆکی حیزبەکان و کۆمپانیاکان و جەنەڕاڵی بیانییەکانی هەموو ناسیووە، ئەمە سەروەتێکە چۆن بیگۆڕمەوە بە کەسێکی ناشارەزا، لەکاتێکدا من هێشتا دەوڵەت نیم و دەمەوێت کاربکەم بۆ سەربەخۆیی وڵات و میللەتەکەم".

داڕشتنەوە: حەکیم داود


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| 19/10/2017 | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جەعفەری بۆ قسەکردن لەبارەی گرێبەستەکانی رۆسنەفت و کوردستان دەچێتە رووسیا 11 کاژێر لەمەو بەر |

جەعفەری بۆ قسەکردن لەبارەی گرێبەستەکانی رۆسنەفت و کوردستان دەچێتە رووسیا

بەفەرمی ناڕەزایەتیی خۆی دەردەبڕێت زۆرتر
راپۆرتی سووتاندنی 150 ماڵ لە خورماتوو گەیشتووەتە نەتەوە یەکگرتووەکان 12 کاژێر لەمەو بەر |

راپۆرتی سووتاندنی 150 ماڵ لە خورماتوو گەیشتووەتە نەتەوە یەکگرتووەکان

بەرامبەر پێشێلکارییەکان بێهەڵوێستە زۆرتر
دوایین زانیاری لەبارەی رەوشی پردێ 12 کاژێر لەمەو بەر |

دوایین زانیاری لەبارەی رەوشی پردێ

هیچ پێشڕەوییەک نەکراوە زۆرتر
0.266 seconds