وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

ئەبوو ئیزرائیل: داوا لە عەبادی دەکەم دەست لە بڕینی بودجەی کوردستان هەڵگرێ

لەلایەن هیوا حوسامەدین 19/12/2016
حەویجە خاكی كوردستان نییە و پارچەیەكی گرنگی عێراقە
حەویجە خاكی كوردستان نییە و پارچەیەكی گرنگی عێراقە

رووداو- كەركووك

شەڕ بووەتە مایەی ماڵوێرانی بۆ سەدان هەزار عێراقی، بەڵام بۆ ئەو بووەتە مایەی پەیداكردنی نێوبانگ، تۆڕە كۆمەڵاتییەكانیش هێندەی دیكە رەواجیان بە ناوەكەی داوە، ئەو ناسناوی فریشتەی گیانكێشانی بۆ خۆی هەڵبژاردووە، زوو زووش لە رێگەی گرتە ڤیدیۆكانییەوە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكرێتەوە، هەڕەشەی گیانكێشان لە چەكدارانی داعش دەكات.


ئەبوو ئیزرائیل، ناوە سیانییەكەی ئەیوب فالح حەسەنە، ساڵی 1978 لە بەسرە لەدایك بووە، یەكێك لە فەرماندەكانی كەتیبەی ئیمام عەلییە كە یەكێكە لە میلیشیاكانی سەر بە حەشدی شەعبی. 

  حەزناكەم بە پاسپۆرت سەردانی كوردستان بكەم

بەیانییەكی زوو، لە گەڕەكی شەعبی بەغدا بە سێ ئۆتۆمبێلی گوللەنەبڕ گەیشتینە لای ئەبوو عیزرائیل، كاتێك زانی میدیایەكی كوردی هەڤپەیڤینی لەگەڵ دەكات، كەمێك لەبارەی سەركردایەتی كورد قسەی كرد و دواتر گوتی "دەوڵەتی كوردستان پیرۆز بێت". ئەبوو ئیزرائیل لەم هەڤپەیڤینەدا دەڵێت ئەو سەركردە شیعانەی دەڵێن شەڕی داهاتوومان لەگەڵ كوردە "ناخیان رەشە".
 
رووداو: كە تۆ ناوت ئەیوبە، ئەو ناسناوە ترسێنەرە (ئەبوو ئیزرائیل) چییە بۆ خۆتت هەڵبژاردووە؟ 

ئەبو ئیزرائیل: من بە باوكی فاتیمە ناسراوم. تاوەكو ئێستاش فەرمانبەری وەزارەتی شارەوانیم، بەڵام خۆم بۆ كاری حەشدی شەعبی تەرخان كردووە. من باوكی سێ‌ منداڵم. هەندێك كەس بە خوێنمژ و هەندێكی دیكەش بە پیاوكوژم دەزانن، بەڵام راستییەكەی من نە خوێنمژم و نە پیاوكوژم، بەڵكو دوژمنكوژم. خەڵك زۆر دەپرسن بۆچی ناسناوت ئەبوو ئیزرائیلە؟ ئەوە پەیوەندی بە شەڕی داعشەوە هەبوو، داعش چەند رۆڵەیەكی ئێمەی دەستگیركرد، پارچە پارچەی كردن، منیش رۆژێك چەكدارێكی داعشم بە دیل گرت، چەكدارەكە خەڵكی فەلەستین بوو، گوایە بۆ جیهاد هاتووەتە عێراق. چەكدارەكەم پارچە پارچە كرد و سووتاندم، ئیدی لەو رۆژەوە پێم دەڵێن ئەبوو ئیزرائیل.
  عێراقی دوای داعش لەوەی ئێستا باشتر نابێ

رووداو: بەردەوام گرتەی ڤیدیۆیی لە بەرەكانی شەڕدا بڵاودەكەیتەوە، ئامانجت لە بڵاوكردنەوەی ئەو ڤیدیۆیانە چییە؟

ئەبوو ئیزرائیل: داعش بۆ گرتە ڤیدیۆیەكانی خۆی دەرهێنانی بۆ دەكات و سیناریۆی بۆ دەنووسێتەوە، بە بەرزترین كواڵێتی چۆنیەتی كوشتنی رۆڵەكانمان نیشان دەدات، بۆیە دەبوو وڵامێكی هاوشێوەمان بۆیان هەبووایە. من ئەو توانایەم نەبوو كامێرای چاك و كواڵێتی بەرز دابین بكەم، بۆیە هەر بە مۆبایلەكەی خۆم تەواوی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەم تۆمار دەكرد. كاتێك كە چەكدارەكانی داعشم دەكوشت و ڤیدیۆی كوشتنەكانیانم بڵاودەكردەوە، دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبوو، تەنانەت دەتوانم بڵێم ئەو ڤیدیۆیانە هێوركەرەوەیەكیش بوون بۆ دایكە جەرگسووتاوەكانی شیعە.

رووداو: بەڵام لە هەندێك لەو ڤیدیۆیانەی بڵاویان دەكەیەوە، هێرش دەكەیە سەر كورد، تۆ چ كێشەیەكت لەگەڵ كورد هەیە؟

ئەبوو ئیزرائیل: كورد برای منن. شوێنی ئەوان سەر سەری منە و خۆشمدەوێن و رقم لێیان نییە، خاڵوانم كوردن، بەشێك لە هاوڕێكانیشم، من تەنیا لە سیاسەتەكانی بارزانی ناڕازیم، بەو هۆیەشەوە لایەنگرانی ئەوم خۆشناوێت و سیاسەتێكی زۆر خراپ پەیڕەو دەكەن. لەبەر ئەوەی كاتێك هەر ناوچەیەك ئازاد دەكەن، دەڵێَن ناكشێینەوە و بە خوێن ئازادمان كردووە، بۆ ئێمە ئەو ناوچانەمان بە ئاو ئازاد كردووە! نەخێر خوێنێكمان لە پێناوی بەخشیوە كە بە نرخترین خوێن بووە.

رووداو: واتا تۆ لەگەڵ هەموو كورد كێشەت نییە؟

ئەبوو ئیزرائیل: كورد برای منن و من خەڵكی كوردم خۆشدەوێت. هەرچەندە ئەوان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فیلمی منیان سوتاندووە، لە كۆمێنت و نامەكانیان تەنیا وەسفی بارزانی دەكەن و هەندێكیان بەخوا دەیشوبهێنن، بەڵام كێشەم لەگەڵ كورد نییە. دەزانم لە هەولێر و دهۆك بڕیاری دەستگیركردنم بۆ دەرچووە، بۆیە ناچمە ئەو دوو پارێزگایە ئەگینا زۆرم پێخۆش بوو پایتەخی ئەو دەوڵەتە ببینم كە كورد نەخشەی بۆ داناوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێَم ئەگەر عێراق دابەش نەبێت و بە یەكپارچەیی بمێنێتەوە هەر مەترسییەك لەسەر كوردستان دروست ببێت، بڕوات هەبێت بەبێ یەك و دوو لە سەنگەرەكانی بەرگریی لە كوردستان دەمبینی.
  من تەنیا لە سیاسەتەكانی بارزانی رازی نیم

كورد هەڵەیەكی گەورە دەكات ئەگەر دژایەتیم بكات، لەبەر ئەوەی من لە ناو شیعە دوژمنم زیاترە و دڵنیاشم هەر ئەوان دەمكوژن جا بۆ بەسەر كورددا ساغ ببێتەوە. ئەوان كێشەیان جیابوونەوەیە لە عێراق من پێمخۆش نییە وابێت، پێم خۆش نییە لە برا كوردەكانم جیاببینەوە و بە پاسپۆرت سەردانی كوردستان بكەین، بەڵام ئەگەر هەر سووربن لەسەر ئەو بڕیارەیان و دەوڵەتی كوردی دروست بكەن، وادیارە ئێمەیان خۆشناوێت و دەیانەوێت لێمان دوور بكەونەوە، لەو حاڵەتەشدا تەنیا دەتوانین بڵێین دەوڵەتی كوردیتان پیرۆز بێ.

رووداو: هێرشەكانی تۆ سنووری عێراقی تێپەڕاندووە، بە قسە هێرش دەكەیتە سەر سعودیە، قەتەر و توركیا، بۆچی ئەوان؟ 

ئەبوو ئیزرائیل: هێشتا كەمم پێیان كردووە، هەموویان هاوكاریی داعش دەكەن، هەر داعش دەكوژین و هەر سەرهەڵدەدەن. 

توركیا هاوكارێكی گەورەی داعشە و ئێستاش هێزی هێناوەتە باشیك گوایە شەڕی داعش دەكات و دەیانەوێت هێشتا منیش قسە نەكەم! داعشەكان لە توركیا هێندە بە ئازادی دەسوڕێنەوە جلوبەرگەكەیان دروشمی داعشی پێوەیە. سوێند بە حوسێن ئەگەر هێزەكانیان لە باشیك نەكشێتەوە و لە شەڕی تەلەعفەر یەك فیشەك بتەقێنن دەبێت وەكو ئاردیان لێبكەین. كچ نەما لە قەتەر و سعودیە بۆ جیهادی نیكاح نەچنە نێو داعش، حەیای عەرەبیشیان برد. ئەوانە شایەنی ئەوەن شەو و رۆژ باسیان بكەیت.
 
رووداو: با بێینە سەر خاڵی ناكۆكیی ئێستای نێوان حەشد و پێشمەرگە كە حەویجەیە، ئامانجتان لە شەڕی حەویجە چییە؟

ئەبوو ئیزرائیل: سەبارەت بە حەویجە كە ئێستا كێشەی نێوان ئێمە و كوردە، دەمەوێت بڵێم نیازی ئێمە كۆنترۆڵكردنەوەیەتی و دواتریش رادەستی خەڵكەكەی دەكەینەوە، بەڵام ئەمە واتای ئەوە نییە كە ئێمە لە خائین و خۆفرۆشەكان خۆش ببین كە داعشیان هێنا و پەناگەیان بۆ داعش دروستكرد، بەڵام لەو كارەشدا تەڕ و وشك پێكەوە ناسووتێنین، لەبەر ئەوەی حەشدی شەعبی پیرۆزە و بۆ كورد و عەرەب و توركمانە، بەڵام كە دەگوترێت حەویجە سنووری كوردستانە و ئەوەی دیكە دەڵێت ناوچەكی سوننەنشینە، ئەی ئێمە چین و بۆ خوێنی بۆ دەڕێژین؟ نەخێر خاكی كوردستان نییە و پارچەیەكی گرنگی عێراقە. بۆ پاراستنیشی ئامادەین خوێنی زیاتر ببەخشین و نامانەوێت عێراق دابەش ببێ.
 سەردانی سلێمانی دەكەم و حەز دەكەم هەولێریش ببینم

رووداو: بەڵام سەركردەكانی كورد دەڵێن تا دەگاتە حەمرین ناوچەیەكی كوردستانییە؟ 

ئەبوو ئیزرائیل: با هەر وا بڵێن، ئەوە خەونێكە و نایەتەدی، لەسەر كام ناوچە و كێو و چیا نووسراوە ئەمە خاكی كوردستانە. ئەمە خۆویستییە و تەنیا خەمی خۆیانە، بۆ لەو ناوچانە شیعە و سوننە نییە؟ بڕوا ناكەم ببێتە ناوچەیەكی كوردستانی كەسیان لەو سنوورانە بهێڵدرێنەوە، توخوا عێراق پارچە پارچە مەكەن، ئاخر ئەوكات دوژمن بە ئاسانی لەناومان دەبات ئەگەر یەكگرتوو نەبین، دەستبەسەرداگرتنی ناوچە و رادەستنەكردنەوەی بە خاوەنەكانیان تەنیا لە نەریتی كورددا هەیە. تەحەدا دەكەم رۆژێك ناوچەیەكمان پاككردبێتەوە و گوتبێتمان ئەم ناوچەیە بۆ ئێمەیە. 

رووداو: سوننەكان چارەی ئێوەیان ناوێت و دەڵێن كاتێك ناوچەیەكمان ئازاد دەكەن وێرانی دەكەن، بۆچی خوێن لە پێناوی ئەوان دەڕێژن؟

ئەبوو ئیزرائیل: ئەوانەی وا دەڵێن داعشن. ئەوان لەو سوننانە بوون كە باوەشیان بۆ داعش كردەوە و هێرشیان كردە سەر پێشمەرگە و حەشدی شەعبیی پیرۆز. كە ئێمە قسە ناكەین، با ئەوانیش بێدەنگ بن. باش دەزانین كێن ئەوانەی ئەم جۆر قسانە دەكەن، داعشەكانی نێو پەرلەمانی عێراقن، ئەوان بە سیاسەت و هوتاف لێدان پشتگیری داعش دەكەن و باشتر وایە بێدەنگ بن.

رووداو: هێزتان بۆ سوننەكان دروستكرد و ئێستا ئەوان لە ژێر ئاڵای حەشدی شەعبی شەڕ دەكەن، بەڵام دەڵێن  سەركوتكراوین و مافمان خوراوە، ئەوە راستە؟ 
 ئەوانەی تاوانی سپایكەریان ئەنجامدا شوێنیان ناو موجەمیدە دەبێت

ئەبوو ئیزرائیل: بۆ سەركوت كراون! رۆڵەكانی بەسڕە و عەممارە هاتوون لە مووسڵ دەكوژرێن و ناوچەكانیان ئازاد دەكەن. ئێمە چەكمان پێیانداوە و دەڵێن ناوچەكانتان ئازاد بكەن لەمە باشتر دەبێت، بۆ سەركوت كراون؟ چی دیكەیان دەوێت؟ پۆستەكەی هادی عامرییان بدەینێ؟ ئەوان پێشتر لە كوێ بوون؟ بە دەیان كەسمان لە حەشدی سوننە گرتووە زانیارییان داوەتە داعش، هێرش كراوەتە سەر ئێمە و ئەوان بێ زیان بوون، سوێند بە حوسێن ئەوان هێشتا بەدەیان داعشیان تێدا ماوە، هێشتا ئەوان ئێمەیان خۆشناوێت و دڵڕەشن.

رووداو: هەندێك لە سەركردەكانی حەشدی شەعبی دەڵێن شەڕی داهاتوومان لەگەڵ پێشمەرگە دەبێ‌، ئایا ئەو قسەیە بۆ ریزەكانی خوارەوەی حەشد شۆڕ بووەتەوە؟

ئەبوو ئیزرائیل: نایشارمەوە لە ناو حەشدی شەعبی سەركردە هەیە ناخی ڕەشە و ئەو جۆرە لێدوانانە دەدات، بەڵام سەرچاوەی ئەم قسەیە لەلای پێشمەرگەوە سەریهەڵداوە و هیوادارم وا نەبێت. من باش دەزانم پێشمەرگە هێزێكی ئازان و خاوەن شەهیدی پاڵەوانن، بەڵام هەموو پێشمەرگە نیەتی شەڕی حەشدی شەعبی نییە، بۆیە ئێمە قسە تەنیا لەو پێشمەرگانە وەردەگرین كە دەڵێن برایانی شیعە و برایانی حەشدی شەعبی.

رووداو: رۆژی 21/10/2016 كاتێك داعش هێرشی كردە سەر كەركووك، بەهێزێكەوە هەتا خورماتوو هاتیت، بەڵام پێشمەرگە رێگەی پێنەدای، دەڵێن بەنیاز بوویت بێیتە ناو كەركووك و نەگەڕێیتەوە و هێز لە نزیك كەركووك جێگیر بكەی؟
  داوا لە حكومەتی عێراق دەكەم دەست لە بڕینی بوجەی كوردستان هەڵبگرێت

ئەبوو ئیزرائیل: هەستێكی زۆر ناخۆشم هەبوو كاتێك چەند داعشێكم بینی لە نێو كەركووك دەسووڕێنەوە. شەڕێكی گەورەم لەگەڵ كەتیبەی ئیمام عەلی كرد تاوەكو هێزیان پێدام بچمە كەركووك. ئامانجی من دەركردنی داعش بوو لەو شارە نەك مانەوەم لەو سنوورە، بەڵام پێشمەرگە رێگەی نەدا و پێداگری زۆرم كرد، دواتر گوتیان لیوای 16ی حەشدی شەعبی چووەتە نێو كەركووك، بۆیە تۆ مەڕۆ، دوو رۆژیش لە نزیك خورماتوو مامەوە، دواتر گەڕامەوە بەغدا.

رووداو:  تۆ لە لێدوانەكانتدا زۆر باسی تۆڵەكردنەوەی سەربازگەی سپایكەر دەكەی، كێن ئەوانەی دەبێ‌ باجی كۆمەڵكوژییەكەی سپایكەر بدەن؟

ئەبوو ئیزرائیل: هەموو سوننەمەزهەبێك داعش نییە، بەڵام 95%ی داعش سوننەمەزهەبن. لە نێو ئەوانەی تاوانی سپایكەریان ئەنجام دا، خەڵكی حەویجەیان تێدابوو بكەونە دەستمان شوێنیان ناو موجەمیدە دەبێت، بەڵام لەو كارەش خەڵكی سوننە بەگشتی ناكەینە ئامانج، ئێمە هێزی وڵاتین و سەربازی وڵاتین، دەمانەوێت سەرەتا حەویجە رزگار بكەین، ئەوەی لە روومان بوەستێتەوە دەیكوژین. ناهێڵین پێشمەرگەش تۆڵەی پێشمەرگە دیلەكانی لە هەموو خەڵكی حەویجە بكاتەوە.

رووداو: پەیوەندیت لەگەڵ هیچ سەركردەیەكی كورد هەیە؟
 مام جەلالم خۆشدەوێت و خۆزگە لەبری ئەو من نەخۆش بوومایە

ئەبوو ئیزرائیل: من تەنیا مام جەلالم خۆشدەوێت و خۆزگەم دەخواست لەبری ئەو من نەخۆش بوومایە. بەداخەوە پەیوەندیم لەگەڵ هیچ بەرپرسێكی كورد نییە. پێشم خۆش نییە گەیشتووەتە ئەم قۆناغە، ئومێدی بینینی كوردستان دەكەم، رەنگە لە ماوەیەكی نزیكدا بێمە سلێمانی، بەڵام حەز دەكەم هەولێریش ببینم.

رووداو: پێتوایە عێراقی دوای داعش لە عێراقی دوای سەدام باشتر بێت؟

ئەبوو ئیزرائیل: قەت پێموانییە باشتر بێت، ئاماژەیەكی زۆر هەیە بۆ زیاتر وێرانبوونی عێراق. من منداڵ بووم زۆر جار بیرم دەكردەوە كەی سەدام دەمرێت و هەر خۆشم وڵامی خۆم دەدایەوە و دەمگوت تا ئەو كاتەی من گەورە دەبم سەدام پیر دەبێت و دەمرێت. ئێستاش دەڵێم خۆزگە ئەو بمایە و منیش گەورە نەبوومایە. پێموایە دوای داعشیش خۆزگە بەم رۆژگارە دەخوازین كە خوازیارم وا نەبێت.

رووداو: دوا پەیامت چییە؟

ئەبوو ئیزرائیل: داوا لە كورد دەكەم ئەو پەیوەندییە زیندوو بكەنەوە كە لەنێوان شیعە و كورد هەبووە لە رابردوو. هەروەها داوا لە حكومەتی عێراق دەكەم دەست لە بڕینی بوجەی كوردستان هەڵبگرێت و كەشێكی گونجاو بۆ یەكگرتنەوەی ئەو دوو برایە بڕەخسێنێ، لەبەر ئەوەی شیعە ئێستا حكومەتە و هەڵسوكەوتی حكومەتیش لەسەر شیعە هەژمار دەكرێت، بۆیە دەستبردن بۆ بودجەی كوردستان ماڵوێرانی عێراقی لێدەكەوێتەوە.
 كورد لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فیلمی منیان سووتاندووە

کۆمێنتەکان

 
سروار | 20/12/2016
به لى
نیشانەکردن : ئەبوو ئیزرائیل
64212 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

عبدالله | 23/04/2017 08:55:04 ص
بيويستة تةنها بو كارمةندانى خاوةن بروانامة بكريتةوة جونكة سالانيكة خزمةت ئةكةن و بسبورن لة بوارةكانيان
Zozan | 23/04/2017 12:59:52 م
خو له که بو کج ده بێت و من په یمانگا ته واو کردوه
وەزارەتی ناوخۆ 300 دەرچووی زانکۆ و ئامادەیی دادەمەزرێنێت
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (2)
mamkak | 23/04/2017 09:08:35 ص
ئەمە توێكڵ نييە؛ ئەمە قەپێلكە چونكە توێكڵ بە کوردب دەکاتە (ناوك) واتا كڕۆكى ميوە.
ئالان داوود | 23/04/2017 11:38:29 ص
دەبێ توێکڵە هێلکەکەن لە سپێنەو زەردێنە پاکبکرێنەوە ئنجا بخرێتە ناو فڕنێك بۆ ماوەی ۱۰ تا ۱٥ خولەك بەپلەی گەرمی ۹۰ ، دوای ئەوە بیهاڕین و ببێتە ئارد....
چیدیکە توێکڵی هێلکە فڕێمەدەن؛ بیخۆن
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Aras Y | 23/04/2017 10:51:37 ص
وه‌رگرتنی ئه‌م باجه‌ چ سودێکی ده‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌ره‌که‌ جارێ وه‌رن ئه‌مه‌ شی بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌م خه‌ڵکه‌، وه‌ پێویسته‌ روونکردنه‌وه‌ی باش وه‌ له‌...
وەرگرتنی باجی كەسی لە کەرتی تایبەت بەشێوازی نوێ‌ دەستپێدەكات
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
بۆتان | 22/04/2017 06:40:01 م
ده ستان خوش روداو، به‌لام من پیم باشه‌ له‌ باتی وشه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، ته‌نها وشه‌ی (كه‌نداو) به‌كاربهینن. بو ئه‌وه‌ی بی لایه‌نی خوتان بپاریزن.
 رووداو لەسەر یەکێک لە گەورەترین کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا
| دوێنێ کاژێر 09:25 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە کوردستان کار بۆ رێکخستنی 7 کاژێر لەمەو بەر |

لە کوردستان کار بۆ رێکخستنی "دیداری پزیشکان" دەکرێت

بۆ گەنگەشەی گرفتەکانیان و چارەسەرکردنیان زۆرتر
پارتی و یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان پێکدێنن 7 کاژێر لەمەو بەر |

پارتی و یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان پێکدێنن

بەئامادەبوونی بارزانی کۆبوونەوە زۆرتر
هەڵەی تەندروستی و کەتنی سیستم 8 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵەی تەندروستی و کەتنی سیستم

لە دنیای پزیشكیدا شتێک نییە بەناوی گرەنتی زۆرتر
0.25 seconds