وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

گوتەبێژی پێشووی پێنتاگۆن بۆ رووداو: دابەشبوونی عێراق تاکە چارەسەرە

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 21/12/2016
جەیمس گۆردن: تاوەکو نەتەوەکان وڵاتی سەربەخۆیان نەبێت، ئاشتیش بەرقەرار نابێت
رووداو - هەولێر

گوتەبێژی پێشووی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە عێراق، هەرێمی کوردستان، وڵاتانی ناوچەکە، رۆڵ و پێگەی کورد لە ناوچەکە و جیهان، وەڵامی پرسیارەکانی رووداوی دایەوە.

گوتەبێژی پێشووی پێنتاگۆن پێیوایە سیاسەتەکانی مالیکی بوونە هۆی دروستبوونی داعش، هەروەها روونی دەکاتەوە کە "ئێران و سعودیە شەڕێکی بەوەکالەت دەکەن و بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی گرووپە جیهادییەکان لە ناوچەکە"، لەبارەی کورد و ئەمریکاشەوە دەڵێ "ئەمریکا دەزانێت کوردەکان خەڵکی سیکۆلار و دیموکراسین... لە شەڕی ئایدیاش هێزی کاریگەرن و لەو بوارەدا کاردەکەن".

رووداو: پێتانوایە چەوساندنەوەی سوننە مەزهەبەکان لەلایەن مالیكی و شیعە، هۆكاری سەرهەڵدانی داعش بوو، یان كشانەوەی سەربازیی ئەمریكا لە عێراق و زاڵبوونی هەژموونی ئێران؟

جەیمس گۆردن: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بووە هۆی ئەوەی داعش سەرهەڵبدات، هۆکارێکی دیکەش؛ بەڵێ، نووری مالیکی بوو، کە گوشارێکی زۆری لەسەر کورد و تەنانەت لەسەر سوننەکانیش دروست کرد، مالیکی سیاسەتێکی تائیفەگەرانەی پەیڕەوکرد و وایکرد شیعەکان بەرزبکاتەوە و گوشار بخاتە سەر سوننەکان، ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی داعش.

رووداو: ئایا ئەمریكا ئاگاداری سەرەتاكانی دروستبوونی داعش بوو، یان بۆ ئەمریكاش دەركەوتنەکەی لەناكاوبوو؟

جەیمس گۆردن: پێم وانییە، دروستبوونی گرووپێکی وەکو داعش بۆ ئەمریکا سوپرایزێکی گەورەبێت، بەڵام سوپرایزەکە ئەوەبوو سەرکەوتنەکانی داعش وایکرد ناوچەیەکی زۆر لە سووریا و دواتریش عێراق کۆنترۆڵبکات و خەلافەتێک رابگەیێنێت، ئەمە سوپرایزێکی گەورەبوو. دەرکەوتنی گرووپە جیهادییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەسەڵات گرتنەدەستیان شتێکی سوپرایز نەبوو، پێشتر ئەلقاعیدە، تاڵیبان و بۆکۆحەرام و چەندین گرووپی دیکەی جیهادی لە ناوچەکە هەبوون، هەروەها دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست بە تایبەتی لە چەند دەیەی رابردوودا.

ئەوەی بۆ ئەمریکا گرنگ بوو، دەبینین شەڕێکی بە وەکالەت هەبوو لەنێوان ئێران و سعودیە، لایەنێکیان پشتگیری لە شیعە دەکرد و لایەنێکیش پشتگیریان لە سوننەکان دەکرد، ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی ئەو گرووپانە سەر هەڵبدەن. ئەمەش لە حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە سەریهەڵداوە و، وایکردووە کۆمەڵێک گرووپی تووندئاژۆی شیعە و سوننە سەرهەڵبدەن و بتوانن لە سووریا، لوبنان و عێراق شەڕ بکەن.

رووداو: بۆچی پێنتاگۆن پێش هاتنی سوپای رووسیا بۆ سووریا دەیگوت داعش 6 ساڵ لە موسڵ دەمێنێتەوە، دوای هاتنی سوپای رووسیا ئەو 6 ساڵە كەمبووەوە بۆ دوو ساڵ و ئۆپەراسیۆنی موسڵ بە پشتیوانیی ئەمریكا دەستیپێكرد؟ 

جەیمس گۆردن: پێموایە خەڵكێکی زۆر هەم لە واشنتن و، هەم لە مۆسکۆش زۆر گەشبینین کە دەبینن شەڕی دژی داعش بەرەو پێشەوە دەڕوات و بەردەوام دەبێت.

رووداو: موسڵ لەدوای 2003ـەوە پێگەیەكی قاعیدە بووە، بە چ ئیدارەیەك دەتوانرێت موسڵ بكرێتە شارێكی چۆڵ لە رێكخراوە تووندڕەوە چەكدارەكان؟

جەیمس گۆردن: موسڵ شارێکی زۆرینەی سوننەیە، لەلایەن شیعەکانەوە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ حکومڕانی کراوە، ئەمە شتێک نییە بۆ سوننەکان جێگەی قبووڵ بێت، ئەمە کێشە دروستدەکات و جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی 2006ـەوە باسی لە رێگاکانی دابەشبوونی عێراق بۆ چەند ئۆتۆنۆمییەک کردووە، ئەم بیردۆزە بۆ سووریاش دروستە.

دەبینین ئێستا شیعەکان لە عێراق ناوچەیان بەدەستەوەیە، هاوکات کوردەکان و سوننەکانیش دەکرێت ناوچەیەکیان هەبێت. لەبارەی سووریاش کوردەکان ناوچەیەکیان لەژێر دەستەو دەکرێت ئەوانیش ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی تایبەت بەخۆیان هەبێت، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە گرووپەکان خۆیان خۆیان بەڕێوەببەن، نەک لەلایەن شیعە یان سوننە بەڕێوەببردرێن.

رووداو: ئایا قۆناخی دوای داعش دەبێت لە عێراقدا، یاخود داعش بەناوی خۆیشیەوە نەبێت بەناوی دیكەوە بەردەوامدەبێت؟ 

جەیمس گۆردن: پێموایە کاتێک داعش تێکدەشکێنرێت، رەنگە گرووپێکی دیکە سەرهەڵبدات لە شوێنێکی دیکە، بۆیە پێموایە موسڵ، باکووری عێراق، رۆژئاوای عێراق و هەروەها ناوچەکانی ژێر دەستی سوننەکان و لە دەرەوەی کوردستانیش، رەنگە بەدوای ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی بگەڕێن، ئەمەش وادەکات شەڕەکە کۆتایی پێبێنێت و ئاشتەوایی بێتە پێشەوە، چونکە ئەگەر ئەمە نەکرێت بەدەر لە داعش خەڵک بەدوای شەڕی دیکەدا دەگەڕێت، بۆ نموونە شەڕی ئاو و خاک.

رووداو: جەی گارنەر (یەکەم حاکمی مەدەنی لە عێراق لە 2003 بۆ 2004) هەفتەی رابردوو بە رووداوی گوتبوو چارەسەری عێراق سێ هەرێمی بوو، ئێمە نەمانكرد، ئێستا عێراق خۆی بەكردەوە دابەشبووە بۆ سێ بەش. ئایا چارەسەر ئەوەیە عێراق بەشێوەیەكی یاسایی و فەرمی بكرێتە سێ بەش؟ 

جەیمس گۆردن: پێموایە ئەمە تاکە چارەسەرە و چارەسەرێکی گونجاوە، دەکرێت هەمان چارەسەر بۆ سووریاش بەکاربهێنرێت، بەڵام کێشەکە ئەوەیە دەبینین کۆمەڵێک گرووپ و تائیفە هەن، هەموویان لەسەر شتێک کۆک نین، ئەوان لەگەڵ ئەوە نین سووریا دابەشیش ببێت، من پێموایە دەبێت عێراق بۆ هەرێمی سەربەخۆ دابەشبکرێت، دەکرێت دواتر ئەو سێ هەرێمە ببنە وڵاتی سەربەخۆش، وەکو ئەوەی یوگسلافیا لە نەوەدەکان روویدا.

رووداو: داوای سوننە بۆ دروستكردنی هەرێمی سوننە لەلایەن ئەمریكاوە پشتیوانی لێدەكرێت؟

جەیمس گۆردن: رەنگە لە ئەمریکا هەندێک پشتیوانی لێبکەن و هەندێک پشتیوانی لێنەکەن، بەڵام پێموایە ئیدارەی ترەمپ بە وردی بیری لێدەکاتەوە، دەشبینین جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باس لە شتە راستییەکان دەکات و پێیوایە نەخشەی سووریا و عێراق لەلایەن داعشەوە شێوێندراوە، ئەمەش شتێکە دەبێت لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاوتوێبکرێت، کە ئایا لە داهاتوودا چی بکرێت، بۆیە دەشبینین ئەمریکا بە زۆرینە بیر لەوە دەکاتەوە سووریا و عێراق بۆ چەند هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی دابەش بکرێن، بەڵام رەنگە ئێستا نەبێت.

رووداو: ئەگەر كورد لە كوردستان بە گشتپرسییەك بڵێن ئێمە بڕیارماندا و جیادەبینەوە، ئەمریكا چ هەڵوێستێكی دەبێت؟ 

جەیمس گۆردن: زۆربەی ئەمریکییەکان تائێستا زانیاری وردیان لەو بارەیەوە نییە، هەروەها زۆربەیان نازانن داعش لە عێراق و سووریا چی دەکات، ئەوان گوێبیستی ناوی پێشمەرگە بوونە و دەزانن کە باشترین شەڕکەری دژ بە داعشن، هەروەها خەڵکی ئەمریکا زانیاری ئەوەیان هەیە دەبێت پشتگیری کورد بکرێت لە شەڕی دژی داعش، لەوەش تێگەیشتوون کە دەبێت پشتیوانی کورد بکرێت، ئەمریکا ئەوەش باش دەزانێت، کە تورکیا لەگەڵ هیچ دەوڵەتێکی سەربەخۆدا نییە لە ناوچەکە، تورکیاش یەکێکە لە هاوپەیمانە هەرە نزیکەکانی ئەمریکا لە رێگەی هاوپەیمانی ناتۆ.

رووداو: ئەگەر كورد جیانەبێتەوە، پێشبینی ناكەن شەڕی شیعە و كورد لە عێراقدا دوای شەڕی داعش دەستپێبكات؟ 

جەیمس گۆردن: بەڵێ پێموایە، ئەگەر کورد نەبێتە خاوەنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ، ئەگەر لەلایەن کەسانی دیکەوە حکومڕانی بکرێن، نابێتە هۆی ئەوەی ئاشتەوایی لە ناوچەکەدا هەبێت، پێموایە کێشەی دیکە لە ناوچەکەدا سەرهەڵدەدات، بۆیە تاوەکو نەتەوەکان وڵاتی سەربەخۆیان نەبێت، ئەوا ئاشتیش بەرقەرار نابێت. پێویستە کاری زیاتر بکرێت و گوشاری زیاتر لەسەر نەتەوە یەکگرتووەکان دروست بکەن و، زانیاری زیاتر بدەن بە یەکێتی ئەوروپا و واشنتن، چونکە پێموایە پایتەختەکانی ئەوروپا و رۆژئاوا زانیاری کەمیان لەو بارەیەوە هەیە، بۆیە دەکرێت بە دیاریکراوی کار لەسەر ئەمە بکەن.

رووداو: كورد لە عێراق و سووریا باشترین هاوپەیمانی ئەمریكان، ئایا ئەو هاوپەیمانییە سەربازییە دەبێتە هاوپەیمانییەكی سیاسی ستراتیژی؟

جەیمس گۆردن: پێموایە دەکرێت کورد وەکو پاڵەوانێکی شەڕی دژی داعش بناسرێت، ئەمریکا دەزانێت کوردەکان خەڵکی سیکۆلار و دیموکراسین بەبێ ئەوەی حیجاب ببەستن و نزیکن لە کولتووری رۆژئاوایی، بۆیە پێیان وایە کورد بۆ ئەوان هاوپەیمانێکی باشە، نەک تەنیا لەبەر ئەوەی شەڕی دژی داعش دەکەن لەڕێگەی هێزەکانی پێشمەرگەوە، کە تاکە هێزی کاریگەرن، بەڵکو لە شەڕی ئایدیاش هێزی کاریگەرن و لەو بوارەدا کاردەکەن.

رووداو: پێتوایە جارێكی دیكە و لە ئەنجامی رێكەوتنی وڵاتە هەرێمییەكان لەگەڵ ئەمریكا و رووسیا، كورد زەرەرمەند ببێتەوە؟

جەیمس گۆردن: نا پێموانییە وابێت، هەموو شتەکان رەنگە پەیوەندی بە تورکیاوە هەبێت، ئایا تورکیا چۆن رەفتار دەکات، چونکە تورکیا ئێستا خۆی ناسەقامگیرە، هاوکات پەنابەرێکی زۆری سووریا لە تورکیا هەن و، باڵیۆزی رووسیا لە تورکیا تیرۆر کرا، ئێستا سەقامگیریی تورکیا تێکچووە، هەروەها دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی تا چەند تورکیا گوشار لەسەر ئەمریکا دروست دەکات لەوەی دان بە دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردیدا بنێت، پەیوەندی بەوە هەیە تورکیا دەیەوێت تاچەند سوود لە ئەمریکا و رووسیا ببینێت بۆ ئەوەی بتوانێت سوود لە بەرژەوەندییەکانی خۆی وەربگرێت.


پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
Miran | 21/12/2016
سەرنج بدەن... هەموو ئەوکەسانەی لەم جۆرە قسانە دەکەن، هەموویان بەرپرسیارێتیان کۆتایی هاتووە. هیچ کەسێك لەکاتێكدا بەرپرسیارێتییەکی کاریگەری هەبێت، بەهیچ جۆرێك شتێکی لەو جۆرە ناڵێن!!!

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

عبدالله | 23/04/2017 08:55:04 ص
بيويستة تةنها بو كارمةندانى خاوةن بروانامة بكريتةوة جونكة سالانيكة خزمةت ئةكةن و بسبورن لة بوارةكانيان
Zozan | 23/04/2017 12:59:52 م
خو له که بو کج ده بێت و من په یمانگا ته واو کردوه
وەزارەتی ناوخۆ 300 دەرچووی زانکۆ و ئامادەیی دادەمەزرێنێت
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (2)
mamkak | 23/04/2017 09:08:35 ص
ئەمە توێكڵ نييە؛ ئەمە قەپێلكە چونكە توێكڵ بە کوردب دەکاتە (ناوك) واتا كڕۆكى ميوە.
ئالان داوود | 23/04/2017 11:38:29 ص
دەبێ توێکڵە هێلکەکەن لە سپێنەو زەردێنە پاکبکرێنەوە ئنجا بخرێتە ناو فڕنێك بۆ ماوەی ۱۰ تا ۱٥ خولەك بەپلەی گەرمی ۹۰ ، دوای ئەوە بیهاڕین و ببێتە ئارد....
چیدیکە توێکڵی هێلکە فڕێمەدەن؛ بیخۆن
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Aras Y | 23/04/2017 10:51:37 ص
وه‌رگرتنی ئه‌م باجه‌ چ سودێکی ده‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌ره‌که‌ جارێ وه‌رن ئه‌مه‌ شی بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌م خه‌ڵکه‌، وه‌ پێویسته‌ روونکردنه‌وه‌ی باش وه‌ له‌...
وەرگرتنی باجی كەسی لە کەرتی تایبەت بەشێوازی نوێ‌ دەستپێدەكات
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
بۆتان | 22/04/2017 06:40:01 م
ده ستان خوش روداو، به‌لام من پیم باشه‌ له‌ باتی وشه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، ته‌نها وشه‌ی (كه‌نداو) به‌كاربهینن. بو ئه‌وه‌ی بی لایه‌نی خوتان بپاریزن.
 رووداو لەسەر یەکێک لە گەورەترین کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا
| دوێنێ کاژێر 09:25 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە کوردستان کار بۆ رێکخستنی 7 کاژێر لەمەو بەر |

لە کوردستان کار بۆ رێکخستنی "دیداری پزیشکان" دەکرێت

بۆ گەنگەشەی گرفتەکانیان و چارەسەرکردنیان زۆرتر
پارتی و یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان پێکدێنن 7 کاژێر لەمەو بەر |

پارتی و یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان پێکدێنن

بەئامادەبوونی بارزانی کۆبوونەوە زۆرتر
هەڵەی تەندروستی و کەتنی سیستم 8 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵەی تەندروستی و کەتنی سیستم

لە دنیای پزیشكیدا شتێک نییە بەناوی گرەنتی زۆرتر
0.453 seconds