وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

محەممەد حاجی مەحموود: پێنج بۆ شەش کورسی دەهێنین

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 22/9/2018
محەممەد حاجی مەحموود: پۆستی سەرۆککۆمار لەبەر خاتری شیعە بە کورد دەدرێت
محەممەد حاجی مەحموود: پۆستی سەرۆککۆمار لەبەر خاتری شیعە بە کورد دەدرێت

رووداو  هەولێر

محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەڵێت، شانازی بەوە دەکەن کە پشتیوانی گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستان بوون، ئەوەش وادەکات دەنگەکانیان لەم هەڵبژاردنەدا زیادبکات. 

لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی هەڵبژاردنی هیوا لە تۆڕی میدیایی رووداو، محەممەد حاجی مەحموود لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەم هەڵبژاردنە دەنگەکانیان زیاددەکات بۆ پێنج تاوەکو شەش کورسی و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئەوان پشتیوانی و پاڵپشتیان لە گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان کردووە.

حیزبی سۆسیالیست لەم خوولەی پەرلەمان یەک کورسی هەبوو، بۆ ئەم هەڵبژاردنەش لەگەڵ دوو لایەنی دیکە -کە کورسیان نییە- بە یەک لیست بەناوی "سەردەم" بەشداری هەڵبژاردن دەکەن.

لەبارەی گشتپرسی، محەممەد حاجی مەحموود  گوتی "ریفراندۆم یەکێک لەو کارانەبوو کە لە مێژووی 2718 ساڵی کوردیدا رووینەداوە، ئێمەش یەکێک بووین لەو لایەنانەی بە هەموو توانایەک پشتیوانیمان لە پرۆسەی ریفراندۆم و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بڕیارەکان و تاوەکو سەر سندووقەکان لێکرد. ئێمە نەک هەر شانازی بە ریفراندۆم دەکەین، بەڵکو پێمانوایە گەورەترین دەستکەوتە لە مێژووی رابردوودا، سەربەخۆیی کوردستانیش لە داهاتوودا پێویستی بە ریفراندۆم نییە".

سەبارەت بە پرسی سەرۆککۆماری عێراق وەک پشکی کورد و دانانی چەند بەربژێرێک بۆ ئەو پۆستە لەلایەن کوردەوە، محەممەد حاجی مەحموود دەڵێت "پۆستی سەرۆککۆمار لەبەر خاتری شیعە بە کورد دەدرێت، چونکە ئەگەر سەرۆککۆمار بدرێت بە سوننە، بەپێی یاسا دەبێت 6 هەزار هێزی سەربازی لەگەڵدابێت، ئەگەر سوننەیەک لە بەغدا 6 هەزار سەربازی لەگەڵ بێت و هێزی سوننەی عێراق و دونیای هەبێت، بە یەک رۆژ ئینقلاب دەکات و سەرۆکوەزیران لادەدات، ئەوکاتە مەگەر شیعە لە کەربەلا و نەجەف لە کۆڵانەکان شەڕ بکەن، بەڵام ئەگەر سەرۆککۆمارەکە کورد بێت، ئەوا بێ مەترسییە و هیچ کێشەی بۆ کەس نییە، نە بۆ شیعە نە بۆ سوننە، بۆیەش بە کوردی دەدەن، بۆیە تاوەکو شیعە حکومی عێراق بکات سەرۆککۆمار هی کوردە".

سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پێیوایە، پۆستی سەرۆککۆمار لە هەموو حاڵەتەکاندا بۆ کورد گرنگە "لە 193 سەرۆکی جیهان یەکێکیان کورد بێت گرنگە، هەم لەڕووی پرۆتۆکۆلات و رووەکانی دیکەشەوە گرنگە، لەناو کوردیشدا پێشتر لەنێوان پارتی و یەکێتی رێککەوتن لەسەر ئەو پۆستە هەبووە".

محەممەد حاجی مەحموود پێشیوایە، ئەگەر پارتی و یەکێتی رێکبکەون باشترە، "کورد ئەگەر یەک کاندیدی هەبێت باشترە، بەڵام ئەوەش پەیوەندی بە رێککەوتنی یەکێتی و پارتییەوە هەیە، ئەوان تاوەکو ئێستا پرسیان بە هیچ لایەک نەکردووە، ئەوان سەرۆککۆماریان لەنێوان خۆیان دابەشکردووە و حیزبەکانی دیکەش لە دوورەوە سەیر دەکەن".

محەممەد حاجی مەحموود ئاماژە بەوەشدەکات، ئێران و ئەمریکا شەڕی دەستوەردان لە پێکهێنانی حکومەتی عێراقدا دەکەن و دەڵێت "لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا کورد کەوتووەتە نێوان بەرداشی ئێران و ئەمریکا، ناتوانێت بە دەستپێشخەریی هیچ لایەکیان رازیبێت هاوکات دژیش بێت".

محەممەد حاجی مەحموود دەشڵێت "یەکلایی نەبوونەوەی کورد لەگەڵ بەرەیەک زیان لە کورد دەدات، ناتوانێت دەستکەوتەکانی بەدەستبهێنێت".

لە پرسی پێکێهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و چوونی کورد بۆ نێو ململانێکانی ئەمریکا و ئێران، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەڵێت "رەنگە ئێران بە کورد بڵێ ئەگەر لەگەڵ ئێمە پشتیوانی لە باڵی عامری و مالیکی بکەن، دڵنیاتاندەکەینەوە لە کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان، ماددەی 140، هەروەها جێگری سەرۆکوەزیران، وەزارەتی دەرەوە و وەزیرە کۆنەکانیشتان بۆ دەگەڕێنینەوە، لەڕووی دارایشەوە وەکو جارانی لێدێتەوە".

محەممەد حاجی مەحموود گوتیشی "ئەمریکاش دەڵێ ئەگەر ئێوە لەگەڵ لایەک بن کە پەیوەندی بە ئێرانەوە هەبێت، ئێمە بۆ یارمەتیتان بدەین، بۆ مەشق بە پێشمەرگە بکەین و پارەتان پێبدەین، بۆیە کورد لە نێوان دوو بەرداشی ئەمریکا و ئێراندا ماوەتەوە، کەسیان ناتوانن بڕیار بدەن".


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەمساڵ تەنیا شەش بەشە خۆراك دەدرێتە هاووڵاتیان 13 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمساڵ تەنیا شەش بەشە خۆراك دەدرێتە هاووڵاتیان

پەرلەمانتارێكی كورد: بەرە بەرە بایەعی نامێنێ‌ زۆرتر
پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون دوێنێ کاژێر 11:36 |

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون

دەنگۆی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە بڵاوبووەتەوە زۆرتر
0.438 seconds