وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

هۆشیار عومەر: مەیلی دروستكردنی بەرەیەك لە نێوان گۆڕان و كۆمەڵ و بەرهەم ساڵحدا هەیە

لەلایەن ئەرکان عەلی 27/12/2017
هۆشیار عومەر، رێكخەری ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان
هۆشیار عومەر، رێكخەری ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان

رووداو- سلێمانی

هۆشیار عومەر، رێكخەری ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) دەڵێت: "كاتێك تێگەیشتین پارتی و یەكێتی بە كەڵكی حوكمڕانی نایەن" بڕیاری كشانەوەیان لە حكومەت داوە، ئێستاش سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو. هەروەها دەڵێت مەیل هەیە بەرەیەكی هاوبەش لە نێوان گۆڕان و كۆمەڵ و قەوارەكەی بەرهەم ساڵح بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دروست بكرێ‌. 

رووداو: بۆچی لەحكومەت كشانەوە، لەكاتێكدا سێ مانگی دیكە هەڵبژاردن دەكرێ؟ 

هۆشیار عومەر: گۆڕان لە هەڵبژاردنەكانی 2013 دروشمی بەرەو دەسەڵاتی بەرز كردەوە، بەڵام دوای ساڵێك لە تەمەنی ئەو كابینەیە، بە بڕیاری پارتی رێگە لە سەرۆكی پەرلەمان گیراو وەزیرەكانی ئێمە نێردرانەوە ماڵەوە، ئەم بڕیارەی حكومەت بە گوشاری پارتی بوو، ئەوكات كە نەكشاینەوە نەمانویست بچینە ژێر ئیرادەی حیزبێكەوە كە كەی ویستی پەرلەمان دابخات و كەی ویستی بیكاتەوە. بزووتنەوەی گۆڕان خاوەنی هێز نییە، بەڵام كەرامەتی هەیە و هیچ هێزێكی سیاسی ناتوانێ كەرامەتی بشكێنێ. كاتێك تێگەیشتین یەكێتی و پارتی بەكەڵكی حكومڕانی نایەن و بوونەتە مایەی سەرئێشە بۆ خەڵك، لەلای وڵاتان و عێراقیش قورساییان نەماوە، بەبڕیاری زۆرینەی جڤاتی نیشتمانی كشاینەوە. 

رووداو: بەڵام وەك سەرۆكوەزیران گوتی چوار ساڵە ئەمانەتان نەدەزانی؟ بۆ لەم كۆتاییەدا كشانەوە، ئەوە موزایەدە نەبوو؟ 

هۆشیار عومەر: دەبووایە سەرۆكوەزیران پابەندی رێككەوتنەكە بێت كە هەشت مانگ كۆبوونەوەمان بۆ كرد و بەزارەكیش بەڵێنی بە رێكخەری كۆچكردوومان دابوو، نەدەبوو تەسلیمی حیزب ببێ. پاشان ئێمە زۆر خاترمان گرت، بەمدواییەش پڕۆژەیەكی سێ خاڵیمان پێدا كە راوێژكارەكەی و یەكێتیش پێیان باش بوو، بەڵام كە زانیمان گوێ ناگرن كشاینەوە. 

رووداو: زۆر حەزتان لە هەڵبژاردنە، ناترسن خەڵك ئەمجارە سزاتان بدات؟ 

هۆشیار عومەر: پشتئەستوور بەتوانای خۆمان و متمانەی خەڵك، دڵنیاین خەڵك دیسان لەگەڵمان دەبێ. خەڵك سزای ئەوانە دەدات كە كەمتەرخەم بوون، نەك گۆڕان. 

رووداو: لە سلێمانی بەهۆی خۆپیشاندانەوە دۆخێكی نائاسایی هەیە و هێز بڵاوكراوەتەوە، لەگەڵ یەكێتی قسەتان كردووە بۆ كشانەوەی هێزەكان؟ 

هۆشیار عومەر: تەنیا ئێمە نا، بەڵكو لەسەر ئاستی دەرەوە و بەتایبەتی ئەمریكا زۆر نیگەرانە لەو دۆخە. كەس پێیوانەبوو ئەو چەكانەی ئەڵمانیا بۆ شەڕی داعش ناردوونی، یەكێتی دژی خەڵك بەكاری بهێنێ. 

رووداو: كام چەكی ئەڵمانی بەكارهاتووە؟ ئەوەی من دەیبینم چەكی ئاسایی پێشمەرگەیە؟ 

هۆشیار عومەر: نەخێر وانییە، بەكارهاتووە و بەڵگەشمان لایە و بە ئەڵمانەكان دراوە، ئەوانیش نیگەرانن. 

رووداو: بەنیازی مانگرتنی فەرمانگەكانی سلێمانی بوون، بەڵام كەسی یەكەمی سلێمانی د.هەڤاڵە، پێتان وانییە ئەمە پێچەوانەی كاری سیاسیتانە؟ 

هۆشیار عومەر: ئەو بابەتە لای گۆڕان مەبدەئە و باوەڕمان پێیەتی، ئەو كارە بەكەس و دووان ناكرێ و لە ئایندەدا جڤاتی نیشتمانی یەكلایی دەكاتەوە. 

رووداو: رێككەوتنەكەتان لەگەڵ یەكێتی هەڵپەسارد، ئەمە بەهۆی گوشارەكانی قادری حاجی عەلی بوو؟ 

هۆشیار عومەر: هەر لەسەرەتاوە دژایەتی رێككەوتنەكە كرا، چوون لەگەڵ پارتی رێككەوتنی كاراكردنەوەی پەرلەمانیان كرد و بەهۆیەوە گشتپرسییان كرد، بۆیە بەبڕیاری جڤات هەڵمانپەسارد، تا سەركردایەتیی نوێی یەكێتی دروست دەبێ. 

رووداو: داواكارییەك هەبوو بۆ گۆڕینی عومەری سەید عەلی و دانانی قادری حاجی عەلی لە شوێنەكەی، ئەمە تەنیا قسە بوو، یان كاری بۆ كراوە؟ 

هۆشیار عومەر: كاك عومەر كەسێكی سادە و هێمنە و حەزی لە موزایەدە و قسەی بێ‌ كردار نییە، لەسەر راسپاردەی كاك نەوشیروانیش دانراوە كە من خۆم لە لەندەن لەگەڵی بووم گوتی: دوای خۆم عومەری سەید عەلیمان هەیە. هەموو هەڵسوڕاوانی گۆڕان كارامە و بەتوانان، بەڵام كاك عومەر بەدەنگدان تاوەكو ساڵی 2019 رێكخەری گشتییە. 

رووداو: كە كشاونەتەوە بابەتی حكومەتی رزگاری چی لێهات؟ رازین ئەم كابینەیە تاوەكو هەڵبژاردن بمێنێتەوە؟ 

هۆشیار عومەر: ئەم حكومەتە ئێستا دوو كەس بڕیاری لێدەدا، بڕیار بۆ ئەوەی كێ باش بێ و كێ خراپ، كێ بگیرێ و كێ ئازاد بێ، بۆیە ئەم حكومەتە شكستی خواردووە و بەكەڵكی ئەوەش نایەت داوای رزگاری لێ بكەیت. 

رووداو: بۆ هەڵبژاردنەكان قسەتان لەگەڵ  كۆمەڵ و بەرهەم ساڵح كردووە بۆ پێكهێنانی بەرەی هاوبەش، وەڵامیان چییە؟ 

هۆشیار عومەر: كۆمەڵ و هاوپەیمانیش لەگەڵ پڕۆژەی حكومەتی رزگاری بوون، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووش بەو پێیەی هاوبۆچوون و نیگەرانن لەم سیستەمی حوكمڕانییە، مەیل هەیە پێكەوە لە بەرەیەكی هاوبەشدابین. 

رووداو: ئێوە كشانەوە، بەڵام ئیستیقالەتان نەناردووە بۆ حكومەت و وەزیری داراییش ماوەتەوە؟ 

هۆشیار عومەر: بابەتی كشانەوەی وەزیرەكان دراوە بە كاك مستەفای سەید قادر و كاری لەسەر دەكات. رێبار حەملانیش دەزانین بۆچی ماوەتەوە و پەیوەندی بەگۆڕانەوە نییە، ئاگادارین بۆچی گەڕاوەتەوە، بەڵام نامانەوێ قسەی لەسەر بكەین، بەڵام رای خۆیەتی و رێزی لێدەگرین و ئەوەندە بەسە كە رێباز حەملان متمانەی نەوشیروان مستەفای شكاند. 

رووداو: بەوپێیەی بەرپرسی ژووری دیبلۆماسیت و بیانییەكان دەبینی، رای ئەوان لەسەر دۆخی كوردستان و كەوتنی كەركووك چییە؟ 

هۆشیار عومەر:  ئەوروپییەكان بەئێمەیان گوت بابەتی رێككەوتن بۆ هێرشكردنە سەر كەركووك بەجۆرێك بوو كە هەندێك كەس دایاننابوو دوای كەركووك، هەولێر و ناوچەكانی دیكەش دەستی بەسەردا بگیرێ، بەڵام ئەمریكییەكان گوتیان ئێمە رێگەمان بەوە نەدا و رێگەشی پێنادەین. 

رووداو: عەبادی زوو زوو دەڵێ مووچە دەنێرم و مەرجیشی هەیە، ئەم قسانەی عەبادی لای گۆڕان  چۆن لێكدەدرێتەوە؟ 

هۆشیار عومەر:  بەپێی دەستووری عێراق كە كورد رۆڵی گەورەی لە داڕشتنیدا هەبوو، دەسەڵاتی شوێنە فیدڕاڵییەكان  دەبێ بە هاوبەشی بێ، بەڵام نەناردنی مووچە بەو نیازەیە كە عێراق پێیوایە وردە وردە لاواز دەبین. با هەموو لایەك بزانن، لاوازبوونی كورد كاتییە و هەڵدەستینەوە، بەمەرجێك خۆمان چاك بكەین، عێراقیش دەبێ باش لەوە تێبگات، بەبێ رەزامەندی كورد كەس نابێتەوە بەسەرۆكوەزیران و ئەمریكاش قبووڵی ناكات. 

 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Kan | 21/01/2018 02:02:06 م
ئيران ناچاره مل كجى كورد بيت ، چونكه زور له ق بوه
رووحانی بۆ نێچیرڤان بارزانی: دەبێت کوردی عێراق بگاتە مافە شەرعی و دەستوورییەکانی
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Haval | 21/01/2018 01:49:30 م
دەست خۆش بەڕاستی واقعیانە بوو من زۆر دڵنیام سەدامی دیکتاتۆر و قەزافی و عەلی عبدالله سالح و هاوشێوەکانی لەگەڵ دارودەستەکانیان هەمان گفتوگۆیان هەبووە...
خاوەنشكۆ
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 21/01/2018 02:49:54 ص
Dastxosh, pshtgiry ewa grnga bo dakoky krdn La mafy natawakaman La dzhi dagirkaran
 دژی هێرشکردنە سەر عەفرین لە پاریس خۆپیشاندان ئەنجامدرا
| دوێنێ کاژێر 10:31 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەمەنی نەوجەوانی بۆ 24 ساڵی بەرزدەبێتەوە 16 کاژێر لەمەو بەر |

تەمەنی نەوجەوانی بۆ 24 ساڵی بەرزدەبێتەوە

"مرۆڤی ئێستا لە 10 ساڵی تاکو 24 ساڵی لە تەمەنی زۆرتر
قەڵەوی تووشبوونی خانمان بە شێرپەنجە 12 هێندە زیاددەکات 21 کاژێر لەمەو بەر |

قەڵەوی تووشبوونی خانمان بە شێرپەنجە 12 هێندە زیاددەکات

تووشبوونیشیان بە نەخۆشی دڵ پێنج هێندە زیاددەکات زۆرتر
نوێترین زانیاری لەبارەی عەفرین؛ هێرشی زەمینی دەستیپێکرد 21 کاژێر لەمەو بەر |

نوێترین زانیاری لەبارەی عەفرین؛ هێرشی زەمینی دەستیپێکرد

یەپەگە تێکشکاندنی هێرشێکی راگەیاند زۆرتر
0.281 seconds