وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

دڵشاد شەهاب: یەکێک لە چاکسازییەکان بچووککردنەوەی حکومەت دەبێت

لەلایەن مەحموود یاسین کوردی 28/11/2017
دڵشاد شەهاب، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی و راوێژکاری سەرۆکی حکومەت
دڵشاد شەهاب، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی و راوێژکاری سەرۆکی حکومەت

رووداو- هەولێر

دڵشاد شەهاب، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان و راوێژكاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەم هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ (رووداو) لەبارەی چارەنووسی حكومەتی ئێستا و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو قسە دەكات و دەڵێت ئەگەر لایەنەكان گفتوگۆ لەسەر حكومەتی كاتی دەكەن با هەڵبژاردن پێشبخرێ و حكومەتێك بۆ چوار ساڵ پێكبێت. ئەو حكومەتی ئێستا بە حكومەتێكی كاتی ناودەبات. لەبارەی دەستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغداش، ئەو راوێژكارەی سەرۆكی حكومەت گەڕاندنەوەی پرۆژەی بودجە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە هەنگاوێكی باش دەزانێ و دەڵێ "نەبوونی یەكدەنگیی كورد ئاوی كردووەتەوە ئاشی بەغداوە".

 
سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەشی لەگەڵ بچووکردنەوەی حکومەتن


رووداو: گفتوگۆی حكومەتی  هەرێمی كوردستان و لایەنەكان بە كوێ گەیشت؟

دڵشاد شەهاب: لەو گفتوگۆیانەدا ئەوەی جێگای دڵخۆشی بوو، هەموومان كۆك بووین لەسەرئەوەی كورد بە یەكڕیزی بەرەنگاری ئەو قەیران و ئاستەنگانە ببێتەوە و لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بكرێن. ئێمە لە كاتیبوونی ئەم حكومەتە كێشەمان نییە، چونكە هەردوولامان كۆكین لەسەر ئەوەی ئەم حكومەتە كاتییە، حكومەتی كاتیش ئەركی دیاریكراوی هەیە. پێمانوایە ئەم حكومەتەی ئێستاش ئەركی دیاریكراوی هەیە، بۆیە كێشەمان نییە ئەو 8 مانگەی پەرلەمان تەمەنی درێژكراوەتەوە، هەڵبژاردن بكرێت یاخود بە رێككەوتنی لایەنەكان لەسەر كارنامەیەكی دیاریكراو و ئەولەوییاتەكانی كاری حكومەت دیاری بكرێن. جەنابی سەرۆكی حكومەت لە كۆبوونەوەكان بە راشكاوانە بەو لایەنانەی گوت: پێمان بڵێن چ كارێكە حكومەتی كاتی دەتوانێت بیكات و ئەم حكومەتەی ئێستا كە زۆربەی لایەنە سەرەكییەكانی تێدایە، ناتوانێت بیكات؟
  كەس مافی هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆمی نییە بەغداش ئەوە دەزانێ

رووداو: بۆچی هێندە پێداگیری لەسەر مانەوەی ئەم حكومەتە دەكەن؟

دڵشاد شەهاب: پەیوەندیی بە ریزبەندی كێشە و قەیرانەكانەوە هەیە. ئەولەوییەتی ئێمە ئەوەیە قەیران و كێشەمان نەبێ‌. ئینجا لە دروستكردنی ئەم كابینەیە 8 مانگمان ویست لە هەموو ئەو كۆبوونەوانەش سەرقاڵی نووسینەوەی كارنامەی حكومەت نەبووین، بەڵكو خەریكی دابەشكردنی پۆست و وەزارەتەكان بووین. من ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی كارنامەی كابینەی هەشتەم بووم. بە چەند رۆژێك كارنامەكەمان نووسی، بەڵام بۆ حكومەت 8 مانگی پێچوو، هەرێمی كوردستان رووبەڕووی كۆمەڵێك هەڕەشە بووەتەوە، چ پێویست دەكات ئێمە كاتی خۆمان بە كۆبوونەوە و دانوستاندن بەسەر ببەین.
 
هیچ لایەنێك ناتوانێت لە هەڵبژاردن زۆرینە بهێنێ‌ 


رووداو: ئامادەن دەستكاری حكومەت بكەن و كابینەكە بچووك بكەنەوە و هەندێك وەزیر بگۆڕن؟

دڵشاد شەهاب: هەموو ئەوانە پەیوەندی بە كاتەوە هەیە. ئەگەرنا حكومەت لیژنەی تایبەتی داناوە بۆ چاكسازی. بێگومان یەك لە چاكسازییەكان بچووككردنەوەی حكومەت دەبێت. سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەشی لەگەڵ بچووككردنەوەی حكومەتن. بەڵام ئێمە نزیكەی حەوت مانگمان لە بەردەم ماوە بۆ هەڵبژاردن، مانگێك هەڵمەتی هەڵبژاردنە، ئەگەر حكومەتی كاتی دروستبكرێت مانگێكی دەوێت، مانگێك زیاتریش هەتا ئاڵوگۆڕی وەزارەت دەكرێت، ئەمە مانای ئەوەیە پرۆسەكە ئاڵۆزە. تۆ بە چەند مانگ فریای گۆڕانكاری و رێكخستنەوەی حكومەت و جێبەجێكردنی داواكاری خەڵك ناكەوی، بۆیە ئەمە خۆسەرقاڵكردنە.
 
پڕۆژەكەی گۆڕان بنەمای باشی تێدایە 

رووداو: لەسەر چ بنەمایەك داوای دروستكردنی ئەو حكومەتە كاتییە دەكرێت؟

دڵشاد شەهاب: لایەنەكان دەڵێن لەسەر بنەمای بەركەوتی هەڵبژاردنەكانی پێشووی پەرلەمانی كوردستان. 

رووداو: لارییان لە گۆڕینی سەرۆك و جێگر هەیە بە تایبەتی دوای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەسەر هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی دیكە؟

دڵشاد شەهاب: لە كۆبوونەوەكاندا نەچووینەتە نێو ئەو وردەكارییانە، بەڵام ئەوەی من تێگەیشتووم هیچ لایەنێك لاری لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی نییە. چونكە تۆ دەبێ لەسەر بنەمایەك حكومەتی كاتی دروستبكەی، هەر ئەو لایەنە سەرەكییانەی ئێستایە حكومەتەكە دروست دەكەن، بۆیە پشتیوانییەكە بە ئاشكراش بۆ سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی نەبێت، بەڵام بە شێوەیەكی زمنی هەیە، چونكە هەر ئەوان حكومەت دروستدەكەن ئەگەر هاتوو حكومەتی كاتی دروستبكرێت. بنەماكانی حكومەتی كاتی پێش هەڵبژاردن هەمان بنەماكانی ئەم حكومەتەی ئێستایە و گۆڕانكارییەكی ریشەیی روونادات.
  حكومەتی ئێستا كاتییە و ئەركی دیاریكراوە

رووداو: رای یەكێتی لەسەر حكومەتی كاتی چییە؟

دڵشاد شەهاب: یەكێتی هێزێكی سەرەكی پێكهێنەری ئەم حكومەتەیە. جێگری سەرۆكوەزیران و كۆمەڵێك وەزیر لەوانن، تاوەكو ئێستا هیچ ناڕەزاییەتییەكیان نەبووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم حكومەتەیان نەكردووە.

رووداو: لە كۆبوونەوەی حكومەت و گۆڕان داوای گەڕانەوەی وەزیرەكانی گۆڕان نەكرا؟

دڵشاد شەهاب: لەو كۆبوونەوەیە باسی نەكرا، بەڵام سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە بانگەوازی گەڕانەوەی وەزیرەكانی كرد.

رووداو: كێشەی گۆڕان و پارتی لەسەر چییە؟ هیچ ماوە ئێوە لەسەری ناكۆك بن؟
 
جگە لە بواری تەكنیكی دەبێ زەمینەسازیی سیاسیش بۆ هەڵبژاردن بكرێت

دڵشاد شەهاب: دوای بڕیاری بەشداریكردنی گۆڕان لە حكومەت، پارتی بەوپەڕی جدییەت و دڵپاكییەوە لەگەڵ گۆڕان هاتە پێش. تەنانەت لە نزیكبوونەوەی ئێمە و گۆڕان، یەكێتی نیگەران بوو، بە بیرم دێت كاتێك گۆڕان بڕیاری بەشداری دا لە حكومەت، سەرۆك بارزانی كاك نێچیرڤان بارزانی راسپارد كە زەمینەسازییەك بكەن بۆئەوەی گۆڕان بەوپەری هەستكردن بە شەراكەت لەو حكومەتە بەشداری بكات، هەر بۆیە وەزارەتی دارایی و پێشمەرگەیان پێدرا كە دوو وەزارەتی گرنگ و هەستیارن و پێویستیان بە یەكگرتنەوە هەبوو. هەروەها لە چوارچێوەی رێككەوتن دەنگی بە سەرۆكی پەرلەمان دا و دوو دڵ نەبوو، بۆیە تێڕوانینی جیاواز لەسەر كێشەی ئێمە و گۆڕان هەیە، رەنگە ئەوان بۆچوونیان وابێت كە پارتی پابەندی شەراكەت نەبووە.

رووداو: ئەگەر بۆچوونی جیاواز لەسەر حكومەتی كاتی هەیە، بۆ هەڵبژاردنەكان پێشناخەن و حكومەتێكی نوێ بۆ چوار ساڵی دیكە دروست بكەن؟

دڵشاد شەهاب: دەبێ زەمینەسازی بكرێت لە رووی تەكنیكی، ناوی مردوو و دووبارە لە تۆماری دەنگدەران بسڕێتەوە، وەكو پارتی چ قازانج دەكەین لە بوونی ئەو ناوانە خۆ بەس خەڵكی ئێمە نەمردووە، بەڵام ئەو بابەتەش زێدەڕۆیی تێدا كراوە وەكو ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، كەچی لە سیستەمی بایۆمەتری دەركەوت بەو شێوەیە نەبوو، بۆیە دەبێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیش زەمینەسازی سیاسی بكرێت جیا لە بواری تەكنیكی، چونكە دەبێ لایەنەكان لەسەر كۆمەڵێك پرەنسیپ و بەرژەوەندیی نیشتمانی رێكبكەون. ناكرێ ئەو قەیران و گرژییانەی ئێستا دوای هەڵبژاردنیش بەردەوام بن. ئەگەر بە گرژی بچینە هەڵبژاردن و گرژییەكەش بەردەوام بێ، قەیرانەكان هەر بەردەوام دەبن. بڕواش ناكەم هیچ لایەنێك بتوانێت لە هەڵبژاردنەكان زۆرینە بهێنی، حكومەتەكە هەر ئیئتیلافی دەبێت. بۆیە بۆچوونێك هەیە كە ئەو هەموو گفتوگۆ و خۆسەرقاڵكردنە بۆ حكومەتی كاتی پێویست نییە، با هەڵبژاردن زووتر بكرێ‌.
 
نەبوونی یەك دەنگی كورد ئاوی كردووەتە ئاشی بەغدا


رووداو: پێشبینی دەكەی هەڵبژاردن كەی بكرێت؟

دڵشاد شەهاب: خۆی حەوت مانگ ماوە، ئەمە دەگەڕێتەوە سەر ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن. بۆچوونێكیش هەیە كە هەڵبژاردنەكانی كوردستان بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نەبەسترێنەوە، چونكە سیستەمەكەمان جیاوازە، دوو كۆمسیۆنی جیاواز سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكان دەكەن.
رووداو: بە لایەنەكانتان راگەیاندووە كە حكومەت ئامادەیە وادەیەك بۆ هەڵبژاردنەكان دیاری بكات؟
دڵشاد شەهاب: ئێمە داوامان كردووە پاڵپشتی ئەم حكومەتە بكرێت، بە بۆچوونی حكومەت باسكردن لە حكومەتی كاتی و هەڵبژاردنی پێشوەختە كات و پێداویستی زۆری دەوێت، بۆیە باشترە پاڵپشتی ئەم حكومەتە بكرێت بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان لە قەیرانەكان دەرباز بكات.

رووداو: پڕۆژەی گۆڕانتان پێ چۆنە؟

دڵشاد شەهاب: پڕۆژەكەی گۆڕان بنەمای باشی تێدایە، رەنگە لە هەندێك خاڵ ناكۆك بین، لە ئایندەیەكی نزیكدا دانیشتنی دیكەش لە نێوان حكومەت و لایەنەكانی دیكە دەبێت.
 
دەیان راپۆرتی بەغدا هەیە مەدحی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی دەكات

رووداو: بەغدا چاوەڕێی چی لە هەرێمی كوردستان دەكات، بۆچی گفتوگۆ دەستی پێنەكردووە؟

دڵشاد شەهاب: دەستووری عێراق ئەركی هەردوولای دیاری كردووە، بەغدا بە دەرفەتی دەبینێ‌ گوشارەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان زیاتر بكات، چونكە بەڕێز عەبادی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانی گوتی: "لە سەرووی پێشبینییەكانمان بەدەست هێناوە". بۆیە هەتا پێیان بكرێت هەرێمی كوردستان لاواز دەكەن، ئەگەرنا ئەو هەموو بڕیار و رێوشوێنانەی دژی هەرێمی كوردستان پەرچەكدارێكی شاراوە و پیلانداڕێژار بوو لە ناخی سیاسییەكانی عێراق بەرامبەر كوردستان. خاڵێكی دیكە مەسەلەی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو كە زۆربەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەن. زۆربەی گوتارەكانیان لە خزمەتكردنی عێراق و هاووڵاتییان بووەتە دژایەتیكردنی كوردستان، بۆیە لەبەر ئەو دوو هۆكارە بەغدا هیچ هەنگاوێك بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن  نانێ‌. هەروەها نەبوونی یەكدەنگیی كورد لە كوردستان ئاوی كردووەتەوە ئاشی بەغداوە.

رووداو: بەغدا هەر داوای سنوورەكان و فڕۆكەخانەكان دەكات، ئێوە بۆ رێگەیان نادەن؟
 
گەڕاندنەوەی بودجە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران هەنگاوێكی باشە

دڵشاد شەهاب: ئەركی حكومەتی فیدراڵی لە دەستووردا دیاری كراوە، بەڵام قسەكە لەسەر ئەوەیە كە ئایا حكومەتی فیدراڵی، كوردی پێ هاووڵاتیی عێراقییە؟ بۆ بە كوردێك رەوا نابینێ لەسەر سنوور بێت، خۆ پاسەوانی سنوور سەر بە حكومەتی فیدراڵین، تەنیا ئەو كات قبوڵییەتی كە كەسێك لە بەسرا بێت، ئینجا پێیوایە دەسەڵاتی فیدراڵی بەسەر ئەو ناوچانە جێگیر بووە. سنوورەكانی كوردستان پارێزراوترین سنووری عێراقن. بەپێی قسەی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە وەكالەت دەیان راپۆرتی حكومەتی فیدراڵی هەیە باس لەوە دەكەن كە ئیشوكاری فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن. 

رووداو: مادام بەغدا ئەوەندە بێ منەتە لە گفتوگۆ، بۆچی لە رێگای ئێرانەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان گوشار ناكات؟

دڵشاد شەهاب: نكۆڵی لە كاریگەریی ئێران لەسەر حوكمڕانی لە عێراق ناكرێت. نە عێراقییەكان نە ئێرانییەكانیش نایشارنەوە، ئێمە دەمانەوێ گفتوگۆ لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی بێت. بەداخەوە عێراق خۆی داوای لە وڵاتانی دراوسێ كردووە هەڵوێست بەرامبەر گەلەكەی وەربگرن.

رووداو: حكومەتی فیدراڵی چاوەڕێی بەیاننامەیەكی روون و ئاشكرا دەكات لەسەر بنەمای دوایین بڕیاری دادگای فیدراڵی، سەربارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گشتپرسی، هەڵیدەوەشێننەوە؟

دڵشاد شەهاب: كەس مافی هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆمی نییە، خۆشیان باش دەزانن كە حكومەتی هەرێمی كوردستان ناتوانێت بڕیارێك دەربكات بڵێ دەنگی ئەو چەند ملیۆن خەڵكەم هەڵوەشاندەوە.
 
سوپاسی توركیا دەكەین كە گەلی كوردستانی لەسەر پرۆسەیەكی دیموكراسی سزا نەداوە 

رووداو: ئێوە ئەو هەڵوێستانەتان لە عەبادی چاوەڕێ دەكرد؟

دڵشاد شەهاب: ئێمە چاوەڕوانیمان لە عەبادی نەدەكرد بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ كوردستان بكات، پێشتر عەبادی وای پیشان دەدا كە ئامادەی چارەسەركردنی كێشەكانە لەگەڵ كوردستان، بەڵام خەڵكی دیكە هەتا كوێی بەرامبەر كوردستان هێنابوو عەبادی لەوێ تەواوی كرد. ئەم مامەڵەكردنە لەگەڵ خەڵكی كوردستان هەرگیز هەستی عێراقیبوون دروست ناكات. لە بودجەی 2017 كە تاكلایەنە بە نیەتی سزادانی خەڵك ئینجا پشكی هەرێمی كوردستانیان 17% دانابوو، كەچی لە بودجەی 2018 زۆر لەوە كەمتریان داناوە.

رووداو: گەڕاندنەوەی بودجە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران چۆن دەخوێننەوە؟

دڵشاد شەهاب: بەپێی دەستوور هەرێمی كوردستان مافی بەشداریكردنی لە داڕشتنی یاسای بودجە هەیە نەك ئەوان شتێك ئامادە بكەن و پێمان بڵێن پێی رازی بن. گەڕاندنەوەی بودجە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران هەنگاوێكی باشە، ئێمە بە نیەتێكی باش وەریدەگرین.

رووداو: حكومەت دەتوانێت بەم دۆخە داراییە مووچەی فەرمانبەران بدات؟

دڵشاد شەهاب: من ئاگاداری وەردەكاری نیم، بەڵام هەموو خەڵك دەزانێت سنوورەكانی ئێران داخراون و ئاڵوگۆری بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و شارەكانی دیكەی عێراق وەستاوە. بەهۆی ئەو هەموو هێزەی عێراق، زۆربەی كێڵگە نەوتییەكان لەلایەن حكومەتی فیدراڵی كۆنترۆڵكراون.

رووداو: دانەخستنی سنوورەكانی توركیا بۆ ئێوە چاوەڕوانكراو بوو؟

دڵشاد شەهاب: سوپاسی توركیا دەكەین كە گەلی كوردستانی لەسەر پرۆسەیەكی دیموكراسی سزا نەداوە. ئێمە پێمانوایە حكومەت و دەسەڵاتدارەكان دەتوانن دژبن و دواتر پەیوەندییان ئاسایی ببێتەوە، بەڵام ناكۆكیی نێوان گەلان، ئاسەواری خراپی دەبێ‌. ئێمە دراوسێی یەكدین و پەیوەندییەكانی ئێمە لەگەڵ توركیا لە بازرگانی تێپەڕیوە، بۆیە توركیا كارێكی باشی كرد كە ئەو پەیوەندییانەی تێكنەدا.

نیشانەکردن : دڵشاد شەهاب
6401 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

سید عبیداله رحمن | 15/10/2018 06:07:32 م
ده سخوش پارتی زور غه در خه یانه تی لیکراوه به لام له به رانبه ر خه لکی کوردستان و میژووی گه له که ی و ئازادیخوازانی جیهاندا سه ربه رز و سه رفیرازه و...
Rebwar | 15/10/2018 08:33:31 م
Dastxosh
سەفقەی سەرۆککۆمار
| 15/10/2018 | (4)
سید عبیداله رحمن | 15/10/2018 06:17:16 م
کاک "هیمن" ده سخوش به داخه وه راستی بو چوی "پیاو عیلاجی نه بی به حه لیفی دایکی ده لی خاله "!وادیاره کوردستان ده که ویته ده ستی جیلیکی نوی تاله بانی و...
پۆست شازدەی ئۆکتۆبەر
| 15/10/2018 | (1)
Rebwar | 15/10/2018 12:42:26 م
Dastxosh
Darbaz | 15/10/2018 04:36:05 م
هيچيان لة هيچيان باشتر نينه
ئەوجارە پارتی لوغمی چاندووە
| 15/10/2018 | (5)
حه مه ره سول | 06/10/2018 05:16:54 م
نوسينه نه كانت خوى قوتابخانه يه كه به راستى حسن علوي راستى فه رمووه كه وه سفى نوسينه كانتى كردوه وه وتوويه تى( لم يلد ولم يولد) منيش هاورام و ده...
کاوسێن | 15/10/2018 02:57:06 م
هیوادارم ئەم نوسینەی تۆ ببێتە سەرەتایەک بۆ نوسینەوەو ئاشکراکردنی ئەو بەسەر هاتانەی بەسەر کادیر وئەندامانی کۆمەڵەدا هات لەسەر جیاوازی بیروراو هەلوێستی...
كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان هه‌ڵوه‌شایەوە.. یان هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه‌ ؟
| 5/10/2018 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نەوجەوانانی هەژار زۆرتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن 13 کاژێر لەمەو بەر |

نەوجەوانانی هەژار زۆرتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن

هەژارەکان زۆرتر جگەرە دەکێشن و کەمتر وەرزش دەکەن زۆرتر
لە پەرلەمانەکانی ئەوروپا خانمان رووبەڕووی هەراسانکردنی دەروونی و سێکسی دەبنەوە 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە پەرلەمانەکانی ئەوروپا خانمان رووبەڕووی هەراسانکردنی دەروونی و سێکسی دەبنەوە

خانمانی پەڕلەمانتار و کارمەندانیش وایان گوتووە زۆرتر
ئاژانسەکانی یوئێن داوادەکەن چیدیکە پشکنینی کچێنی ئەنجامنەدرێت دوێنێ کاژێر 01:00 |

ئاژانسەکانی یوئێن داوادەکەن چیدیکە پشکنینی کچێنی ئەنجامنەدرێت

"بنەمای زانستی نییە و جۆێکە لە سووکایەتی" زۆرتر
0.406 seconds