وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

عەبدولڕەزاق شەریف: سەركردە زویرەكانی گۆڕان بەرنامەی دروستكردنی حیزبیان نییە

لەلایەن نەوزاد مەحموود 28/11/2018
عەبدولڕەزاق شەریف: لە دوای نەخۆشكەوتنی كاك نەوشیروانەوە، خراپ بەڕێوەبردنی گۆڕان دەركەوت
عەبدولڕەزاق شەریف: لە دوای نەخۆشكەوتنی كاك نەوشیروانەوە، خراپ بەڕێوەبردنی گۆڕان دەركەوت

رووداو- سلێمانی

عەبدولڕەزاق شەریف، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان، باسی ئامادەكارییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات بۆ چوار ساڵی داهاتوو. ئەو پێیوایە ئەوان لەنێو حكومەت بن یان لە دەرەوەی حكومەت، دەبێ ململانێیەكی سیاسی رەوا لە نێوان ئەوان و هێزەكانی دیكە هەبێت و دەشڵێ "لەدوای رووداوەكەی شەوی 12 ئایارەوە هیچ پەیوەندییەكی فەرمی لە نێوان ئێمە و یەكێتی نەماوە". ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، لەبارەی سەركردە زویرەكانی گۆڕان، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ نەوەی نوێ، هەڵبژاردنە نێوخۆییەكانی گۆڕان و زۆر پرسی دیكەوە، وەڵامی پرسیارەكانی (رووداو) دەداتەوە.

رووداو: بزووتنەوەی گۆڕان چوار ساڵی داهاتوو چۆن دەخوێنێتەوە؟

عەبدولڕەزاق شەریف: بزووتنەوەی گۆڕان بەرنامەیەكی سیاسی هەیە بۆ چوار ساڵی داهاتوو. 

دەستوورێكی هەیە و لەو دەستوورەدا ئامانجە ستراتیژییەكانی بەڕوونی ئاماژەیان پێدراوە. ئامانجی بزووتنەوەكە و تێڕوانینی بۆ داهاتوو زۆر روونە كە چی دەوێ. 

رووداو: من مەبەستم ئەوەبوو كە گۆڕان چۆن چوار ساڵی داهاتوو دەخوێنێتەوە بە گشتی لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان؟

عەبدولڕەزاق شەریف: بزووتنەوەی گۆڕان لەنێو دەسەڵات بێت یان ئۆپۆزسیۆن، بەهێزكردنی هەرێمی كوردستان و بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانی كوردستان و دژایەتیكردنی گەندەڵی و باشتركردنی بژێوی ژیانی خەڵكی مەبەستە. لەگەڵ هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەكان كێشەی هاوبەش و خەمی هاوبەشیشمان هەیە. گەلی كوردستان شۆڕشی بۆ مووچە و بژێوی نەكردووە و شۆڕشی بۆ مافە نەتەوەییەكان كردووە، بۆیە كێشەی ئێمە بە پلەی یەكەم لە عێراقدا كێشەی نەتەوایەتی و سیاسییە. كورت و پوخت ئێمە سێ كێشەمان لەگەڵ عێراق هەیە كەوەك خۆی ماونەتەوە، ئەوانیش كێشەی خاك و دەسەڵات و سەروەرییە.

رووداو: بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو كێشانە،‌ بزووتنەوەی گۆڕان دەبێت لە نێو حكومەت بێت یان ئۆپۆزسیۆن بێت، لە كاتێكدا ئۆپۆزسیۆن زۆرتر بە كاروباری نێوخۆییەوە خەریك دەبێت؟ 

عەبدولڕەزاق شەریف: ئێمە ئەگەر بەشێك بین لە دەسەڵات و حكومەتی هەرێمی كوردستان، چ ئەگەر ئۆپۆزسیۆنیش بین، هەر كار بۆ ئەو بەرنامەیە دەكەین. بەجۆرێك وابكەین گوشار لە حوكمڕانانی هەرێمی كوردستان بكەین لانیكەم ئەو بەرنامەیە جێبەجێ بكەن.

رووداو: كەواتە هەوڵەكانتان بۆ خۆساخكردنەوە بەچی گەیشتن تاوەكو بڕیاری چوونە نێو حكومەت بدەن؟ 

عەبدولڕەزاق شەریف: ئێمە سێ جۆر گفتوگۆمان لە پێش بوون. هەم لە نێوخۆمان و هەم لەگەڵ ئۆرگان و جەماوەری بزووتنەوەكە و هەم لەگەڵ تیمی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت. پارتی تاوەكو ئەو كاتە نەیتوانیوە دیدی خۆی بۆ حكومەت لە پەرلەمان روونبكاتەوە یان ناوزەد بكات بۆ ئەوەی پەرلەمان دەنگی بداتێ و كابینەكەی پێكبهێنێ. ئەمە كاروبارەكانی پێكهێنانی حكومەتی دواخستووە. ئەو تیمەی حكومەت كێیە؟ چییان دەوێ؟

رووداو: بەڵام پارتی روون قسەی كردووە و دەڵێ ئەو دوو لایەنەی سەردانمان كردوون، واتە یەكێتی و گۆڕان، ئەوانە ئامانجی ئێمەن بۆ ئەوەی بەشداری لە حكومەت بكەن؟

عەبدولڕەزاق شەریف: پارتی وەك حیزب هاتووەتە لای ئێمە. ئەو تیمەی رادەسپێردرێن بۆ پێكهێنانی حكومەت، ئەو تیمە نەهاتووەتە لای ئێمە.

رووداو: كەواتە كەی نێچیرڤان بارزانی سەردانی كردن، ئەوكات ئێوە گفتوگۆی جددی دەكەن؟

عەبدولڕەزاق شەریف: ئەگەر نێچیرڤان بارزانی، راسپێردراوی پارتی بێت بۆ پێكهێنانی حكومەت، هەركات ئەو سەردانی كردین دەتوانین بڵێین گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەت بە جددی دەستیپێكردووە. لەبەر هەر كێشەیەك بێت، پارتی نەیتوانیوە لە پەرلەمان لەگەڵ یەكێتی و لایەنە سیاسییەكانی دیكە ئەو پرۆسەیە بخەنە سەر رێچكەی خۆی.

رووداو: ئەگەر ببنە ئۆپۆزیسیۆن، ئەوكات ئێوە لەگەڵ هێزێكی وەك نەوەی نوێ دەبێت كاری هاوبەش بكەن. ئەوە ئاسانە بۆ بزووتنەوەكە؟

عەبدولڕەزاق شەریف: جگە لە پارتی و یەكێتی، لەڕووی ژمارەی كورسی و دەنگەوە ناكرێ بڵێی كام هێزە هاوشانی بزووتنەوەی گۆڕانە. دەنگدەری ئێمە جەماوەری ناڕازی كوردستانە و ئەوانەی نەچوون بۆ دەنگدان و بایكۆتیان كردووە، خەڵكی ناڕازین لە پرۆسەی سیاسی و سیستمی حوكمڕانی. 

نەچوونیان بەمانای ناڕەزایەتی زۆرتر دێ و ئەوەش واتا ئێستا ئەو ناڕەزایەتییەی لە هەناوی خەڵكی كوردستان هەیە، زۆرترە لەوكاتەی گۆڕان دروستبووە. ئەگەر سەیر بكەی ناتوانی بڵێی دەنگی پارتی و یەكێتی زیاد بووە. بۆیە سەرباری ئەو ساختەكارییەی كراوە، دەنگدەری گۆڕان نەچووە بۆلای لایەنەكانی دیكە.

رووداو: لەم رۆژانە گوێمان لە بەرپرسانی كۆمەڵی ئیسلامی دەبێت، دەڵێن لەگەڵ گۆڕان هەوڵ دەدەین پێكەوە بمێنینەوە، ئەم پەیوەستبوونە بەیەكەوە بیروڕای سەركردایەتی گۆڕانیشە؟ 

عەبدولڕەزاق شەریف: ئێمە دوو حیزبی جیاوازین و پێكەوە كارمان كردووە. بەرنامەمان لەیەكەوە نزیك بووە. ئێمە لە حكومەت كشاینەوە و ئەوان مانەوە. بۆیە خاڵی جیاوازیشمان هەیە.

رووداو: لێكۆڵینەوەیەكی زانستی و مەیدانی و پشتپێبەستراو نییە بیسەلمێنێ دەنگەكانتان بەهۆی بەشداریی لە حكومەت كەمی كردووە، بۆچی ئەوەندە باسی حكومەت دەكەن لە كاتێكدا ئێوە پێش هەڵبژاردن نەوشیروان مستەفاتان لەدەست دا؟ 

عەبدولڕەزاق شەریف: گۆڕان نەیگوتووە بەهۆی بەشداریی لە حكومەت دەنگی كەم بوونەتەوە. خاڵی هەرە كاریگەر لەو بوارەوە كێشەی ئیدارەدانی بزووتنەوەی گۆڕان بووە. لە دوای نەخۆشكەوتنی كاك نەوشیروانەوە، خراپ بەڕێوەبردنی گۆڕان دەركەوت، بەڵام بە دامەزراوەیی نەبوونی گۆڕان كاتی خۆی بەهۆی كاك نەوشیروانەوە دەرنەدەكەوت.

رووداو: بەڵام كاك نەوشیروان بۆ خۆشی دەیگوت بزووتنەوەیەكمان دروستكردووە بەبێ منیش كێشەی بۆ دروستنابێت؟

عەبدولرەزاق شەریف: كاك نەوشیروان بڕوای وابوو هاوڕێكانی دوای خۆی كارێك ناكەن بزووتنەوەكە بەو دەردە بچێ. بەداخەوە بەشێك لە هاوڕێكانی كاك نەوشیروان لەئاستی بەرپرسیارێتی و هاوڕێیەتی ئەودا نەبوون.

رووداو: بەشێك لە سەركردەكانی گۆڕانیش لەماڵەوە دانیشتوون؟

عەبدولڕەزاق شەریف: ئەوانەی دانیشتوون زۆرن و ئەوانیش لە شێوازی ئیدارەدانی گۆڕان نیگەرانن. ئەوانەی دانیشتوون نە مینبەری سیاسی و رێكخراوەیین و نەبەتەمای ئەوەشن جیاببنەوە و هێزی دیكە دروستبكەن. تاوەكو ئێستاش پابەندن بە بەرنامەی بزووتنەوەی گۆڕانەوە. 

رووداو: كێشەی ئەوان لەگەڵ كوڕەكانی نەوشیروان مستەفایە؟

عەبدولڕەزاق شەریف: نەخێر ئەوان لە كوڕانی كاك نەوشیروان زویر نەبوون. هەندێكیان پێش مەرگی كاك نەوشیروان زویر بوون و هەندێكیان دوای مەرگی كاك نەوشیروان. لەشێوازی بەڕێوەبردنی بزووتنەوەكە نیگەرانن. كە دەڵێم لە شێوازی رێكخراوەیی و ئیدارەدانی بزووتنەوەكە، مەبەستم لە ئۆرگانەكانی بزووتنەوەكەش لە خانەی راپەڕاندنەوە تاوەكو خوارەوە.

رووداو: یەكێتیش چەند جارێك هەوڵی لەگەڵ داون بچنەوە ناو یەكێتی بە بەرپرسیارێتی بەرزەوە؟

عەبدولڕەزاق شەریف: بەداخەوە ئەوە بووەتە نەریتێكی سیاسی لە كوردستان، كاتێك دەبینن كەسانێك پێگەیەكی سیاسی و جەماوەریی بەهێز و مێژوویەكی جوانیان هەیە، هەوڵدەدەن رایانبكێشنە لای خۆیان. ئەوانە كارەكتەری ئاسایی نین، خەڵك شانازییان پێوە دەكات.

رووداو: هەڵبژاردنە نێوخۆییەكان و كۆنگرەی نیشتیمانی بەچی گەیشت؟

عەبدولڕەزاق شەریف: ژوورە تایبەتمەندەكان راسپێردراون ئامادەكاریی بكەن و لەو كۆبوونەوەیەی داوایان لێكرا كاربكەن، ژووری هەڵبژاردن گوتیان پێویستیان بە لانیكەم 50 رۆژ هەیە، كاتێك ئامادەكارییەكانیان تەواو كرد، رۆژی هەڵبژاردن و كۆنگرە رادەگەیێنرێ.

رووداو: كەواتە هێشتا لەوەش دڵنیانین كە سەركردە زویربووەكانتان لە هەڵبژاردنە نێوخۆییەكان بگەڕێنەوە؟ 

عەبدولڕەزاق شەریف: باشترە ئەو پرسیارە لە خۆیان بكرێ.

رووداو: ئێستا پەیوەندی نێوان ئێوە و یەكێتی چۆنە؟

عەبدولڕەزاق شەریف: لە دوای رووداوی شەوی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە، هیچ پەیوەندییەكی فەرمی لە نێوانمان نەماوە. ئەوان جارێك هاتن و یەك دانیشتن هەبوو بۆ داوای لێبووردن هاتبوون، جگە لەوە هیچ دانیشتنی دیكە لە نێوانمان نەبووە.

رووداو: كەواتە لێبووردنەكەتان پەسەند نەكردووە؟

عەبدولڕەزاق شەریف: بابەتەكە هەر ئەوە نییە بڵێی ببوورە. ئێمە رێككەوتنێكی سیاسیمان لەگەڵ یەكێتی هەبوو بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری و ئارامی بۆ هەرێمی كوردستان و هاوسەنگی سیاسی. بەداخەوە هێزێك لەناو یەكێتی هەر لەسەرەتاوە دژی ئەو رێككەوتنە بوو. بۆیە یەكێتی نەیتوانی ئەو رێككەوتنە جێبەجێ بكات.

رووداو: یەكێتی چی جێبەجێ نەكردووە؟

عەبدولڕەزاق شەریف: خۆی لە هەموو رێككەوتنەكە جگە لە دروستكردنی سەركردایەتی هاوبەش، هیچ شتێكی دیكەی لێ جێبەجێ نەكرا.

رووداو: ئەگەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان زۆر دواخرا، ئێوە و یەكێتی پێویستتان بە رێككەوتنی دیكە دەبێت بۆ بەڕێوەبردنی سلێمانی؟

عەبدولڕەزاق شەریف: ئێمە لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نین و ئەوە پەیوەستە بە هەڵبژاردن لە هەموو عێراق. نەك پەیوەندی ئێمە و یەكێتی لەبارەی بەڕێوەبردنی سلێمانی، بگرە ئێمە و هەموو حیزبەكان لە یەك كەشتیداین و دەبێ پێكەوەبین بۆ ئەوەی بەرەنگاری ئاڵنگاری و مەترسییەكان ببینەوە. دوژمنی یەك نین و ململانێی سیاسیمان بەیەكەوە هەیە. 

رووداو: بەڵام بافڵ تاڵەبانی، مژدەی یەكگرتنەوەی یەكێتی و گۆڕان دەدات؟

عەبدولڕەزاق شەریف: زۆر لە واقیعەوە دوورە.

رووداو: بەهادین نووری گوتی دەستپێشخەرییەكەی سەركەوتوو نەبوو بۆ ئاشتكردنەوەی نەوەی نوێ و گۆڕان؟

عەبدولڕەزاق شەریف: لەگەڵ نەوەی نوێ هیچ بەریەككەوتنمان نەبووە و كاریشمان پێكەوە نەكردووە. ئەوەی پێیدەگوترێ ناكۆكی زۆرتر لە كارنەكردن بەیەكەوە سەرچاوی گرتووە. دەنگەكان دەریخست نەوەی نوێ هێزێكە پێگەی جەماوەری سەرەكی لە سلێمانییە. گۆڕانیش هەروا، بۆیە كارەكتەرە سەرەكییەكانی نەوەی نوێ ناسراون كە پێشتر زۆربەیان كادر و هەڵسوڕاوی گۆڕان بوون و خودی شاسوار عەبدولواحید، پێشتر دۆستی ئێمە بووە. لەباری كۆمەڵایەتی لێیانەوە نزیكین، بەڵام لەڕووی بەرنامەی سیاسی لە یەكەوە نزیك نین.

رووداو: بۆچی نەوەی نوێ زۆرتر كار لەسەر گۆڕان دەكات؟

عەبدولڕەزاق شەریف: من وای نابینم، نەوەی نوێ لەرێگای تەلەڤزیۆنەكەیەوە زۆرتر رەخنە ئاراستەی پارتی و یەكێتی دەكەن.

رووداو: دەچمەوە بۆ لای پێكهێنانی حكومەت، دەگوترێ لە حاڵەتی بەشداریكردنتان لە حكومەت ناتانەوێ سەرۆكی پەرلەمان وەربگرنەوە بەپێی ئەزموونتان لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان و دەتانەوێ جێگری سەرۆكی حكومەت وەربگرن؟

عەبدولرەزاق شەریف: نا، سەرۆكی پەرلەمانی ئێمە ئێستا لە پەرلەمانی عێراقە و پەیوەندی بەوە نییە.

رووداو: بۆچی دەتانەوێ تەنیا جێگری سەرۆكی حكومەت وەربگرن؟

عەبدولرەزاق شەریف: ئەوە تەنیا قسەیە و منیش وەك ئێوە بیستوومە.

رووداو: ئەگەر ئێوە ببنە ئۆپۆزیسیۆن، دەزانن كە هاوكێشەكان گۆڕاون و زەمینە هەمان زەمینەی 2009 نییە. هەر لە دابەشبوونی نوێی ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانەوە بیگرە، تاوەكو تێگەیشتنی خەڵك بەرامبەر ئەو دۆخەی ئێستا؟

عەبدولڕەزاق شەریف: دەمەوێ زۆر لەوە دڵنیابیت ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕان بڕیار بدات ببێتە ئۆپۆزسیۆن، بە هەڵسەنگاندن و بیركردنەوەی خۆی ئەو بڕیارە دەدات و لەژێر كاریگەری هیچ لایەنێك  ئەو بڕیارە نادات. ئینجا ژمارەی كورسییەكان هەرچۆن بن، گۆڕان رابەرایەتی بەرەی ئۆپۆزسیۆن دەكات و لەگەڵ خەم و ناڕەزایەتییەكانی خەڵكی كوردستان دەبێت. ئەوەش گرنگە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| دوێنێ کاژێر 10:13 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| دوێنێ کاژێر 08:52 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە

د. تۆماس کلاک: نەخۆشیی ئیفلیجی منداڵان دەگمەنە، زۆرتر
 نەخۆشخانەی چارەسەری قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە دوێنێ کاژێر 11:24 |

نەخۆشخانەی چارەسەری قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە

لە مانگی داهاتوو دەستبەکارکردن لە نەخۆشخانەکە زۆرتر
0.281 seconds