وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

كونسوڵی ئەمریكا بۆ رووداو: پەرە بە پەیوەندییە ئابوورییەكانمان لەگەڵ كوردستان دەدەین

لەلایەن ئەیوب نووری 28/12/2016
كێن گرۆس، كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر
كێن گرۆس، كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر

رووداو- هەولێر

بۆ كریسمەس لە كوردستان بوو، بۆ ئاهەنگەكانی سەری ساڵیش هەر لە كوردستان دەمێنێتەوە، ئەو چانسی هەیە زوو زوو بەرپرسانی كورد ببینێ‌، بەڵام حەزی لە دەمەتەقێیە لەگەڵ خەڵكی ئاسایی.

كێن كرۆس، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رادیۆی رووداو) باسی پەیوەندیی نێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت دوای نەمانی داعشیش پەیوەندییەكانی نێوان كورد و ئەمریكا بەردەوام دەبێت و هەوڵ دەدەن پەرە بە پەیوەندیی ئابووری نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا بدەن.

 
بەرنامەمان هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی قوتابیی زانكۆ و ئامادەیی لەگەڵ هەرێمی كوردستان

سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵیش دەڵێت، رزگاركردنی مووسڵ ناكەوێتە پێش رۆیشتنی ئۆباماوە، بەڵام دەڵێت ئەگەری زۆرە بكەوێتە مانگەكانی سەرەتای دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ.

رووداو: بەشێوەیەكی گشتی، چالاكییەكانی كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان لە كام بوارانەدا خۆی دەبینێتەوە؟

كێن گرۆس: بە دڵنیاییەوە لە چەند ساڵی رابردوودا سەرقاڵی شەڕی داعش بووین. لە نزیكەوە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان  و هێزەكانی پێشمەرگە كارمان كردووە و لە دژی داعش هاوكاریمان كردوون. وەك بەشێك لەو هاوكارییە هەوڵمانداوە بە هانای لێقەوماوان و ئاوارەكانەوە بچین و لەڕێگەی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە یارمەتییان پێشكەش بكەین.

هەوڵیشمانداوە یارمەتیی پرسی ئاشتەوایی نیشتمانی بدەین لەناو هەرێم و حكومەتیش، بەڵام دەبێ ئەوەیش بڵێم كە یەكێك لە سەرەكیترین بەرپرسیارێتییەكانی ئێمە هاووڵاتیانی ئەمریكایە. ئامادەی هەر جۆرە هاوكارییەكی هاووڵاتیانی ئەمریكاین ئەگەر كێشەیەكیان هەبێت یان بەربەستیان بۆ دروست ببێت. بێگومان ئێمە ڤیزا بۆ ئەو خەڵكەش دابین دەكەین كە دەیانەوێت سەردانی ئەمریكا بكەن. هەروەها بەرنامەی جۆراوجۆری دیكە وەك ناردنی گەنجانی كورد بۆ ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

رووداو: بەرچاوترین دەستكەوتی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان و عێراق لە ساڵی رابردوودا چی بووە؟

كێن گرۆس: هەر ئەوەی پێشتر باسم كرد، هاوكاریی نزیكی ئێمە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا لە شەڕی دژ بە داعش. ئێمە لەوەدا هەست بە شانازی دەكەین. لە ئامادەكارییەكان بۆ شەڕی مووسڵ لە نزیكەوە هاوكاریمان كردن و بۆ كێشەی ئاوارەكانیش هاوكارییەكی پتەو لەنێواندا هەبوو. خۆی تۆزێك نائاساییە كە نوێنەرایەتیی ئەمەریكا لە دەرەوە خەریكی هەموو ئەو پرسانە بێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەمە دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستانە و ئێمە بۆ یارمەتی ئامادەین.

گەنجانی ئەمریكاش وەكو گەنجانی كورد بیر دەكەنەوە


رووداو: هەر سەبارەت بە داعش و قوربانییەكانی. زۆر كەس لەم ناوچەیە پێیانوایە ئەمریكا لە پشت زۆربەی گێچەڵەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و تەنانەت دەستیشی هەبووە لەدروستكردنی داعش. تۆ دەڵێی چی؟

كێن گرۆس: ئەمە بە هەموو شێوەیەك هەڵەیە. راستیت دەوێت، ئەمریكا رەنگە یەكێك لە سەركردەكانی هاوپەیمانیی جیهانی بێت لە شەڕی دژ بە داعش. ئێمە هەوڵمان داوە یارمەتیی حكومەتی كوردستان بدەین، ئەوەندەی لە تواناماندا بووبێت، لە رێگەی یارمەتیدانی راستەخۆی هێزەكانی پێشمەرگە، جا چ لەڕووی ماددییەوە بووبێت، یان كەرەستەی سەربازی و مەشق. هەروەك ئاگاداریشیت، ئێمە پاڵپشتیی ئاسمانیی شەڕی دژ بە داعش دەكەین. كەواتە ئێمە زۆر لە نزیكەوە شەڕی داعش دەكەین و بە هیچ شێوەیەك یارمەتیی نادەین و ئەوەیش رۆڵی ئێمە بووە هەر لە سەرەتاوە.

رووداو: هەر لەسەر ئەم پرسە با باسی نەوەی گەنجی كورد بكەین كە لەسەردەمی حوكمڕانیی سەددامدا نەبوون و ئێستا بە نەرێنی سەیری ئەمەریكا و رۆڵی ئەمەریكا دەكەن لە مامەڵەیدا لەگەڵ كورد. تۆ چی بەو خەڵكانە دەڵێیت؟

كێن گرۆس: من پێموایە بۆ ئەمەیان پێویستە بۆ مێژوو بگەڕێینەوە. هەر لە 1990ەوە ئێمە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان دژی سەددام و ئێستایش دژی داعش لە شەڕداین. ئێمە لە ئۆپەراسیۆنی دابینكردنی ئاسوودەیی (provide comfort)دا پارێزگاریمان كرد لە خەڵكی كورد و ناوچەی دژەفڕینمان بە یارمەتیی هاوپەیمانان دامەزراند.

ئێمە یارمەتیی زۆر لەو خەڵكانەمان دا كە دوای راكردن لە ترسی سەددام دەیانویست بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و بێگومان یارمەتیی رووخاندنی سەدداممان دا. خۆی راست دەكەیت، ئەمە بەشێكی پێوەندی بە جیاوازیی نەوەكانەوە هەیە. ئەمە لە ئەمەریكایش هەیە و گەنج لەوێش بیر لەوەی كە لە رابردوودا روویداوە ناكەنەوە، بەڵام ئێمە مێژوویەكمان هەیە لەگەڵ خەڵكی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان كە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نەوەتەكان.
 
قەبارەی خەڵكی ئاوارە لە هەرێمی كوردستان سەرسوڕهێنەرە

ئەوكات دژی سەددام و ئێستاش دژی داعش. كەواتە من پێموایە لەوەیاندا پێشینەیەكی باشمان هەیە. من زۆر لەبارەی كردەوەی سەربازیی قسەم كرد، بەڵام ئێمە لەگەڵ خەڵكی كوردستان و حكومەتی هەرێم چاومان لە زیاترە. چاوەڕێین داعش لەناوبچێت و پەرە بە پێوەندیی ئابووری بدەین، پەرە بە پێوەندی مرۆیی بدەین، بەرنامەی چوون و هاتن لەنێوانماندا پەرە پێبدەین، ئەگەر بكرێت و بێگومان ئەمە نیشانەی دۆستایەتییەكی باشە.

رووداو: ئێمە وا بەرەو كریسمس و جەژنەكانی سەری ساڵ دەچین، ئەمە لە كاتێكدایە كە بە دەیان هەزار كریستیان رایانكردووە و رەنگە ئەم جەژنە لە كەمپی ئاوارەكان یان لە هەرێمی كوردستان بەڕێ بكەن، لەلایەكی دیكەوە كریستیان و خەڵكی دیكەی وەك ئێزدییەكان داوای دامەزراندنی ناوچەیەكی تایبەت بە خۆیان كردووە. هەڵوێستی فەرمیی ئەمەریكا لەسەر ئەم بابەتە چییە؟

كێن گرۆس: ئەمەریكا لەو باوەڕەدایە دەستووری عێراقی دەرفەتی بۆ ئەم جۆرە پرسانە رەخساندووە، بۆ ئەوە پەرلەمان خۆی بڕیار دەدات. هەر بۆیە ئێمە روو دەكەینە حكومەتی عێراق بۆ ئەم جۆرە پرسانە. من وا هەست دەكەم كە بە لانیكەمەوە لە وڵاتەكەی مندا، ئێمە وڵاتی كۆچەرەكانین و رێك بەم شێوەیەیش ساڵانێك لەمەوبەر دەستمان پێكرد. ئێمە بە شێوازی جیاواز لەگەڵ كۆچبەرانی بەشە جیاوازەكانی دونیا مامەڵەمان كردووە.

كاتێك گرووپی جیاواز لە شوێنێكدا كۆدەبنەوە یان دەچنە ناوچەیەكی دیاریكراو، هەمیشە هەندێك پرس سەرهەڵدەدەن، بەڵام من لەو باوەڕەدام كە پاشخانی ئێمە لە ئەمەریكا دەكرێت وەك نموونەیەكی بچووك سەیر بكرێت، هەم بۆ ئێوە و هەمیش بۆ عێراق، ئەویش ئەوەیە كە وڵاتی ئێمە بەهۆی ئەو هەموو گرووپە نەتەوەییە جیاوازانەوە بەهێزترە. ئەمە شتێكە كە ئێمە بەدرێژایی ساڵانی رابردوو ئاوڕمان لێی داوەتەوە و وڵاتێكی سەربەخۆش بووین و هەوڵمانداوە بزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە بابەتانە بكەین.
 
زیاتر لە یەك ملیار دۆلارمان لە ئاوارەكانی كوردستان خەرجكردووە

بێگومان ئێمە هێشتا كار لەسەر ئەم پرسە دەكەین لە وڵاتی خۆمان، بەڵام ئاگایشمان لەو توانا و هێزە هەیە كە لە كۆمەڵگەیەكی فرە و پڕ لە جیاوازییەوە پێمانگەیشتووە. هیوادارم كە ئەمە شتێك بێت لێرەش ئاوڕی لێ بدرێتەوە.

رووداو: من هەر جارێك دەچمە پارێزگای نەینەوا، بەداخم كە فرەئاینی و فرە كولتووریی لەم دەڤەرە بەرەو نەمان دەچێت. وەك ئەوە وایە كە گیانلەبەرێكی زۆر دەگمەن بەرەو لەناوچوون بچێت، ئەوەش ناخۆشە.

كێن گرۆس: وایە. ئەوە كۆمەڵگایە كە شتێك لەدەست دەدات. رەنگە سەرەتا هەست بەو لەدەستدانە نەكەی چونكە تۆ پێتوایە لە كێبڕكێدایت، بەڵام لەڕاستیدا ژیان لەناو خەڵك، ئەزموونێكی فێركەرە و من وا هەست دەكەم زۆر شتم وەرگرتووە لەوەتەی فەرهەنگە جیاوازەكانی دنیام بینیوە. بەو پێیەی كە من ساڵانێك لە دەرەوەی وڵات ژیاوم لێرە و لەوێ.

لەو ساڵانەدا من هەوڵمداوە كە دونیا بەس لە روانگەی خۆمەوە نەبینم بەو شێوەیەی كە كاتێك لە ئەمەریكا بووم. بەڵكوو هەوڵمداوە لە چوارچێوەیەكی بچووكتر و رەنگە جیاوازتر سەیری دونیای دەرەوە بكەم. جا بێگومان تۆ ئەو حاڵەتەت لە پارێزگا یان شارێكی فرەنەتەوەدا هەیە كە نەریتی جیاواز و فەرهەنگی جیاوازی هەیە و رێگەی بەشداریی هێشتووەتەوە. من پێموایە ئەوە كۆمەڵگا زۆر بەهێزتر دەكات.

رووداو: ژمارەیەك لە بەرپرسانی كوردستان، خەڵكی ئاساییش دەڵێن لە پرسی یارمەتیدانی ئاوارەكاندا زیاتر لەوەیان لە ئەمریكا چاوەڕێ دەكرد. چیتان بۆ خەڵكی لێقەوماو كردووە، ئەگەر نموونەیەكت لا بێت، ئایا بەرنامەی دیكەتان هەیە بۆ هاوكاریی مرۆیی زیاتر؟
 
مەشق بە مامۆستا و پرۆفیسۆرەكانی كوردستان دەكەین

كێن گرۆس: ئێمە ئەوە بە ئەركی خۆمان دەزانین. لە 2014ەوە ئەمریكا زیاد لە یەك ملیار و 100 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەم پرسە تەرخان كردووە. زۆربەی یارمەتییەكەمان لە رێگەی رێكخراوی نێودەوڵەتییەوەیە، جا چ نەتەوە یەكگرتووەكان بێت یان رێكخراوی ناحكومی دیكە. چونكە ئەو گرووپانە ئاسانتر دەتوانن سەیری دۆخەكە بكەن و بڕیار بدەن لە كوێ كۆمەك پێویستە.

ئێمە لە نزیكەوە كار لەگەڵ ئەواندا دەكەین و چاودێریشی دەكەین و یارمەتیشیان دەدەین ئەگەر لە تواناماندا بێت. واتە یارمەتییەكی ماددی دیارمان پێشكەش كردووە. بەڵام ئێمە خۆیشمان هەندێك كاری دیكەمان كردووە وەك كەلوپەلی زستانە بۆ ئەوانەی لە كەمپەكاندا دەژین. لەڕاستیدا، قەبارەی خەڵكی ئاوارە لە هەرێمی كوردستان سەرسوڕهێنەرە، بە داخەوە ئەوە لە هەموو عێراقدا وایە. ئەمە كێشەیەكە كە دەبێ هەموو دونیا بە لایەوە گرنگ بێت و دیارە هەر وایشە.

من پێموایە كاتێك سەیر دەكەیت، ئێمە زیاتر لە هەر وڵاتێكی دیك هەوڵ و هاوكاریی خۆمان بۆ ئەم پرسە خستووەتەگەڕ. دەبێ لەوەدا بەردەوام بین و ئەمە گرنگترین شتە كە ئێمە لە هەرێمی كوردستاندا دەتوانین بیكەین، بە تایبەت كە قەبارەی ئاوارەكان بە بەراورد لەگەڵ ژمارەی دانیشتووان یەكجار زۆرە. ئێمە پەسنی حكومەتی هەرێم دەدەین بۆ ئەوەی كە تا ئێستا ئەنجامی داوە لە دابینكردنی پەنا بۆ هەموو ئەو خەڵكەی ئاوارە بوون و ئەوانەی كە لە سووریاشەوە هاتوون. من پێموایە دەبێ هەر وا بەردەوام بین. جا چ بە كۆمەكی ماددی بێت یان هاوكاریی دیكە.
 
حەزم لە دەمەتەقێیە لەگەڵ خەڵكی ئاسایی كوردستان

دەبێ دوای داعش وا بكەین كە ئاشتەوایی سەربگرێت. دەبێ زەمینەی وا دروست بكەین كە خەڵك بتوانن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان. ئێمە ئەركی خۆمان لەوەدا نابینین كە هەندێك پارە دابین بكەین و بیدەین بە ئاوارەكان و واز بهێنین. ئەمە ئەركێكە كە ئەمریكا لێی بەردەوام دەبێت.

رووداو: پێتوایە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ بەر لە كۆتایی ئیدارەی ئێستای ئەمریكا یەكلابكرێتەوە؟

وەڵ كێن گرۆس: بۆ من قورسە پێشبینی بكەم. من كەسێكی سەربازیی نیم. بەڵام لەوەی كە دەیخوێنمەوە و لێی تێدەگەم، پێموایە پرۆسەكە بە باشی بەڕێو دەچێت، بەڵام ئەمە شەڕێكی زۆر زۆر سەختە. شەڕی ناو شار بە تایبەت كاتێك خەڵكی مەدەنی لێیە كارێكی ئاسان نییە. كەواتە باشترین پێشبینی من ئەوە دەبێت كە بڵێم رزگاركردنی مووسڵ ناكەوێتە پێش ڕۆیشتنی سەرۆك ئۆباماوە.

ئەگەری زۆرە و هیوادارین كە بكەوێتە مانگە سەرەتاییەكانی دەستبەكاربوونی سەرۆك ترەمپ، بەڵام ئەوەی سەرسامی كردووم، چونكە من ئەم هاوینەی رابردوو هاتمە ئێرە و ئاگادارم كە ئامادەكارییەكان بۆ ئۆپەراسیۆنەكە لەنێوان هەولێر و بەغدا ئاسان نەبوون، بەڵام هاوكاریی نێوان پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی عێراق نموونەیی بووە. سەرۆكی ئێوە باسی كردووە و سەرۆك وەزیرانی عێراقیش بەهەمانشێوە، جا بێگومان خۆشە كە دەبینین هەردوولا لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەیەكەوە كاریان كردووە.
 
كار دەكەین بۆ ئەوەی ئەمریكییەكان زۆرتر لەبارەی كورد بزانن


رووداو: هەر جۆرە هاوكارییەك لە نێوان هەولێر و بەغدا لەرابردوودا بە دەگمەن روویداوە. ئایا ئێستا ئەمەریكا ئەو جۆرە هاوكارییە دەبینێت و بە لایەوە گرنگە؟

كێن گرۆس: من پێموایە ئەمە شتێكی باشە و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت دەیەوێت لە بارەی داهاتووەوە قسە لەگەڵ بەغدا بكات، هیوادارم ئەو پێوەندییە باشەی كە لەو شەڕەوە پێیگەیشتوون ببێتە هەوێنێك بۆ ئەو كارە. پەیوەندی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكوەزیران عەبادی باشە. ئینجا ئێمە بە هیواین ئەگەر یارمەتییەكمان لە دەست دێت پێشكەشی بكەین و بە هیوای ئەوەین كە ئەو گفتوگۆیانە لە داهاتوودا دەست پێ بكەن.

ئەوەی پەیوەندی بە شەڕەكەوە هەیە، ئێمە شانازی دەكەین كە هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغداین. ئێمە هەندێك هێزمان لەسەر زەوی هەیە كە راوێژكار و یاریدەدەرن و پشتیوانیی ئاسمانی و كەرەستەمان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین كردووە.

رووداو: تۆ دەڵێیت شانازی بە هاوپەیمانیی لەگەڵ كورددا دەكەیت و كوردیش خۆیان وەك هاوپەیمانێكی بەهێزی ئەمریكا دەبینن. كورد لە كوێی ئەجێندای ئەمەریكادایە؟

كێن گرۆس: هەروەك گوتم، ئێمە شانازی بە هاوپەیمانیمان دەكەین. هێزی پێشمەرگە و حكومەتی هەرێم كارێكی زۆر باشیان لە شەڕی دژ بە داعشدا كردووە، بەڵام ئێمە ناشمانەوێت ئەو هاوپەیمانییە یەكڕەهەندی بێت. پێمان خۆشە لە نزیكەوە كار لەگەڵ خەڵكی كورد بكەین. خەڵك لە ئەمریكا دەزانن میللەتی كورد كێن، بەڵام بەپێی پێویست نازانن و ئێمە دەمانەوێت وا بكەین كە زیاتر لەبارەی كوردەوە بزانن.
 
رزگاركردنی مووسڵ ناكەوێتە پێش رۆیشتنی سەرۆك ئۆباما


دەمانەوێت ئاڵوگۆڕیی مرۆیی هەبێت و هاووڵاتی ئەمریكا بتوانن بێنە ئێرە و دوای ئەوەی داعش لە عێراقدا نەما، بەو هیوایەین كە خەڵكێكی زیاتر لە ئەمریكا حەز بكەن بێن و لەوەتێبگەن كە لێرە سەلامەتن. بەڵام ئێمە دەمانەوێت ئەو كارە لە كۆمەڵێك بواردا بكەین، جا چ ئابووری بێت یان فەرهەنگی. كاتێك داعش دەردەكرێت خۆ كۆتایی بە هاوپەیمانی ئێمە نایەت، بەڵكوو لە كۆمەڵێك بواری دیكەدا ئەو پێوەندییە پەرە دەگرێ.

رووداو: جگە لە هەبوونی دوو زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی و  دهۆك. ئایا هیچ هاوكارییەكی دیكەی زانستی و پەروەردەیی لە نێوان كوردستان و ئەمەریكادا هەیە؟

كێن گرۆس: ئێمە زۆر بە خۆشحاڵییەوە سەیری ئەو زانكۆیانە دەكەین. من سەرۆكی هەردوو زانكۆكەم بینیوە. هەردووكیان دوو بنكەی زانستیی زۆر باشن بۆ خەڵكی كورد. ئێمە بەرنامەی دیكەشمان هەیە. ئەگەر بتوانین لەگەڵ هەموو زانكۆكان لێرە كار دەكەین. كۆمەڵێك بەرنامەی ئاڵوگۆڕمان هەیە لەسەر كۆمەڵیك ئاستی جیاواز. هەندێكیان بۆ قوتابی ئامادەیی، زانكۆ و دەرچووی زانكۆن. هەندێكیان بۆ مامۆستای ناوەندی و بۆ زانكۆكان خۆیانن. من خۆم پێموایە یەك لە باشترین ئەو كارانەی كە دەیكەین بەرنامەی ئاڵوگۆڕی مرۆییە. بەڵام بەرنامەی دیكەشمان هەیە.

مەشقكردن بە مامۆستا و پرۆفیسۆرەكان، جا چ زمانی ئینگلیزی بێت یان میتۆد و مەنهەج. ئەگەر بە دەست من بووایە، ئەو جۆرە بەرنامانەم سەد قات زیاد دەكرد، چونكە كاریگەریی ئەوەم لێرەو لە وڵاتی دیكەش بینیوە. خەڵك لێرەوە بچن بۆ ئەمەریكا، شت ببینن، بە پرسیار و روانگەی جیاوازەوە بگەڕێنەوە. ئینجا خەڵكی ئەمەریكایش بێن بۆ ئێرەو هەمان شت بكەن. بێگومان ئەوە شەقامێكی یەك ساید نییە

رووداو: بەرنامەت بۆ كریسمس و ساڵی نوێ چییە، هەم وەك خۆت و هەمیش وەك كونسوڵخانە؟

كێن گرۆس: من بۆ كریسمس و سەری ساڵی نوێ لێرە دەبم و هیوادارم كاتێكی خۆشم لە هەولێر هەبێت. سەبارەت بە كونسوڵخانە لە ساڵی نوێدا حەزمان دەكرد زۆر شتی دیكە بكەین. بەشێكی پەیوەندی بە كاتەوە هەیە، بەشێكیشی پەیوەندی بە تواناكانی ئێمەوە هەیە لێرە و ئەو خەڵكەی هەمانە لێرە، بەڵام بە گشتی حەز دەكەم زیاتر بچمە دەرەوە و خەڵك ببینم.

حەزم دەكرد هاوكارەكانیشم لە كونسوڵخانە زیاتر هاتبانە دەرەوە و خەڵكی ئەم هەرێمەیان بینیبا. من بەختی ئەوەم هەیە كە حكومەت و سەرۆك حیزبەكان ببینم، بەڵام حەز دەكەم خەڵكی ئاسایی ببینم و بزانم گوزەرانیان چۆنە و چۆن دەڕواننە دونیا و دەمەتەقێیان لەگەڵدا بكەم. چوونە دەرەوە هێندە ئاسان نییە بەهۆی ئەو كارە زۆرەی كە هەمانە و هۆكاری دیكەش، بەڵام حەز دەكەم ئەوە بەشێك لە كاری ئێمە بێت كە زیاتر بچینە دەرەوە.      

 

2968 ژمارەی بینین
بابەتە پەیوەندیدارەکان
رووداونێت

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

201035390019 | 24/07/2017 08:27:05 ص
201035390019
Halema Adel SaiedYousif | 24/07/2017 08:27:42 ص
Dest xosh
 رووداو ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڵاودەکاتەوە
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (44)
احمد حسن زێڕۆ | 24/07/2017 07:53:46 ص
ده‌ستخۆش كاك ڕێبوار من پێموایه‌ گۆڕان وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ی لێهاتووه‌ كه‌ له‌ نیوه‌ی ده‌ریا هه‌مبا نه‌كه‌ی فشده‌بێته‌وه‌ و هاوار ده‌كات فریامكه‌ون...
ئایا گۆڕان دێتەوە؟
| دوێنێ کاژێر 08:33 | (1)
بژار | 23/07/2017 11:58:58 ص
ده‌ست خۆش!!! به‌ڵام من تێناگام كوردانی سوید ئیشو كاریان چیه‌ بۆ هه‌ڵوێستیان نیه‌؟؟؟؟ به‌ڵام لێیان ناگرم سۆسیال بدراگیان ده‌برێت بۆیه‌ هه‌ڵوێستیان...
حسێن حسن احمد | 24/07/2017 06:47:22 ص
دەستخوش و لە دونیای سەرمایە و سەرمایەداری هەر دەبیت چاوەروانی ئەمە بین بەلام نابیت دلسارد بین و کۆل بدەین چونکە بە بێ تێکوشآنی جدی هیچ ئامانجەک بە دی...
حكومەتی سوێد دژی رای میللەتانە
| 19/7/2017 | (4)
Fuck you nechervan | 23/07/2017 10:01:29 م
Kerm ba wni am 7ukmata gawada sagisagbab tfu la chruchaw tan txwa danawashen gawad kurdi gawadana
دانا غەنی | 24/07/2017 06:10:45 ص
ئازیزان سڵاو ئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەیکات بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ کاری وەزارەتدا یەک ناگرێتەوە لە کوێی دنیا دا هەیە وەزارەت موچە وەک هەواڵ...
مووچەی دوو شوێنی دیکە دابەشدەکرێت
| 23/7/2017 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

وەزارەتی تەندروستی: فۆڕمێکی نوێی (رەزامەندی پێش نەشتەرگەری)  ئامادە دەکرێ 57 خولەک لەمەوبەر |

وەزارەتی تەندروستی: فۆڕمێکی نوێی (رەزامەندی پێش نەشتەرگەری) ئامادە دەکرێ

لە نەخۆشخانە تایبەتی و گشتییەکان پێڕەو دەکرێ زۆرتر
لە سریلانکا تای دانکە 300 کەسی کوشتوون 3 کاژێر لەمەو بەر |

لە سریلانکا تای دانکە 300 کەسی کوشتوون

لە سەرەتای ئەمساڵەوە 100 هەزار حاڵەتی دانکە زۆرتر
0.422 seconds