وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

یان فریمون: هەزاران هاووڵاتی ئەوروپی دەستیان لە جینۆسایدی ئێزدییەكاندا هەبووە

لەلایەن دڵدار هەرکی 29/8/2018
یان فریمون: دۆسیەی ئێزدییەكان پێویستی بە دانپێدانانی سیاسییە
یان فریمون: دۆسیەی ئێزدییەكان پێویستی بە دانپێدانانی سیاسییە
رووداو - هەولێر

دكتۆر یان فریمۆن، كە پارێزەرە لە دۆسیەی جینۆسایدی رواندا، میوانی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بە جینۆسایدناساندنی تاوانەكانی داعش دژ بە كوردی ئێزدی بوو كە لەلایەن ناوەندی لێكۆڵینەوەی (رووداو) ساز كرابوو. لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكەدا، (رووداو) ئەم هەڤپەیڤینەی لەگەڵ ساز كرد.

فریمۆن باسی رێوشوێنەكانی بەجینۆسایدناساندنی كەیسی كوردی ئێزدی دەكات.

رووداو: چۆن توانیتان ئەو تاوانانەی كە لە رواندا روویاندا بە جینۆساید بناسێنن؟

یان فریمۆن: وەك دەزانرێت لە رواندا جینۆسایدێكی زۆر گەورە روویدا. پرۆسەی بە بەرپرسیاردانان هەبوو، بەبێ پرۆسەی لێپێچینەوە هیچ ئەنجامێك بەدی نایەت. لە كەیسی رواندادا هەماهەنگی كرا،  بەتایبەتی لەنێوان دادگا نێودەوڵەتییەكان و ئەو دادگایەی لەلایەن یوئێنەوە دروستكرا. دادگاكانی ئەوروپا رۆڵێكی گرنگیان بینی لە كۆكردنەوەی بەڵگە و هێنانی ئەو تۆمەتبارانەی كە لە ئەوروپا خۆیان شاردبووەوە بۆ بەردەم دادگا. ئەو كارە هەمووی بەشێك بوو لە پرۆسەی داننان بە جینۆسایدەكەدا. دادگاكانی روانداش رۆڵی گرنگیان بینی، بەتایبەتی دامەزراندنی دادگا تایبەتەكانی رواندا كە كاریان لەسەر پتر لە 110 هەزار كەیس كرد.

پرۆسەیەكی پێكەوەبەستراو بوو. لە كۆتاییدا هەموو ئەو زانیارییەی بەدەستهات پێكەوە كۆكرایەوە و جارێكی دیكە پشتڕاست كرایەوە و بەراوردی هەموو بەڵگەكانیان كرد. پێموایە پرۆسەی دۆزینەوەی تاوانباران لە رواندا بەشێوەیەكی باش كۆتایی هات. پێویستە هەمان شت بكرێت بۆ ئەو تاوانانەی داعش كردوونی. پێویستە هەموو ئەو توانایەی لەبەردەستە، جا چ نێودەوڵەتی بێت یان نێوخۆیی، وەگەڕبخرێت بۆ بەدواداچوون و دادگایی.

رووداو: چ جیاوازییەك هەیە لە نێوان ئەوەی لە رواندا روویدا و ئەوەی لە شنگال روویدا؟

یان فریمون: هەموو تاوانێك خاسیەتی تایبەت بە خۆی هەیە. بەڵام ئەوەی بەلای منەوە زۆر روونە و نابێ مشتومڕی لەسەر بكرێت، ئەوەیە كە داعش تاوانی جینۆسایدی كردووە، ئەوەش پەیوەندی بە ئایدیۆلۆژیای سیاسیی جینۆسایدخوازیی داعشەوە هەیە، ئەوە خاڵێك. خاڵی دووەم ئەوەیە كە پێموایە زۆر پێویستە ئێستا بۆ ئەو تاوانانەی لە عێراق لەسەر دەستی داعش كراون، میكانیزمی تایبەت بدۆزرێتەوە، چونكە ناكرێت میكانیزمەكانی تاوانێك لەسەر تاوانێكی دیكە جێبەجێ بكرێن. وەك خۆم، پێموایە دەكرێت هەندێك لە بابەتەكان لە دادگای نێودەوڵەتیی تاوان یەكلابكرێنەوە، چونكە زۆر هاووڵاتی ئەو وڵاتانەی كە ئەو رێككەوتننامەیان واژۆ كردووە، بەشداری ئەو تاوانەن.

رووداو: بۆچی تا ئێستا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەنگاوێك نەنراوە بۆ بەجینۆسایدناسینی كەیسی ئێزدییەكان؟

یان فریمون: من لە پێویستی ناساندنی ئەو تاوانانە بە جینۆساید كە دژی ئێزیدییەكان كراون، تێدەگەم، كێشەكە نەبوونی دانپێدانانی سیاسییە كە خەڵكی ئێزدی جینۆسایدكراون. گومان هەیە كە دانپێدانرانی سیاسی هەبێت، هەرچەندە ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیارنامەیەكی دەركرد كە داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەكات دۆسیەكە، رەوانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بكات. كێشەكە ئەوەیە هەوڵی لەوجۆرە نییە كە بەڵگەكان كۆبكرێنەوە و بەپێی پرۆسەیەك رەوانەی دادگا بكرێن. ئەوە بابەتێكی سەختە. پێموایە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەتوانێت رۆڵی هەبێت، بەڵام دادگاكانی ئەوروپاش دەتوانن رۆڵ ببینن. هەزاران هاووڵاتی ئەوروپی دەستیان لە جینۆسایدی ئێزدییەكاندا هەبووە. ئەوان پێویستە لێكۆڵینەوە بكەن و كەیسی جینۆساید ببەنە دادگاكانیان لە ئەوروپا، كە ئەوە شتێكی زۆر ئاسانە. هەروەها پێموایە دادگا لۆكاڵییەكانیش دەبێت رۆڵیان هەبێت. 

رووداو: تۆ بەرپرسانی نێودەوڵەتیت ئاگادار كردووەتەوە كە ئەم كچ و ژنانە لەلایەن داعشەوە رفێندراون كراون بە سەبییە و بە پارە رزگاركراون و ئێستاش دووبارە لە كەمپەكاندا لەژێر چادردا لە حاڵێكی پەرێشاندا دەژین و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بێئاگان لێیان؟

یان فریمون: بەڵێ بێگومان، لە ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤ كۆنفرانس بۆ ئەو مەبەستە رێكخراون. پێموایە پرسی بە كۆیلەكردن و رفاندنی ژنان و منداڵانی ئێزدی بەشێكی سەرەكی دەبێت لە گفتوگۆكانی پەیوەست بە كۆكردنەوەی بەڵگە بۆ دادگاكان بۆ ئەوەی دان بە جینۆسایدەكەدا بنرێت. 

رووداو: ئێوە لێكۆڵینەوەیەكتان لەبارەی دۆسیەی ئێزدییەكان نووسیوە، ئایا كۆنتاكتێكتان لەگەڵ ئەو نووسینگەیە كردووە كە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوویەتییەوە بۆ رزگاركردنی ژنانی ئێزدی لە دەستی داعش؟

یان فریمون: پەیوەندیم كردووە بەو كەسانە كە بەوكارەوە سەرقاڵن، ئەو رێكخراوانەش كە بەو بابەتەوە سەرقاڵن. هەوڵی زۆر گرنگ دراوە لەلایەن دەسەڵاتی لۆكاڵی و رێكخراوە ناحكومییەكان. پێموایە ئەو هەوڵانە تاكە خاڵی دەستپێكن بۆ دەستكردن بە دادگایی. 

رووداو: حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دەبێت چی بكەن؟ چ هەنگاوێك بنێن بۆ ناساندنی ئەو تاوانانەی دژ بە كوردی ئێزدی كراون تاوەكو بە جینۆساید بناسرێن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی؟

یان فریمون: حكومەتی عێراق لە پرۆسەی ناساندنی تاوانەكە بەرپرسیارێتی لەسەر شانە بۆ ئاسانكاری و رێكخستنی ئەو پرۆسەیە، بۆ ئەوەی لەو رێگایەوە نەوەی داهاتوو بپارێزێت. چونكە ئاشتەوایی و سەقامگیری لەنێو كۆمەڵگادا روونادات بەبێ پرۆسەی داننان بە تاوانەكاندا و بە بەرپرسیاردانانی تاوانباران. كەوایە روونە كە هەموو حكومەت و دەستە فەرمییەكان بەرپرسیارێتی تەواویان لە ئەستۆیە بۆ هاوئاهەنگی و وەگەڕخستن و رێكخستنی سەرچاوە پێویستەكان بۆ ئەوەی ئەنجامی باش دەستبكەوێت. بەڵام نموونەی رواندا نیشانیداین كە دەسەڵاتی لۆكاڵی پێویستی بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بۆ ئەوەی پرۆسەكە یەكلابكاتەوە.

رووداو: پرۆسەی كۆكردنەوەی بەڵگەكان دەبێت چۆن بێت، لە كاتێكدا كە زۆربەی چەكدارانی داعش كوژراون، بەڵگەكان بەهۆی بۆردومانەوە سووتاون؟

یان فریمون: بەشێوەی مەیدانی بینیومە كە چەندین هێزی جیاواز، رێكخراوی جیاواز، بەرپرس و رێكخراوی سەربازی، هەروەها رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، هەموویان سەرقاڵی كۆكردنەوەی بەڵگەن. بێگومان بەتایبەتی رێكخراوەكان، ئامرازی زۆر كەمیان لەبەردەستدان و لەبەرئەوە شێوازێكی كاركردن دەگرنەبەر كە شێوازێكی پرۆفێشناڵ نییە. ئێستا، خاڵی گرنگ ئەوەیە هەموو ئەو بەڵگانە كۆبكرێنەوە كە لەبەردەستی هەموو رێكخراوەكان و دامەزراوە فەرمییەكان و رێكخراوە سەربازییەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكاندان. پێموایە ئێستا تەحەدییەكە ئەوەیە كە چۆن بتوانرێت كۆبكرێنەوە و بەیەك میتۆد بەكاربهێنرێن بۆ پرۆسەی دادگاییەكە. پێموایە ئەوە تەحەدییەكەیە بۆ ساڵێك یان دوو ساڵی داهاتوو. چونكە تەنیا دوای یەكخستنی هەموو بەڵگەكان، دەتوانرێت كەیسەكە ببردرێتە دادگا.

رووداو: ژمارەیەك لەو كچ و ژنانەی رفێندراون و كراون بە سەبییە، لە چەكدارانی داعش منداڵیان بووە، ئێستاكە رزگاركراون ئەو منداڵانەشیان لەگەڵدایە. هیچ كارێكتان بۆ ئەمە كردووە؟

یان فریمون: پرسی ئەم منداڵانە بابەتێكە لەسەرووی ئەوەوەیە تەنیا بەیاسا چارەسەر بكرێت. ئەو منداڵانە پێویستە وەك هەر منداڵێكی دیكە مافیان هەبێت، چونكە نە ئەوان و نە دایكیشیان هیچ بەرپرسیارێتییەكیان لە ئەستۆدا نییە بەرامبەر ئەوەی روویداوە. نابێت دایك و منداڵەكان تەنانەت لەسەر ئاستی كۆمەڵایەتیش سزا بدرێن.

رووداو: هێزی پێشمەرگە ئەو ناوچانەی لە دەستی داعش رزگار كرد لە شنگال و دەروبەری، بەڵام دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017 سوپای عێراق و چەكدارانی حەشدی شەعبی، جارێكی دیكە ئەو ناوچانەیان كۆنترۆڵ كردەوە كە بەدەیان گۆڕی بە كۆمەڵی قوربانییەكانی تێدایە، ئایا مەترسی لەناوچوونی ئەو گۆڕانە هەیە؟ دەبێت چی بكرێت بۆ پاراستنی ئەو گۆڕانە؟

یان فریمون: ئەوە بەرپرسیارێتی هەموو ئەوانەیە كە لە ناوچەكەدان، بۆئەوەی بەڵگەكان بپارێزن. ئاشكرایە كە رەوشی سیاسی زۆر ئاڵۆزە. بەڵام گرنگترین خاڵ ئەوەیە هەموو ئەو هێزانە پێویستە لەوەدا یەكگرتوو بن كە رێز لە پرۆسەی داننان بە جینۆساید بگرن. من نیگەرانم لەوەی تاوەكو ئێستا، نەك تەنیا لە عێراق، بەڵكو لە ئەوروپاش، دادگایی پشت بەوە دەبەستێت كە كەسەكە ئەندامی رێكخراوێكی تیرۆرستی بووبێت. ئەگەر بەوجۆرە كار بكرێت، خەڵك هەرگیز وەڵامی ئەو پرسیارەیان دەستناكەوێت كە چ بەسەر كۆمەڵگاكەم هات؟ چونكە لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت كەسەكە حەتمەن ئەندامی رێكخراوێكی تیرۆرستی بووبێت ئینجا دادگایی دەكرێت. 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە میزەچرکە زیاددەکات 5 کاژێر لەمەو بەر |

قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە میزەچرکە زیاددەکات

کێش دابەزاندن توانای کۆنترۆڵکردنی میزڵدان زۆرتر
لە عەممان کۆنفرانسێك لەبارەی دۆخی تەندروستی بەندیخانەکان بەڕێوەچوو 9 کاژێر لەمەو بەر |

لە عەممان کۆنفرانسێك لەبارەی دۆخی تەندروستی بەندیخانەکان بەڕێوەچوو

"هیچ گومانێك نییە کە دۆخی تەندروستی هەموو زۆرتر
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان راگەیێندراوێك بڵاودەکاتەوە 9 کاژێر لەمەو بەر |

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان راگەیێندراوێك بڵاودەکاتەوە

بەردەوامدەبێت لە دەستبەسەرداگرتنی دەرمانی زۆرتر
0.266 seconds