وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

گوتەبێژی یەپەگە بۆ رووداو: ئەرکی سوپای سووریایە هێرشی تورکیا رابگرێت

لەلایەن سەرباز سیامەند 29/12/2018
نووری مەحموود، گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە رووداو

رووداو - قامشلۆ

نووری مەحموود، گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەبارەی رەوشی منبج بە رووداوی راگەیاند، دوایان لە سوپای سووریا کردووە رێگە لە هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر منبج بگرێت.

گوتەبێژی یەپەگە لە شاری قامشلۆوە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "سوپای سووریا وەک هێزێکی دەستووری کە ئەرکی پاراستنی یەکپارچەیی سووریایە، دەبێ رێگە لە داگیرکاری تورکیا بگرێت".

دەقی پرسیار و وەڵامەکان:

رووداو: یەپەگە بەشێوەیەکی فەرمی داوای لە حکومەتی سووریا کردووە هێزەکانی لەمنبج بڵاوە پێبکات بۆ ئەوەی رێ لە هەڕەشەکانی تورکیا بگیرێت، ئایا حکومەتی سووریا وەڵامی داواکارییەکەتانی داوەتەوە؟

نووری مەحموود: وەکو یەپەگە بە رای گشتیمان راگەیاندووە کە هیچ هێزێکمان لە منبج نییە. 
لە چەند مانگی رابردوودا هێزەکانی خۆمان لە منبج کشاندەوە، پاشان رواێژکارەکانیشمان لەناو منبج کشاندەوە. چونکە بینیمان ئەنجوومەنی سەربازی منبج ئەو توانایەی هەیە کۆنترۆڵی تەواوی دۆخی ئەمنی ناوچەکە بکات. هەر بۆیە سوپای سووریا وەکو سوپای فەرمی سووریا دەبینین، کە ئەو تاوەکو ئێستاش لەڕووی دەستوورییەوە یەکپارچەیی خاكی سووریا دەپارێزێت. ئەمڕۆش لە منبج مەترسی داگیرکاری هەیە و ئەمڕۆش کە لەلایەن سەرۆککۆماری تورکیا و ئاکپارتییەوە هەڕەشە لەسەر ناوچەکە هەیە. دەیانەوێت بەسوودوەرگرتن لە ناسنامەی سوپای تورکیا ئەو ناوچەیە داگیربکات. پێویستە سوپای سووریا بە ئەرکی دەستووری خۆی هەڵبسێت بەپێی پێوەرە یاسایی و نێودەوڵەتییەکان. بابەتی دیکەی وەکو دیموکراسی و دەستوورێکی نوێ ئەوە بابەتی دیکەن مرۆڤ دەتوانێت لەسەری بوەستێت. 

رووداو: ئەو رێککەوتنەی لەنێوان ئێوە و حکومەتی سووریا ئەنجامدراوە بە نێوەندگیری کێیە و نێوەڕۆکەکەی چییە؟ سوپای سووریا رایگەیاند ئەوان چوونەتە نێو منبجەوە، بەڵام ئەمریکا گوتی هیچ هێزێک نەچووەتە ناو منبج، لەلایەکی دیکەش رووسیا دەڵێت؛ سوپای سووریا چووەتە ناو منبج، راستی ئەم دۆخە چییە؟

نووری مەحموود: بەپێی زانیارییەکانمان سووپای سووریا خۆی ئامادەدەکات بچێتە هەندێک خاڵی نێوان منبج و قەڵغانی فورات یان ناوچەکانی نێوان منبج و ئەو ناوچانەی لەلایەن سوپای تورکیاوە داگیرکراون. سوپای سووریا چوونەتە ئەو خاڵانەوە، بەپێی زانیارییەکانی ئێمە سووپای سووریا نەچوونەتە ناو منبجەوە.

رووداو: ئایا سوپای سووریا دەچێتە نێو منبج یان تەنیا لە هێڵە سنوورییەکان دەمێننەوە؟

نووری مەحموود: شتێکی بەو شێوەیە نییە. وەک ئێوەش دەزانن ئەرکی ئەوان نییە بچنە نێو شارەکەوە، بەڵکو ئەرکی ئەوان پاراستنی یەکپارچەیی ناوچەکەیە لە داگیرکاری و هێرشەکانی دەرەوە. بۆچی بچنە ناو شار کە هیچ کارێکیان لەناو شاردا نییە. هەروەها ئەنجوومەنی سەربازی منبج لەناو شاردا نییە، لە بنەڕەتدا هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ پاراستنی ئەمنیەتی ناوخۆی شارەکە دابیندەکەن.  ئەرکی سووپا پاراستنی شار و ناوچەکەیە لە هێرشی دەرەکی و پاراستنی سەروەری سووریایە. بۆیە هیچ ئەرکێکی هێزی سوپای سووریا لەناو منبج نییە و ئەرکیان تەنیا بوونیانە لە خاڵی سنووریدا، کە پێویستە هەبێت. 

رووداو: جیا لە هێزە ئەمنییە خۆجێیەکان، ئایا تاوەکو ئێستا هێزەکانی هاوپەیمانان لە منبج ماون، ئەوان ئاگاداری رێککەوتنەکەتانن لەگەڵ حکومەت، ئەوان چ رۆڵێكیا هەبووە؟

نووری مەحموود: کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تاوەکو ئێستا لەناو منبج رووینەداوە، تاوەکو ئێستا هێزەکانی هاوپەیمانان لە شوێنەکانی خۆیاندان و تەنیا ئەوەی هەیە ئەوەیە کە بڕیارە هێزەکانی ئەمریکا بکشێنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ‌هێزەکانی ئەمریکا لە خاڵەکانی خۆیاندان و دەستیان بە کشانەوە نەکردووە. کارەکانیشیان بۆ پاراستنی رۆژئاوا و باکووری سووریا بەردەوامە.

رووداو: لەماوەی رابردوودا کاروانی چەکی سەربازی ئەمریکا بەبەرچاوی دونیا دەچوونە رۆژئاوا، ئایا ئەوان لەکاتی کشانەوەیان چەکەکان لەگەڵ خۆیان دەبەنەوە؟

نووری مەحموود: تاوەکو ئێستا هیچ کشانەوەیەک رووینەداوە، بەرنامەی کشانەوە تاوەکو ئێستا بۆ هێزە ئەمریکییەکان نەهاتووە. هاوکات ئەوەی هاتووە زیاتر زەخیرە بووە، ئەو چەک و زەخیرانە لە شەڕی دژی تیرۆر لە دژی داعش بەکارهێنراون ولە شارۆچکەی هەجین لە شەڕی دژی داعش بەکاردێن. تاوەکو ئێستا هێزەکانی ئەمریکیەکان خاڵەکانی خۆیان جێنەهێشتووە، هێشتان دەستیان بە کشانەوە نەکردووە. ئەو چەک و زەخیرانەی هێنایان بۆ رۆژئاوا، تاوەکو ئێستا شەڕی دژی تیرۆر بەردەوامە و لە شەڕدا بەکارهێنراون و بەکاردێن. هیچ چەکێکی وایان نییە لەکاتی دەستکردنیان بەکشانەوەیان لەگەڵ خۆیان بیکێشنەوە.

رووداو: بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی سووریا ئەنجامدراوە؟

نووری مەحموود: ئەوەی لە راگەیێندراوەکەماندا هاتووە یان ئەوەی کە بۆی رای گشتی دەڵێین رایە، هیچ رێککەوتنێک یان هاوپەیمانییەک هاتبێتە پێشەوە، نییە. ئێمە تەنیا باسمان لە سوپای سووریا کردووە بێتە ئەو سنوورەی خاکی سووریا و ئەرکی دەستووری خۆی جێبەجێبکات. پێشتر یەپەگە لە منبج هەبوو هاوکاری سەربازی ئەنجوومەنی سەربازی منبجی کردووە. ئێستاش کە یەپەگە لەوێ نییە بوونی سوپای سووریا لەوێ شتێکی باش دەبێت. یەپەگە بەناوی منبج قسەی نەکردووە، بەڵکو تەنیا داواکارییەکی کردووە بۆ رای گشتی و سووریا، گەلی منبج و ئەنجوومەنی سەربازی منبج خۆیان بڕیار لەبارەی خۆیانەوە دەدەن.

رووداو: هیچ رێكکەوتن لەنێوان ئێوە و حکومەتی سووریا دروستبووە؟ هیچ گەرەنتییەکتان لە حکومەتی سووریا وەرگرتووە؟

نووری مەحموود: لە راگەیێندراوەکەماندا داوامان کردووە سوپای سووریا بە ئەرکی پاراستنی خۆی هەڵبستێت. یەپەگە لەوێ نییە و بوونی سوپای سووریا بۆ پاراستنی ناوچەکە لە هەڕەشە شتێکی باشە.

رووداو: لە قامشلۆ و حەسەکە تاکو ئێستا چوارگۆشەی ئەمنی هەیە، ئایا ئەو چوارگۆشە ئەمنیانە وەکو خۆیان دەمێننەوە یان فراوانتر دەبن؟

نووری مەحموود: ئەمە پرسیارێکی سەرنجڕاکێشە، بۆچی ئەو چوارگۆشە ئەمنیانە فراوانتر ببن. ئەگەر چارەسەریەکی دیموکراتی لە سووریا بەرەوپێش بچێت، پارێزگاری لە ناسمانەی کوردی بکرێت، هەموو پێکهاتەکانی لەنێو سووریادا هەن. کاتێک مافی هەموو پێکهاتەکان لەبەرچاو بگیرێت دەکرێت سووریایەکی دیموکراتی یەکگرتوو هەبێت. بێگومان ئەو چوارگۆشە ئەمنیەی باسی دەکەن بابەتی قسەلەسەرکردن نییە. بەڵام سوپای سووریا بۆ پاراستنی سەروەری خاکی سووریا زیاتر لە رژێمەکە، واپێویست دەکات گەلی سووریا و ئیمانیاتەکانی سووریا بپارێزێت.

رووداو: ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا بکشێنەوە، بۆ کوێ و کام وڵاتی دراوسێ دەکشێنەوە؟

نووری مەحموود: لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکاندا بەیەکەوە شەڕی داعشمان کرد و ستراتیژیەتمان هەبوو کە دەبوو درێژەی پێبدرایە، بەیەکەوە شەڕکردنی دژی داعش تاوەکو ئێستا بەردەوامە. شەڕی دژی داعشیش بەکۆتا نەهاتووە. لەبوای پراتیکیش شەڕی هاوبەشی دژی داعش بەردەوامە. بەڵام وەکو بڕیاری کشانەوە دەرچووە هێشتا نەکەوتووەتە بواری کردەییەوە، ئەگەر هەیە کشانەوەکە درێژە بکێشێت. بەڵام ئەگەر هێزە ئەمەریکییەکان دەست بەکشانەوە بکەن و بۆ کوێ بچن؟ ئەوە پرسێکە پەیوندی بە ئەوان خۆیانەوە هەیە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.203 seconds