وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

سامی بن عەبدوڵڵا ئەلعوبەیدی: وەبەرهێنەرانی سعودیە حەزدەكەن لە كوردستان كاربكەن

لەلایەن محەممەد شێخ فاتیح 30/7/2018
سامی بن عەبدوڵڵا ئەلعوبەیدی، سەرۆكی ژوورە بازرگانییەكانی سعودیە بۆ (رووداو): یاسای وەبەرهێنانی كوردستان نموونەییە و مایەی دڵنیایی وەبەرهێنەرانە

 هەفتەی رابردوو شاندێكی بازرگانان و وەبەرهێنەرانی سعودیە لە هەولێر بوون، سامی بن عەبدوڵڵا ئەلعوبەیدی سەرۆكی ژوورە بازرگانییەكانی سعودیە یەكێك بوو لە ئەندامانی شاندەكە، ئەلعوبەیدی لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) دەڵێت وەبەرهێنەرانی سعودیە حەز دەكەن وەبەرهێنان لە كوردستان بكەن، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە ژێرخانی وەبەرهێنان لە كوردستان ئامادەیە و یاسای وەبەرهێنانی كوردستانیش ئاسانكارییەكی زۆری بۆ وەبەرهێنەران كردووە.


رووداو – هەولێر

رووداو: هەرێمی كوردستان دەیەوێ‌ سەرنجی وەبەرهێنەرانی سعودی بۆ لای خۆی رابكێشێ، گرنگیی ئەم دیدارە بۆ هەردوولا چییە؟

عوبەیدی: بەدڵنیاییەوە حەزێك هەیە لەلایەن كەرتی تایبەتی شانشینی سعودیە بۆ هاوكاریكردن لە بواری وەبەرهێنان و گەشەپێدان لە هەرێمی كوردستان. هەرێمی كوردستانیش زۆربەی تایبەتمەندی رێژەیی وەبەرهێنانی هەیە وەكو پێگە، ژێرخان، هەروەها سامانی سروشتی. لەو كاتەی رێنمایی گەیشتووە لەلایەن حكومەتی سعودیە دەربارەی ئاڵوگۆڕی وەبەرهێنان و بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان وەكو بەشێك لە عێراق لەلایەك و سعودیە لەلایەكی دیكە، ئەو شاندە باڵایە لە سەرمایەدارانی شارەزا لە بواری وەبەرهێنان پێكهێنرا، هەروەها ئەنجوومەنی كاری سعودی ـ عێراقی.

ئەوەی لە هەرێمی كوردستان بینیمان لەڕووی رێكخستن و یاسا كە ئەمڕۆ بۆمان شرۆڤە كرا، بۆ وەبەرهێنان بە نموونەیەكی باش دادەنرێت و پێشبینی ئایندەیەكی گەورە بۆ ئەم هەرێمە دەكەم لەڕووی پێشڤەچوونی وەبەرهێنان.

رووداو: بەلای ئێوەوە، لەژێر رۆشنایی یاسای وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان، حەزێك هەیە بۆ راكێشانی وەبەرهێنانی بیانی، واتا لە هەرێمی كوردستان حەزێك هەیە بۆ وەبەرهێنان لە بواری پیشەسازی، گەشتیاری و وزە، ئایا ئەمە هاوتەریبە لەگەڵ دیدگای سعودیەی 2030؟

عوبەیدی: بێگومان هەموو پڕۆسەكانی گەڕان بەدوای وەبەرهێنان و گەشەپێدان لە ناوەوە و دەرەوەی سعودیە بەپێی بۆچوون و دیدگای سعودیەی 2030 دەكرێت، هەروەها وەكو گوتتان وەبەرهێنان لەو هەرێمە چ لەبواری پیشەسازی یان وزە یان گەشتیاری هەروەها كشتوكاڵیشی بۆ زیاد دەكەم، بەڵێ‌ پەنا بەخوا دەنگدانەوەیەكی گەورەی دەبێت، تۆ باسی یاسای وەبەرهێنانت كرد لە هەرێمی كوردستان، لەڕاستیدا دوای ئەوەی سەیرمان كرد، دەتوانم بڵێم یاسایەكی نموونەیی و زۆر باشە و مایەی دڵنیایی وەبەرهێنەرانە بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بكەن، هەروەها دەمەوێ‌ بڵێم ئەو پشتگیریە حكومییە گەورەیەی لە سەرۆكوەزیرانمان بینی، هەروەها نوێنەرایەتی لایەنی حكومی لەڕێگەی 5 وەزیر كە ئامادەی كۆڕبەندەكە بوون، خواستی سەركردایەتی ئەو هەرێمە نیشاندەدات بۆ هەنگاونان بەرەو وەبەرهێنان و گەشەپێدان بەڕێگەی نوێ و زۆر پێشكەوتوو. خوازیارین كەرتی تایبەتی هاوبەش یان بیانی ئەو هەلە لەو هەرێمە بقوزێتەوە.

رووداو: شتێكی گرنگ لەنێوان هەردوولا كەرتی بانكییە كە رۆڵێكی گرنگی هەیە لە ئاسانكاری بانكی، چونكە كێشە هەیە لە حەواڵەكردنی دراو لە نێوان هەردوولا، هەروەها پێشنیازێك هەیە بۆ دامەزراندنی كۆنسۆرتیۆمی بانكی لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و سعودیە، رات چییە لەسەر ئەم پێشنیارە، ئایا پێشنیارێكی لۆژیكییە؟

عوبەیدی: پێشنیازەكە لۆژیكیە ئەگەر تۆ قسە لەسەر بانكی بازرگانی و بانكەكانی كەرتی تایبەت دەكەی، ئەمە دەكەوێتە ژێر باری پۆلێنكردنی نێودەوڵەتی. هەروەها دەكەوێتە ژێر باری بڕیارەكانی ناوخۆ، هەروەها حەزی سیاسی و بڕیاری حكومی كە بازدانێك لە پرسی ئاڵوگۆڕی بانكی دروستدەكات، پێموایە لە هەردوو رووەوە هاوكاری وەبەرهێنان دەكات، دەرچوونی بڕیاری حكومی لە شانشینی سعودیە بۆ دامەزراندنی بانكی عێراقی لە سعودیە و كردنەوەی لقێك بۆی لە ریاز ، پێموایە لە چەند مانگی داهاتوودا بكرێت، ئەمە نیشانەی ئاستی جددیەتی سعودیەیە لەبارەی گەشەپێدانی ئاڵوگۆڕی وەبەرهێنان لەهەردوو وڵات، هەروەها سوودوەرگرتن لە تایبەتمەندیی یەكدی.

رووداو: سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان دەڵێ زیاتر لە 400 هەلی وەبەرهێنان هەیە، ئێوە دەتانەوێ‌ لەكام بوار لەو بوارانە وەبەرهێنان بكەن؟

عوبەیدی: ئێمە دوای كۆڕبەندەكەمان لە شاری هەولێر چاومان بەو هەلانەی وەبەرهێناندا خشاندەوە، تایبەتمەندان لە ئەنجوومەنی ژوورەكانی سعودی، هەروەها لە ئەنجوومەنی كار پۆلێن بۆ ئەو وەبەرهێنانانە دەكەن و پاشان بۆ كەرتە تایبەتە جیاوازەكانی سعودیەی دەخەنەڕوو، لەگەڵ چۆنیەتی قازانجكردن بەشێوەیەك سوودی بۆ هەردوولا هەبێت كە دیدگای سعودیە لە زیادكردنی وەبەرهێنان بێنێتەدی، هەروەها گەشەی وەبەرهێنانیش بۆ هەرێمی كوردستان بێنێتەدی كە ئامانجی حكومەتە و پاڵپشت بێت بە وەبەرهێنانی دەرەكی.

رووداو: كۆمپانیاكانی سعودییە شارەزایییەكی زۆریان لە بواری وزە و پیشەسازیی خۆراكدا هەیە، هیچ پلانێكتان هەیە بۆ ئەوەی لەو بوارانە وەبەرهێنان بكەن؟

عوبەیدی: بۆ ئەوەی دەست بە وەبەرهێنان بكرێت لەو جۆرە پیشەسازیانە، ئێستا بەرهەمی دروستكراوی سعودی كە لەو بوارە پێشەنگە وادەكات شانشینی عەرەبی سعودی لەو بوارە زیاتر پێشبكەوێت، دەتوانم بە پێشەنگ پۆلێنی بكەم، بە هێنانی ئەو بەرهەمانە كە خزمەتی كەرتەكانی وزە و پیشەسازی دەكەن لە هەرێمی كوردستان، ئەوەش رێڕەوی ئاساییە لە گەشەپێدانی هەر كەرتێكی تایبەت یان هەر وەبەرهێنانێك. قۆناغی دواتر كردنەوەی كارگەی لەوجۆرە و پیشەسازیی ناوخۆیی دەبێت، ئەوەش ئەو كاتە دەبێت كە بازاڕی خۆی هەبوو، هەروەها قازانجی هەبوو.

رووداو: لە كوردستان هەلی زۆر هەیە بۆ وەبەرهێنان، بەڵام كێشەی گەورە كەمیی وزەیە، كە ئاستەنگێكی گەورەیە لەبەردەم رێڕەوی وەبەرهێنان، ئێوە دەتانەوێ‌ بە چ رێگەیەك لەو بوارەدا كاربكەن؟

عوبەیدی: ژێرخان بۆ هەر كەرتێكی تایبەت، بەرپرسیارێتی حكومەتەكانە و بەرپرسیارێتی كەرتی تایبەت نییە، كەرتی تایبەت دێتە سەر ژێرخانێكی ئامادەكراو ئینجا دەست بە وەبەرهێنان دەكات.
جەنابی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان باسی ژمارەیەك هەلی بۆ كردین كە دەكرێت بەتایبەتی بكرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ وەبەرهێنانی كەرتی تابیەت بگونجێ، بەڵام لە دەستەی وەبەرهێنان نەك لە دەستەی ئامادەكردن، هەمیشە كەرتی تایبەت بەدوای قازانجدا دەگەڕێت.

رووداو: هەواڵی كردنەوەی رێڕەوێكی سنووریمان بیستووە لە عەرعەر لە نێوان سعودیە و عێراق، ئایا ئەمە كاریگەری لەسەر كەرتی بازرگانی و پەیوەندییە ئابوورییەكانی سعودیە و هەرێمی كوردستان چی دەبێت؟

عوبەیدی: ئەمە هەنگاوێكی گرنگە لە هاوكاریی وەبەرهێنان و هەناردەكردن لە نێوان هەردوو وڵات، لەلایەن سعودیەوە دەروازەكە دراوەتە كۆمپانیایەك و شوێنەكەشی رادەستكراوە. پێشموایە لایەنی عێراقی لە كۆتایی ئەو بابەتە نزیك بووەتەوە، ماوەی پڕۆژەكە 10 مانگە و پێشبینی دەكەین و خوازیارین بەمزووانە بكرێتەوە بۆ ئەوەی دەست بە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بكرێت، ئایندە گەشە لە نێوان كەرتی تایبەتی سعودی و عێراقی، بە تایبەتی تیشك دەخەمە سەر كوردستان لەو ئامادەسازیەی بینیمان لەگەڵ كارایی زۆر بۆ وەبەرهێنان.



 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 21/10/2018 10:21:58 ص
به‌ڕێزان زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌..!! پێشه‌كی رێز و ئیحترامم بۆ هه‌مو مامۆستایانی مزگه‌وت و كه‌نیسه‌و لالش هه‌یه‌ به‌ هه‌مو...
شەش مەلا بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمان دەرچوون
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Khoshi Tahir | 21/10/2018 02:05:44 ص
هةمو جارى بابى رةحمةتيم دةيگو نةهيوام بة عيراقة و نةبةعيراقيانيشة چونكة پاش ئةو هةموو كارةساتة خيناويةى بةسةريان هات لة سالى ١٩٦٣ ئةوجاش بةعسيةكان...
کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند
| دوێنێ کاژێر 11:11 | (1)
belan garmiany | 20/10/2018 01:42:57 م
تێگەیشتین کە لە پردێ پیلانی دایرکەران تێکشکا، وەك تێکشکان بۆ هێڕشی پێچەوانەنەکرایەوە، خۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان توانای هێڕش بردنی هەبوو، شارەزاییەکی...
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی پێشمەرگە: لە پردێ پێشمەرگە پەلاماری نەیار و داگیرکارانی تێکشکاند
| 20/10/2018 | (1)
awa | 20/10/2018 11:39:39 ص
سلاو هيوام وايه ئه م فستيواله به باشي ببه رده وام بيت و هيوادارم به و شيوه به ريوه نه چيت كه فستيوال سليماني به ريو ه ي برد
لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک 105 فیلم پیشاندەدرێن
| 19/10/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 منداڵیک 22 خولەک دڵی وەستا و ئێستا ئاهەنگی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی دەگێڕێت 32 خولەک لەمەوبەر |

منداڵیک 22 خولەک دڵی وەستا و ئێستا ئاهەنگی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی دەگێڕێت

لەماوەی نەشتەرگەرییەک دڵی دووجار وەستاوە زۆرتر
ئامێرێکی بچووکی شوشتنەوەی گورچیلە دروستدەکرێ 11 کاژێر لەمەو بەر |

ئامێرێکی بچووکی شوشتنەوەی گورچیلە دروستدەکرێ

نەخۆش دەتوانێ لەگەڵ خۆیدا هەڵیبگرێ! زۆرتر
سەلما بلێر: تووشی نەخۆشی (ئێم ئێس) بووم 12 کاژێر لەمەو بەر |

سەلما بلێر: تووشی نەخۆشی (ئێم ئێس) بووم

"زوو زوو دەکەوم و شت لەدەستم بەردەبنەوە" زۆرتر
0.391 seconds