وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

سەرۆکی کەتەلۆنیا بۆ رووداو: دوای 48 کاژێر سەربەخۆیی رادەگەیێنین

لەلایەن زنار شینۆ 1/10/2017
تەواوی هەڤپەیڤینی تۆڕی میدیایی رووداو لەگەڵ کارلێس پودجمۆنت، سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا

رووداو - بارسێلۆنا

کارلێس پودجمۆنت، سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا، لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی گشتپرسیی هەرێمەکەی و راگەیاندنی سەربەخۆیی دەڵێت: "بەلایەنی کەمەوە راگەیاندنی ئەنجامی فەرمی 5 تا 10 رۆژی پێویستە، دوای ئەوە ئەگەر دەنگی بەڵێ سەرکەوت، لەماوەی 48 کاژێردا سەربەخۆیی رادەگەیێنین و دەست بە قۆناخی گۆڕانکاری دەکەین". دەشڵێت: کەتەلۆنیا بڕیاری خۆی داوە و پێویستە مەدرید و یەکێتیی ئەوروپاش رێز لە بڕیاری چارەنووسسازی خەڵکەکەی بگرن".


سەرۆکی کەتەلۆنیا لەبارەی کورد دەڵێت: "لێکچوون لەنێوان نەتەوەکانی کەتەلۆنیا و کورد هەیە. هەردوو نەتەوەش مافی دیاریکردنی چارەنووسییان هەیە. حکومەتی ئیسپانیا و عێراق هیچ رێز لە مافەکان ناگرن. دەمەوێت پێتان بڵێم خەڵکی کوردستان تەنیا نییە. ئێمە لە ئێوەوە فێردەبین بە چ شێوازێک بەرخودان بکەین. تەنیا یەک پاشەڕۆژ بۆ هەردوو نەتەوەکانمان هەیە، ئەویش ئازادییە. لەڕێگەی ئەو ئازادییەوە هەردووکمان براین".

هەروەها دەشڵێت: "کورد نەتەوەیەکی زۆر بەهێزە و سوپاسی پشتگیری و دۆستایەتیان دەکەین. پیرۆزباییان لێدەکەین بەو هەنگاوەی نایان. ئێمە هەردووکمان برای یەکین و بۆ یەک ئامانجیش تێدەکۆشین کە ئەویش ئازادییە. ئێمە هەردوو نەتەوە لەڕێگەی مافی دەنگدان دەمانەوێت هاونیشتمانیانمان بڕیار لە دواڕۆژی منداڵ و نەوەکانیان بدەن. لەو ساڵانەی لەبەردەممان دان، دەتوانین بڵێین دواڕۆژی خۆمان بنیاتناوە و بووینە دوو نەتەوەی سەربەخۆ".

رۆژی 1-10-2017، واتە ئەمڕۆ یەکشەممە هەرێمی کەتەلۆنیا پێدەنێتە قۆناخێکی نوێ. سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمەکە بڕیاریان داوە هاوشێوەی باشووری کورستان گشتپرسی بۆ  سەربەخۆیی ئەنجامبدەن و، دوای گشتپرسییەکەش ماڵئاوایی یەکجاری لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بکەن.

رووداو: لەدوای سەرکەوتنی دەنگی بەڵێ کەی سەربەخۆیی رادەگەیێنن؟

کارلێس پودجمۆنت: دوای ئەوەی ئەنجامە فەرمییەکان رادەگەیەنرێن، لانیکەم 5 تاوەکو 10 رۆژ پێویستە و لەدوای ئەوە لەماوەی 48 کاژێردا سەربەخۆیی خۆمان رادەگەیەنین و دەست بە قۆناخی گۆڕانکاری دەکەین.

رووداو: یەکێک لەو پرسانەی باسی لێوەدەکرێت دانپێدانەنانی وڵاتانە بە ئەنجامی گشتپرسییەکە، ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا و مەدرید دژی گشتپرسییەکەن، ئێوە چی دەڵێن؟

کارلێس پودجمۆنت: کەتەلۆنیا بڕیاری خۆی داوە و پێویستە مەدرید و یەکێتی ئەوروپاش رێز لە بڕیاری خەڵکەکەی بگرن. بڕیاری گشتپرسییەکەمان کودەتای سەربازی نییە وەک ئەوەی لە مەدرید باسی دەکرێت و شتێکی خراپیش نییە وەک ئەوەی بۆ دونیای بەیان دەکەن. ئەوە مافی ئێمەیە بڕیار لە چارەنووسی خۆمان دەدەین. ئەگەر یەکێتی ئەوروپا رێز لە بڕیاری گەلەکەمان نەگرێت، رێز لە پرەنسیپەکانی دیموکراسی ناگرێت.

رووداو: ماوەیەک پێش ئێستا تیمێکی رووداو لە کەتەلۆنیا بوون و راپۆرتێکیان ئامادە دەکرد، یەکێک لە ئەندامانی جێبەجێکاریی گشتپرسییەکە گوتی، (ئەگەر گشتپرسی کوردستان بەڕێوەبچێت سەیری کاردانەوەکان لە جیهان دەکەین)، لە 25-ی مانگ گشتپرسیی کوردستان بەڕێوەچوو و ئێستا گوشارێکی زۆر لەلایەن تورکیا ، ئێران و عێراق لەسەر کوردستانە، ئەوە چ کاریگەرییەکی لەسەر ئێوە دەبێت؟

کارلێس پودجمۆنت: پێکچون لەنێوان نەتەوەکانی کەتەلان و کورد دا هەیە. هەردوو نەتەوەش مافی دیاریکردنی چارەنووسیان هەیە. حکومەتەکەی ئێرە و ئەوێ (وه‌رگێر: ئیسپانیا و عێراق) هیچ رێز لەمافەکان ناگرن. دەمەوێت پێتان بڵێم خەڵکی کوردستان تەنیا نییە. ئێمە لەئێوەوە فێردەبین بە چ شێوازێک بەرخۆدان بکەین. تەنیا یەک پاشەڕۆژ بۆ هەردوو نەتەوەکانمان هەیە، ئەویش ئازادییە. لەرێگای ئەو ئازادییەوە هەردووکمان براین.

رووداو: ئەو فشارەی لەسەر ئێوە دەکرێت بەوەی کە دەڵێن نایاسایی و نادەستوورییە و هەوڵ دەدەن دەستبەسەر بنکەکانی دەنگدان بگرن، ئەوە ئێوە دڵسارد ناکاتەوە؟

کارلێس پودجمۆنت: ئێمە بە دەنگێکی بەرز گوتمان ناترسین، چەکمان نییە و نامانەوێت شەڕ لەگەڵ کەس بکەین، بەڵام ئەوەش ئێمە بێهێز ناکات بەرامبەر حکومەتێکی بەهێزی وەکو ئیسپانیا، رۆژ بە رۆژ دەنگمان  بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیا و ئەوانەی دەڵێن بەڵێ زیاتر دەبێت. ئێمە لەنێو یەکێتی ئەوروپاین و مافی مرۆڤیش لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە، ئێمە لەسەدەی 21 داین، هیچ میللەتێک ناتوانێت میللەتێکی دیکە بەهێز بخاتە بندەستی خۆی.

رووداو: بەڕای ئێوە کاتێک یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا دژی گشتپرسی کوردستان و کەتەلۆنیان و بە نایاسایی ناوی دەبەن ، ئەوە دوورکەوتنەوە نییە لە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی؟

کارلێس پودجمۆنت: هێرش دەکەنە سەر مافی مرۆڤ، کە یەکێک لەوانە مافی دیاریکردنی چارەنووسە، ئەوەش دژی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە، ئەو دادگا دەستوورییەی کە دەیەوێت هێرش بکاتە سەر مافی مرۆڤ و مافی دیاریکردنی چارەنووس، پێویستە بە گوێرەی یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ مامەڵە بکات و بەسەریدا زاڵ بێت .

رووداو: چاوەڕێ دەکەی بەڵێ چ ئەنجامێک بەدەستبهێنێت؟

کارلێس پودجمۆنت: رۆژی گشتپرسی تسونامییە دیموکراتییە ، تەنیا راستییەک هەیە ئەو راستییەش حکومەتی ئیسپانیا دژی وەستاوەتەوە، خەڵک، خەڵک لە گشتپرسیدا بۆچوونیان دەردەبڕن و چەکی دەستیشیان تەنیا فۆرمی دەنگدانە و پێویستە ملیۆنان خەڵک لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە و دەنگ بدەن، هەموو جیهانیش ئەو دەنگدانە ببینێت، لەسەر ئەو راستییەش ئێمە سیاسەتێکی نوێی خۆمان دادەڕێژین و بڕیاری لەبارەوە دەدەین، دەست بە قۆناخێکی نوێ دەکەین و گرنگی ئەو قۆناخەش ئەوەیە خەڵکی کەتەلۆنیا بڕیاری لەسەر دەدات ، حكومەتی ئیسپانیا بیەوێت یان نا، هەموو ئەمانە لە گشتپرسیدا روودەدەن.

رووداو: لە پشتی ئێوە تەنیا ئاڵای یەکێتی ئەوروپا و کەتەلۆنیا هەیە و ئاڵای ئیسپانیا لادراوە، ئێوە خۆتان بە بەشێک لە یەکێتی ئەوروپا دەبینن نەک ئیسپانیا ، دەتانەوێت بەوە پەیامێک بۆ مەدرید بنێرن؟

کارلێس پودجمۆنت: ئێمە پارچەیەکین لە یەکێتی ئەوروپا و نەتەوەیەکی دێرینی ئەوروپاین، چەندە کەتەلۆنی بین ئەوەندەش ئەوروپین، پێویست ناکات بچینە مەدرید و دواتریش برۆکسل، ئێمە خۆمان دەتوانین ئیدارەی خۆمان بکەین، هەرێمێکی دەوڵەمەندین، ئەوەندەی ئێمە دەیدەینە مەدرید، ئەوەندەمان بۆ ناگەڕێننەوە، ئێمە بەشێكین لە کەتەلۆنیا و نەتەوەکەمان کە نەتەوەی کەتەلۆنیایە زۆر کاری بۆ مافی مرۆڤ لە یەکێتی ئەوروپا کردووە، لە جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانی زۆر کەتەلۆنی بۆ دروستبوونی ئەوروپا کوژراون.

رووداو: کورد لە سەرتاسەری کوردستان کەتەلۆنییەکان بە دۆستی خۆیان دەزانن ، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پشتگیرییەکی گەورە بۆ کەتەلۆنیا دەردەبڕن، پەیامی ئێوە بۆ خەڵکی کوردستان بەتایبەتی ئەو بەشەی گشتپرسی تێدا ئەنجامدراوە چییە؟

کارلێس پودجمۆنت: کورد نەتەوەیەکی زۆر بەهێزە و سوپاسی پشتگیری و دۆستایەتیان دەکەین. پیرۆزباییان لێ دەکەین بەو هەنگاوەی نایان. ئێمە هەردووکمان برای یەکترین و بۆ یەک ئامانجیش تێدەکۆشین، کە ئەویش ئازادییە. ئێمە هەردوو نەتەوە لەرێگای مافی دەنگدان دەمانەوێت هاونیشتمانیانمان بڕیار لە دوا رۆژی منداڵ و نەوەکانیان بدەن. لەو ساڵانەی لەبەردەممان دان، دەتوانین بلێین دواڕۆژی خۆمان بنیاتناوە و بووینە دوو نەتەوەی سەربەخۆ.

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

قەیس خەزعەلی ستایشی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی دەکات 10 کاژێر لەمەو بەر |

قەیس خەزعەلی ستایشی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی دەکات

داوادەکات عەبادی مووچەی هێزەکانیان بدات زۆرتر
 لە کەرکووک پێکدادان روویدا و سێ هەمەری حەشدی شەعبی تەقێندرانەوە 11 کاژێر لەمەو بەر |

لە کەرکووک پێکدادان روویدا و سێ هەمەری حەشدی شەعبی تەقێندرانەوە

چەکدارانی حەشد ئەفسەرێکی پۆلیسی سوننە دەکوژن زۆرتر
0.156 seconds