وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

ئازاد جوندیانی: بەغدا كەركووك ناداتەوە تەها محێدین مەعرووفیش

لەلایەن مەحموود یاسین کوردی 30/10/2017
ئازاد جوندیانی، ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی
ئازاد جوندیانی، ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

رووداو- هەولێر

ئازاد جوندیانی ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت لە حاڵەتی ناردنی مووچە لەلایەن عەبادییەوە، تەقینەوەی جەماوەری لە سلێمانی روودەدات، چونكە عەبادی دان بەو ژمارە زۆرەی فەرمانبەراندا نانێت كە لە هەرێمی كوردستان هەیە و بەوجۆرە خەڵكێكی زۆر بێ مووچە دەبن.

 
ئەركی بارزانی كۆتایی نەهاتووە

 جوندیانی كە لە ماڵەكەی خۆی لە هەولێر وەكو چاودێرێكی سیاسی قسەی بۆ (رووداو) كرد، لەبارەی دۆخی نێوخۆی یەكێتی گوتی: "ئێران دەست لە كاروباری یەكێتی و سلێمانی وەردەدات". دەشڵێت "ستراتیژی تەسفیەكردن" لەنێو یەكێتی مەترسیدارە.

رووداو: هەندێك لایەن لە باشووری كوردستان پێیانوایە گشتپرسی هۆكاری پەلامارەكەی عێراق بوو بۆ سەر كەركووك، ئایا گشتپرسی هەڵە بوو؟

ئازاد جوندیانی: نەخێر هەڵە نەبوو، پێویست بوو ئەم هەنگاوە بنێین، ئەو هەنگاوانەی ئێستا لەلایەن بەغداوە دەنرێن هەر دەكرا، یان بەشێوەیەكی دیكە بەغدا دژی كوردستان هەنگاوی دەنا. جگە لەوە ئێران، توركیا و عێراق ناتوانن بەبێ‌ زەبروزەنگ بە دیموكراتیانە حكومی كورد بكەن، ئەمە قسەی ئیسماعیل بێشكچییە، بۆیە ریفراندۆم بڕیارێكی راست بوو، من ئێستاش لایەنگری سەربەخۆییم، بەبێ‌ سێ‌ و دوو دڵنیام كورد لە ئایندەدا دەتوانێت كارتی ریفراندۆم بەكاربهێنێ‌.
 
بەغدا مووچە بنێرێ‌ تەقینەوەی جەماوەری لە سلێمانی روودەدات


رووداو: بەڵام لەڕووی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی بۆ سەربەخۆیی كوردستان، هەست ناكەن حیساباتی كورد هەڵە بوو؟

ئازاد جوندیانی: لای ئێمە پێشبینیكراو نەبوو. پێشبینم دەكرد چەند وڵاتێك پشتیوانیی كوردستان بكەن، ئەگەر بمانتوانیبایە دوای ریفراندۆم یەكگرتووییەك لە نێو كورد دروست بكەین، ریفراندۆم دەبووە دیفاكتۆ و وڵاتان مامەڵەیان لەگەڵ دەكرد.

رووداو: ئەوەی لە كەركووك روویدا پێشبینیكراو بوو؟

ئازاد جوندیانی: ئەو بابەتە بۆ مێژوو جێدەهێڵم، بە گشتی كورد یەكگرتوو نەبوو، هەندێك لایەن ویستیان فێڵ لە لایەنەكانی دیكە بكەن. ئێستا ئێمە لە بەردەم قۆناغێكی هەستیارداین. حەمەساڵح دیلان شیعرێكی جوانی هەیە دەڵێ‌ "نەك شووشە شكا وا رەز دەسووتێ‌"، بۆیە پێم باشە واز لە رووداوەكانی كەركووك بهێنین. با بێین ئێمە چارەسەری رەزەكە بكەین. نابێ‌ پاساو بۆ عەبادی بهێنینەوە و خەریكی تاوانباركردنی یەكدی بین. ئێمە رووبەڕووی رژێمێكی دیكتاتۆریی مەزهەبی دەبینەوە.
 
ئێران ریزەكانی یەكێتیی دووكەرت كردووە

رووداو: چی بكەین بۆ ئەوەی رەزەكە و دەستكەوتەكانی كورد نەسووتێن؟

ئازاد جوندیانی: دەبێ‌ یەكڕیز بین، ئەگەرچی گەشبین نیم بەو یەكڕیزییە، بەڵام نابێت دەستبەرداری ببین.

رووداو: بۆچی گەشبین نیت؟

ئازاد جوندیانی: بەرژەوەندیی دژبەیەك لە كوردستان هەیە. لەبەر ئەوەی خوێندنەوە بۆ رووداوەكان جیاوازە، هەندێك لایەن ئێستاش بڕوایان بەوە هەیە كورد بەشێك بمێنێتەوە لە عێراق یان عێراق ببێتە دەوڵەتی هاووڵاتی و كورد لەسەر بنەمای پێكهاتە نەژی، بەڵكو وەكو هاووڵاتییەكی ئاسایی بێت، بۆیە بەرژەوەندیی حیزبەكان بەر یەك دەكەوێت و زۆر وڵاتیش ئیش لەسەر ئەوە دەكات.

رووداو: دوای كۆنترۆڵكردنەوەی كەركووك لەلایەن حەشد و سوپای عێراق، پلانی (B)ی بەغدا بۆ كەركووك و ئەو ناوچە كوردستانییانە چی دەبێت؟
 
ئەو یەكێتیانەی پێیانوایە پارتی لەژێر هەڕەشەدایە، هەڵەن

ئازاد جوندیانی: پلانی A و B بەغدا بۆ كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان یەك شتە، ئەویش گۆڕینی واقیعی كوردە لەو ناوچانە، بۆ نموونە دەڵێن بەغدا بەڕێوەبەری تاپۆی كەركووكی گۆڕیوە، ئەمە لەپێناوی دەستكاریكردنی بەڵگەنامە و نووسراوەكانی تاپۆیە بۆ دروستكردنی ناكۆكیی موڵكداری لە نێوان كورد و عەرەب، بۆ ئەوەی كێشەی كورد لە كێشەی نەتەوەوە بكاتە كێشەی تاكەكەس، بە سیناریۆی جیاواز  كورد لە دادگا زەوی و خانووەكەی بدۆڕێنێ. دەیانەوێ‌ بڵێن كەركووك هی كورد نییە وەكو قسەكەی تارق عەزیز كە بە مام جەلالی گوتبوو: "ئێوە یەك حەقتان لە كەركووك هەیە: كە بەوێدا تێپەڕین بۆی بگرین".

رووداو: كشانەوەی بەشێك لە هێزی پێشمەرگە لەلایەن هەندێك فەرماندەی یەكێتی چۆن دەبینی؟

ئازاد جوندیانی: لە هەر شوێنێك بەرگری نەكرابێت هەڵە بووە، هەڵەیەكی سادە نییە، قەرەبووكردنەوەی ئاسان نییە، بەڵكو دەبێت بە خوێن قەرەبوو بكرێتەوە. كشانەوە و بەرگری نەكردنم پێ هەڵە بوو.

رووداو: ئەمریكا بۆچی گڵۆپی سەوزی بۆ بەغدا هەڵكرد تا پەلاماری ئەو ناوچانە بدات؟

ئازاد جوندیانی: بەداخەوە ئەمریكا بە گیانی تۆڵەكردنەوە و عەشایری مامەڵە دەكات، لەبەر ئەوەیە كە كورد بە قسەی ئەمریكای نەكردووە. هەڵەی ستراتیژی ئەوەیە كە پێمانوابێت بەرژەوەندیی ئەمریكا لەگەڵ كورد یەكدەگرێتەوە، لە كاتێكدا بەرژەوەندیی ئەمریكا لەگەڵ عێراق یەكدەگرێتەوە. ئەمریكا دەیەوێ‌ هاوپەیمانییەك لە ناوچەكە دژی ئێران دروستبكات، بۆیە عێراقی لەگەڵ سعودیە ئاشتكردەوە، بە قەناعەتی خۆم ئەو ئاشتبوونەوەیە كارتۆنییە، چونكە مومكین نییە وڵاتێك زۆرینەی شیعە بێت، دژی وڵاتێكی دیكە بكەوێتە ناكۆكی كە وڵاتێكی بە فەرمی شیعیە، ئەوە زڕەخەونی ئەمریكایە.
 
لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی گوتم ستراتیژی تەسفیەكردنی ئەم و ئەو ترسناكە

رووداو: هەوڵێكی زۆر هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدا، ئایا لە رووی دەستوورییەوە ئەو مافەی هەیە؟

ئازاد جوندیانی: عێراق هەموو شتێك بەرامبەر كورستان دەكات، بەڵام بە پێچەوانەی دەستوور. هەر لە ئیبراهیم خەلیلەوە تاوەكو خوسرەوی لە خانەقین هەموو پاسەوانی سنوور و فەرمانبەری دەوڵەتی فیدراڵین، مەبەستی بەغدا لە رادەستكردن ئەوەیە ئەو فەرمانگانە بە عەرەب بكرێت، لەنێو عەرەبیش بە شیعە بكرێن، كێشەكە ئەوەیە بەغدا دیارە ئەو هاووڵاتییە كوردانە بە عێراقی نازانێت كە لەسەر سنوورەكان دامەزراون، بە كورتییەكەی بەغدا دەیەوێ‌ سنووری كوردستان تەعریب بكات. بۆیە دەبێ‌ بەرگریی بكەین هەتا عەبادی واز لە غروورە دێنێ‌.

رووداو: حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشنیازی كردووە ئەنجامی گشتپرسی سڕ بكرێ، بەڵام بەغدا داوای هەڵوەشاندنەوە دەكات، پێتوایە گشتپرسی هەڵبوەشێتەوە؟

ئازاد جوندیانی: ریفراندۆم تەنیا بە ریفراندۆم بەتاڵ دەكرێتەوە، ئەنجوومەنی سیاسی یان حكومەتی هەرێمی كوردستان ناتوانێت ریفراندۆم بەتاڵ بكاتەوە، من یەكێك لەوانەم ئیعتراف بەو بڕیارە ناكەم، ریفراندۆم پرۆسەیەكی دیموكراسیی راستەوخۆ بووە و خەڵك دەنگی خۆی داوە و كۆتایی هاتووە. هەندێك دەڵێن ئەوە لەدەسەڵاتی دادگای فیدراڵیی عێراقە هەڵیوەشێنێتەوە، لە كاتێكدا ئەو دادگایە بە سیاسی كراوە و ئەهلیەتی لەژێر گوماندایە، بێلایەن نییە.
 
بەغدا دەیەوێ‌ سنوورەكانی كوردستان تەعریب بكات

رووداو: كورد وا بە ئاسانی دەچێتەوە نێو پرۆسەی سیاسی لە بەغدا لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو لە 2018؟

ئازاد جوندیانی: پێموایە كورد نابێت لە بنیاتنانەوەی عێراقدا بەشدار و كارا ببێت، لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ئەمریكا دەیەوێ‌ عەبادی دەربچێتەوە لە كاتێكدا ئەو پیاوە لاوازترین كەسی نێو شیعەكانە، لەبەرامبەر حەشدی شەعبی هەیە كە لەڕووی شكڵییەوە سەر بە عەبادییە، بەڵام فەرمان لە عەبادی وەرناگرێت، تەنیا لەو كاتە نەبێت كە عەبادی دەڵێ‌ بڕۆن كورد بكوژن، ئامادەن فەرمانەكە جێبەجێ‌ بكەن، ئەمەش لە گوێرایەڵی نییە، بەڵكو ستراتیژی حەشدی شەعبی شەڕكردنە لەگەڵ كورد.


رووداو: ئەمریكا گوشار لە كورد دەكات كە لە هەڵبژاردنی داهاتوو عەبادی بكاتەوە سەرۆكوەزیران؟

ئازاد جوندیانی: من دەنگ بە عەبادی نادەم، ئەگەر بڕیار بێت كورد ملكەچی ئێران بێت، با دەنگ بە مالیكی و عامری بدات، چونكە ئێران ئەوانەی دەوێت، نەك عەبادی.

رووداو: ئێران و توركیا لێكتێگەیشتنیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان هەیە، ئەم دژایەتییە تا كوێ‌ دەڕوات؟
 
دەبێ‌ بەرگری بكەین هەتا عەبادی واز لەو غروورە دەهێنێ‌


ئازاد جوندیانی: ئێران و توركیا لە زۆر بواردا ناكۆكن، سەت رێككەوتنیش بكەن هەر ناكۆكن و دواتر هەر دژایەتی یەكدی دەكەن، جگە لەوە عێراق بە دەست شیعەیە، ئێستا بە نێوەندگیریی ئەمریكا لە سعودیە نزیكبووەتەوە لە دژی ئێران، بەڵام دواجار هەر دەچێتەوە بەرەی ئێران.

رووداو: با بگەڕێینەوە سەر یەكخستنەوەی نێو ماڵی كورد، بەو حاڵەی یەكێتی كە هاوبەشێكی سەرەكیی پارتییە لە حوكمڕانی، پێتوایە یەكخستنەوە ئاسان بێت؟

ئازاد جوندیانی: یەكێتی جگە لە كۆكبوون و كاركردن لەگەڵ پارتی هیچ دەرفەتێكی لەبەردەم نییە، بۆیە پارتی دەبێ‌ فاكتەرەكانی نزیكبوونەوە و كاركردن لەگەڵ یەكێتی دابین بكات.

رووداو: پارتی مامەڵە لەگەڵ كام باڵ و كەسی نێو یەكێتی بكات؟

ئازاد جوندیانی: ئەوە ئیشی پارتی نییە. كێ‌ بەناوی یەكێتی دانوستاندن و گفتوگۆی كرد، پێویستە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.

رووداو: بەیاننامەكەی فەرماندەیی پێشمەرگەی كوردستانت خوێندەوە كە باسی بە جێهێشتنی كاك كۆسرەت لە بەرەكانی شەڕ دەكات لە كاتێكدا ئەو پیاوە جێگری یەكەمی سكرتێری یەكێتییە و بە هەموو پێوەرێك دوای مام جەلال ئەو كەسی یەكەمە؟

ئازاد جوندیانی: جارێكی دیكەش ئەگەر شەڕ رووبداتەوە كاك كۆسرەت بەجێدەهێڵن، من نامەوێ‌ زۆر قسە لەسەر یەكێتی بكەم، چونكە ئەندامی مەكتەبی سیاسی بووم و ئێستا وازم هێناوە، بەڵام هەندێك لە سەركردایەتیی یەكێتی ئەگەر وا بیر بكەنەوە كە پارتی لەژێر هەڕەشەدایە، هەڵەیان كردووە. پێش پارتی هەڕەشە لەسەر یەكێتی هەیە، لانیكەم پارتی یەك دەستە.

رووداو: ئێران هەڕەشەیە لەسەر یەكێتی؟
 
ریفراندۆم تەنیا بە ریفراندۆم بەتاڵ دەكرێتەوە


ئازاد جوندیانی: هەر بەتەنیا ئێران هەڕەشە نییە، ئێران سەفی یەكێتی شەق كردووە، ئێستا كۆمەڵێك هێز لە زۆنی سلێمانی قورساییان هەیە كە یەكێتی پێیوایە ئەو ناوچەیە هی ئەوە، بۆیە بڕوا ناكەم سەركردایەتی یەكێتی خوێندنەوەیان بۆ ئەو دۆخە نەبێت.

رووداو: ئەگەر یەكێتی كۆنگرە بكات و كێشە نێوخۆییەكان بە لایەكدا بكەوێت، بۆ پارتی ئاسان نییە مامەڵە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حەقیقی یەكێتی بكات؟

ئازاد جوندیانی: یەكدەستی یەكێتی پێش ئەوەی سوودی بۆ حیزبەكان هەبێت، سوودی بۆ خۆیان هەیە، دەبێ‌ هانیان بدەین كە یەكدەست بن، ئەو هەڕەشانەی لەسەر خودی یەكێتی و كوردستان هەیە دووربخرێنەوە. من ئەگەر لە نێو یەكێتی مابامەوە، لایەنگری ئامادەكردنی مانیفێستی یەكخستنەوە دەبووم، نەك پەرشوبڵاوی.

رووداو: ئەو گروپەی رێككەوتنی لەگەڵ بەغدا و تاران لەسەر پرسی كەركووك لە 16ی ئۆكتۆبەر كرد، پێتوایە ئەم گروپە بتوانن كاك كۆسرەت و باڵەكانی دیكە دەرپەڕێنن و یەكێتی بۆ یەك باڵ یەكلایی بكەنەوە؟
 
ئەگەر بڕیار بێت كورد ملكەچی ئێران بێت، با دەنگ بە مالیكی بدات نەك عەبادی

ئازاد جوندیانی: چوار ساڵ پێش ئێستا لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی گوتم ستراتیژی تەسفیەكردنی ئەم و ئەو لەنێو یەكێتی ترسناكە، بە ناخۆشحاڵییەوە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ئەو ستراتیژە گەیشتووەتە ئاستی مەترسیدار، مەبەستم تەسفییەی سیاسییە.

رووداو: یەكێك لەو رەخنانەی لە پارتی دەگیرێت، ئەوەیە كە مامەڵەی لەگەڵ ناوەندی بڕیار نەكرد و دەسەڵات هەر لەلای باڵی گشتی مایەوە و زۆربەی سەركردەكانی باڵی ناوەندی بڕیار یان چوونە دەرەوە، یان دوورخرانەوە؟

ئازاد جوندیانی: هەر كاتێك دەنگم بە برادەرانی پارتی گەیشتبێت، هانمداون نەبنە لایەنگری هیچ باڵێكی نێو یەكێتی، بەڵكو دەبێ‌ یەكێتی خۆی ساغ بكاتەوە، ئێمە ناتوانین لە جیاتی كەس بڵێن فڵان كەس یەكێتی نییە. هەرچی ناوەندی بڕیارە، لەگەڵ لەدایكبوونی، فاكتەرەكانی مەرگی خۆی هەڵگرتبوو، ئێمە دەبێ‌ ئەوەمان لەبەرچاو بێت ئێران زۆر دەست لە كاروباری یەكێتی و زۆنی سلێمانی وەردەدات، ئەمەش ئەو فاكتەرانەی هێناوەتە ئارا.

رووداو: پرۆژەی هەرێمی سلێمانی، هەڵەبجە و كەركووك جێبەجێ دەكرێ‌؟

ئازاد جوندیانی: جارێ‌ پێش هەموو شتێك كەركووك مەخە نێو ئەو هەرێمە، چونكە بەغدا كەركووك ناداتەوە هیچ كوردێك. ئەگەر تەها مێحدین مەعرووفیش بێتەوە كەركووكی نادرێتێ‌. هەرچی بە هەرێمكردنی ئەو زۆنەیە، كاك مەسعود لە پەیامەكەیدا بە روونی دوو ئیدارەیی رەتكردەوە، بەشێك لە حیزبەكانی سلێمانیش تێگەیشتن و دژی دوو ئیدارەیی وەستانەوە. بە هەرێمكردنی سلێمانی هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو كوردستان، پاشان بۆ سەر حیزبەكانی دیكەش بە تایبەتی گۆڕان، ئەگەرچی لایەنگری بەهەرێمكردنی سلێمانی زۆرن و نووسینەكانیان دەخوێنینەوە. بەڵام لە ئاستی میللی لە سلێمانی پێشوازی لە دوو هەرێمی و چەند هەرێمی نەكرا كە بەبۆچوونی خۆم خراپترین بژارەیە بۆ كورد.
 
ئاشتبوونەوەی عێراق و سعودیە زڕەخەونی ئەمریكایە


رووداو: عەبادی گوتی میكانیزمێك دەدۆزینەوە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران، خۆی ئەمە چەند كەرتكردنی كوردستان نییە؟

ئازاد جوندیانی: باش بوو ئەو پرسیارەت كرد، پێموایە زۆنی سلێمانی بە پلەی یەكەم لە كاتی ناردنی مووچە دەتەقێتەوە، چونكە عەبادی بە روونی گوتوویەتی ئیعتراف بەو هەموو فەرمانبەرەی كوردستان ناكەن، بەشی ئەوەندە مووچە دەنێرن كە خۆیان بڕوایان پێی هەیە. ئیدارەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەبێ‌ بۆ خەڵكی روون بكەنەوە كێن ئەوانەی دەردەكرێن و مووچەیان نەهاتووە و بەغدا بە فەرمانبەریان دانانێ، بۆیە پێموایە ئەو كاتە گەورەترین تەقینەوەی جەماوەری روودەدات.

رووداو: دوای سڕكردنی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، پێتوایە ئەركی بارزانی كۆتایی هاتووە؟

ئازاد جوندیانی: ئاسان نییە بە شەو و رۆژێك پۆستەكەی كاك مەسعود چۆڵ بكرێت، بەتایبەتی كە خاوەن كەسایەتییەكی كاریزمیە جا دابەشكردنی دەسەڵاتەكان بەسەر سێ‌ ناوەندی بڕیاردان ئەگەر هاوئاهەنگییان لە نێواندا نەبێت، دەبنە سێ‌ دەوڵەت. ئەركی كاك مەسعود كۆتایی نەهاتووە، دەمەوێ‌ ئەو پرسیارەی تۆ بقۆزمەوە، رەنگە زۆربەی ئەو شتانەی لە بەغدا و شوێنەكانی دیكە دژی كوردستان دەكرێ، بۆ ئەوە بێت كورد لە كەسایەتیی كاریزمایی وەكو كاك مەسعود بێبەش بێت. دوای وەفاتی كاك نەوشیروان و مام جەلال كە خاوەن كەسایەتی و كاریزما بوون و دەیانتوانی بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن، تەنیا كاك مەسعود مابووەوە، بەرپرسیارێتی لەئەستۆ گرتن، تەنیا لەسەر سەركەوتن نییە، بەڵكو لە شكستیش هەیە، بە تایبەتی ئەمجارە كورد بە رێگای دیموكراتی شكستی نەهێناوە، بەڵكو بەغدا هێرشی كردووە و سوپای بەكارهێناوە. من نازانم بەدیلەكانی كاك مەسعود كێن، بەڵام پێموایە هەموو هەوڵێكی ئەمریكا و وڵاتانی دەوروپشتمان بۆ ئەوەیە بەدوای كەسێكدا بگەڕێن حاكمیەت و بڕیاری بەدەست بێت و بە ئاسانی بۆ ئەوان بڵێ‌ بەڵێ‌.

 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
43383 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ناسر | 20/11/2017 08:56:03 ص
جیا بوونەوە پێویست بە یاسا ناکات.
کوردسرائیل | 20/11/2017 10:30:58 ص
شەکری خوارد ،نوێنەری کوردی تیا نیە و بڕیارەکەش سیاسیە
دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری کۆتایی لەبارەی گشتپرسی دەرکرد
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Azad Azad | 20/11/2017 10:12:50 ص
كه‌ركوك له‌ لایه‌نی هه‌ڤاڵانی ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ریه‌وه‌ فرۆشراوه‌ وه‌ ئێستاش كه‌ركوك داكیر كراوه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت شه‌رعیه‌ت ساز كه‌ن بۆ داكیر...
ئەحمەد عەسکەری: یەکێتی لە دەرەوەی کەرکووک بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەن ناکات
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ره شید | 17/11/2017 01:38:58 م
ده ستتان خوش ، من پرسیاریک له جه نابت و خوینه رانی به ریز ده که م له کامه ولاتی موسولمان له جیهاندا توزقالیک ریز له دیموکراسی و رای گشتی خه لک وه...
كةتةلونيا | 19/11/2017 09:39:10 م
ماموستا سلام ؟ پرسيار ئةوةية .... أوروپا بة حساب ديموكراتيةت ليي دةچورى ؟ بو هةزمي ( ريفراندومةكةى ) كةتةلونيا ناكات ؟؟؟؟؟ كةواتة مةسةلةكة توزيك ورد...
رۆژهەڵاتی ناوین هەزمی ریفراندۆم ناكات
| 17/11/2017 | (2)
مةملةكةتى پياوةتى | 16/11/2017 08:10:56 ص
مةحالة سةركةوتن بة بي تاقيكردنةوة و پاكسازى !!!! ، نةبووة و نابيت !!!، ئةم گولةش كة حساب نةكرا ، هةر ئةو حةكةمة نا دادپةروةرانة ، هةر بة نادادپةروةرى...
هادي | 19/11/2017 07:00:22 م
کاك كاوە دەست خۆش ..لەدايك بووني دەوڵەتي كوردي بە عەرەبي پێی ئەڵێن (محاض) یاخود ژان یان ژانێکي قورسي ئەوێت كاك كاوە لە سايکس بیکۆوە حەکەمەكان عادل...
گۆڵەکەی بارزانی!
| 16/11/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەنفلۆنزای باڵندە لە کۆریای باشوور دەرکەوتەوە 4 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنفلۆنزای باڵندە لە کۆریای باشوور دەرکەوتەوە

ئەوە یەکەم حالەتی دەرکەوتنەوەی ئەو ڤایرۆسەیە زۆرتر
مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان هەیە 8 کاژێر لەمەو بەر |

مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان هەیە

رێوشوێنەکانی پاراستنی خاوێنی جێبەجێ ناکرێن زۆرتر
ڤایرۆسی کوشندەی 10 کاژێر لەمەو بەر |

ڤایرۆسی کوشندەی "ماربێرگ" لە ئۆگەندا بڵاودەبێتەوە

دەبێتەهۆی تای خوێنبەربوون زۆرتر
0.219 seconds