وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

شەممەری: سەرمایەدارانی سعودی ئامادەن شارێكی پیشەسازی لە كوردستان دابمەزرێنن

لەلایەن محەممەد شێخ فاتیح 31/7/2018
عەبدولعەزیز شەممەری، باڵیۆزی سعودیە لە عێراق بۆ (رووداو): گەشتی ئاسمانی لە نێوان سعودیە و هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە
عەبدولعەزیز شەممەری، باڵیۆزی سعودیە لە عێراق بۆ (رووداو): گەشتی ئاسمانی لە نێوان سعودیە و هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە

رووداو – هەولێر

كاتێك وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لە وەزارەتی دەرەوەی سعودیە كرد باڵیۆزەكەی لە عێراق بگۆڕێ‌، وەزیری دەرەوەی سعودیە هەرزوو وەڵامی داواكاریی هاوتاكەی دایەوە و بڕیاری دا عەبدولعەزیز شەممەری لە شوێنی سامر سەبهان دابنێ‌. هەفتەی رابردوو كۆڕبەندێكی ئابووری و بازرگانی لە نێوان وەبەرهێن و بازرگانانی سعودیە و هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، عەبدولعەزیز شەممەری، باڵیۆزی سعودیە لە عێراق یەكێك بوو لە بەشداربووانی كۆڕبەندەكە. دوای كۆڕبەندەكە بەو مەرجە قسەی بۆ (رووداو) كرد كە پرسیاری سیاسی لێنەكرێ‌.

رووداو: هەرێمی كوردستان چاوی لە راكێشانی وەبەرهێنانی سعودییە، لەسەر ئەم بنەمایە گرنگیی بەستنی ئەم دیدارە چییە لەنێوان هەردوولایەندا؟

شەممەری: ساڵی رابردوو ئەنجوومەنی كاری سەرمایەدارانی سعودی ـ عێراقی دامەزرێنرا، لە ماوەی ساڵی رابردوودا دیداری زۆر هەبوو، لەو چوارچێوەیەدا سەرۆكی ژووری بازرگانی هەرێمی كوردستانیش ئامادەی دیدارەكان بوو. بازرگانانمان بانگهێشتنامەیان پێگەیشت بۆ ئەوەی سەردانی كۆماری عێراق و سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن، دواتر شاندی سعودیە گەیشتنە ئێرە و چاویان بە سەرۆكوەزیران كەوت. دواتریش كۆبوونەوەیەكی فراوانیان كرد و زۆر لە هەلی كار لە هەرێمی كوردستان تاوتوێكران، پێشبینی دەكەین دیدارەكە كۆمەڵێك رێككەوتنی لێبكەوێتەوە.

رووداو: ئایا ئەم دیدارە پەیوەندی بە كۆنگرەی نێودەوڵەتی كوێتەوە هەیە بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق؟

شەممەری: نەخێر پەیوەندی بەو كۆنگرەیەوە نییە، ئەوە دیداری سەرمایەدارانە و هەلی وەبەرهێنان دەخرێنەڕوو لە هەرێمی كوردستان، هەروەها لە ناوچەكانی دیكەی عێراق.

رووداو: وەك لە دیدارەكەدا بۆتان روونكرایەوە، یاسای وەبەرهێنان لە كوردستان دەیەوێت وەبەرهێنانی بیانی رابكێشێ. هەروەها لە كوردستانیش خواست هەیە بۆ وەبەرهێنان لە بوارەكانی پیشەسازی، كشتوكاڵ، بازرگانی و وزە نوێبووەكان كە ئەمانە هاوتەریبن لەگەڵ دیدگای 2030ی سعودیە، رای ئێوە لەمبارەیەوە چییە؟

شەممەری: هەڵبەتە یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان یاسایەكی باشە و سەرنجی وەبەرهێنەران رادەكێشێ، هەروەها ئەو گرووپەی سەرمایەدارانی سعودی كە لە كوردستان بوون، زۆربەی بوارەكانی لەخۆگرتووە، وزە، كشتوكاڵ، پیشەسازی، هەروەها لە بواری كەرەستەی بیناسازی، زۆربەی كەرتەكانی لەخۆگرتووە و خواستی خۆیان نیشانداوە بۆ دامەزراندنی شارێكی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان، هەروەها دامەزراندنی كارگە لە شاری هەولێر و سەرجەم پارێزگاكانی دیكەی عێراق.  

رووداو: بڕیارە دەروازەیەكی سنووری لە نێوان سعودیە و عێراق لە ناوچەی عەرعەر بكرێتەوە، ئێوە چ زانیارییەكتان لەو بارەیەوە هەیە؟

شەممەری: بێگومان دەروازەی عەرعەر دەكەوێتە سنووری پارێزگای ئەنبار، پشتیوان بەخوا لەماوەی 10 مانگدا دەروازەكە دەكرێتەوە. هەروەها گۆڕەپانێكی ئاڵوگۆڕی بازرگانی گەورەش لە نێوان كۆماری عێراق و شانشینی سعودیە دەبێت، لەڕێگەی ئەو دەروازەوە هێنانی كەلوپەلی سعودی بۆ هەولێر ئاسان دەبێت، هەروەها هەناردەكردنی كەلوپەل لە هەرێمی كوردستان و كۆماری عێراقەوە بۆ شانشینی سعودیە.

رووداو: كەرتی بانكی شتێكی گرنگە بۆ وەبەرهێنان، پێشنیازێك هەیە بۆ دروستكردنی كۆنسیۆرتیۆمێكی بانكی لە نێوان سعودیە و عێراق و هەرێمی كوردستان، كە تێیدا سندوقێكی وەبەرهێنان دادەمەزرێنرێت بۆ پاڵپشتیی پڕۆژەكان، ئەمە كەی جێبەجێ دەكرێ‌؟

شەممەری: بێگومان پێشنیازی دامەزراندنی هاوپەیمانی، لەلایەن ئەنجوومەنی سەرمایەدارانەوە كرا، هەڵبەتە پێش دوو هەفتە شانشینی سعودیە رەزامەندی نیشاندا لەسەر كردنەوەی لقی بانكی TBI ی عێراقی، هەروەها كاركردنیش لەمڕووەوە بەردەوامە، زۆر لە بانكەكانی سعودیەش حەزی كردنەوەی لقیان هەیە لە بەغدا هەروەها لە هەولێریش، ئێستاش رێكاری یاسایی بۆ كاراكردنی ئەو بابەتە گیراوەتەبەر.

رووداو: لەبواری هێڵەكانی ئاسمانیدا دەكرێت دوای گەشتەكانی فەریزەی حەج، گەشتە ئاسمانییەكان راستەوخۆ لە نێوان هەرێمی كوردستان و سعودیە بكرێنەوە؟

شەممەری: پشتیوان بە خوا دەستدەكرێت بە كردنەوەی هێڵی راستەوخۆی ئاسمانیی سعودی، لە هەولێرەوە بۆ جەددە و مەدینەی منەوەرە، هەروەها بۆ ریاز.

رووداو: ئێوە وەكو سعودییەكان دەتانەوێ‌ لەكام بوار، لە بواری بازرگانی یان پیشەسازی كاربكەن، كامەیان گرنگترە بەلای ئێوەوە؟

شەممەری: شاندی سەرمایەدارانی سعودی كە سەردانی هەولێریان كردبوو هەموو كەرتەكانی لەخۆگرتبوو، ئامانجیشیان وەبەرهێنانە لە هەولێر لە بواری كشتوكاڵ، پیشەسازی، وزە و بوارەكانی دیكە، سەرجەم سەرمایەداران خواستی كاركردنیان هەیە كە لەگەڵ ئێمە هاتوون، زۆر حەزدەكەن كاری وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بكەن.

رووداو: سعودیە یەكێكە لە بەهێزترین ئابوورییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەرێمی كوردستانیش یەكێكە لە ئابوورییە تازەگەشەكردووەكان لە ناوچەكەدا، بەڵام تاوەكو ئێستا پەیوەندییەكی فراوان و بەهێزمان لە نێوان هەردوو وڵات نەبینیوە، هۆكار چییە؟

شەممەری: پێموایە دیداری لەو شێوەیە دەبێتە دەرگا و سەرەتای خێر بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە لە ئایندەدا، ئەوەی ئەمڕۆش بینیمان بایەخێكی زۆر لەلایەن سەرۆكوەزیران بەو پرسە دراوە، هەروەها ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری سەرمایەداران بەڵگەی ئەوەیە كە هەولێر دەبێتە بنكەیەك و خاڵی دەستپێك بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنانی گەورە لە قۆناغی داهاتوو.

نیشانەکردن : سعودیە
3445 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Dunya | 14/01/2019 05:42:50 م
ئةوى يةكةم ودووم وسيةم دادةمةزرين جى سالك ؟ سالى ٢٠١٧ _۲۰۱۸ شمولى ئةوان دةكات
لبنى ماجد جوامير | 15/01/2019 09:34:25 م
Supas
 بەبڕیاری نێچیرڤان بارزانی یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆکان دادەمەزرێندرێن
| 14/1/2019 | (2)
Hazan Goran | 15/01/2019 08:30:02 م
دەستان خۆشبێ بابەتێکی جوانە
چیرۆکی گەنجە چووک شکاوەکە!
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ره شید | 13/01/2019 11:19:13 ص
ده س خوش ، ئه م پرسه پیداویستی به لیکولینه وه ی ئاکادمیک وزانستی و ئالوگوری قوولی فه رهه نگی و فکری و... هه یه پیم باشه ریکخراویکی به ناو بانگی وه...
رێکان گوێزڵینگەی | 15/01/2019 01:51:34 م
دەستەکانت خۆش بێت ، سوپاس بۆ ڕووداو کە دەرفەتی بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتە گرینگەی رەخساندووە.
 راپۆرته‌كه‌ی‌ (رووداو)و كێشه‌ی‌ منداڵ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌دا
| 13/1/2019 | (2)
khshi tahyr | 15/01/2019 11:52:10 ص
گیانی پاکی خوالێخش بوو شاد و ئارام بی
نێچیرڤان بارزانی: محەممەد مەلا قادر نموونەیەكی خۆڕاگری بوو
| دوێنێ کاژێر 02:18 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رێكخراوی تەندروستی جیهانی پلانی ساڵی 2019ی رادەگەیێنێت 7 کاژێر لەمەو بەر |

رێكخراوی تەندروستی جیهانی پلانی ساڵی 2019ی رادەگەیێنێت

لەژێر ناونیشانی تەندروستی چوونییەک بۆ هەمووان زۆرتر
چیرۆکی گەنجە چووک شکاوەکە! 22 کاژێر لەمەو بەر |

چیرۆکی گەنجە چووک شکاوەکە!

چووک لە چی پێکدێت، ئایا چووک ئێسکی تێدایە؟ زۆرتر
روونکردنەوەی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی کوشندە دوێنێ کاژێر 10:32 |

روونکردنەوەی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی کوشندە

نێرگەلە و جگەرە هۆکاری چەندین نەخۆشیین زۆرتر
0.484 seconds