وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

جێگری سەرۆكی جەهەپە: دەوڵەتی كوردستان نابێتە هەڕەشە لەسەر توركیا

لەلایەن کەمال ئاڤجی 31/8/2017
ئۆزتورك یڵماز، جێگری سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری جەهەپە (CHP): نەجمەدین كەریم دوای جەژن لە پۆستەكەی دووردەخرێتەوە
ئۆزتورك یڵماز، جێگری سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری جەهەپە (CHP): نەجمەدین كەریم دوای جەژن لە پۆستەكەی دووردەخرێتەوە

رووداو- ئەنقەرە

ئۆزتورك یڵماز، جێگری سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری (CHP) كە پارتێكی ئۆپۆزیسیۆنی توركیایە، دەڵێت حیزبەكەی تەواوی هێزی خۆی بەكاردێنێ‌ بۆ پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق، هۆشداریش دەداتە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كە گشتپرسی نەكەن، چونكە رەنگە شەڕی لێبكەوێتەوە، بە تایبەتی لە كەركووك لە نێوان كورد و عەرەب و توركمانی شارەكە و شەڕەكەش تەواوی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە. ئۆزتورك بەدووری دەزانێ‌ ئەگەر گشتپرسی بكرێ‌، توركیا كاردانەوەی توندی هەبێ‌، چونكە بە بڕوای ئەو "دەوڵەتی كوردی نابێتە هەڕەشە لەسەر توركیا".

رووداو: بڕیارە رۆژی 25ی ئەیلول باشووری كوردستان گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی بكات، تێڕوانینی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) وەكو پارتێكی سۆسیال دیموكرات لەسەر ئەوە چییە؟

  بڕیاری یەكلایەنەی سەربەخۆیی راست نییە

ئۆزتورك یڵماز: بابەتی سەربەخۆیی لەلایەن بەڕێز بارزانییەوە خراوەتەڕوو. ئێمە دوو خوێندنەوەمان بۆی هەیە. یەكەم: دەیەوێت هەنگاوێك هەڵێنێت، هەنگاوێك دوای سەردەمی داعش، بە ئەجێنداكردنی بابەتی سەربەخۆیی، بەڵام سەپاندنی ئەمە زۆر جیاوازە. بەباوەڕی ئێمە ئەو دەیەوێت لە سەردەمێكی دیكەشدا ئەوە جێبەجێ بكات. دووەم: هەڵوێستی ئێمە دیارە. ئێمە پشتگیریی لە یەكپارچەیی خاكی عێراق دەكەین. بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی كوردی بەپێی دەستووری عێراق بەڕێوەبەرایەتییەكی شەرعییە. ئێمە پشتیوانی لە بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییەكان بۆ بەرزترین ئاست لەگەڵ برا كوردەكان و توركیا دەكەین، بەتایبەت لەڕووی مرۆیی، سیاسی، ئابووری. دەشمانەوێت تەواوی پەیوەندییەكانمان لەچوارچێوەی عێراقدا بێ‌. هەروەها تێڕوانینی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئەم بابەتە بەهەمانشێوەیە. ئێمە پێمانوایە بڕیاردانی یەكلایەنە لەبارەی سەربەخۆییەوە راست نییە. ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و كارەكتەرە هەرێمییەكانیش ناڕەزایەتی خۆیان لەمبارەیەوە نیشانداوە. مانگی رابردوو (یۆنامی)، ئەنجوومەنی ئاسایش بابەتی یەكپارچەیی عێراقیان خستە بەرباس، هەر پێنج ئەندامە سەرەكییەكەی ئەنجوومەن پشتیوانیی خۆیان بۆ یەكپارچەیی خاكی عێراق راگەیاند. ئەمەش هەیە. واتە: سەربەخۆیی وەك گەل، مافی گەلی كوردە یان نا؟ هەڵبەتە تەواوی گەلان مافی سەربەخۆییان هەیە. بۆ ئەو گەلانەی لە چاوەڕوانی ئازادی و سەربەخۆییدان، مافە. بەڵام لەلایەكی دیكە مافی نێودەوڵەتیش هەیە. یەكێتیی خاكی وڵاتان هەیە. ئەم بابەتە دەبێتە هۆكاری ئاڵۆزییەكی مەزن لە هەرێمەكە. بۆیە ئەنجامدانی گشتپرسی بەو شێوە توندە، بەبێ لەبەرچاوگرتنی هاوسەنگیی هەرێمی و ناوخۆیی، زیان بە هەرێمەكە دەگەیەنێت.

رووداو: ئەوان هەم بەپێی پەیماننامەی مافەكانی مرۆڤ و هەمیش بەپێی دەستووری عێراق داوای گشتپرسیان كردووە. ئایا بەبڕوای ئێوە یاسای نێودەوڵەتی رێگە بەو گشتپرسییە نادات؟
  بە‌غدا دەبێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێكبخاتەوە

ئۆزتورك یڵماز: لە هیچ بەندێكی دەستووری عێراقدا ئاماژە بەوە نەكراوە.

رووداو: واتە بەپێی دەستووری عێراق، هەرێمی كوردستان مافی ئەنجامدانی گشتپرسی نییە؟

ئۆزتورك یڵماز: دەستووری عێراق مافی بە هەرێمبوون دەدات، چەند پارێزگایەك دەتوانن هەرێمێك دروست بكەن. بەڵام دەستووری عێراق ئەو مافەی نەداوەتە هەرێم گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی بكات.

رووداو: بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت بەغدا بودجەی بڕیون، مادەی 140ی جێبەجێ‌ نەكردووە، بۆیە جگە لە گشتپرسی بۆ جیابوونەوە، هیچ بژارەیەكی دیكەی بەدەستەوە نەماوە. ئێوە بۆ ئەمە ماف بە كورد نادەن؟

   هەموو هێزمان بۆ یەكپارچەیی خاكی عێراق دەخەینەگەڕ


ئۆزتورك یڵماز: راستە مافی ئەوانە. واتە لەبودجەی عێراقدا بەشی بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی كوردی 17% بوو. ماوەیەكە مووچەی فەرمانبەران نەدراوە. هەڵبەتە ئەمە هەڵەی بەڕێوەبەرانی ناوەند بوو. هەروەها بەڕێوەبەرایەتی ناوەند ماوەیەك سەربەخۆ رەفتاری كرد. ئێمە ئەوەش دەزانین. بەتایبەتی لە سەردەمی نووری مالیكی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراقدا هەنگاوی هەڵە نران، لە ئاستی باڵاش گفتوگۆ كرا، دیسان ئەوەشیان ئاگادارین. هەروەها ئاگاداری ئەوەشین لە بواری داهاتی نەوت و مووچەی كارمەندان كێشەی مەزن هەیە، بەڵام نابێت ئەوە وەك بیانوو بۆ جیابوونەوە یان دابڕان لە عێراق بەكاربهێنرێ. لەم رووەوە مرۆڤ هەق بە بەڕێوەبەرانی هەرێمە كوردییەكە دەدات، بەڵام كاتێك ئەو بابەتە دەبێتە جیابوونەوە، مرۆڤ پێیوایە ئەمە وەك هۆكارێك بەكاردەهێنرێت. مرۆڤ دەڵێت ئەمە زەمینەسازی بۆ دەكرێت. لێرە هەڵبەتە پێویستە بەغدا ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بدات. هەرێمی كوردی ژمارەیەكی زۆر ئاوارەی داڵدەداوە، نابێ‌ بە‌غدا ئەو هەڵوێستە لەیاد بكات. هەر بۆیە دەبێت رێگەچارەیەكی ئاشتیانە هەبێت. واتە دەبێت بەجۆرێك گفتوگۆ بكرێت ئەو دۆخەی ئێستاكە وەها دەرفەتێك نەداتە دەست. دیارە گشتپرسی تەنیا لە چوارچێوەی ئەو سنوورەی ئێستای
  نەجمەدین كەریم دوای جەژن لە پۆستەكەی دووردەخرێتەوە
هەرێم ناكرێت. ئەو هەرێمانەی كە ستاتۆكانیان تەنانەت تاوەكو كۆتایی ساڵی 2007یش چارەسەر نەكراوە لەنێو گشتپرسییەكەدان. بڕوانن ناوچەكانی دەشتی نەینەواش لەنێو پرۆسەكەدایە،  گشتپرسییەكە كەركووكیش دەگرێتەوە. كاتێك دەڕوانیت ئەمە شتێكی زۆر گەورەیە و دەبێتە هۆی ئاڵۆزی. من پێموایە ئەو پارچەبوون و سەربەخۆییە هیچ شەرعییەتێكی نییە، یان بەواتایەكی دیكە هەنگاوێكی دژی دەستوور و قانوونی نێودەوڵەتییە. هیوادارم دەستبەرداری ئەو داواكارییە ببن. بەغداش داخوازیی هەرێمی كوردی جێبەجێ بكات. ئەگینا لەدوای جەژنی قوربان كە لە وادەی گشتپرسییەكە نزیك دەبینەوە، كێشەكان زیاتر دەبن، بەتایبەت لەبارەی كەركووكەوە. وەك دەزانن نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك بڕیاری بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستانی لەشارەكە دا. بەمەش رووبەڕووی رەخنە بووەوە. دادگای دەستووریی عێراق ئەمەی وەك شتێكی نامەشروع ناوبرد. پاشان 144 پەرلەمانتاری عێراق نەجمەدین كەریمیان بەوە تۆمەتبار كرد كە دژی دەستووری عێراق جوڵاوەتەوە. ئەو پەرلەمانتارانە بە تۆمەتی پارچەكردنی عێراق نامەیەكیان بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیری عێراق ناردووە. لەدوای جەژن كاتێك عەبادی ئەو نامەیەی هێنایە پەرلەمان، ئەوكات بەپێی دەستووری عێراق پارێزگار لەلایەن پەرلەمانتارانەوە لەكار دووردەخرێتەوە. لە دانیشتنەكەی پەرلەماندا كاتێك دەنگی زۆرینە بردییەوە، ئەوكات نەجمەدین كەریم دووردەخرێتەوە، ئەمەش گوشارێكی دیكەیە بۆ سەر هەرێمی كوردستان.

رووداو: پێش گشتپرسی دیدار و گفتوگۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا بەڕێوەچوون، بەڵام هیچی لێ‌ شین نەبوو. پێتانوایە پێش 25ی ئەیلول لایەنەكان بگەنە رێككەوتنێك؟

ئۆزتورك یڵماز: بەبڕوای من رێی تێدەچێ ئەمە ببێت. لە كۆتاییدا بەڕێز بارزانی سیاسەتمەدارێكی عاقڵە و هەڵسەنگاندنی باش بۆ هەلومەرجەكان دەكات. بە‌غدا دەبێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێكبخاتەوە، شایستە داراییەكانی ئیدارەی كوردی بدات، بەغدا و هەرێمی كوردی پێویستە یەكێتی خاكی عێراق بپارێزن. ئەمە راستترین رێگایە. كورد بەشدار بووە لە نووسینەوەی  دەستوورەی عێراق. ئەو دەستوورەی عێراقی كردە وڵاتێكی فیدراڵ، ئەوە خودی  كوردەكان بوون دەنگیان پێدا. لە عێراقدا بەهۆی داعشەوە بۆشاییەكی گەورە دروستبوو، هەر هەنگاونانێكی وا دەبێتە هۆكاری مەترسییەكی گەورە. بڕوانن، من بۆ ئێوە باس لە مەترسییەكی گەورە بكەم. لە ماوەیەكی كورتدا ئۆپەراسیۆنی تەلعەفەر كۆتایی دێت. دوای ئەوە سوپای عێراق دەكشێتەوە بۆ دەوروبەری كەركووك كە لەنێویاندا ژمارەیەكی زۆر چەكداری حەشدی شەعبی هەن. لە دۆخێكی ئاوادا بەبڕوای ئێوە هیچ شتێك روونادات؟ واتە بەبێ ئەوەی عێراق بەهیچ شێوەیەك موداخەلە بكات دۆخەكە هەروا بەردەوام دەبێت؟ ئەگەر بە‌‌غدا هاتە سەرهێڵ و موداخەلەی كرد، ئەوكات دۆخی ناوچەكە چۆن دەبێت؟ یەعنی ناترسن؟ من ئەوە دەبینم. منیش لەو هەرێمە ماومەتەوە. كاتێك ئێوە لێرە گوشار بخەنە سەر ستاتۆ و بیهەژێنن دەرئەنجامی نەخوازراوی لێدەكەوێتەوە. بەبڕوای من ئەمە دەبێتە هۆكاری كۆچڕەوێكی گەورە. دەبێتە هۆی شەڕی عەرەب و توركمان و كورد و هەتا تەواوی هەرێمەكە دەگرێتەوە. من خەمی ئەوەمە ئەمە دەبێتە دەستپێكی ئەوە. بەڕێز بارزانی سیاسەتمەدارێكی عاقڵە و چەندین ساڵە سیاسەت دەكات، بە بڕوای من ئەویش ئەمە دەبینێت.
  لە سەردەمی نووری مالیكیدا هەڵەی زۆر كران

رووداو: ئایا بەبێ راگەیاندنی سەربەخۆیی، بە تەنیا ئەنجامدانی گشتپرسییەكە چ ئەنجامێكی دەبێت؟

ئۆزتورك یڵماز: ئێستا بەڕێز بارزانی.. لەعێراقدا بەڕێز بارزانییە. لەنێو یەكێتیدا، لەنێو پارتەكەی بەڕێز تاڵەبانی پارچەبوون هەیە، لەنێو گۆڕاندا هەیە، ئەگەر لەم دۆخەدا گشتپرسی سەربەخۆیی بكرێ‌ و هیچ هەنگاوێك نەنێت، ئەوكاتە ئەو لایەنانەی دیكە رەخنە لەو دەگرن. لەنێو بەڕێوەبەرایەتی هەرێمەكەی كورد حیسابی جۆراوجۆر هەن. بڕوانن بۆچی نەجمەدین كەریم دەیەوێت گشتپرسی بكرێ‌؟ ئێستا نەجمەدین كەریم دەیەوێت ببێتە سەرۆكی هەولێر و بەبێ دەنگەكانی كەركووك، تەنیا بە دەنگی سلێمانی ناتوانێت ئەمە مسۆگەر بكات. بۆیە دەیەوێت گشتپرسی لە شارەكەی بەڕێوەبچێت. دەیەوێت تەورەكەی سلێمانی و كەركووك بە‌هێز بكات و تەواوی دەنگەكان مسۆگەر بكات. دەیەوێت بۆ ئەوێ بپەڕێتەوە. بۆ ئەمەش دینامیكی نێوخۆیی هەن. واتە هیچ شتێك هەر لەخۆیەوە بەڕێوەناچێت. هەركەسە و خاوەنی حیسابێكە.

رووداو: هەڵوێستی ئاكپارتی چۆن دەنرخێنن. لەنێوان تێڕوانینی جەهەپە و ئاكپارتیدا هیچ جیاوازییەك هەیە؟
 نابێ‌ بە‌غدا ئەوە لەیاد بكات كە هەرێمی كوردی ژمارەیەكی زۆر ئاوارەی داڵدەداوە

ئۆزتورك یڵماز: تێڕوانینی ئاكپارتی لەمبارەیەوە، كاتێك لە رای وەزارەتی دەرەوە دەڕوانم، ئەوان دەیانەوێ گشتپرسییەكە نەكرێ‌ و ئەنجامەكەی قەبوڵ ناكەن. ئەوان وا نیشان دەدەن كە لەنێو ئاكپارتیدا تێڕوانینی جیاواز هەن، بەڵام كاتێك بمانەوێت بەگشتی بزانین ئاخۆ رای ئەوان لەمبارەیەوە چۆنە، بەتەواوی لێی تێناگەین چی دەڵێن. ئاكپارتی تەماشای توركیا ناكات، تاوەكو بڕوانێت لە عێراق چی دەگوزەرێت. باوەڕ ناكەم ئەوان وەكو ئێمە لەمبارەیەوە خەمیان بێت. من هەوڵمدا تێڕوانینی خۆمان بۆ ئێوە باس بكەم. ئێمە بەپێی دەستووری عێراق بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی كوردی دەناسین و مامەڵەی لەگەڵ دەكەین. بەڵام تەواوی هێزمان بۆ یەكپارچەیی خاكی عێراق دەخەینەگەڕ، دیارە دەبێت بەشێوەیەك بێت كە بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی كوردیش مافەكانیان وەربگرن. ئەگینا نائارامی لەو ناوچەیە سەرهەڵدەدات. واتە نامانەوێت ئاواش بێت و بەوجۆرە بێت. ناشمانەوێت برا كوردەكانمان لە هەرێم لەلایەن بەغداوە پان بكرێنەوە.

رووداو: حكومەتی توركیا داوا لە هەرێمی كوردستان دەكات گشتپرسی نەكرێ‌، بەڵام ئەگەر لەگەڵ ئەم داخوازییەی توركیا گشتپرسی هەر كرا، ئایا حكومەت چ كاردانەوەیەكی دەبێ‌؟

ئۆزتورك یڵماز: وا حیساب دەكات هیچ رووی نەدابێت! واتە دەڵێت: گشتپرسی لەگەڵ ئەنجامەكەی خۆیدایە و هیچ نییە. ئەمە نامەشروعە و لەبەرژەوەندیدا نییە.

رووداو: بەڕای تۆبێت دەبێت چ كاردانەوەیەك بنوێنرێت؟

  نازانین هەڵوێستی ئاكەپە لە گشتپرسی چییە.. بڕوا ناكەم وەكو ئێمە خەمیان بێت

ئۆزتورك یڵماز: ئەنجامدانی پرۆسەكە لە بەرژەوەندیدا نییە و لەوباوەڕەشدا نیم بگاتە ئاستی كاردانەوەی فیعلی. واتە: نابێت بهێڵرێت كارەكان وابڕۆن تاوەكو بگاتە ئەو ئاستە. نابێت لە دژی برا كوردەكانمان هیچ كاردانەوەیەكی نەرێنیمان هەبێ‌. دەبێت نەشگاتە ئەو ئاستە. ئەوكاتە لەمافی برایەتی تێدەپەڕێنێت. دەبێ‌ پەرە بە پەیوەندییەكانمان بدەین، ئەو قەرزەی لە ئەستۆی توركیادایە لە پێكدادانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا سا‌فی بكەین. واتە مایەی قەبوڵكردن نییە ئیدارەیەك نەتوانێت مووچە بدات، نابێت بهێڵدرێ بابەتی پارە سەربكێشێ بۆ بابەتی قووڵ و گەورەتر. بەڵام لەلایەكی دیكەوە بڵێن عێراق لاواز بووەو داعش هەیە، با ئێمەش جیابینەوە، ئەوەشیان نابێت.

رووداو: ئێوە نیگەرانی توركمانەكانن. بەڵام بەڕێز مەسعود بارزانی گوتی ئێمە دەوڵەتێكی نەتەوەیی دروست ناكەین، بەڵكو ئەو دەوڵەتەی دروستی دەكەین لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون  و فرەزمانی و فرە پێكهاتەیی دەبێت. بە بڕوای ئێوە ئەمە بۆ توركمانەكان گەرەنتی نییە؟
  حكومەتی توركیا هیچ كاردانەوەیەكی بەرامبەر گشتپرسی نابێ‌

ئۆزتورك یڵماز: ئێوە ئەو بڕیارە لەگەڵ توركمانەكان دەدەن؟ باشە ئێوە بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی لە كەركووك لەگەڵ كێ راوێژتان كرد و بڕیارەكەتان دا؟

رووداو: بەڵام هەندێك لایەنی توركمانیش هەن پشتیوانی لە پرۆسەكە دەكەن؟

ئۆزتورك یڵماز: دونیایەكن ئەوانەی پشتگیری گشتپرسی ناكەن.. ئایا بەرەی توركمانی عێراقی پشتیوانی دەكات؟ ئەرێ عەرەبەكان پشتگیری دەكەن؟ بڕوانن كێ لەگەڵە یان نا، هەردەم دەتوانن ئەوانە ببینن كە لەگەڵ پرۆسەكەدان، لە هەموو وڵاتێكیش دەتوانن ئەو كەس و پارتانە بدۆزنەوە كەوا پشتیوانی لە سەربەخۆیی دەكەن، بەڵام ئەوانە ئەوانەن كەوا لە پەراوێزدان.

رووداو: با ئێمە بڵێین لەگەڵ هەموو شتێك دەوڵەتی كوردستان دامەزرا... بەلای ئێوەوە ئەو دەوڵەتە بۆ توركیا دەبێتە مەترسی یان بەپێچەوانەوە؟

ئۆزتورك یڵماز: من وەكو هەڕەشەیەكی نابینم. پێموانییە بۆ توركیا مایەی هەڕەشە بێت. لەڕاستیدا من كورد وەك هەڕەشەیەك لەسەر توركیا نابینم. تەنانەت كاتێك لە عێراقیش بووم كە دەگەیشتمە هەولێر زیاتر هەستم بە ئارامی دەكرد. كاتێك دەچوومە هەولێر وام هەست دەكرد لە توركیام. بەڵام لەوێ سوپای عێراق هەیە و دەڵێت كەركووك هی منە. دەڵێت: دیالە شاری ئێمەیە. توزخورماتوو شاری ئێمەیە. هەروەها دەڵێت ناوچەكانی مووسڵ ناوچەی ئێمەن و دەستبەرداریان نابین، بەڵام ئێوەش دەڵێن گشتپرسی لەو ناوچانە دەكەین و سەربەخۆیی رادەگەیەنین. منیش دەڵێم، ئەوە دەبێتە هۆكاری پێكدادان.
  نابێ‌ كاردانەوەی نەرێنیمان بەرامبەر كورد هەبێ‌

بەكورتی ئەگەر ئێوە لەگەڵ بەغدا رێكنەكەون ناتوانن ئەو مەسەلەیە یەكلابكەنەوە. چونكە ئەوكات كێشە دروست دەبێت. كێشەكە رەهەندێكی نێودەڵەوتیشی هەیە، دەبێ‌ ئەوانیش قبوڵی بكەن. كۆسۆڤۆ لەلایەن یەكێتیی ئەوروپاوە لە سربیا دابڕێنرا، هەرچەندە سربیا دژی وەستایەوە، بەڵام رۆژی یەكەم 24 وڵات دانیان پێدانا. ئایا ئێمە هەمان شتمان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی كوردی هەیە؟

رووداو: تۆ دەڵێی دەوڵەتی كوردستان بە هەڕەشە لەسەر توركیا نابینن، بەڵام كەسانی وەك دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی (مەهەپە) دەڵێت گشتپرسی دەبێتە هۆی بەرپابوونی شەڕ؟

ئۆزتورك یڵماز: وەڵڵا ئەوە لەو بەڕێزە بپرسە، لە حكومەت بپرسە. سەرۆكی حكومەتیش وەڵامی ئەوە دەداتەوە. ئەوان هەردەم هاوڕێی یەكدین. دەبێت ئەوە بۆ ئەوان خۆیان جێبهێڵین.
 كاردانەوەكان بەرامبەر گشتپرسی ناگەنە ئاستی كردار

رووداو: كوردی توركیا پشتگیری ئاكپارتییان كرد بە تایبەتی لە هەمواركردنەوەی دەستوور. دەگوترێ‌ ئەو پشتگیرییەی كورد بەشێكی بەهۆی هەرێمی كوردستانەوە بوو، ئەگەر لەدوای گشتپرسی پەیوەندییەكان تێكبچن، ئایا كاریگەری لەسەر دەنگدەرە كوردەكانی ئاكپارتی نابێ‌؟

ئۆزتورك یڵماز: وەرگرتنی جوڵەی سیاسەتی نێوخۆیی بە پێوەر، شتێكی ناڕاستە. من دیسان دەیڵێمەوە، كورد وەكو هەڕەشە نابینم. بەڵام ئەوە روونە كەسانێك هەن كورد وەكو هەڕەشە دەبینن. بە پێچەوانەوە ئێمە پشتیوانی لە بنیاتنان و بەدەستهێنانی مافی برایەتی دەكەین. ئێمە لە هەڵبژاردن دەنگی زۆر كەمیشمان هێنا، بەڵام لە سیاسەتدا ئەوەی گرنگە، وەستانە لەشوێنی دروست. یەكێتیی خاكی عێراق ئێستا شتە راستەكەیە. ئەمە بەو واتایە نایەت تەواوی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بپچڕێنین، بە پێچەوانەوە با بەرەو پێشی ببەین، بەڵام بۆخۆی عێراق خاوەنی سیستەمێكی فیدراڵییە، دەوڵەتێكی كۆنەپارێز و داخراو نییە. مرۆڤ نابێت سیاسەتی نێوخۆیی و دەنگدەران بكاتە خەم. بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی كوردی، هێشتا زۆر شتیان لە رێگادایە. لە توركیا قسەیەك هەیە دەڵێت: "دەست لەو عەشقە بەردە". بۆیە ئەوە زۆر كێشە لە هەرێمەكە دروست دەكات. ئەگەر بەیانی هێزە ئیقلیمییەكان بێنە ئەو ناوەوە، لەو ناوە ببنە لایەنگر، ناوچەكە دەبێتە سووریایەكی لە ئێستا خراپتر.



 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

bawer | 23/11/2017 05:44:03 م
kura aw flimana dameka hana
بەهۆی كچێكی نەمسایی بە ئاواتی خۆی دەگات
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Safin kurdish | 23/11/2017 05:19:15 م
Baraste bezarbuin la qsakani abadi
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانه‌‌كانى عه‌‌بادی دەداتەوە
| 5 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ره شید | 23/11/2017 02:49:16 م
کاک شیخ مژاره که زیاتر له وه ی که ئابووری بیت سیاسیه و ده بی و با سیاسیه کانی به ئه زموون و ئه وانه ی ده توانن و شاره زان و هه مووسووچ و که لین و...
احمد حسن زێڕۆ گه‌ردی | 23/11/2017 03:54:45 م
ده‌ستخۆش كاك گۆران بۆ ئه‌م ووتاره‌ به‌هاداره‌ ...كێشه‌ی كورد ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ر بوارێك ڕاوێژكار هه‌یه‌ به‌لام گوێیان بۆ ناگیرێ بۆیه‌ حالمان وایه‌...
هەرێمی كوردستان چۆن خۆی رێكبخاتەوە‌؟
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Botan H H | 23/11/2017 08:00:57 ص
بةخواي بةغدا خواستي ئاشتي نيية , ئةو جارةي مةرجي دوسييةى ئةمنييشي زياد كرد!!!!!
نووسینگەی عەبادی مەرجەکانی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ کوردستان ئاشکرادەکات
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رۆژانە چوار کووپ قاوە مەترسی مردن کەمدەکاتەوە 7 کاژێر لەمەو بەر |

رۆژانە چوار کووپ قاوە مەترسی مردن کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
40 پزیشک بێ بەرامبەر چارەسەری دانیشتووانی دەربەندیخان دەکەن 10 کاژێر لەمەو بەر |

40 پزیشک بێ بەرامبەر چارەسەری دانیشتووانی دەربەندیخان دەکەن

وەک بەهاناوەچوونی قوربانییانی بومەلەرزەکە زۆرتر
کوردانی دەرەوەی وڵات بەهۆی راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان نیگەرانن 10 کاژێر لەمەو بەر |

کوردانی دەرەوەی وڵات بەهۆی راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان نیگەرانن

بۆ گەڕانەوە بۆ کوردستان، پێویستیان بە پارە و کاتی زۆرتر
0.375 seconds