وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئه‌ده‌ب و كولتوور

پەنابەرێکی کورد گرانبەهاترین خەڵاتی ئەدەبیی ئوسترالیا دەباتەوە

لەلایەن شادی عەبدوڵڵا 1/2/2019
ماوەی پێنج ساڵە لەلایەن حکومەتی ئوسترالیاوە لە دوورگەی مانووس دەستبەسەرە

رووداو - هەولێر 

بێهروز بوچانی رۆژنامەنووسی پەنابەری کوردی ئیلام کە ماوەی پێنج ساڵە لەلایەن حکومەتی ئوسترالیاوە لە دوورگەی مانووس دەستبەسەرە، خەڵاتی ئەدەبیی ڤیکتۆریای پێ بەخشرا کە گرانبەهاترین خەڵاتی ئەدەبیی ئوسترالیایە و بڕەکەی 100 هەزار دۆلارە.

بێهروز بوچانی لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا لە دوورگەی مانووس نەهامەتییەکانی ژیانی کۆچبەریی خۆی لە چوارچێوەی رۆمانێکدا بە ناوی (هاوڕێیەک نییە جگە لە چیا) نووسیوە. 

دەستەی داوەرانی خەڵاتی ڤیکتۆریا سەبارەت بە رۆمانەکەی بوچانی گوتوویانە ئەو شێوەگەلی جیاوازی گێڕانەوەی لە رۆمانەکەیدا بەکارهێناوە و مەکتەبە جیاجیاکانی ئەدەبی سەرانسەری جیهانی تێكەڵکردووە و بەتایبەتی هەڵقوڵاوی ئەدەبی کوردییە.

بێهروز بوچانی هەموو رۆمانەکەی لە واتس ئاپدا بە زمانی فارسی نووسیوە و هەر لە واتس ئاپەوە ناردوویەتی بۆ ئومێد تەوفیقیان و ئەویش وەریگێڕاوە بۆ ئینگلیزی. 

بۆچانی لەم بارەوە دەڵێ، رۆمانەکەم لەسەر کاخەز نەدەنووسی، چونکە پاسەوانەکان هەفتە یان مانگێ جارێک هەڵیان دەکوتایە سەر ژوورەکان و نێو شتەکانمان دەگەڕان و دەترسام نووسینەکانم لەنێو بچن.

حکومەتی ئوسترالیا بە هیچ شێوەیەک رێگەنادات ئەو کۆچبەرانەی لە دوورگەی مانووسن بچنەخاکی ئوسترالیا و تەنانەت رێگەی بە بوچانیش نەدا بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکەی لە دوورگەی مانووس بچێتە دەرەوە.

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات دوێنێ کاژێر 06:53 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت دوێنێ کاژێر 05:33 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
 منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی 12/2/2019 |

منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی

لەرێگەی سۆنار دەرکەوتووە کۆرپەکە تووشی نەخۆشیی زۆرتر
0.203 seconds