وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت پارتی و یەکێتی پێکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی حکومەتی داهاتوو بێ کێشە بێت

لەلایەن رووداو 1/2/2019
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

رووداو-هەولێر

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رووداوەکەی یەکی شوبات بە یادی تێکەڵبوونی خوێنی پارتی و یەکێتی ناودەبات و دەڵێت، یەکی شوبات دەریخست کە دەبێت یەکگرتوو بین و یەکگرتووییمان بپارێزین. گوتیشی، دەبێت پارتی و یەکێتی پێکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی حکومەتی داهاتوو بێ کێشە بەڕێوەببەین.


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی ساڵیادی رووداوەکەی یەکی شوبات کە لە مۆنیۆمێنتی شەهیدانی یەکی شوبات، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمانی هەولێر بەڕێوەچوو رایگەیاند: "ئەمڕۆ یادی رووداوێکی ئاسایی ناکەینەوە، بەڵکو یادی تێکەڵبوونی خوێنی پێشمەرگە و سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی دەکەینەوە کە لە رۆژە سەختەکان و بۆ پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان لە یەک سەنگەردا بوون"

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: "یەکی شوبات ئەو راستیەی بۆ هەموو لایەک دەرخست کە دووژمنان هیچ جیاوازییەک لەنێوانماندا ناکەن و لەیەککاتدا دژایەتی هەموومان دەکەن، بۆیە لەم رۆژەدا دەبێ بەبێر خۆمان بهێنینەوە کە ئێمەش دەبێت یەکگرتوو بین و هەموولایەکمان یەکگرتووییمان بپارێزین".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: "ئەمڕۆ و هەموو کاتێک دەبێت پارتی و یەکێتی پێکەوە کار بکەن و چارەسەر بۆ پرسەجیاجیاکان بدۆزنەوە. کاتی ئەوەیە پارتی و یەکێتی و حیزبەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان پێکەوە لە پرس و پرۆسە سیاسییەکان دا کار بکەن و لێکتێگەیشتنیان زیاتر بکەن لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، بۆ ئەوەی حکومەت و ئیدارەی داهاتووی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی هاوبەش و بەبێ کێشە بەڕێوەببەین و هێز بدەینە چارەسەری هەموو ئەو کێشانەی کە لە هەرێمی کوردستاندا هەن".

ده‌قی گوتارەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

كەسوكاری شەهیدان،
ئامادەبووانی بەڕێز به‌یانیتان باش و هه‌موولایه‌كتان به‌خێر بێن ...

بەخێرهاتنتان دەكەم بۆ پازده‌هه‌مین ساڵیادى شەهیدانی یەكی شوبات.  به‌خێرهاتنی نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، هه‌موولایه‌كیان به‌خێربێن بۆ به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ ئێمه‌ له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا. شەهیدانی ئەو ڕۆژه‌ ڕه‌ش و خەمناكەی لەلایەن خەڵكی كوردستانەوە بە "كارەساتی یەكی شوبات" ناسراوە.

پازده‌ ساڵ پێشتر وه‌ك ئه‌مڕۆ، ڕۆژی 1ی شوباتی ساڵی 2004، لە هێرشێكی هاوكاتدا، هەردوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی سێی ڕێكخستنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە هەولێری خۆشەویستدا، كرانە ئامانجی دوو هێرشی تیرۆریستی و لە ئەنجامدا 101 كەس له‌ سه‌ركرده‌ و پێشمه‌رگه‌ و خه‌باتگێڕ و كادیران و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر شه‌هید بوون.

لێرەدا جارێكی تر ڕێز لە گیانى پاكی یەك بەیەكی ئەو 101 شەهیدە دەگرین و به‌بیریان ده‌هێنینه‌وه‌. هەروەها ڕێز لە خەباتی هەموو ئەو بەرپرسانەی حكوومەت و پارتی و یەكێتی دەگرین كە لەو ڕۆژەدا شەهید كران. یەكی شوبات ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌ خوێنی 101 سه‌ركرده‌ و پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتیى دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌ تێكه‌ڵی خاكی پیرۆزی كوردستان بوو. ڕۆژێك بوو كه‌ تیرۆریسته‌ ڕه‌شبین و ڕه‌شبیره‌كان له‌ یه‌ك كاتدا له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی لێبوورده‌یی و میواندۆستی و ئایینپه‌روه‌ری، هه‌ردوو باره‌گای سەرەكیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتییان كرده‌ ئامانج.

ئه‌و ڕۆژه‌ كه‌ جه‌ژنی قوربان بوو، خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌سته‌ ده‌سته‌ ده‌هاتن و پیرۆزباییی جه‌ژنیان له‌ كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌ته‌كه‌یان و به‌رپرسه‌ حیزبییه‌كانیان ده‌كرد. هه‌موو لایه‌ك دڵخۆش بوون و گه‌ردن ئازادییان له‌ یه‌كتر ده‌كرد، به‌ڵام تیرۆریستان، خۆشیی جـەژنی قوربان و هیچ خۆشییەك به‌ خه‌ڵكی كوردستان ڕه‌وا نابینن و وه‌ك كاره‌ هه‌میشه‌ ناشیرینه‌كانیان، ئه‌مجاره‌ش جه‌رگی ده‌یان دایكیان سووتاند و دڵی سه‌دان دۆست و هاوڕێ و كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه‌یان ئێشاند.

ئه‌مڕۆ ئێمه ‌یادی ڕووداوێكی ئاسایی ناكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵكو یادی تێكەڵبوونی خوێنی پێشمه‌رگه‌ و سه‌ركرده‌كانی پارتی دیموكراتی‌ كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌‌، كه‌‌ له‌ ڕۆژه‌ سه‌خته‌كاندا و بۆ پارێزگاریكردن له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لى كوردستان پێکەوە له‌ یه‌ك سه‌نگه‌ردا بوون، تاكو له‌ كۆتاییدا‌‌ توانییان پێكه‌وه كوردستان سه‌ربخه‌ن.

ئێمە كە لە یەكی شوباتدا زۆر هاوكار و هاوخەبات و ئازیز و خۆشەویستمان لەدەست دا، هەموومان لە ناخی دڵەوە بەو كارەساتە دڵتەزێنە هەژاین. لە هەمان كاتدا ئەو ڕاستییەش جارێكی دیكە كەوتەوە بەرچاوی هەموومان كە دوژمنان هیچ جیاوازییەكمان لەنێواندا ناكەن و لەیەك كاتدا دوژمنایەتیی هەموومان دەكەن، بۆیه‌ له‌م ڕۆژه‌دا ده‌بێ ئێمه‌ به‌بیرخۆمان بهێنینه‌وه‌ كه‌ دەبێ ئێمەش یەكگرتوو بین و هەمیشە یەكگرتووییی خۆمان لە پرۆسە و پرسە نیشتمانییەكاندا هه‌موولایه‌كه‌مان به‌یه‌كه‌وه‌ بیپارێزین.

بەڕێزان..
بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و سەركردەكانی لە كوردستانی عێراق، هەمیشە ئامانجی توندڕەوان و تیرۆریستان بوون. لەگەڵ ئەوەشدا بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان هیچ كاتێك پەنای نەبردووەتە بەر تیرۆر و هەمیشە لە بەرەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بووە.

شۆڕشی كوردستان لەپێناو گەیشتنی گەلی كوردستان بووە بە ئامانجەكانی لەسەر خاكی خۆی، بۆیە هێرش و دەستدرێژی و تیرۆر، كاری گەلی كوردستان نەبووە، بەڵكو بەرگریكردن و ئازادیخوازی لەسەر خاكەكەی، ڕێگەی خەباتی به‌رده‌وامی شۆڕشگێڕانی ئه‌م وڵاته‌ بووە. لەبەرئەوە پاراستن و مانەوەی پێكەوەژیان و لێبووردەیی لە كوردستان، ڕێگرێكی گەورە بووە لە فراوانبوونی مەترسیی تیرۆر و هزری توندڕەوی لە ناوچەكەدا.

ئەم تایبەتمەندییه‌ و ڕۆڵی گەلی كوردستان و بزووتنەوە سیاسییەكەی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەروەها ڕۆڵی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕێگرتن لە توندڕەوی و تیرۆر، زیاتر لە هەموو كاتێك، لە كاتی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا بۆ جیهان بە ڕوونی و گەورەیی دەركەوت.

ئێمە لە كوردستان ئەمڕۆ لە هەموو كاتێك زیاتر شانازی بە بنەماكانی فرەیی و لێبورده‌یى و پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی دەكەین و سوورین لەسه‌ر زیاتر بەهێزكردنیان، چونكە ئەوە بووەتە بەشێك لە كولتووری گەلی كوردستان و لە باوك و باپیرانمانەوە بۆ ئێمه‌ ماوه‌ته‌وه‌. بە شانازییەوە هه‌ر ئه‌مه‌ش بەشێكە لە پرۆگرامی پەروەردە و خوێندن له‌ وڵاته‌كه‌ماندا.

لە كاتێكدا داعش گەورەترین و دڕندەترین جینۆسایدی بەرامبەر خوشك و برا ئێزدییەكانمان ئەنجام دا و حكوومەتی عێراق له‌و كاته‌دا بودجەی هەرێمی كوردستان و مووچەی فەرمانبەرانی هه‌رێمی كوردستانی بڕیبوو، جێگەی شانازییە خەڵكی هەرێمی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیارێتیی مرۆڤانەوە، پێشوازی لە زیاتر له‌ دوو  ملیۆن ئاوارە و پەنابەر كرد بەبێ ئەوەی بە درێژاییی مانەوەیان لە هەرێمی كوردستان هیچ ڕووداوێكی توندوتیژی بەرامبەر ئەو ئاواره‌ و پەنابەرانە تۆمار بكرێت.

داعش بەشێكی زۆری عێراق و سووریا و ناوچەی دیكه‌ى وێران كرد، مەترسییەكی زۆری بۆ سەر بنەماكانی ئازادیی ژیان و ئاسایشی جیهان دروست كرد. ڕاستە ئێستا هەبوون و مەترسیی داعش كەم بووەتەوە، بەڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ بزانین كه‌ لەناو نەچووە، لەبەر ئەوەش دەبێ هاوپەیمانیی دژی داعش و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئێستاش حیسابێكی سەربازی و ئەمنیی جددی بۆ ئەو مەترسییە بكەن، هه‌روه‌ها ده‌بێ له‌ڕووى هزرییشه‌وه‌، به‌ به‌رنامه‌ و ستراتیژێكى ڕوونه‌وه‌، ڕووبه‌ڕووى تیرۆر و بیرى تیرۆر ببینه‌وه‌.

بەردەوامبوونی جموجوڵ و هێرشەكانی داعش لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان و چەند پارێزگایەكی دیكەی عێراق بۆ هەموو لایەكمان ئاشكرایە و مایەی مەترسییەكی جددیه‌ بۆ ئاسایشی عێراق به‌گشتی. ئەگەر بە جددی ڕێگەی لێنەگیرێت، مەترسیی زیاتر و فراوانتربوونی هەیه‌.

پێشمەرگه‌ قاره‌مانه‌كانى كوردستان بە 1726 شەهید و 42 بێسەروشوێن و 10 هەزار و 720 بریندار، بە ئیرادەیەكی گەورە و به‌ چەك و توانایەكی یه‌كجار زۆر كەم، هێزێكی هەرە سەرەكیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بوو. هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا یادی ئه‌و شه‌هیدانه‌ به‌رز ڕاده‌گرین و له‌ به‌رامبه‌ر ڕۆحی گه‌وره‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ سه‌ری ڕێز و نه‌وازش داده‌نه‌وێنین. ئێستاش پێویستە ستراتیژێكی تازەی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی، لەلایەن هاوپەیمانیی دژی داعشه‌وه‌ بە بەشداریی پێشمەرگە و هێزەكانی تری عێراقی دابنرێت.

لە هەمان كاتدا دەبێ دابینكردنی مافی هەموو گەلان و پێكهاتەكان بە شێوەیەكی یەكسان و بڵاوكردنەوەی بنەماكانی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوەی بە شێوەیەكی سیستماتیك و پەروەردەیی و یاسایی، بكرێنە بنەمای ستراتیژێكی درێژمەودای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر له‌ هه‌موو عێراق و ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش بۆ ئەوەی ئاسایش و دیموكراسیی جیهان پارێزراو بن.

بەڕێزان،
پێشمەرگەی كوردستان كە بۆ یەكەمجار هێرشەكانی تیرۆرى لەسەر زەوی وەستاند و لە شنگال و مەخموور و له‌ كه‌ركووك و گه‌رمیان به‌ هاوكاریی هاوپەیمانیی نێوده‌وڵه‌تى داعشى تێكشكاند، ئێستاش ئامادەیە هەموو هاوكارییەكی هێزەكانی عێراق و هاوپەیمانانیی نێوده‌وڵه‌تی بكات لەپێناو نەهێشتنی هەبوون و مەترسیی تیرۆرستان له‌ عێراقدا بەتەواوی. زەمینەی ئەو هاوكارییەش ئێستا لە هەموو كات باشترە، بەتایبەتی كە ئێستا كەشێكی باشى ئه‌رێنى لەنێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرالیی عێراقدا هەیه‌.
 
هەروەها دەمەوێ لێره‌دا ڕایبگەیه‌نم كە ئێستا خۆشبه‌ختانه‌ لێكگەیشتنێكی باش لەگەڵ سەرۆك وەزیران بەڕێز د. عادل عەبدولمەهدی هەیە لەپێناو چارەسەركردنی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی‌ كه‌ له‌ نێوان هەرێمی كوردستان و به‌غدا هه‌یه‌.

ئێمە ئەو هاوكاریكردنە زۆر بە گرنگ دەبینین لەپێناو نەهێشتنی هەبوون و مەترسیی داعش بەتەواوی، چونكە داعش و هاوشێوەكانی، سوود لە ناكۆكی و كێشەكانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر دەبینن، لەبەرئەوەش بەهێزكردنی هاوكاریی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەركردنی هەموو كێشەكان، لەو بوارەشدا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ زۆر به‌ گرنگ سه‌یر ده‌كرێت.

بەڕێزان،
وێڕاى ئه‌و شه‌ڕه‌ى به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا سه‌پێنرا و سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و قه‌یران و سه‌ختییانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دروست كران،‌ خەڵکی هەرێمی كوردستان توانیان دوو هه‌ڵبژاردن له‌ ساڵی ڕابردوو به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وانیش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بوون. بە ڕاستی ئەنجامدانی دوو هەڵبژاردن بەو ئارامییە لەو بارودۆخەدا جێگەی شانازیی ئێمه‌یه‌، جێگه‌ی شانازیی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌‌.

ئێمە لە هەرێمی كوردستان هەموو كارەسات و شانازییەكانمان پێكەوە بوونه‌. ئەمڕۆ كە یادی یەكی شوبات دەكەینەوە، پێش هەموو شتێك دەبینین كە خوێنی بەرپرس و كادیرانی هەردوو پارتی سەرەكیی هەرێمی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێكەوە ڕژاوه‌، لەبەر ئەوەش ئەمڕۆ و هەموو كاتێكیش، دەبێت پارتی و یەكێتی پێكەوە كار بكەن و چارەسەر بۆ پرسە جیاجیاكان بدۆزنه‌وه‌. كاتی ئەوەیە پارتی و یەكێتی و حیزبەكانی دیكەش له‌ هه‌رێمی كوردستان، پێكەوە لە پرس و پرۆسە سیاسییەكاندا كار بكەن و لێكگەیشتنیان زیاد بكەن لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق، بۆ ئەوەی حكوومەت و ئیدارەی داهاتووی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی هاوبەش و بەبێ كێشە بەڕێوە ببەین و هێز بدەینە چارەسەری هەموو ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بووه‌.

له‌ كۆتاییدا، جارێكی دیكە سڵاو و دروود بۆ گیانی پاكی هەموو شەهیدانی یەكی شوبات دەنێرین و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پاكى ئه‌وان و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستاندا، داده‌نه‌وێنین.

یادى ئه‌و ئازیزانه‌ بۆ هه‌میشه‌ له‌ دڵى هه‌موو كوردستانییه‌كدا هه‌ر به‌ زیندوویى ده‌مێنێته‌وه‌. یه‌كى شوبات سیمبۆلێكى دیكه‌ى ئه‌و كاره‌سات و نه‌هامه‌تیانه‌یه‌ كه‌ به‌ درێژاییى مێژوو به‌سه‌ر گه‌لى كوردستاندا هاتوون، به‌ڵام هه‌میشه‌ ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان بۆ مانه‌وه‌، بۆ ژیان، له‌ هه‌موو هێرش و تیرۆر و دوژمنكارییه‌ك به‌هێزتر بووه‌ و هه‌میشه‌ دواى هه‌ر كه‌وتنێك، به‌هێزێكی زۆر گه‌وره‌ته‌ره‌وه‌ هه‌ڵساوه‌ته‌وه‌.

نه‌مرى بۆ شه‌هیدان و سەركەوتن و سه‌رفرازى بۆ كەسوكاری سه‌ربه‌رزیان.
ئێوه‌ش هه‌موو لایه‌كتان دووبارە به‌خێر بێن بۆ ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ و زۆر سوپاس.


کۆمێنتەکان

 
Azad Azad | 1/2/2019
روحیان شاد بێت و جێگایان به‌هه‌شت بێت، ده‌ست خۆشی ده‌كه‌م له‌ به‌رێز كاك نێجرڤان بارزانی هه‌موكات له‌گه‌ل یه‌ك ریزی و ته‌بای ناو ماڵی كورده‌ بۆ به‌ره‌ و پێشچونی گه‌لی كورد و كوردستان هه‌ر بژیت.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت 16 کاژێر لەمەو بەر |

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت

ئەمریکا: هەرکەسێک لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت، زۆرتر
هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاریی بەسرە دەکات دوێنێ کاژێر 11:37 |

هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاریی بەسرە دەکات

بەسرە بووەتە ناوەندی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە زۆرتر
یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن  18/4/2019 |

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن

1197 یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان دامەزرێندراون زۆرتر
0.75 seconds