وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

قائیمقامی هەولێر: بە هیچ شێوەیەک سنوورەکان داناخرێن و بازاڕ ئاساییە

لەلایەن فەرهاد دۆڵەمەڕی 1/8/2017
عەلی رەشید: تەنیا لە هەولێر بەشی ساڵێک ئارد و گەنم لە سایلۆکان هەیە

رووداو - هەولێر

رۆژی سێشەممە 1-8-2017 ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی رەوشی بازاڕ و ئەگەری گرانکردنی نرخی کەلوپەل و پێداویستی رۆژانەی خەڵک میوانداری هەریەک لە قائیمقامی ناوەندی هەولێر، بەڕێوەبەری کشتوکاڵ، بەڕێوەبەری دانەوێڵە، نوێنەری ژووری بازرگانی و بەڕێوەبەری قەسابخانەکانی کرد.

دوای زیاتر لە سێ کاژێر کۆبوونەوە، ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا و کاربەدەستانی هەولێر گەیشتنە ئەو بڕیارەی کە دەبێت لیژنەکانی چاودێریکردنی بازاڕ جگە لە سەنتەری شار لە شار و شارۆچکەکانیش زیاد بکرێن بۆ ئەوەی رێگە لە هەر قۆرخکارییەک بگرن.

عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، لە کۆبوونەوەکدا بڕیاردرا چالاکی لیژنەکان لە قەزا و شارۆچکەکانیش هاوشێوەی ناوەندی شاری هەولێر زیاد بکرێ بۆ کۆنترۆڵی بازاڕ.

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر گوتیشی "تەنیا لە هەولێر بەشی ساڵێک ئارد و گەنم لە سایلۆکان هەیە. جگە لەوەش سنوورەکان داناخرێن چونکە سنوورەکان تەنیا بۆ هەرێمی کوردستان نین بەڵکو بۆ عێراقیشن. هەروەها وڵاتانیش پێویستیان بە کوردستانە و ناتوانن سنوورەکان دابخەن".

لە کۆبوونەوەکەدا قائیمقامی هەولێر ئاماری حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵی ئاشکراکرد. بەپێی داتاکان، لیژنەکانیان لەو حەوت مانگەدا سەردانی 316 شوێنی جۆراوجۆریان کردووە، 193 سەرپێچیان تۆمارکردووە و 79 شوێنیان داخستووە، دەستیش بەسەر زیاتر لە 100 تۆن کاڵای ماوەبەسەرچوودا گیراوە. سەرپێچیکارانیش بە 75 ملیۆن دینار سزا دراون.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر بە رووداوی رایگەیاند: "لە هەفتەی رابردوودا بینیمان و بیستمان چەند کەناڵ و کەسێک بە مەرامی سیاسی پڕوپاگەندەی ئەوەیان بڵاوکردەوە گوایە بەهۆی ئەنجامدانی گشتپرسی سنوورەکان دادەخرێن و دوای داخستنی سنوورەکانیش گرانی دروست دەبێ، بڵاوبوونەوەی ئەو پڕوپاگەندانەش، ترسێکی لەلای خەڵک دروستکرد و بەوەش بەچڕی روویان لە بازاڕەکان کرد".

نەبەز عەبدولحەمید دەڵێت "بۆ ئەو مەبەستە لەسەر راسپاردەی پارێزگاری هەولێر وەک قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر لیژنەکانمان ئاگادارکردەوە سەردانی بازاڕی شێخەڵڵا و قەیسەری-مان کرد، کە بە بازاڕی سەرەکی ناو هەولێر دادەنرێن، لەگەڵ خەڵک و بازرگانەکان قسەمان کرد، دیاربوو جموجۆڵ بە بازاڕەوە دیاربوو، بەڵام هیچ شتێکی نائاساییمان نەبینی".

قائیمقامی ناوەندی هەولێر راشیگەیاند "لە بەردەوامی بەدواداچوونی لیژنەکانمان سەردانی زیاتر لە 100 مارکێت و شوێنی بازرگانی لەنێو شاری هەولێر کراوە، کەسێکمان نەدۆزییەوە نرخی کاڵاکانی گران کردبێت یان سەرپێچییەکی کردبێت، بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی بگەیێنین".

نەبەز عەبدولحەمید دڵنیایی دەداتە هاونیشتمانیان و دەڵێت: "مەحاڵە سنوور دابخرێت بە پێچەوانەوە لەسەر ئاستی فەرمی هەرێمی کوردستان لەوە ئاگادار کراوەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک سنوورەکان داناخرێن، نە لەپێش ئەنجدامانی پرۆسەی گشتپرسی و نە لەکاتی ئەنجامدانی پرۆسەکە و نە لەدوای پرۆسەکەش. بەپێچەوانەوە سنوورەکان کراوە دەبن، چونکە تورکیا و ئێران بەرژەوەندییان لە کرانەوەی سنوورەکان و هەناردەکردنی کاڵا و پێویستییەکانی رۆژانە بۆ باشووری کوردستان و عێراق هەیە".

قائیمقامی ناوەندی هەولێر دەشڵێت "دوای هۆشیارکردنەوەی خەڵکی لە ناڕاستی ئەو پڕوپاگەندانە، لەدوای رۆژی هەینییەوە بازاڕ ئاسایی بووەتەوە و خەڵک لەوە تێگەیشتووە ئەو دەنگۆیانەی هەن تەنها پڕوپاگەندەن، لەوەش دڵنیابوونەتەوە نە نرخی کاڵا و خۆراک و خۆراکە پێویستییەکانی رۆژانە گران دەبێت، نە سنوورەکانیش دادەخرێن".

داڕشتنەوە: حەکیم داود


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| دوێنێ کاژێر 08:10 | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین هاوئاهەنگی بکەن 12 کاژێر لەمەو بەر |

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین هاوئاهەنگی بکەن

"پێویستە رێگە لە پێکدادانی زیاتر بگیرێت" زۆرتر
مامۆستایەکی ئایینی: گشتپرسی باشترین کار بوو 13 کاژێر لەمەو بەر |

مامۆستایەکی ئایینی: گشتپرسی باشترین کار بوو

گشتپرسیش نەبا حەشدی شەعبی هەر هێرشی دەکرد زۆرتر
0.422 seconds