وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

كۆسره‌ت ره‌سول: بەشداریی گشتپرسی بکەن و بە بەڵێ دەنگ بدەن

لەلایەن عومەر شایان 1/9/2017
کۆسرەت رەسول عەلی ، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
کۆسرەت رەسول عەلی ، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

رووداو- کەرکووک

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات لە گشتپرسی بەشدار بن و دەنگ بە بەڵێ بدەن. هەروەها دەڵێت: "گشتپرسی له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانیش ئه‌نجام دەدرێت".


كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رۆژی هەینی 1-9-2017 سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگەی کرد لە کەرکووک ، داقووق و خورماتوو.



کۆسرەت رەسول بە ئاماژەدان بە قوربانیدانی پێشمەرگە لە شەڕی داعش ، گوتی: "هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى لێیه‌ و پێشمه‌رگه‌ رزگارى كردوون ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان".



جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە باشووری کوردستان داوای له‌ سه‌رجه‌م خەڵکی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ كرد" به‌گڕوتینه‌وه‌ به‌شداریى له‌ گشتپرسی بكه‌ن و به‌ به‌ڵێ ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن".

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى قسەکانیدا کۆسرەت رەسول عەلی باسی ‌نه‌خشه‌رێگاكه‌ى یه‌كێتی کرد کە تێیدا داواکراوە ، گشتپرسی له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانیش ئه‌نجام بدرێت، و گوتی: "بۆیه‌ گرنگه‌ له‌رۆژی دیاریكراودا به‌گیانێكى كوردانه‌وه‌ سه‌رجه‌م كوردستانیان ده‌نگ بده‌ن و به‌شداربن له‌ پرۆسه‌كه‌دا".



كۆسره‌ت ره‌سول گوتیشی"كوردستانى بێ كه‌ركووك، لاشه‌ى بێ سه‌ره‌و مه‌حاڵه‌ به‌بێ كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان كورد به‌ ئاواته‌كانى بگات".

بڕیارە لە 25-9-2017 گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت بۆ سەربەخۆیی باشوری کوردستان.

کۆمێنتەکان

 
صلاح | 2/9/2017
پرسیارێك بۆ روداوو... بۆ پێش ئه‌م پرسه‌ی ریفراندۆم هیچ كات نه‌وتراوه‌ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم .

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

كريكار | 17/07/2018 07:09:29 ص
ئه ى ئه مريكا بؤ له كاتى هيرشى حه شد وا راويز كارى ئاماده نه بوك! !
sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 07:38:25 ص
دەگۆترێ دەست بردن لۆ هەلگرتنی بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنیتی ، وە هەروەها لە هەولێرێ دەگۆترێ گۆشتی ناخۆم بەس گۆشتاوی دەخۆم ، گۆران یێکێتی پێ...
سەركردە ناڕازییەكان بە مەرجی گێڕانەوەی دارایی گۆڕان دەگەڕێنەوە
| 8 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 16/07/2018 04:16:05 م
Dastxosh
شەماڵ وەهبی | 16/07/2018 05:12:12 م
حەقی خۆیەتی گۆڕان نوسینەکەت بە بایخ وەربگرێت، ڕاستە گۆڕان هەرچەند لە یەکێتیەوە نزیک کەوتبێتەوە، لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری دوورکەوتۆتەوە، منیش لەگەڵ...
پاسە ژێربەژێرەكانی گۆڕان و پارتی
| دوێنێ کاژێر 10:56 | (2)
هەرێم | 16/07/2018 07:43:38 ص
حەشدی شەعبی بە شێوەی سوپای پاسدارانی ئێران کە ئەرکی شەڕی نەما، لەمەو بەدوا ئەرکی سەرەکیان دەبێ بە دەستوەردان لە کاروباری سیاسی و سەرکوتی خەڵک و...
بەشێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە كەركووك كشانەوە
| دوێنێ کاژێر 08:41 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن 10 کاژێر لەمەو بەر |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  15/7/2018 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
0.797 seconds