وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لایەنە نایاساییەکانی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی کوردستان

لەلایەن رووداو 1/10/2017
هەڵمەت غەریب، پسپۆڕێکی یاسایی: ئەوانەی زیانیان پێگەیشتووە دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن

رووداو- هەولێر

بەغدا لە ئێوارەی رۆژی هەینیەوە گەشتە نێودەوڵەتییەکانی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی راگرت، حکومەتی عێراق دەڵێت راگرتنی گەشتەکان لە دەسەڵاتی ئەواندایە، بەڵام بەپێی چەند یاسایەک و هەروەها رێککەوتنی نێودەوڵەتیش بەغدا دەسەڵاتی ئەوەی نییە گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان رابگرێت.


لە ساڵی 1944دا پەیماننامەیەک بۆ رێکخستنی گەشتە ئاسمانییەکان، دانانی رێساکانی گەشت، سەلامەتی هاتووچۆی ئاسمانیی و تۆمارکردنی فڕۆکەکان لەلایەن 52 وڵاتەوە واژۆکرا. 

پەیماننامەکە لە نیسانی 1947دا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئێستاش 191 ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکان تێیدا ئەندامن و پابەندبوونی خۆیان بە جێبەجێکردنی بڕگەکانیەوە دووپاتکردووەتەوە. 

ئەو پەیماننامەیە بە پەیماننامەی شیکاگۆ ناسراوە و لە ماددەی 9ی بەشی دووەمیدا هاتووە "هەر دەوڵەتێک لەبەر هۆکاری پێویستیی سەربازیی یان سەلامەتیی گشتی، دەتوانێت فڕینی فڕۆکەی وڵاتانی دیکە بە ئاسمانی ناوچەیەکیدا سنووردار یان قەدەخە بکات".

پێشێلکردنی ماددەی 9ی یاسای شیکاگۆی ساڵی 1944 کە تیایدا هاتووە گەشتی فڕۆکەوانی تەنیا لە ناوچەکانی جەنگ و بەهۆکاری ئەمنی رادەگیرێن، ئەمە لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان هیچ شەڕ و دۆخێکی ئەمنی خراپی نییە و کوردستان ئارامە. هەروەها ئەگەر دۆخی ئەمنی خراپە چۆن رێگا بە گەشتی فڕۆکە ناوخۆیی دەدرێت و دەرەوەش قەدەخە دەکرێت .

هەڵمەت غەریب ، مامۆستای بەشی یاسا لە زانکۆی سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "راگرتنی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان سەرپێچییەکی ئاشکرایە لە پەیماننامەی شیکاگۆ، وڵاتان تەنیا لە حاڵتی ئەمنی و سەربازی دەتوانن گەشتە ئاسمانییە نیودەوڵەتییەکان رابگرن، ئەوەی بەغدا دەستیپێکردووە ، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات بووە بۆ ململانێی سیاسی و فشار بۆ هەرێمی کوردستان".

ئەو مامۆستایە بەشی یاسا لە زانکۆی سەلاحەدین سەبارەت بە تۆمارکردنی داوای یاسایی لە دژی حکومەتی عێراق گوتی: "حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو ئەو هاووڵاتیانە و کۆمپانیا فڕۆکەوانییانەی زیانیان پێگەیشتووە، دەتوانن داوای یاسایی لە دادگای تایبەت تۆمار بکەن بە قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە".

هەروەها بڕیارەکەی بەغدا لەبارەی گەشتی ئاسمانی پێشێلکردنی بنەما و یاساکانی رێکخراوی فڕۆکەوانی شارستانی نێودەوڵەتی ئای سی ئەی ئۆیە.

بە هەمان شێوەش یەکێتی گواستنەوەی ئاسمانی نێودەوڵەتی IATA رێگەنادات گەشتە ئاسمانییەکان بەو شێوەیەی باسی کردووە بوەستێندرێن، بەڵام بەغدا بڕیارەکانی ئەو یەکێتییەشی پێشێلکردوون. 

بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان لە چوارچێوەی مادەی 110 دەستووری عێراقدا نەهاتووە، بۆیە بەپێی ماددەی 114 هەر بابەتێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی مادەی 110 بێت ئەوا لەکاتی هەبوونی ناکۆکیی لە نێوان یاساکانی هەرێمەکان و یاسای فیدراڵی ئەوا ئەولەویەوت بۆ یاساکانی هەرێمی کوردستانە. 

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان پشتی بەستووە بە یاسای ژمارە 184 ساڵی 1974 ، لە ماددەی 1ی  یاساکەدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی پێناسە کراوە، کە بریتییە لە وەزارەتی گواستنەوە و دامەزراوەی گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی ، هەردوو دامەزراوەکە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە بە یاسای ژمارە 19ی ساڵی 2011 و یاسای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.

یاسای ژمارە 18 ساڵی 2008 یاسای دەزگای فڕۆکەخانە شارستانییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستان دەرچووە ، بەپێی ئەو یاسایە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان دەکەوێتە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.


کۆمێنتەکان

 
Azad Azad | 1/10/2017
كورد بۆ بێ ده‌نگه‌ له‌ ئاستی سزادانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ له‌ ئه‌وروپا و جیهان ده‌رناچن بۆ ته‌زاهورات دژی حوكمی دكتاتۆری مه‌ركه‌زیه‌تی شیعه‌ی تایفی ...!!!!!
داود | 1/10/2017
به راستي من زه ره ر وزيانيكي زوري ماددي و كومه لايه تيم به ركه وت،1-بليتي (هه ولير-استانبول-موسكو)م سوتا،2-آهه نكي زنهينان و كواستنه وه م سووتا كه برياربوو له رووسيا له كه ل كجيكي رووس بيكه ين به داوه تكردن و آماده بووني ده يان و سه دان هاونيشتيماني رووس و بايانيش له روسيا،امه ش تيجونيكي زوري بو من له كيس دام و واده كه ش. كه وتبوه روزي25.10.2017 واتا روزي ريفيراندوم كه زور حه زم ده كرد ببيته دوو جه زن بومان(جه زني ده نكدان بو سه ربه خويي كوردستان و جه زني زه ماوه ندي زنكواستنه وه له رووسيادا)،3-داوه تنامه م له رووسياوه بو بو هاتبوو بو 2 مانك اويش سووتا،4-فيزاي2 مانكم وه ركرتوه و له سه ر باسبورته عيراقيه نه كبه ته كه مه و هه ر بو هه مان2 مانكه كه ي داوه تنامه كه مه،اويش هه ر سوتاو به كه لكي سه فه ر نه ماو ماوه ي زنهينان و مامه له ي زه واجي بيوه نه ما بو نا و رووسيا.باره يه كي زورم قه رزكردوه به و مه رجه ي كه له دواي زنهينان بيانده مه وه،به لام زنهينان نه كرا و قه رزه كه م ليداواده كه نه وه نيمه بيانده مه وه و تووشي كيشه يه كي كه وره ي كومه لايه تي،آبوري و ده رووني هاتووم
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

vinwar kovli | 23/10/2017 02:01:34 م
دەنگم بوو مێسی یە
| 20 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Iman Botani | 23/10/2017 11:25:55 ص
مەبەستی چییە لەم پشتتێنەکردنەیان. کونسوڵخانە لە هەولێر داناخرێت و چالاکی کۆمپانیای رووسیا لە کوردستان دەمێنەوە؟ خۆ ئەم بریارانە بۆ بەرژەوەندی...
ئه حمه د حه عفه ر | 23/10/2017 01:47:56 م
کورد نابی دلخوشی به بیگانه بی یه کریزی ناومالی کورد ته نیا چاره سه ری کورده. کورد نابی ئیتر بخه له تی و فیلی لی بکریت خه یانه ت هوی شکسته کانه!
رووسیا: پشت لە کورد ناکەین
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (2)
hawsar | 23/10/2017 12:58:20 م
داوا لە سەرکردایەتی سیاسی پارتی دەکەم دەستبکاتەوە بە گفتوگۆ لەگەل گۆران ئەو دۆخە پێویستی بە دروست بوونی بەرەی نیشتمانی هەیە
Em ainadya basa | 23/10/2017 01:38:14 م
Başa inadı kati awa hatwe gwe le xelk bigrn
پارتی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی رەتدەکاتەوە
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێ‌ حیزب لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن رێککەوتن 2 کاژێر لەمەو بەر |

سێ‌ حیزب لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن رێککەوتن

ئەم خولەی پەرلەمان بۆ 8 مانگی دیکە درێژدەكرێتەوە زۆرتر
ئەم دۆخە چۆن تێپەڕێنین؟ 3 کاژێر لەمەو بەر |

ئەم دۆخە چۆن تێپەڕێنین؟

"هەولێر دەرگای گفتوگۆ دابخات، شەڕەكە بە قازانجی زۆرتر
بەوێنە.. تاکە خانمی ئەکتەری کوردی ئێزیدی شوویکرد 3 کاژێر لەمەو بەر |

بەوێنە.. تاکە خانمی ئەکتەری کوردی ئێزیدی شوویکرد

لە چەند فیلمێک بەشداریکردووە زۆرتر
0.422 seconds