وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: لە راگەیێندراوەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانین

لەلایەن راوچی حەسەن 1/10/2017
لۆگۆی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
لۆگۆی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

رووداو - هەولێر 

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە و رایدەگەیێنێت "لە راگەیێندراوەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانین و هیودارین لە رۆژانی داهاتوودا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێداچوونەوە بە هەڵوێستی خۆی بکات". 

رۆژی یەکشەممە 1-10-2017، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وەڵامی راگەیێندراوەکەی  رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکای دایەوە و رایگەیاند "سەرەڕای پێزانینی ئێمە بۆ بانگهێشتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ وەڵامدانەوەی ناتووندوتیژیانەی گشتپرسییەکە، بەڵام نە ئەمریکا و نە هیچ وڵاتێکی دیکە رێگەیان لە مامەڵەی نادەستووری و نایاسایی بەغدا لەگەڵ کوردستان نەگرت، کە لەوەتای پەسەندکردنی دەستوور لە 2005ـەوە بەردەوامە". 

لە بەشێکی دیکەی وەڵامەکەدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت "هیودارین لە رۆژانی داهاتوودا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێداچوونەوە بە هەڵوێستی خۆی بکات و بە گەرمی پشتیوانی داخوازییە شەرعییەکانی گەلی هەرێمی کوردستان بکات و لە دانووستاندنی ئاشتیانەی نێوان هەولێر و بەغدا بەشداربێت".


دەقی وەڵامەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

گەلی کوردستان، کە بە بەردەوام و بە دڵگەرمییەوە پشتیوانی ئەمریکایان کردووە، بەتایبەتی لە جەنگی دژ بە داعش و رژێمی سەددام حوسێن، زۆر نیگەرانن لە بەیاننامەی رۆژی هەینیی بەڕێز رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. دەبوایە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەر لە هەموو وڵاتان تەقدیر و رێزی لە بڕیاری کوردستان بۆ سەربەخۆیی بگرتایە هەروەکو زیاتر لە 92٪ـی گەلی کوردستان لە ریفراندۆمێکی ئازاد و شەفاف و ئاشتیخوازانە لە 25ـی ئەیلوول داوایان کرد.

ریفراندۆمەکە بە گوێرەی یاساکانی کوردستان لە لایەن سەرۆکی هەرێمەوە بانگەوازی بۆ کرا و پەرلەمانی کوردستانیش پەسەندی کرد، ئەم پرۆسەیە بە گوێرەی چەندین بڕگەی دەستووری عێراق رێپێدراوە. ریفراندۆمەکە دەرفەتی بۆ گەلی کوردستان رەخساند تاوەکو مافی چارەی خۆنووسین پیادە بکەن هەروەکو لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و دوو رێکەوتننامەی نێودەوڵەتی پەیوەندیداری دواتردا هاتووە.

سەرەڕای پێزانینی ئێمە بۆ بانگهێشتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ وەڵامدانەوەی ناتووندوتیژیانەی ریفراندۆمەکە، بەڵام نە ئەمریکا و نە هیچ وڵاتێکی دیکە رێگەیان لە مامەڵەی نادەستووری و نایاسایی بەغدا لەگەڵ کوردستان نەگرت، کە لەوەتای پەسەندکردنی دەستوور لە 2005ـەوە بەردەوامە. 

هیودارین لە رۆژانی داهاتوودا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێداچوونەوە بە هەڵوێستی خۆی بکات و بە گەرمی پشتیوانی داخوازییە شەرعییەکانی گەلی هەرێمی کوردستان بکات و لە دانووستاندنی ئاشتیانەی نێوان هەولێر و بەغدا بەشداربێت.

د. ئومێد سەباح

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

١ـی ١٠ـی ٢٠١٧

39366 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 15/12/2017 09:22:16 ص
ره‌نگه هێزی نه ناسراویش هه ر سازکراوی عبادی و حه‌شدی شه‌عبی ، پیلانێک بۆ ئه‌وه ئه‌و جار به بیانوی شه‌ڕ له گه‌ڵ پاشماه‌ی داعش شوێن و ناوچه‌...
حەشدی شەعبی لە خورماتوو هێز کۆدەکاتەوە، پێشمەرگە لەئامادەباشیدایە
| 14/12/2017 | (1)
سالار | 14/12/2017 03:05:11 م
Good bless you
seamand | 14/12/2017 10:58:52 م
baqurbany bm sera kura qaraman xo wak parlamantarakany ema neen la Baghdad
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| 13/12/2017 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گرفتی خەو هۆکارێکی نەزۆکیی خانمانە 4 کاژێر لەمەو بەر |

گرفتی خەو هۆکارێکی نەزۆکیی خانمانە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
ڤیان دەخیل باسی دۆزینەوەی سێ منداڵە کوردە ئێزدییەکە دەکات لە تورکیا 4 کاژێر لەمەو بەر |

ڤیان دەخیل باسی دۆزینەوەی سێ منداڵە کوردە ئێزدییەکە دەکات لە تورکیا

چۆن دۆزرانەوە و چۆن گەڕێندرانەوە؟ زۆرتر
قەیس خەزعەلی: ئەمریکا تەنیا بەرگری لە هەولێر کرد نەک بەغدا 4 کاژێر لەمەو بەر |

قەیس خەزعەلی: ئەمریکا تەنیا بەرگری لە هەولێر کرد نەک بەغدا

"ئیسرائیل و ئەمریکا و سعودیە دووژمنی عێراقن" زۆرتر
0.281 seconds