وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان پێشوازیی لە بانگەوازەکەی سیستانی دەکات

لەلایەن راوچی حەسەن 1/10/2017
کۆبوونەوەی سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان - عێراق 1-10-2017
کۆبوونەوەی سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان - عێراق 1-10-2017

رووداو - هەولێر 

سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان - عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی بانگەوازەکەی مەرجەعی باڵای شیعەکان بڵاوکردەوە و پێشوازیی لە بانگەوازەکەی دەکات و رایدەگەیێنێت "لەسەر بنەمای بانگەوازی مەرجەعییەت، ئامادەییمان دەردەبڕین بۆ دەستپێکردنی دانوستاندنی جیدی لەگەڵ حکومەتی عێراق".

رۆژی یەکشەممە 1-10-2017، سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان - عێراق یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا پێشوازی لە بانگەوازەکەی ئایەتوڵڵای عوزما، سەید عەلی سیستانی دەکات و راشیدەگەیێنێت "ئەو بانگەوازە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی پرەنسیپەکانمان کە سەرچاوەکەی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و بنبڕکردنی تووندوتیژی و هەڕەشەیە".

سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان - عێراق لە کۆبوونەوەکەدا دەڵێت "گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ بەتەواوی لەگەڵ بۆچوونی ئێمە یەک دەگرێتەوە، کە ئەویش گفتوگۆیە وەکو تاکەڕێگە بۆ چارەسەر کردنی کێشە و بابەتە هەڵواسراوەکان لەنێوان هەولێر و بەغدا". 

دەقی راگەیێندراوەکەی سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان - عێراق

سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان-عێراق پێشوازیی لە بانگەوازی سەماحەتی مەرجەعی باڵا، ئایەتوڵڵای عوزما سەید عەلی سیستانی دەکات

ئێمەی نوێنەرانی زۆرینەی پارتە کوردستانییەکان لە (سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان - عێراق)، پێشوازیی لە بانگەوازی سەماحەتی مەرجەعی باڵا، ئایەتوڵڵای عوزما، سەید عەلی سیستانی دەکەین کە لەلایەن نوێنەری مەرجەعییەت بەڕێز ئەحمەد ئەلسافی، لە کاتی پێشکەشکردنی وتاری هەینیی ٨ـی موحەررەمی ١٤٣٩ـی هیجری بەرانبەر ٢٩ـی٩ـی٢٠١٧، خرایەڕوو. لە کاتێکدا پێشوازیی لەو بانگەوازە دەکەین کە هەموو لایەک لەم ڕۆژانەدا یادی سەرکەوتنی پڕەنسیپ بەسەر شمشێردا دەکەنەوە، کە خۆی لە شۆڕشی حوسەین کوڕی عەلی (سەلام و درودی خوای لێ بێت)، دەبینێتەوە.

ئەو بانگەوازە هەنگاوێکی گرینگە بۆ پاراستنی پڕەنسیپەکانمان کە سەرچاوەکەی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و بنبڕکردنی توندوتیژی و هەڕەشەیە.

ئەو دەستپێشخەرییەی سەماحەتی مەرجەعی باڵا بۆ گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ بەتەواوی لەگەڵ بۆچوونی ئێمە یەک دەگرێتەوە، کە ئەویش گفتوگۆیە وەکو تاکەڕێگە بۆ چارەسەر کردنی کێشە و بابەتە هەڵواسراوەکان لەنێوان هەولێر و بەغدا.

ئێمە باوەڕمان بەوە هەیە کە گفتوگۆی بەردەوام میکانیزمی سەرەکییە بۆ دروستکردنی برایەتی و تەفاعولی ئەرێنی و بەرهەمهێنانی ئەنجامی هاوبەش. هەروەها گفتوگۆ دەبێتە هۆکاری نەمانی دیاردەی ڕق و کینە و ڕەگەزپەرستی کە ئەوانە هەموویان ئەنجامی بارگرژین لە واقیعی ئێستای سیاسی و کۆمەڵایەتیی ژیان، لە عێراقدا.

بۆیە ئێمە ڕای دەگەیەنین کە لەسەر بنەمای بانگەوازی بەڕێزی مەرجەعییەت، ئامادەییمان دەردەبڕین بۆ دەستپێکردنی دانوستانی جیدی لەگەڵ حکوومەتی عێراق.

سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان - عێراق

١ـی١٠ـی٢٠١٧


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Maher husssein | 23/04/2018 12:24:10 م
هەرێ بە پاشەکەوتە یان بە بێ پاشەکەوت
خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا
| دوێنێ کاژێر 02:32 | (1)
Rebwar | 23/04/2018 11:39:08 ص
Dastxosh
ره شید | 23/04/2018 12:11:39 م
ده سخوش "کاک ریبوار" خوشه ویستی و سوزداری به شی زوری خه لکی به شه ره فی کوردستان بو پارتی ریشه یی و چه سپاوو نه هادینه یه ؛ پارتی ئه زانی چی ده وی و...
پارتی بۆ وا بێمنەتە؟
| دوێنێ کاژێر 08:13 | (2)
ناظم بابان | 23/04/2018 10:04:11 ص
هيوادارم ليستى 162ى يه كيتيى 80 كورسى بهينيت*****
 سەنتەرێکی ئەمریكی: 70%ی خەڵکی کوردستان دەنگ بە حیزبە کۆنەکان دەدەنەوە
| دوێنێ کاژێر 08:24 | (1)
Azad Azad | 23/04/2018 08:18:36 ص
والله‌ به‌رێزان ئه‌مه‌ راستی و دروستی كۆمه‌ڵگای مه‌حروم كراوی گه‌نجی فه‌قیره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوراست به‌ په‌رده‌پۆش كردنی ئافره‌ت و نه‌زه‌ر حه‌رامه‌...
نرخی ماچكردنی پۆستەری ژنەكە بووە 100 ملیۆن دینار
| دوێنێ کاژێر 09:44 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ترەمپ: رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران کارەساتە 4 کاژێر لەمەو بەر |

ترەمپ: رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران کارەساتە

ماکرۆن: رێککەوتننامەکە بۆ ئاسایشی ناوچەکە گرنگە زۆرتر
شاندێکی ئەمریکا: پشتگیریی کوردستانێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکەین 5 کاژێر لەمەو بەر |

شاندێکی ئەمریکا: پشتگیریی کوردستانێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکەین

جەخت لە هاوئاهەنگیی نێوان پێشمەرگە و هاوپەیمانان زۆرتر
0.39 seconds