وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فێستیڤاڵی خلیسکانێی سەر بەفر لە چۆمان

لەلایەن محەممەد شوانی 2/2/2019
1696 ژمارەی بینین

رووداو - چۆمان 

ئەمڕۆ شەممە 2-2-2019، فێستیڤاڵی خلیسکانێی سەر بەفر لە چۆمان بەڕێوەچوو. سێ تیمی سكیوانی كوردیش كه‌ ژماره‌یه‌ن 19 یاریزانه‌، به‌شداری فێستیڤاڵەکایان کرد. 


ساڵی 1975 و لە سه‌رده‌می حوكمی پادشایه‌تی بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ سه‌ر ئاستی عێراق خلیسكانێی سه‌ر به‌فر له‌ حاجی ئۆمه‌ران بەڕێوه‌چوو‌. له‌ ساڵی 2016 و سه‌ره‌تای مانگی شووباتی هەموو ساڵێک له‌ باڵه‌كایه‌تی ده‌كرێت.

له‌ ژێر چاودێری قائیمقامی چۆمان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری چۆمان و ڤی ئای كوردستان ئه‌م فێستیڤاڵه‌ رێكخراوه ‌و ئامنج لێی ناساندنی ناوچه‌یەکی كوردستانه‌ كه‌ چوار وه‌رز به‌فری لێ ده‌مێنێت.

لە یەكەم رۆژی دەستپێكردنی پشووی نیوەی ساڵی قوتابیان لە عێراق، هەزاران گەشتیار هاتنە هەرێمی كوردستان و سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاریش دەڵێت: "لەیەك بازگەوە لە ماوەی 4 كاژێردا زیاتر لە پێنج هەزار گەشتیار هاتوونەتە ناو شار هەولێرەوە. بازگەكانی دیكەش گوشاری گەشتیارانیان لەسەربووە".

پشووی نیوەی ساڵی قوتابیان لە عێراق بۆ ماوەی 15 رۆژ بەردەوام دەبێت ‌و لە سەرەتای مانگی شووباتەوە دەستپێدەكات ‌و تاوەكو 15ـی مانگ دەخایەنێت.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

0.25 seconds