وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

زەماوەندی پیر شالیار لە ھەورامانی تەخت

لەلایەن رووداو 2/2/2019
1384 ژمارەی بینین

رووداو-AA

ناوەڕاستی زستانی هەموو ساڵێک خەڵکێکی زۆر روودەکەنە هەورامانی تەخت و لە زەماوەندی پیرشالیار بەشداریی دەکەن.

هەورامانی تەخت لە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵانە میوانداریی دوو رێوڕەسم دەکات کە یەکێکیان لە ناوەڕاستی وەرزی زستانە و بە زەماوەندی پیرشالیار ناسراوە و ئەوی دیکەیان لە ناوەڕاستی وەرزی بەهاردایە و بە کۆمسای دەناسرێت. رێوڕەسمی پیرشالیار ساڵانە لە یەکەم چوارشەممەی نیوەی دووەمی، دووەم مانگی زستان بەڕێوەدەچێت. 

پیرشالیار ناوی پیرێکی ناوچەی هەورامان بووە کە خەڵکی ناوچەکە بە کەسایەتییەکی گرینگ و خاوەن کەرامەتی دەزانن. بەپێی ئەفسانەکانی ئەو ناوچەیە پیرشالیار توانیویەتی بەهۆی کەرامەتییەوە، کچی پاشای بوخارا چارەسەر بکات کە دکتۆرەکان نەیانتوانیوە چارەسەری بکەن، پاشای بوخاراش لەبەرامبەر ئەو کارەیدا کچەکەی پێداوە. رێوڕەسمەکانی ئێستای پیرشالیاریش دەبەسترێتەوە بە رووداوی زەماوەندی پیرشالیار و کچی شای بوخارا. 

ئەو رەوایەتە مێژوویەکی دیاری نییە و هەندێک کەس بە 700 ساڵ پێش و هەندێکی دیکە بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ لەمەوبەری دەگێڕنەوە. رێوڕەسمەکە هەموو ساڵێک سێ رۆژ دەخایەنێ.

رێوڕەسمی پیرشالیار بە دابەشکردنی گوێزی باخێک دەست پێدەکا کە بە باخی پیرشالیار ناسراوە، دواتر قوربانی دەکرێ و خواردنی تایبەتی ساز دەکرێت. نوێژ و زیکرکردن و پاڕانەوەش بەشێوەیەکی تایبەتی بەڕێوەدەچێت و گۆڤەند و هەڵپەڕینیش هەر نابڕێتەوە.

پیرشالیار بووەتە رێوڕەسمێکی ئایینی- کۆمەڵایەتی کە ساڵانە خەڵکێکی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران، هەموو بەشەکانی کوردستان و تەنانەت گەشتیارە بیانییەکانیش بەرەو هەورامان رادەکێشێت. لە ساڵانی رابردوودا، ژمارەیەکی زۆر لە پێڕەوانی ئایینی زەردەشتیش لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران لەو رێوڕەسمەدا بەشدارییان دەکرد و بەجۆرێک رێوڕەسمەکەیان بە ئایینی خۆیان دەبەستەوە، بەڵام چەند ساڵێکە کە ژمارەیەک لەوان تەنیا بۆ چاولێکردن دەچنە هەورامان و دەروێش و سۆفییەکان رۆڵگێری سەرەکین. 

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان

0.187 seconds