وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

پەیوەندی نێوان پارتی و یەكێتی چۆن درزی تێدەكەوێت؟

لەلایەن رووداو 2/4/2013
پارتی و یەكێتی
پارتی و یەكێتی

هیڤیدار ئەحمەد
رووداو -هەولێر
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێ: “سەدمەی مام جەلال یەكێتی تووشی شۆك كردووە. یەكێتی ناتوانێ یەكدەنگ بێت، تاوەكو تاڵەبانی بەهۆش خۆی نەیێتەوە”. هەروەها رەخنەی لە كۆبوونەوەكانی پارتی و یەكێتی گرت و گوتی لەجیاتی ئەوەی باسی مەسەلەی جدی بكەن دەڵێن “ئەمڕۆ قۆزی بخۆین خۆشترە یان ماسی”. هەڵسووڕاوێكی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێ “گۆڕان درزی خستە ناو پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی”.
 نزیكەی چوار مانگە یەكێتی بەبێ جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتیی خۆی ، سیاسەت دەكات. لەو ماوەیەشدا شێوازی قسەكردنی سەركردەكانی ئەو حیزبە بەرامبەر هاوپەیمانە ستراتیژییەكەیان (واتە پارتی) گۆڕاوە، بەتایبەتی لە مانگی رابردوودا.


“یەكێتی تووشی شۆك بووە “


شاڵاو عەلی عەسكەری، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، نەیشاردەوە كە حیزبەكەی لە غیابی تاڵەبانیدا تووشی “كێشەیەكی گەورە” بووە: “یەكێتی ئێستا تووشی شۆك بووە، بەهۆی سەدمەی مام جەلالەوە”. بەبڕوای ئەو “تاوەكو مام جەلال بەهۆش خۆی نەیێتەوە، یەكێتی ناتوانێ یەكدەنگ و یەكڕەنگ بێ”. ئەمەش ئاماژەیەكی ناڕاستەوخۆیە بۆ لێدوانە دژبەیەكەكانی ئەم دواییەی سەركردەكانی یەكێتی دەربارەی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و بڕیارە چارەنووسسازەكانی نێو خودی یەكێتی. بەتایبەتیش سەبارەت بە هەڵبژاردنەكان، كە هەندێك لەو سەركردانە دەڵێن بەجیا لە پارتی بەشدار دەبن و هەندێكشیان دەڵێن رای جیا هەیە و هێشتا ئەو بابەتە یەكلایی نەبووەتەوە.
شاڵاو عەلی عەسكەری دەربارەی رۆڵی تاڵەبانی لەنێو یەكێتیدا بە (رووداو)ی گوت: “مام جەلال پیاوێكی ئەوەندە گەورەبوو كە دەكرێ بۆنموونە وەك ئیمامی گەورەی ناو تەسبیح سەیری بكەین . لە سەرەوەی هەر تەسبیحێكدا ئیمامێكی زۆر گەورە هەیە و دواتر دوو ئیمامی بچووك لەخوارەوە هەن. جیاوازی عەقڵی سەركردانەی مام جەلال و ئەوانیدیكە لەخوارەوە لەو ئیمامەتییەدا بوو. بۆیە بۆشاییەكی گەورە لەناو یەكێتیدا دروستبووە”.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی جۆرێك لە نائۆمیدی پێوە دیاربوو بەرامبەر چارەنووسی حیزبەكەی: “یەكێتی تووشی شۆك بووە و نازانێ بۆ كوێ بچێت “.

  ئاسۆ عەلی، هەڵسوڕاوی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان:
گۆڕان توانی درز بخاتە پەیوەندییە كۆنكرێتییەكەی یەكێتی و پارتییەوە


یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە مانگی حوزەیرانی 2007 لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان رێككەوتنی ستراتیژی واژۆكرد، كە بەپێی قسەی جەعفەر ئیبراهیم ، گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی، زۆربەی بەندەكانی لەلایەن مام جەلالەوە داڕێژراون.


“ئۆپۆزیسیۆن لاسایی
 دەسەڵات دەكاتەوە”


هەڵسووڕاوێكی پێشووی ناسراوی بزووتنەوەی گۆڕان، باسی گۆڕینی هەڵوێستی یەكێتی دەكات بەرامبەر پارتی لە غیابی تاڵەبانیدا. ئاسۆ عەلی، كە ئێستا وەك چاودێرێكی سیاسی قسە دەكات، پێیوایە “ئەو شێوازەی پێش ئێستا پارتی بەهۆیەوە یەكێتی بۆ بەرژەوەندییەكانی خۆی بەكاردەهێنا، رەنگە لە غیابی مام جەلالدا بەوشێوەیە نەمێنێ. ئێستاش نیشانەكانی ئەو گۆڕانكارییە لە هەڵوێستی سەركردەكانی یەكێتیدا دەبینرێن”.
ئاسۆ عەلی رەخنە لە سیاسەتی حیزبە كوردستانییەكان، بە دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنەوە دەگرێت كە لەجیاتی ئەوەی فاكتەری گەشەپێدانی سیستەمی سیاسی بن، بوونەتە فاكتەری “تێكدان”ی سیستەمی سیاسی و كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستاندا: “ناچاركردنی حیزبەكانی ئۆپۆزیسیۆن بەوەی كە كاردانەوەیان هەبێت، وایكردووە كە پارتەكانی ئۆپۆزیسیۆنیش لاسایی دەسەڵات بكەنەوە”.


“ با كەس بەوە دڵخۆش نەبێ كە گۆڕان نەیتوانیوە گۆڕانكاری دروستبكات”


لە هەڵبژاردنەكانی رۆژی 25/7/2009دا، بۆ یەكەمجار لە هەرێمی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان وەك هێزێكی تازەی خاوەن قورسایی بە 25 كورسی پەرلەمانەوە دەركەوت ، دوای جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا بوو كە جێگری یەكەمی تاڵەبانی لەناو یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند. ئاسۆ عەلی، پارتی و یەكێتی بەوە تۆمەتبار دەكات كە بەهۆی سیاسەتی ئەو دوو حیزبەوە، رەنگە “گۆڕانیش نەتوانێ بە تەندروستی رۆڵی كاریگەری خۆی ببینێ”، بەگوتەی ئەو “با كەس دڵخۆش نەبێ كە گۆڕان نەیتوانیوە گۆڕانكاری دروست بكات، چونكە ئەم كۆمەڵگەیە هەر پێویستی بە گۆڕانكارییە”.
ئاسۆ عەلی، كە پێش دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بوو، ئێستاش رەخنە لە یەكێتی دەگرێ و دەڵێ ئەو حیزبە دیموكراسی نییە: “ئەگەر یەكێتی حیزبێكی دیموكرات بووایە، تێیدا دەمامەوە. پارتیش، ناوی پارتی دیموكراتە، بەڵام ئەوەی لە هەرێمی كوردستاندا دەیبینم، ئەوە شێوازی دیموكراسی نییە لە حوكمڕانیدا. گۆڕانیش هێشتا لە مەیداندا تاقینەكراوەتەوە كە بزانرێ چۆنە”.
ئەو چاودێرە سیاسییە باسی جیاوازی نێوان گۆڕان و یەكێتی دەكات: “گۆڕان جیاوازە لە یەكێتی، چونكە بەشێكی زۆری هەڵسووڕاوانی گۆڕان وازیان لە دەسەڵاتیان هێناوە و بوونەتە ئۆپۆزیسیۆن”. ئێستاش “لەناو یەكێتیدا هەستدەكرێ یەكدەنگی نییە و جیاوازی هەیە، بەڵام لەڕووی فیكر و پێشینەی سیاسییەوە لە گۆڕانەوە نزیكن”.


نزیكی گۆڕان لە یەكێتی


زۆرجار هەندێ كەس باسی ئەوە دەكەن كە گۆڕان و یەكێتی تەنیا ناویان جیاوازە و هەركاتێك بیانەوێ دەتوانن لەیەكتر نزیك ببنەوە. بەتایبەتی لەدوای رێككەوتنی دەباشان ، لە مانگی ئابی 2012دا. لە یەكەم دیداری نێوان تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا، دوای جیابوونەوەی ئەوەی دووەمیان لە یەكێتی، ئەوان لە دەباشان رێككەوتن كە دەستووری كوردستان بگەڕێتەوە پەرلەمان و سیستەمی حوكمڕانی بكرێتە پەرلەمانی، بەڵام شاڵاوی عەلی عەسكەری پێیوایە “ گۆڕان لە یەكێتییەوە نزیك نییە ، بەڵكو گۆڕان بۆ ئەوەی لەگەڵ یەكێتی دابنیشێ مەرجی هەیە”.
وا بڕیاربوو كۆبوونەوەی باڵای نێوان گۆڕان و یەكێتی پێش جەژنی نەورۆز ئەنجامبدرێت، بەڵام نەكرا. ئێستا گۆڕان مەرجی پێشوەختی هەیە بۆ كۆبوونەوەكە. بزووتنەوە گۆڕان بەفەرمی و لەڕێگەی نامەیەكەوە بۆ یەكێتی رایگەیاندووە كە ئەگەر بیانەوێ كۆبوونەوەكە بكرێت، دەبێ پابەندبوونی خۆیان بە رێككەوتنی دەباشانەوە رابگەیێنن. ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێ “هێندەی من ئاگادارم، یەكێتی بڕیاریداوە وەڵامی نامەكەی گۆڕان نەداتەوە”.


 گۆڕانكاری لە هەڵوێستی یەكێتیدا


ئاسۆ عەلی دەربارەی هەڵوێستی ئێستای یەكێتی، بەبێ تاڵەبانی، دەڵێ “ئێستا لەڕووی دروشم و ئامانجەوە نزیكبوونەوەیەكی زیاتر دەبینین لەنێوان یەكێتی و حیزبەكانی ئۆپۆزیسیۆندا، لەسەر مەسەلەی دەستوور و ئەو یاسایانەی رەهەندی نیشتیمانیان هەیە. ئەو تۆنی دەنگەی جاران یەكێتی لەگەڵ پارتی قسەی پێدەكرد، گۆڕاوە. ئەو گۆڕانكارییەش كە دروستبووە بەمانای ئەوە نییە كە یەكێتی رێككەوتنی لەگەڵ لایەنێكدا كردووە، بەڵكو ئەوەیە كە یەكێتی بەخۆیدا چووەتەوە”.
بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێ لە كوردستان فەرمانڕەوای راستەقینە پارتییە و یەكێتی دەسەڵاتێكی ئەوتۆی نییە. پێشتریش مەحموود محەممەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی، بە (رووداو)ی راگەیاندبوو: “قسەكانی بەرپرسانی گۆڕان بۆ هاندانی ئەندامانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە لەدژی پارتی، بەداخەوە ئێستا هەندێك لە ئەندامانی لە ئاستی باڵای یەكێتی باس لەوە دەكەن كە یەكێتی لە رێككەوتنی ستراتیژی زەرەری كردووە و كەوتنە سەر ئەو شەپۆڵە. ئەو شەپۆڵەی گۆڕان و هەندێك لایەنی دیكە دروستیانكرد”.
شاڵاو عەلی عەسكەری لەبارەی رێككەوتنی ستراتیژیی نێوان حیزبەكەی و پارتی دەڵێ “بە راشكاوانە دەیڵێم، یەكێتی بەهۆی رێككەوتنی ستراتیژییەوە ئینشیقاقی كرد. پارتی جیابوونەوەی تێدا روونەدا و بەهێزتریش بوو”. بەقسەی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی: “ئێمە نازانین، گۆڕان دەڵێ یەكێتی كەوتووەتە ژێر كاریگەری پارتی و پارتیش دەڵێ یەكێتی لە گۆڕان نزیكە و كەوتووەتە ژێر كاریگەریی گۆڕان، بەڵام یەكێتی ناكەوێتە ژێر كاریگەری گۆڕان”.


“ گۆڕان سەركەوتووبوو لە درز خستنە ناو پەیوەندی كۆنكرێتی پارتی و یەكێتی”


پێش نەخۆشكەوتنی تاڵەبانی، ئەوە تەنیا یەكێتی نەبوو كە پەیوەندییەكانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕاندا ئاسایی كردەوە. بەڵكو، لەدوای خۆپیشاندانەكانی 17ی شوباتی 2011، پارتی بەر لە یەكێتی پەیوەندییەكانی لەگەڵ گۆڕان بەرەو پێشەوەبرد. ئاسۆ عەلی، لەبارەی پەیوەندی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار و بزووتنەوەی گۆڕان، دەڵێ: “پارتی و یەكێتی زۆرجار گۆڕان وەك كارتی گوشار بەرامبەر یەكتر بەكاردەهێنن. گۆڕانیش مەبەستی خۆی هەیە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو دوو حیزبەدا، كە ئەویش درز خستنە نێو پەیوەندییە كۆنكرێتییەكەی نێوان پارتی و یەكێتییە. لەوەشدا سەركەوتوو بووە”.

  شاڵاوی عەلی عەسكەری، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی:
پارتی و یەكێتی لە كۆبوونەوەكانیاندا باسی قۆزی و ماسی دەكەن


شاڵاو عەلی عەسكەریش هۆی هەبوونی درزی لە پەیوەندی نێوان یەكێتی و پارتیدا بۆ خۆیان گەڕاندەوە: “گۆڕان درزی نەخستووەتە نێوان پارتی و یەكێتی، بەڵكو خۆیان درزیان خستووەتە نێوان خۆیان و لە مەكتەبی سیاسی هەردوو حیزبدا كە دادەنیشن لەجیاتی ئەوەی باسی كاری جدی بكەن، گرنگی بەوە دەدەن و دەڵێن كە بۆ ئەمڕۆ قۆزی بخۆین یان ماسی خۆشترە. تەنیا موجامەلەی یەكتر دەكەن. ترسی ئەوەم هەیە ئەو موجامەلەیە دۆخی كورد لە هەر چوار پارچەكە خراپ بكات”.




ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| دوێنێ کاژێر 11:33 | (1)
پاداشت | 21/03/2019 08:05:39 م
ته‌قاندنه‌وه‌ی كارێكی باش نه‌بوه‌، له‌وانیه‌ پڕ بوبێت له‌ مادده‌ی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشی ترساناك وه‌ به‌ تاك تیك به‌ردرابێته‌وه‌.
مووشەکەکەی قەڵادزێ تەقێندرایەوە
| 21/3/2019 | (1)
Shex darawan | 21/03/2019 06:48:03 م
خوات لەگەڵ ئامۆزا گیان جیگات بەهەشت بێت
گەنجێکی خەڵکی سۆران لە مەککە کۆچی دواییکرد
| 20/3/2019 | (1)
0.438 seconds