وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

مانۆڕی سوپای ئێران و عێراق لەسەر سنوور

لەلایەن هەڵۆ محەممەد 2/10/2017
10576 ژمارەی بینین

رووداو - گەرمیان

سوپاکانی ئێران و عێراق مانۆڕێکی سەربازییان لەسەر سنوورەکانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان دەستپێکردووە، ئەوەش جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان کەمکردووەتەوە.

سوپای ئێران مانۆڕێکی سەربازی لە سنوورەکانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان لە ناوچەکانی قەسری شیرین و سنووری پەروێزخان بە بەشداریی حەشدی شەعبی دەستپێکردووە. لەم مانۆڕەدا، یەکە سەربازییەکانی هێزی وشکانی سوپای ئێران، تۆپخانە، مووشەک و هەلیکۆپتەر بەشدارییان پێکراوە.

قۆناغی پێشتری ئەم مانۆڕە هەفتەیەک پێش و رۆژێک پێش لە گشتپرسییەکەی باشووری کوردستان دەستیپێکرد. بەڵام لەو قۆناخەدا هێزی سوپای عێراق بەشدار نەبوون. لە رۆژانی پێش گشتپرسی باشووری کوردستان، هێزە سەربازییەکانی ئێران مانۆڕێکی گەورەیان لە قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشانەوە دەستپێکرد و لە شارەکانی مەریوان و شنۆش لە پارێزگای ورمێ بەڕێوەچوو.

ئەم مانۆڕە بڕیارە لە خاڵە سنوورییەکانی پەروێزخان، باشماخ لە مەریوان و تەمەرچیان لە پیرانشار بەڕێوەدەچێت، بەو هۆیەشەوە تاوەکو مانۆڕەکە تەواو دەبێت، ئەو خاڵە سنوورییانە جموجۆڵ تێیاندا کەمدەبێتەوە.

سەلاحەدین محەممەد، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ لایەنی ئێرانی لەبارەی مانۆڕە دوو رۆژییەکەی نێوان سوپای ئێران و حەشدی شەعبی قسەیان کردووە، لایەنی ئێرانیش دڵنیاییداوە ئەو مانۆڕە بۆ کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان نییە و ئەو حاڵەتە روونادات.

سەلاحەدین محەممەد راشیگەیاند "بە نوێنەری ئێرانمان راگەیاند، کوردستان ئێران بە دۆستی لە مێژینەی خۆی دەزانێ، بۆیە داوا دەکەین بەشدار نەبێ لە جموجۆڵێکی سوپای عێراق لە خاکی هەرێمی کوردستان، چونکە ئەوە جێگەی قبوڵکردن نییە".


داڕشتنەوە: حەکیم داود

0.203 seconds