وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

شەپۆلێكی خۆڵبارین رووی لە باشووری كوردستان كرد

لەلایەن دەرباز ساڵح 2/12/2016
خۆڵبارین هەولێری داپۆشیوە

رووداو - هەولێر

بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی رووی لە باشووری كوردستان كردووە، پلەی گەرما دادەبەزێت و كەشوهەوا سارد دەبێت، خۆڵبارینەكەش تەنیا ئەمشەو كاریگەری دەبێت و رۆژی شەممە 3-12-2016 كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە پاشنیوەڕی رۆژی هەینی 2-12-2016 ەوە، بەهۆی هاتنی پاڵەپەستۆیەك لە توركیاوە، كەشوهەوا گۆڕاوە و شەپۆلێكی خۆڵبارین باشووری كوردستانی گرتووەتەوە.

وەك فازڵ ئیبراهیم ئاماژەی پێدا، شەپۆلی خۆڵبارینەكە هەڵواسراوە، واتە تەنیا لە ئاستی بەرز كاریگەری هەیە و نەنیشتووەتە سەر زەوی، بۆیە تەنیا ئاستی بینینی كەمكردووەتەوە، شەپۆلەكەش لە رۆژئاوای عێراقەوە بەرەو رۆژهەڵات دێت، تەنیا ئەمشەو كاریگەری دەبێت و رۆژی شەممە 3-12-2016 كۆتایی دێت.

بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی باسی لەوە كرد دوای كۆتاییهاتنی خۆڵبارینەكە و سەقامگیربوونی كەشوهەوا، شەپۆلێكی سەرما باشووری كوردستان دەگرێتەوە و پلەی گەرما دادەبەزێت.

رۆژی سێشەممە 29-11-2016، شەپۆلێكی بەفر ‌و باران رووی لە باشووری كوردستان كرد و تاوەكو ئێستا بەردەوامە، ئەوەش بووە سەرەتایەكی باش بۆ رەواندنەوەی ئەو رەشبینییەی ئەمساڵ بەهۆی كەمبارانییەوە خەلكی دڵگران كردبوو و پێشبینی دەكرا ساڵێكی وشك بێت.

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بارانێكی باش باریوە و زۆرترین بڕیشی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە، لە زۆربەی ناوچەكانیش ئەمساڵ زۆرتر لە 40 ملم باران باریوە، ئەوەش سوودی بۆ كشتوكاڵ دەبێت و لە زۆربەی شوێنەكان پەڵەی داوە.

شەپۆلەكە جگە لە باران بەفریشی لەگەڵ بوو و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفرێكی باش باریوە، بەتایبەت لە لووتكە بەرزەكان. فازڵ ئیبراهیم گوتی"كاریگەری شەپۆلەكە تەنیا ئەمڕۆ هەینی لە ناوچە شاخاوییەكان دەمێنێ و‌، بۆ رۆژی شەممە شەپۆلەكە كۆتایی دێت".

بڕی بارانبارین لە سێشەممەوە

سلێمانی: 106.2 ملیم
هەولێر: 27.5 ملیم
دهۆك: 12.8‌ ملیم
كەركووك: 20 ملیم
هەڵەبجە: 26 ملیم
مەخموور: 16.9 ملیم

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

عبدالله | 23/04/2017 08:55:04 ص
بيويستة تةنها بو كارمةندانى خاوةن بروانامة بكريتةوة جونكة سالانيكة خزمةت ئةكةن و بسبورن لة بوارةكانيان
Zozan | 23/04/2017 12:59:52 م
خو له که بو کج ده بێت و من په یمانگا ته واو کردوه
وەزارەتی ناوخۆ 300 دەرچووی زانکۆ و ئامادەیی دادەمەزرێنێت
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (2)
mamkak | 23/04/2017 09:08:35 ص
ئەمە توێكڵ نييە؛ ئەمە قەپێلكە چونكە توێكڵ بە کوردب دەکاتە (ناوك) واتا كڕۆكى ميوە.
ئالان داوود | 23/04/2017 11:38:29 ص
دەبێ توێکڵە هێلکەکەن لە سپێنەو زەردێنە پاکبکرێنەوە ئنجا بخرێتە ناو فڕنێك بۆ ماوەی ۱۰ تا ۱٥ خولەك بەپلەی گەرمی ۹۰ ، دوای ئەوە بیهاڕین و ببێتە ئارد....
چیدیکە توێکڵی هێلکە فڕێمەدەن؛ بیخۆن
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Aras Y | 23/04/2017 10:51:37 ص
وه‌رگرتنی ئه‌م باجه‌ چ سودێکی ده‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌ره‌که‌ جارێ وه‌رن ئه‌مه‌ شی بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌م خه‌ڵکه‌، وه‌ پێویسته‌ روونکردنه‌وه‌ی باش وه‌ له‌...
وەرگرتنی باجی كەسی لە کەرتی تایبەت بەشێوازی نوێ‌ دەستپێدەكات
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
بۆتان | 22/04/2017 06:40:01 م
ده ستان خوش روداو، به‌لام من پیم باشه‌ له‌ باتی وشه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، ته‌نها وشه‌ی (كه‌نداو) به‌كاربهینن. بو ئه‌وه‌ی بی لایه‌نی خوتان بپاریزن.
 رووداو لەسەر یەکێک لە گەورەترین کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا
| دوێنێ کاژێر 09:25 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە کوردستان کار بۆ رێکخستنی 7 کاژێر لەمەو بەر |

لە کوردستان کار بۆ رێکخستنی "دیداری پزیشکان" دەکرێت

بۆ گەنگەشەی گرفتەکانیان و چارەسەرکردنیان زۆرتر
پارتی و یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان پێکدێنن 7 کاژێر لەمەو بەر |

پارتی و یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان پێکدێنن

بەئامادەبوونی بارزانی کۆبوونەوە زۆرتر
هەڵەی تەندروستی و کەتنی سیستم 8 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵەی تەندروستی و کەتنی سیستم

لە دنیای پزیشكیدا شتێک نییە بەناوی گرەنتی زۆرتر
0.266 seconds