وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

تۆنی ده‌نگ چۆن بەکار بهێنیت بۆ گەیاندنی پەیامەکانت؟

لەلایەن هێمن عەساف 2/12/2018
فادی مه‌ته‌ر: تۆنی ده‌نگ، دۆخی ده‌روونی كه‌سه‌كه‌ دیاری ده‌كات

رووداو-هه‌ولێر 

میدیاكار و راهێنه‌ری ده‌نگ فادی مه‌ته‌ر پێیوایه‌ هه‌ندێكجار تۆنی ده‌نگ و شێوازی به‌كارهێنانی هۆكاری راسته‌وخۆیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌. 


فادی مه‌ته‌ر، میدیاكاری به‌ناوبانگی لوبنانی كه‌ ئه‌زموونی 30 ساڵی هه‌یه‌ له‌ فرانس 24 و رادیۆ مۆنتیكارلۆ له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی نوڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداو، باس له‌ گرنگی ده‌نگ و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی كرد و ئاشكرایكرد كه‌ مه‌شق و راهێنانی به‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌ركرده‌ و وه‌زیر و په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌بی و فه‌ره‌نسی كردووه‌. 

مه‌ته‌ر له‌باره‌ی گرنگی ژانه‌ر و تۆنی ده‌نگییه‌وه‌ گوتی "هه‌ندێكجار تۆنی ده‌نگ و شێوازی به‌كارهێنانی، هۆكاری راسته‌وخۆیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌". ئەو میدیاكارە به‌ناوبانگە لوبنانی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ده‌نگ له‌ هه‌موو قۆناخێكی ژیان پێویستی تایبه‌تی هه‌یه‌ و ئامرازێكه‌ بۆ گه‌یاندنی په‌یامی راسته‌وخۆ بۆ كه‌س و لایه‌نی به‌رامبه‌ر. گوتیشی "ده‌توانیت بیسه‌لمێنیت كه‌ تووڕه‌ی یان ئارامیت یاخود تا چه‌ند جددیت". 

فادی مه‌ته‌ر هەروەها ده‌ڵێت "تۆنی ده‌نگ، دۆخی ده‌روونی كه‌سه‌كه‌ دیاری ده‌كات. سیاسه‌تڤان، بازرگان، پارێزه‌ر، مامۆستا و زۆربه‌ی چین و توێژه‌كان پێویسته‌ ده‌نگه‌كانیان رێكبخه‌ن چونكه‌ كلیلی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانیانه‌. هه‌روه‌ها باشترین رێگایه‌ بۆ قه‌ناعه‌تپێكردنی هه‌موو ئاستێك له‌سه‌ر هه‌موو جۆره‌ پرسێكی ئاسایی و نائاسایی". 

راشیگه‌یاند، هه‌موو مرۆڤێك خامه‌یه‌كی ده‌نگی تایبه‌تی به‌خۆیه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام پێویسته‌ خۆی بیدۆزێته‌وه‌ و به‌ڕێگه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌كاری بهێنێت و گوتیشی "گرنگ نییه‌ كه‌سێك ده‌نگی خۆش بێت یان ناخۆش بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌ چ دۆخێكدا چۆن به‌كاری ده‌هێنێت. ئه‌مه‌ش پێویستی به‌مه‌شق و راهێنانه‌". 

له‌باره‌ی میكانیزمی هه‌ناسه‌دانی دروست، فادی مه‌ته‌ر گوتی "ده‌بێ هه‌ناسه‌كان له‌ سكه‌وه‌ كۆبكرێته‌وه‌، چونكه‌ سك عه‌مبارێكی قووڵه‌ بۆ ئۆكسجین و بارسته‌ی هه‌ناسه‌دان و وه‌رگرتنی زۆر به‌هێزتره‌ له‌ سییه‌كانی مرۆڤ. له‌ رێگه‌ی سییه‌كان ته‌نیا به‌ده‌ربڕینی چه‌ند وشەیێكه‌وه‌ ئۆكسجینه‌كان خاڵی ده‌بێته‌وه‌ و پێویست ده‌كات دووباره‌ هه‌ناسه‌ بده‌یت".
  


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە دوێنێ کاژێر 10:38 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت دوێنێ کاژێر 09:47 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.625 seconds