وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکخراوێكی کوردانی ئێزدی داخست

لەلایەن زانا بەهرام 3/1/2017
لۆگۆی رێکخراوی یەزدای نێودەوڵەتی
لۆگۆی رێکخراوی یەزدای نێودەوڵەتی

رووداو - هەولێر

حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکخراوی یەزدای تایبەت بە کوردانی ئێزدی داخست و رایگەیاند "بەپێی بنەما و یاساکانی تایبەت بە رێکخراوە ناحکومییەکان کاری نەکردووە".

رێکخراوی یەزدای نێودەوڵەتی تایبەت بوو بە هاوکاریکردن و بەرگریکردن لە مافی ژنان و قوربانیانی کوردانی ئێزدی دەستی داعش، لە راگەیێندراوێكدا رۆژی دووشەممە 2-1-2016، یەزدا رایگەیاند، رێکخراوەکەیان بەفەرمی لەلایەن ئاسایشەوە بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو داخراوە.

لەبەرامبەردا دیندار زێباری، بەرپرسی فەرمانگەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکانی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "رێکخراوی یەزدا هۆشدارییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پشتگوێخستووە، کە داوای لێکرابوو پابەندبێت بە یاساکانی کاری رێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستاندا".

زێباری راشیگەیاند "ئەو رێکخراوە سەرباری ئاگادارکردنەوەی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام بەردەوام بووە لەسەر کارەکانی، کە لەدەرەوەی کاری رێکخراوە ناحکومییەكانە لە هەرێمی کوردستاندا".

بەرپرسی فەرمانگەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ئاشکراشی كرد بڕیاری داخستنی ئەو رێکخراوە لەلایەن فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەرکراوە.

ئەکرەم جەمۆ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومەییەکانی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی داخستنی رێکخراوی یەزدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "رێکخراوی یەزدا کاری سیاسی کردووە، ئەوەش پێچەوانەی یاسای کاری رێکخراوە ناحکومییەکانە."

لەبارەی جۆری ئەو چالاکییە سیاسیانەش کە رێکخراوەكە ئەنجامی داون، ئەکرەم جەمۆ گوتی "ئاسایش بەڵگەیان هەبووە کە رێکخراوی یەزدا کاری سیاسی کردووە".

جەمۆ لەبارەی راگرتنی مۆڵەتی کارکردنی رێکخراوەكە راشیگەیاند، ساڵانە دەبێت رێکخراوەکان مۆڵەتی کارکردنیان نوێبکەنەوە، بەگوتەی ئەکرەم جەمۆ، رێکخراوی یەزدا لەو ماوەیەی کە بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەت دیاریکراوە، بەدەم داواکاری فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانەوە نەچووە و مۆڵەتەکەی نوێ نەکردووەتەوە.

رێكخراوی یەزدای نێودەوڵەتی بۆ کاروباری کوردانی ئێزدی، لە دەرەوەی باشووری و كوردستان و عێراقیش بەتایبەت لە ئەوروپا چالاكی ئەنجامدەدا، رووداو هەوڵیدا لێدوان لە بەڕێوەبەرانی رێکخراوەکە وەربگرێت، بەڵام پەیوەندییەکە بەردەست نەبوو.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

به ختیار شاکه لی | 22/01/2017 11:15:10 ص
سلاو له ولاتی سوید شاری یان یانه یه که نیه به ناوی مالمو به لکو شاره که و یانه که ناوی مالموی یه سوپاس
ئەو کوردەی ئیبراهیمۆڤیچی بردە ماڵمۆ، ریکۆردێکی دیکەی تۆمارکرد
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)
بارزان | 22/01/2017 10:54:21 ص
انا للة وانا اليه راجعون ديمةنيكي زور ناخؤش و هةواليكي دلتةزينة
Farhad | 22/01/2017 11:11:48 ص
INNALILLAH WA INNA ILAYHI RAJIHUN. , XWDA LEYAN XOSHBET XWA SEBURI KASUKARIYAN BDATE GUNAHA AW KORPA XNJILANANA.
ناو و وێنه‌ی قوربانیانی رووداوەكەی كەڵەك
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (3)
ئارمانج سەردەشتی | 19/01/2017 12:22:02 م
سڵاو دەست خۆش بۆ ماندوو بوونتان کە لە سەر تلێگڕامیش جێی دەستان دیارە تکام وایە کە بۆ ئەوەی وێنە و رووداوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاسان تر و بە...
Azad Azad | 22/01/2017 10:42:17 ص
ئه‌م باڵه‌خانی ١٧ نهۆمیه‌ی تاران خاوه‌نه‌كه‌ی جوله‌كه‌یه‌ وه‌جمهوریه‌تی سێداره‌ له‌ سێداره‌شی داوه‌ باڵه‌خانه‌كه‌ش ده‌سی به‌سه‌ردا گیراوه‌ ...
 باڵەخانە 17 نهۆمییەکەی تاران داڕما
| 19/1/2017 | (2)
ئه‌نوه‌ر حمه‌ڕه‌ش | 21/01/2017 08:55:50 م
مانای ئه‌وه‌یه‌ شه‌ڕی براكوژیش له‌ ڕۆژئاوا مسۆگه‌ره‌.
ahmad | 22/01/2017 06:46:26 ص
پیاوه تی بکه ن ببن به یه ک هیز با نه له ژیر ناوی ئه وان بن نه ئیوه. پیم وایه ناحه ق نیه ئه گه ر نه هیلن بچنو بو سوریا له به ئه وه ی دوو هیز دروست نه...
كار بۆ دامەزراندنی سوپای رۆژئاوای كوردستان دەكرێت
| دوێنێ کاژێر 11:15 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە باكووری كوردستان نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە ئاژەڵان كراوەتەوە 43 خولەک لەمەوبەر |

لە باكووری كوردستان نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە ئاژەڵان كراوەتەوە

نەشتەرگەری بۆ پشیلەیەك كرا زۆرتر
ساڵانە 25 هەزار ئەفغانی بیناییان لەدەستدەدەن 1 کاژێر لەمەوبەر |

ساڵانە 25 هەزار ئەفغانی بیناییان لەدەستدەدەن

رێژەی نابینابوون ستانداردی جیهانیی تێپەڕاندووە زۆرتر
کارزان مەحموود میوزیک بۆ گەیمی 1 کاژێر لەمەوبەر |

کارزان مەحموود میوزیک بۆ گەیمی "Battlefield-1" دادەنێت

ئه‌م گه‌یمه‌ به‌ به‌ناوبانگترین و پڕفرۆشترین زۆرتر
0.157 seconds