وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

كەركووك.. تەعریبێكی نوێ‌ لە سایەی پارێزگارێكی بەوەكالەتدا

لەلایەن رووداو 3/1/2019
راپۆرتی گرووپی قەیران لەسەر ناوچە كێشەلەسەرەكان
راپۆرتی گرووپی قەیران لەسەر ناوچە كێشەلەسەرەكان

رووداو- هەولێر

زیاتر لە نیو سەدەیە چارەنووسی ناوچە كێشەلەسەرەكان یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی ئاڵۆزیی پەیوەندی نێوان كورد و حكومەتی ناوەندیی عێراق بووە. هەوڵەكانی دوای رووخانی رژێمی بەعس بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەی ئەو ناوچانە سەركەوتوو نەبوون. گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكدا تیشك دەخاتە سەر دوایین گۆڕانكارییەكانی ئەو دۆسیەیە و چۆنێتی بەشداریی لایەنە نێودەوڵەتییەكان لە چارەسەركردنی دۆخی ئەو ناوچانە.

دەستەواژەی ناوچەی ناكۆكی لەسەر

هەرێمی كوردستان لە دەستووری عێراقدا بە "هەرێمی فیدراڵ" ناوی براوە، ئەمەش وەها دەخوازێ سنوورێكی دیاریكراوی لەگەڵ ناوچەكانی دیكەی عێراقدا هەبێ. دواكەوتنی جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوور بووەتە هۆی ئەوەی هەر دەستەواژەی "كێشەلەسەر" خۆی كە پێناسە و بنەمای مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو ناوچانەیە، ببێتە مایەی مشتومڕ، بۆ نموونە توركمانەكانی كەركووك پێیانوایە ناوی "كێشەلەسەر" نابێ بۆ ئەو ناوچانەی پارێزگاكە بەكاربهێنرێ كە كوردی كەمیان تێدایە.

عەنان خەلیل ئیسماعیل، بەرپرسی بەرەی توركمانی لە سەعدیە، لە دیمانەیەكی مانگی ئاداری گرووپی قەیراندا لە بری دەستەواژەی "ناوچەی كێشەلەسەر" دەستەواژەی "ناوچەی تێكەڵاو" بەكاردەهێنێ و دەڵێ "دەبێ چاوخشاندنەوە بە ناونانی ئەم ناوچانە بە كێشەلەسەر بكرێ، چونكە لە ناوچەكەی من لە سەعدیە دانیشتووی كوردی زۆری لێ نییە، بۆیەش هیچ بیانوویەك نییە بۆ ئەوەی بە ناوچەی كێشەلەسەر ناو ببرێ". هەرچی لایەنی كوردییە جەخت لەوە دەكاتەوە كە كوردەكانی سەعدیە لە چوارچێوەی پرۆسەی تەعریبدا دەركراون، ئەگینا ناوچەكە خۆی كوردییە.
عەرەبی سوننە كە دوای ساڵی 2003 پێگەی سیاسییان لاواز بووە، لەسەر بنەمای روانگەیەكی ناوەندگەراوە دەستەواژەی "كێشەلەسەر" رەتدەكەنەوە. جەبار لهێبی، ئەندامی ئیدارەی قەرەتەپە، لە مانگی ئاداری ئەمساڵ بە گرووپی قەیرانی راگەیاند "ناكرێ هیچ ناوچەیەك لە وڵاتێكی یەكپارچەدا كێشەلەسەر بێ، دەكرێ ناكۆكیمان لەسەری هەبێ، ئەمەش تەنیا لەسەر ئیدارەدانی ئەو ناوچانەی دەكەونە سەر سنووری هەرێمی كوردستان كە خۆی بەشێكە لە عێراق و دەوڵەتێكی سەربەخۆ نییە".

لهێبی دانی بەوەدا ناوە كە "لە نەوەكانی پێشترەوە زانیومانە لە سییەكان و پێش سییەكانیش كورد دانیشتووی سەرەكیی قەرەتەپە و ناوچە پەیوەندیدارەكان بوون، بەڵام ئەمە مێژووە و ئێمە ئێستا پێكەوە دەژین".


دوای 16ی ئۆكتۆبەر

راپۆرتەكە دەڵێت، لای كورد "كۆنترۆڵكردنی هەمیشەیی ناوچە كێشەلەسەرەكان وەك ئاواتێك ماوەتەوە كە وەدی ناهێنرێ". بە تایبەتیش لەبەر ئەوەی عێراق، ئێران و توركیا دژی دامەزرانی دەوڵەتێكی كوردین كە بتوانێ لەڕووی ئابوورییەوە لەسەر پێی خۆی بوەستێ. رووداوەكانی ئۆكتۆبەری 2017ش ئامادەیی ئەو وڵاتانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو خەونە سەلماند.
بەرپرسێكی ئۆپۆزیسیۆنی هەرێمی كوردستان لە كانوونی دووەمی ئەمساڵدا بە گرووپی قەیرانی راگەیاند :"ئێستا نزیكین لەوەی بگەڕێینەوە ئەو شوێنەی لە ساڵی 1991 لێی بووین، تاكە جیاوازیی دۆخی ئێستامان ئەوەیە كە ئێستا باڵەخانە، هۆتێل و ریستورانتی بریقەدارمان هەیە". كاربەدەستێكی حكومەتی هەرێمیش جەخت لەوە دەكاتەوە كە "ئەمە لە یاری مار و پەیژە دەچێ. ئەمڕۆ لە خانەی 99ەوە گەڕاوینەتەوە بۆ خانەی یەك".

كاربەدەستێكی پارتی لە كەركووك، مانگی ئایاری ئەمساڵ بە ئامادەكاری راپۆرتەكەی گرووپی قەیرانی گوت كە "كورد مافی خۆیەتی دەوڵەتی هەبێ، بەڵام دەبوو كاتێكی باشترمان بۆ گشتپرسییەكە هەڵبژاردبایە. هەموو جیهان لەدژی ئێمە هەڵگەڕانەوە. بەهۆی گشتپرسییەوە زۆر لە دەستكەوتەكانمان لەدەستدا".

لە هەڵبژاردنەكانی ئایاری 2018ی پەرلەمانی عێراقدا، پارتی رایگەیاند كە مادام مەلەفی ئەمنی شارەكە بەدەست حەشدی شەعبییەوە بێت، لە پارێزگای كەركووك بەشداری هەڵبژاردن ناكات. ئەوكات بەرپرسێكی پارتی بە گرووپی قەیرانی گوت: "یەك دوو كورسی پەرلەمانی عێراق هیچ لە راستییەكانی كەركووك ناگۆڕێ. تەنیا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا دەتوانێ وێنەی بارودۆخی كەركووك بگۆڕێ و سەرەتایەك بێ بۆ گفتوگۆی جدی لەبارەی داهاتووی شارەكە". بەرپرسەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە كە هەركات حكومەتی نوێی عێراق پێكهات، ئەوانیش دەگەڕێنەوە كەركووك. 

لە كاتی هێرشەكانی 16ی ئۆكتۆبەردا، ژمارەیەك لە بەرپرسانی كورد پێیانوابوو كە "بەغدا بۆ هەمیشە ئەو ناوچانەی كۆنترۆڵ كردەوە". بەڵام بەرپرسێكی توركیا بە گرووپی قەیرانی راگەیاندووە كە كۆنترۆڵكردنی ئەو ناوچانە جێگیر نییە، بۆیەش "كەركووك پێویستی بە چارەسەرێكی سیاسی هەیە".

عەرەب و توركمانەكانی كەركووك هەڵوێستی جیاوازیان بەرامبەر هێرشەكانی ئۆكتۆبەر و ئاكامەكانی بۆ سەر ناوچەكە هەبوو. تەحسین كەهیە، سەركردەیەكی توركمانە شیعەكان لە ئەنجوومەنی پارێزگا، بە گرووپی قەیرانی راگەیاندووە "توركمانە شیعەكان بە هاوكاریی حكومەتی ناوەندی و هێزی میلیشیا شیعەكان ئەو دەسەڵاتەیان بەدەستهێناوەتەوە كە مافی خۆیان بووە". 

بەڵام سیاسەتكارێكی كەركووك بە وریاییەكی زیاترەوە دەڵێ "میلیشیا تائیفییەكان خەریكە لەسەر حیسابی هێزە حكومییەكان بەهێزتر دەبن. ئەمە بۆ ئارامی و پێكەوە ژیانی شارەكە مەترسیدارە".

بەپێی راپۆرتەكە، هێزەكانی حەشدی شەعبی خۆیان لە چوونە ناوچە سوننەنشینەكانی دەوروبەری حەویجە بەدووردەگرن و تەنیا لەسەر رێگاكان جەولە دەكەن. چاودێرێكی دۆخی ئەمنی كەركووكیش باس لەوە دەكات كە "خەڵكی ناوچەكە بەدەست داعش و حەشدەوە دەناڵێنن، چونكە هەردووكیان خەڵكی ناوچەكە بە هەواداری لایەنی بەرامبەر تۆمەتبار دەكەن".

راكان سەعید جبووری، پارێزگاری بە وەكالەتی كەركووك، تۆمەتبار دەكرێ بەوەی "تەعریبێكی نوێ"ی لە كەركووك دەستپێكردووە، دەگوترێ هانی عەرەبەكانی ناوچەكە دەدات بێنە ناو شارەكەوە. ژمارەیەك لە لایەنگرانی راكان سەعید ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ئەوانەی دەهێنرێنە ناو كەركووكەوە عەرەبی ئاوارەی ناوچەكانی رۆژئاوای پارێزگای كەركووكن. بەڵام خەڵكی شارەكە نیگەرانن لەوەی گرووپێكی ئەتنیكی لەسەر حیسابی گرووپەكانی دیكە دەهێنرێنە ناو شارەكەوە.


ساختەكاری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا لە پارێزگای كەركووك، یەكێتی نیشتمانیی كوردستان شەش كورسی لە كۆی 12 كورسی پارێزگاكە بەدەستهێنا. هەر ئەوكات گومانی ساختەكاری لە ژماردنی دەنگەكان دروستبوو. عەبدولڕەحمان ئەلعاسی، سەركردەیەكی عەرەبی كەركووك، بە ئامادەكارانی راپۆرتەكەی راگەیاندووە :"خەڵك گاڵتەیان بە هەڵبژاردنەكانی كەركووك دەكرد و دەیانگوت ئێمە عەگالمان خستە نێو سندوقەكانی دەنگدان، كەچی شەڵوار دەرچوو".

ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەست هیچی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە كەركووك نەگۆڕی و یەكێتی وەك خاوەنی شەش كورسی مایەوە. بەپێی راپۆرتەكە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە كەركووك لە ئێستاوە نیگەرانی ئەوەی دروستكردووە كە لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاشدا هەمان شت دووبارە دەبێتەوە.

لە سەرەتای ئاداری ئەمساڵ لایەنە سیاسییەكانی كەركووك لەسەر ئەوە رێككەوتن كە لە نیوەی یەكەمی 2019دا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەڕێوەبچێ. ئەمە لە ساڵی 2005 بەدواوە یەكەم هەڵبژاردنی لەو جۆرە دەبێ. لە ئایاری 2018 ئەلعاسی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە كۆپیكردنەوەی ئەم هەڵبژاردنە (واتە هەڵبژاردنی پەرلەمانی) كاریگەرییەكی نێگەتیڤ لەسەر چارەسەری دۆزی كەركووك دادەنێ  "عەرەبەكان هەرگیز متمانە بە پرۆسەی سیاسی ناكەنەوە".
تەحسین كەهییەش دەڵێت: "ترسم هەیە لەوەی ساختەكارییەكان جارێكی دیكە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاشدا رووبدەن، كاریگەریی ئەمە لەسەر داهاتووی كەركووك زۆر لە ساختەكارییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی زیاتر دەبێ".

دابەشكردنی دەسەڵات

دەرچوونی هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچە كێشەلەسەرەكان و وجوودی لاوازی هێزەكانی حكومەتی عێراق و حەشد لە ناوچەكە رێگەی بۆ داعش خۆشكردووە لە دیوی رۆژئاوای پارێزگای كەركووك سەرئێشەی ئەمنی دروستبكاتەوە. گرووپی قەیران پێیوایە ئەم گۆڕانكارییە ئەمنییە رێگە بۆ هاوكاریی نوێی سوپا و پێشمەرگە خۆشدەكات. لەلایەكی دیكەوە هەڵوێستی سیاسییەكانی كەركووكیش بەرامبەر بەشداریی كورد لە ناوچەكە گۆڕاوە، بەتایبەتیش سیاسییە عەرەبەكان. تەنانەت پارێزگاری بە وەكالەتی كەركووكیش هەستی بەوە كردووە كە هێزە نێودەوڵەتی و ناوچەییەكان دەیانەوێ دۆخی كەركووك چارەسەر بكەن.

عەفیفە ئەلجومەیلی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حیزبی مەشروعی عەرەبی، بە گرووپی قەیرانی راگەیاندووە :"كورد دەبێ بگەڕێتەوە كەركووك و هەموو ناوچە كێشەلەسەرەكان و دەبێ بەشداری لە پڕۆسەی سیاسیی ئێرەدا بكەن. تەنانەت هێزە ئەمنییەكانی كوردیش دەتوانن بگەڕێنەوە و لە مەلەفی ئەمنیدا رۆڵیان هەبێ، بەڵام ئەمە دەبێ بە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا و رێككەوتنی پێشوەختەی سیاسیی هەموو لایەنەكان بێ، شیوازی مامەڵەی ئاسایش و پێشمەرگە لەگەڵ عەرەبەكان جێی قەبوڵ نەبوو، بەڵام ئەو هێزە ئەمنییانەش كە ئێستا كۆنتڕۆڵی كەركووكیان لەدەستە باشتر لەوان لەگەڵ عەرەبەكاندا مامەڵە ناكەن".

بەپێی راپۆرتەكە، سەرەڕای ئەم هەڵوێستەش زۆرینەی دانیشتووە غەیرە كوردەكان دژی گەڕانەوەی هێزی ئاسایشن، ئەمەش بەربەستە لەبەردەم رێككەوتنی هێزە سیاسییەكانی كەركووك. 

محەممەد كەمال، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لەسەر لیستی پارتی، بە ئامادەكارانی راپۆرتەكەی راگەیاندووە :"دەبێ هێزێكی هاوبەش بۆ ئیدارەكردنی مەلەفی ئەمنیی كەركووك هەبێ، ئەو هێزەش لە سوپای عێراق، پۆلیسی فیدراڵی، پێشمەرگە و ئاسایش پێكهاتبێ. دەبێ هەركام لەو هێزانە ئەركی پاراستنی ئاسایشی ناوچەیەكی دیاریكراویان پێبدرێ، بۆ ئەوەی (لەگەڵ یەكدی) تووشی پێكدادان نەبن. ئێمە پێویستمان بە ئیدارەیەكی هاوبەشیشە لە كەركووك كە دەبێ بە رێككەوتنی بەغدا و هەولێر پێكبهێنرێ".

هەرچەند هەموو لایەنەكان لەسەر ئیدارە و ئاسایشی هاوبەشی پارێزگای كەركووك كۆكن، بەڵام میكانیزمەكانی بەدیهێنانی ئەو ئامانجە خاڵی ناكۆكیی لایەنەكانە. ئاوات ئەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە "هەموو كەس (لە كوردستان) دەبێ لەوە تێبگات كە لە كەركووك ئێمە مامەڵە لەگەڵ خەڵكدا دەكەین، نەك ناوچەیەكی دیاریكراو. مادەی 140 چیدی بۆ چارەسەری كێشەی كەركووك باش نییە. كۆی پڕۆسەكە دەبێ بەسەر كۆمەڵێك مەلەفی بچووكتردا دابەش بكرێ، بەغدا و هەولێرش دەبێ لەسەر مەلەفی ئەمنی كەركووك رێكبكەون". ئەندامە كوردەكە جەخت لەوە دەكاتەوە یونامی دەبێ لە وردەكارییەكانی (پڕۆسەی چارەسەریی) كێشەی كەركووكدا بەشدار بێ.

عەلی مەهدی سادق، ئەندامی توركمانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، پێیوایە :دەبێ لە پرسە هەرە ئاسانەكانەوە بەرەو پرسە ئاڵۆزەكان هەنگاو بنێین، بۆ نموونە یەكەم هەنگاوی یونامی دەتوانێ كردنەوەی فڕۆكەخانەیەكی نێودەوڵەتی لە كەركووك بێ، دواتر رێگەیەك بۆ دامەزراندنی ئیدارەی هاوبەش بدۆزرێتەوە". ئەندامە توركمانەكەی ئەنجوومەنی پارێزگا جەخت لەوە دەكاتەوە كە "لە كەركووك هیچ شتێك بە دەسەڵاتی زۆرینە یەكلاناكرێتەوە".

دیالە: خانەقین

لە مانگی حوزەیرانی 2014، هەردوو شارۆچكەی سەعدیە و گوڵاڵە كەوتنە دەست چەكدارانی داعش، بەڵام شاری خانەقین لە ژێر دەستی هێزەكانی پێشمەرگە ماوە. پێنج مانگ دواتر هێزەكانی یەكێتی و حەشدی شەعبی داعشیان لەو دوو ناوچەیە دەركرد. لە دوای هێرشەكانی ئۆكتۆبەری 2017، ململانێكان لە خانەقین گۆڕان. 

بەگوێرەی راپۆرتەكە حەشد لە ناوچەكە باڵادەست بوو، حكومەتی عێراق وجوودێكی ئەوتۆی لە ناوچەكەدا نەبوو، بەتایبەتیش لەڕووی ئیدارییەوە، ئەمەش رێگەی خۆشكرد بۆ ئەوەی "حەشد لە رێگاكان سەرانە لە بازرگانەكان وەربگرێ و خەڵكی غەیرەـ شیعە بتۆقێنێ". زیاد دەلۆیی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لەسەر لیستی یەكگرتووی ئیسلامی، بە گرووپی قەیران دەڵێ میلیشیاكانی حەشد رێز لە یاسا و حكومەت ناگرن، لە كاتێكدا دامەزراوە ئیدارییەكانی ناوچەكەیان پڕكرد لە شیعە. 

ئەم هەنگاوانەی حەشد وای لە خەڵكی كوردی خانەقین كرد ناوچەكەیان چۆڵ بكەن كە ژمارەیەكی زۆریان هێشتا نەگەڕاونەتەوە. جیا لەمە، حەشد تۆمەتبار دەكرێن بەوەی ژمارەیەك خێزانی كوردیان لە گوڵاڵە دەكردووە. خەلیل خوداداد خالیدی، بەرپرسی ئۆفیسی یەكێتی لە گوڵاڵە، لە مانگی ئادار بە گرووپی قەیرانی راگەیاندووە "700 خێزانی كورد ناوچەكەیان جێهێشتووە". هەروەها ئاشكراشی كردووە عەرەبە سوننەكان، كە پێشتر لەگەڵ داعش بوون، لەگەڵ حەشد كەوتوون و ئەمە وەكو دەرفەتێك بۆ تۆڵەسەندنەوە لە كورد بەكاردەهێنن.

خەلیل خوداداد لەبارەی رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری پارساڵیش بە گرووپە نێودەوڵەتییەكەی راگەیاندووە "یەكێتی بڕیاری دا هاوكاریی سوپای عێراق بكات بۆ ئەوەی هەردوو لایەن لە خوێنڕشتن دوور بن".

گرووپی قەیران لەگەڵ ژمارەیەك سیاسەتكار و بەرپرسی خانەقین قسەی كردووە، هەموویان جەختیان كردووەتەوە لەوەی پێویستە دۆخی ناوچەكە سەقامگیر بكرێتەوە، بۆ ئەمەش دەبێ دەسەڵاتی ئەمنی و ئیداری دابەش بكرێنەوە و رێككەوتن و متمانە لەسەر ئاستی كۆمەڵگا جیاوازەكانی ناوچەی خانەقین بەدی بهێنرێن.

 لە چەند مانگی رابردوودا گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و هەولێر گەرموگوڕتر بوونەتەوە. راپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات هەردوو لایەن ئەوەیان پیشانداوە كە ئامادەی گفتوگۆن، یونامیش ئامادەیی دەربڕیوە لەسەر بنەمای رووپێوی 2009ی ناوچە كێشەلەسەرەكان لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقدا نێوەندگیری بكات. راپۆرتەكەی  2009  بناغەیەكە بۆ دەستپێكردنی دیالۆگ نەك چارەسەری دەمودەستی كێشەكان.

ئامادەكارانی راپۆرتەكە پێیانوایە یەكەم هەنگاوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەبێ چارەسەركردنی ئاكامی ئەو هەنگاوە توندانەی عێراق بێ كە دوای گشتپرسی لەلایەن بەغداوە لەسەر هەرێمی كوردستان پەیڕەوكران، ئینجا دەست بە دانانی نەخشەڕێگەیەكی چارەسەری دۆخی ناوچە كێشەلەسەرەكان بكرێ كە تێیدا هەوڵی رازیكردنی هێزە نێوخۆی و دەرەكییەكان بدرێ، پێشنیازیش دەكات لە كێشەی بچووكەوە بەرەو كێشە گەورەكان بچن، نەك ئەوەی رێگەی قەدبڕ بەرەو كێشە گەورەكان بگرنەبەر. كێشە بچووكەكانیش بریتین لە گەڕانەوەی ئاوارەكان، چارەسەری توندتیژییەكان و پێكهێنانی دەستەی ئەمنیی هاوبەش و یەكلاكردنەوەی مەسەلەی موڵك و ماڵە كێشەلەسەرەكان.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.266 seconds