رووداو - هەولێر
گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند شاندی باڵای یەكێتی و پارتی رۆژی سیشەممەی ئەم هەفتەیە كۆدەبنەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە 5-2-2019 شاندی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە"، بەڵام ئامادەنەبوو وردەكاری كۆبوونەوەكە ئاشكرا بكات، تەنیا گوتی "پشتیوان بەخوا هەنگاوی باش دەنێین بۆ رێككەوتن".
بڕیاربوو هەفتەی پێشوو یەكێتی و پارتی بۆ پرسی پێكهێنانی حكومەت كۆببنەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە دواخرا.