وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

دادگا بەشداری تەڤگەری ئازادی لە هەڵبژاردنی كوردستان رەتكردەوە

لەلایەن ئاسۆ سەراوی 3/7/2018
ئەندامێكی كۆمیسیۆن: بەپێی یاسا دەبێت پابەندی بڕیارەكانی دادگا بین
ئەندامێكی كۆمیسیۆن: بەپێی یاسا دەبێت پابەندی بڕیارەكانی دادگا بین

رووداو - هەولێر 

دوای پەسەندكردنی 38 قەوارەی سیاسی بۆ بەشدارییان لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، لەلایەن كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستان، دادگا بەشداری یەكێك لە قەوارە سیاسییەكان بەناوی تەڤگەری ئازادی رەتدەكاتەوە، هۆكاری رەتكردنەوەشیان پەیوەندی بە دوو خاڵەوە هەیە.

د.جووتیار عادل، ئەندامی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و راپرسی لە هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی راگەیاند: "لەلایەن ئەو دادگایەی كە ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێكیهێناوە، بەشداری تەڤگەری ئازادی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رەتكراوەتەوە".

ئەو ئەندامەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و راپرسی لە هەرێمی كوردستان دەشڵێت "هۆكاری رەتكردنەوەی بەشداری تەڤگەری ئازادی لەسەر دەرنجامی سكاڵایەك بووە لەسەریان، ئەوەش پەیوەندی بە دوو خاڵەوە هەبوو، یەك ئەوان لە كوردستان وەك حیزب تۆمارنەكراون، خاڵی دووەم لە فۆڕمی ژمارە 102، كە پەیوەندی بە واژۆی 500 كەسەوە هەیە گرفتیان هەبووە".

ئەندامەكەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و راپرسی لە هەرێمی كوردستان باسی لەوەشكرد، ئەوان وەكو كۆمیسیۆن بەپێی یاسا دەبێت پەیوەست بن بەهەر بڕیارێك كە لەلایەن ئەو دادگایەوە دەربچێت.

تەڤگەری ئازادی لە باشووری كوردستان، نزیكە لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە).

بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی 30ـی ئەیلوولی پەرلەمانی كوردستان، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستان بەشداری 38 حیزب ‌و قەوارەی سیاسی ‌و 3 هاوپەیمانی پەسەند كردبوو.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


نیشانەکردن : تەڤگەری ئازادی
2313 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

0.282 seconds