وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

زه‌ڵمای خه‌لیلزاد: ئه‌سته‌مه‌ بارزانی له‌ بڕیاری گشتپرسیی پاشگه‌ز ببێته‌وه‌

لەلایەن هێمن عەساف 3/9/2017
زه‌ڵمای خه‌لیلزاد، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له‌ عێراق
زه‌ڵمای خه‌لیلزاد، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له‌ عێراق

رووداو - ئه‌نقه‌ره‌ 

زه‌ڵمای خه‌لیلزاد رایگه‌یاند، به‌هۆی پێكهاته‌ی جوگرافی و جیاوازی ئایدۆلۆژییه‌كان، پێم وانییه‌ تاوەکو 20 ساڵی دیكه‌ له‌ سووریا دەوڵەتی كوردستان دابمه‌زرێت. گوتیشی: "لە ئەگەری رێکنەکەوتن، ئه‌سته‌مه‌ بارزانی له‌ بڕیاری گشتپرسیی پاشگه‌ز ببێته‌وه‌".


زه‌ڵمای خه‌لیلزاد، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئاژانسی هابه‌ر تورك، له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی رۆژئاڤای كوردستان رایگه‌یاند "پێم وانییه‌ تاوەکو 20 ساڵی دیكه‌، له‌ سووریا ده‌وڵه‌تی كوردستان دابمه‌زرێت. چونكه‌ پێكهاته‌ی جوگرافی و جیاوازی ئایدۆلۆژییه‌كان ئاڵۆزه‌ و، له‌گه‌ڵ كوردستانی عێراق جیاوازی زۆری هه‌یه‌". 

له‌باره‌ی گشتپرسیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان، خه‌لیلزاد گوتی "لای هه‌مووان ئاشكرایه‌، كورد به‌ره‌و ئامانجی سه‌ربه‌خۆبوون هه‌نگاو ده‌نێت. هه‌ولێر و به‌غدا له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامن له‌ دانوستاندن. ئه‌گه‌ر نه‌سازێن و رێكنه‌كه‌ون، كوردستان به‌ره‌و گشتپرسیی ده‌چێت. بارزانی واده‌ی 25ی ئه‌یلوولی دیاریكردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌شیان مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركردنه‌". 

هه‌روه‌ها گوتی "پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا، به‌غدا و هه‌ولێر رێكنه‌كه‌ون، ئه‌سته‌مه‌ بارزانی له‌ بڕیاری گشتپرسیی پاشگه‌ز ببێته‌وه‌. به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانم، بارزانی ئاماژه‌ به‌دواخستنی گشتپرسی ده‌دات. دیاره‌ شتێك له‌ ئارادایه‌ و باس و خواس له‌سه‌ر هه‌ندێك پرس كراوه‌". 

باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی توركیا بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان گوتی "ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ گشتپرسیی بكرێت، بۆ رۆژی دواتر سه‌ربه‌خۆیی راناگه‌یێندرێت. رێسا و میكانیزم و رێوشوێنی تایبه‌ت به‌م بواره‌ هه‌یه‌ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا و لایه‌نه‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ده‌كرێت. گرنگه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران و عێراق بپارێزن. له‌ كۆتاییدا پێویسته‌ باشترین بژارده‌ هەڵبژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ كه‌مترین زیان لێی ده‌ربچێت".  

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (4)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (1)
معتصم شوانی | 10/07/2018 06:30:40 م
ئه‌زانن ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێوه‌ ڕوون نییه‌؟
Danar | 17/07/2018 07:11:34 م
کەی کەم ئەندام دابەش دەکرێت
 دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان راگەیێندرا
| 9/7/2018 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 03:15:00 م
بە قوربانی هەموو پێشمەرگەکان بم
شیخ محمد امین | 17/07/2018 04:59:57 م
ئه ی پیشمه رگه ، که ی بو حه شدی شه عبی چول ده که ن؟ ولله حه یفم دیتی و دلم ده تاویته وه بو شه هیدانی ئه م شه ره و خه لک ده بی لیپرسینه وه ی توند له...
ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لە قەرەچووخ کۆتاییهات
| 17/7/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت دوێنێ کاژێر 10:13 |

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت

دەرمانسازەکە پێشتر تەزویرچییەکی دەرمانی بۆ زۆرتر
تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن 17/7/2018 |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  15/7/2018 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
0.843 seconds