وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی نووسینگەی عەبادی ده‌داته‌وه‌

لەلایەن رووداو 3/10/2017
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

رووداو- هەولێر

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی داواکاریی نووسینگەی عەبادی ده‌داته‌وه‌ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسی و کشانەوە لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و رایدەگەیێنێت: "ریفراندۆم نه‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عیراقی فیدراڵ و نه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌ كارپێكراوه‌كانه‌ له‌ پرسی ده‌ربڕینی خواستی گه‌لاندا". هەروەها رایدەگەیێنێت: "پێشمەرگە ئەو ناوچانەی پاراستووە".


سه‌فین دزه‌یی ، گوته‌بێژی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكدا وه‌ڵامی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراقی فیدراڵ ده‌داته‌وه‌ و تیایدا داوای‌ خۆدوورخستنه‌وه‌ له‌ هه‌ر لێدوان و په‌یامێكی تووندوتیژ و پابه‌ندبوون به‌ دیالۆگ و لێكگه‌یشتن كرده‌وه‌. 

ده‌قی وەڵامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ نووسینگەی عەبادی

وته‌بێژی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ په‌یامێكدا داوا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه‌ پابه‌ندی ده‌ستوور بێت و ئه‌نجامی ڕیفراندۆم هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ و له‌و ناوچانه‌ بكشێته‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستاندان. ئێمه‌ له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ پێویستمان زانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ی به‌ڕێز سه‌عد حه‌دیسی بۆ ڕای گشتیی هه‌رێمی كوردستان و عیراق بخه‌ینه‌‌ڕوو.

یه‌كه‌م: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستووری عیراقی فیدرال ڕێگری له‌وه‌ نه‌كردووه‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی ڕیفراندۆمه‌وه‌ چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن. ڕیفراندۆم نه‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عیراقی فیدرال و نه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌ كارپێكراوه‌كانه‌ له‌ پرسی ده‌ربڕینی خواستی گه‌لاندا.

دووه‌م: جیا له‌وه‌ی كه‌ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان ناده‌ستووری نییه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی كارێكی وا ئاسان نییه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارانی به‌غدا بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه،‌ چونكه‌ ئه‌م بڕیاره‌ نه‌ له‌ ده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه‌ له‌ ده‌ستی هیچ لایه‌نێكی سیاسیی كوردستاندایه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌سته‌ به‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ و ئه‌وان بڕیاری داهاتووی خۆیان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕیفرندۆمه‌دا داوه‌.

سێیه‌م: سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستاندان، دوای هێرشی گرووپی تیرۆرستیی داعش بۆ ناوچه‌كه‌، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بێ جیاوازیی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ ده‌ستی تیرۆرستان پاراستووه‌، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌ هێزێك نییه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی عیراق هاتبێت و ئه‌و ناوچانه‌ی داگیر كردبێت، به‌ڵكو هه‌روه‌ك له‌ ده‌ستووری عیراقدا هاتووه‌ به‌شێكه‌ له‌ سیسته‌می به‌رگریی عیراقی فیدرال.

له‌ كۆتاییدا وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ر له‌ ساڵێك و پێش و دوای پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمیش، هه‌میشه‌ جه‌ختمان له‌ پێویستیی‌ ده‌ستپێكردنی دیالۆگ و دانوستانێكی جددی له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان كردۆته‌وه‌، ئێستاش به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌و په‌یامه‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ دیالۆگ و گفتوگۆ ڕه‌وشه‌كه‌ ئارام بكه‌ینه‌وه‌ و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌موو لایه‌ك خۆی له‌و لێدوان و په‌یامانه‌ دوور بخاته‌وه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخه‌كه‌.

سه‌فین دزه‌یی
وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
3/10/2017


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

بورهان ره شيد | 15/07/2018 06:00:53 ص
زؤر به داخه وه رؤحى مردوه كان شدبيت خواى كهوره شفاى بريناره كانيان بدات
ازاد | 15/07/2018 09:26:46 ص
بەداخەوەى جیگایان بەهەشت بیت
 سێ کەسی خێزانێک کە لە ئەڵمانیاوە دەگەڕانەوە بە رووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
| دوێنێ کاژێر 05:06 | (2)
Rayo | 14/07/2018 10:28:39 م
Hech ma7qul nya iraq hech paywande ba ema nya entarnet la hareme kurdustan dabexn 😑
lawand barzani | 15/07/2018 03:58:44 ص
بۆ دەتوانن بەم شێوەیە دەنگی نارەزایی خەڵک کپ کەن
فەیسبووک لە عێراق و هەرێمی کوردستان راگیرا
| دوێنێ کاژێر 06:13 | (8)
Awat | 14/07/2018 01:46:41 م
ئەو گوران کاریانە زور پیویست بون بەتایبەت لە کەرکوک پاش ەوەی کە ثاش ماوەچی کورت پیشمەرگە دەگەریتەوە لو کەرکوک لو ئەوەی دەست بە ژیانەچی نوی بکری لەو...
پارتی گۆڕانکاریی نێوخۆیی لە چەند پۆستێکی کەرکووک و سلێمانیدا دەکات
| دوێنێ کاژێر 04:35 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  16 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات 13/7/2018 |

گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات

بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ زۆرتر
0.391 seconds