وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

سەلاحەدین بەهائەدین: مام جه‌لال پیاوێکی‌ نه‌وعی و جیهانی بوو

لەلایەن رووداو 3/10/2017
سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین و مام جه‌لال
سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین و مام جه‌لال

رووداو - هەولێر

ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان لەدەستدانی مام جەلال بە "خه‌مێكی گه‌وره‌‌ بۆ هه‌مووان" ناودەبات و دەشڵێت "مام جه‌لال پیاوێکی‌ نه‌وعی و جیهانی بوو. سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ گشت بواره‌كانی خه‌بات و شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی و سه‌رۆكایه‌تی وڵاتدا".

سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مام جه‌لال پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوکردەوە.

ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو دەڵێت "به‌ داخ و حه‌سره‌ته‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ و هه‌ڵكه‌وتووی گه‌له‌كه‌مان جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال دڵگرانی كردین.. له‌ده‌ستدانی ئه‌م پیاوه‌ نه‌وعی و جیهانیه‌ خه‌مێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌مووان.. كۆچی سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ گشت بواره‌كانی خه‌بات و شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی و سه‌رۆكایه‌تی وڵاتدا.. هه‌روه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌وسوعی و سیاسه‌تمه‌دارێكی بلیمه‌ت و رۆژنامه‌نووس و نووسه‌رێكی دیار بوو".

سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین راشیگەیاندووە "له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می پێشكه‌ش ده‌كه‌ین به‌ خۆمان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی و سه‌ركردایه‌تی و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان و گه‌لانی عێراق و تێكڕای ئازادیخوازانی جیهان".

ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووئ ئیسلامی دەشڵێت "له‌خودای میهره‌بان داوای لێ خۆشبوون و به‌هه‌شتی به‌رینی بۆ ده‌كه‌ین.. بۆ كه‌سوكاری به‌ڕێزی و سه‌ركردایه‌تی و كادر و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش داوای سه‌بوری و سه‌لامه‌تی ده‌كه‌ین.. هیوا خوازین كه‌ ئه‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌ی هه‌مووان بكه‌ینه‌ وێستگه‌ی ئاشته‌وایی ناوخۆیی و رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كوردستان و هه‌نگاوی جددی تر به‌ره‌و ئامانجه‌ درێرینه‌كانی گه‌له‌كه‌مان".

نیشانەکردن : مام جەلال
1435 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

سیامک | 18/06/2018 10:47:44 ص
کاک مولوی ئاگادار بیت کوردوستانیش 20 دولار له هه ر گه شتیاریکی ئیرانی وه ر ده گریت بو هاتنه هه ریمی کوردستان
 ژمارەی گەشتیارانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هەرێمی كوردستان كەمیكردووە
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
جوتیار هەورامی | 18/06/2018 10:40:04 ص
به راستى خوپيشاندان سيستةمى ناشةرعى و غةربية جگة لة كاولكارى و ويرانكارى و مايةپوچ بوون هيچى ترى لي بةرهةم ناييت
  چیرۆکی یەکێک لەو گەنجانەی بووە هۆی سەرهەڵدانی خۆپیشاندان لە دەرعا
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
شازاد سیروان | 16/06/2018 08:07:38 م
پێم وا نییە جەنابیشت شارەزای زمان بیت. هەندێ لە بۆچوونەکان تەنیا قسەی بازاڕین و هیچی دی. ئێستا ئەو دەرفەتەم نییە هەموو هەڵەکانتان ڕاست بکەمەوە. دەڵێی...
احمد خسن زێڕۆ | 18/06/2018 08:45:33 ص
ده‌ستخۆش مامۆستای هێژا به‌ڕاستی به‌ نرخ بوو ئه‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ زۆر پێویستن ، ڕاگه‌یاندن له‌م باره‌یه‌وه‌ كه‌مو كوڕی زۆره‌ كه‌ تا ئێستا وه‌كو...
تکایە بەرۆکی زوانی کوردی بەردەن
| 14/6/2018 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن 9 کاژێر لەمەو بەر |

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە زۆرتر
 ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا 13 کاژێر لەمەو بەر |

ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا

ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی زۆرتر
 ژمارەی کوژراوانی ئێران لە سووریا گەیشتە 52 چەکدار 14 کاژێر لەمەو بەر |

ژمارەی کوژراوانی ئێران لە سووریا گەیشتە 52 چەکدار

بنکەیەکی سەربازیی حکومەتی سووریا بۆردوومانکرا زۆرتر
0.437 seconds