وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

کاردانەوەی سەرکردە عێراقییەکان لەبارەی کۆچی دوایی مام جەلال

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 4/10/2017
سێ سەرۆکایەتییەکە راگەیێندراویان بڵاوکردەوە

رووداو - هەولێر

کۆچی دوایی مام جەلال، کە ماوەی نۆ ساڵ (2005 - 2014) سەرۆککۆماری عێراق بوو، کاردانەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە و لایەنە سیاسییەکانی عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا. 

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند "تاڵەبانی هاوبەشێکی دڵسسۆزمان بووە لە بنیاتنانی عێراقی نوێی دیموکراسی و ئیتیحادی و یەکگرتوو. لەم دۆخە هەستیارەدا زۆر پێویستمان بە کەسایەتییەکەی بوو لە میانڕەویی، عەقلانییەت، دانایی و رژدبوونی لە یەکێتیی عێراق و بەهێزکردنی برایەتی کورد و عەرەب لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوودا".  

فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند "لەکاتێکدا پرسە و ماتەمینیی بە هەردوو گەلی کورد و عێراق رادەگەیەنین بۆ ماڵئاوایی جەلال تاڵەبانی، سەرکردەیەکی خۆڕاگر و بەهێزمان لەدەستدا".

سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راگەیاند "کۆچی دوایی تاڵەبانی لەو رۆژانەدایە کە وڵات بە تەنگژەیەکی بێوێنە تێپەڕدەبێت، خەسارەتێکی گەورەیە وەک کەسایەتییەکی سیاسی گرنگ، کە رۆڵێکی گەورەی لە کاری سیاسی و پرۆسەی دیموکراسی و بەهێزکردنی کۆڵەکەکانیدا هەبووە".

نووری مالیکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت "تاڵەبانی تێکۆشەرێکی سیاسی و بیرمەند بوو.  ژیانی خۆی بۆ خزمەتی دۆزی گەلی عێراق بە گشتی و کورد بەتایبەتی تەرخانکردبوو. کۆچی دوایی تەنیا خەسارەت نییە بۆ برایانی کورد، بەڵکو خەسارەتە بۆ سەرجەم گەلی عێراقی بەتایبەتی لەو دۆخە سەختەی کە باکووری عێراق پێیدا  تێپەڕدەبێت".

ئوسامە نوجەیفی، جێگری سەرۆککۆماری عێراقیش رایگەیاند، کۆچی دوایی جەلاڵ تاڵەبانی "خەسارەتێکی گەورە و قووڵە بۆ خێزانەکەی و یەكێتئی نیشتمانیی کوردستان و گەلەکەی و گەلی عێراق".

هاوکات  ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لە پرسەنامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، مام جەلال رۆڵێکی بنەڕەتی گێڕاوە، لە قۆناخی دوای رژێمی بەعسدا کە "ھیچ کەسێکی دیکە نەیدەتوانی لەو قۆناخەدا ئەو رۆڵەی ھەبێت". داواش دەکات کە درێژە بە رێبازەکەی بدرێت لە پرۆسەی نیشتمانیی و پابەندبوون بەدەستوور و گفتوگۆوەوە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 15/12/2017 09:22:16 ص
ره‌نگه هێزی نه ناسراویش هه ر سازکراوی عبادی و حه‌شدی شه‌عبی ، پیلانێک بۆ ئه‌وه ئه‌و جار به بیانوی شه‌ڕ له گه‌ڵ پاشماه‌ی داعش شوێن و ناوچه‌...
حەشدی شەعبی لە خورماتوو هێز کۆدەکاتەوە، پێشمەرگە لەئامادەباشیدایە
| دوێنێ کاژێر 11:55 | (1)
سالار | 14/12/2017 03:05:11 م
Good bless you
seamand | 14/12/2017 10:58:52 م
baqurbany bm sera kura qaraman xo wak parlamantarakany ema neen la Baghdad
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| دوێنێ کاژێر 07:50 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات 19 کاژێر لەمەو بەر |

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات

شاندێکی یەکێتیی مافپەروەرانی نێودەوڵەتی گەیشتە زۆرتر
  هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان 20 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان

بەشار جەعفەری وەسفی پەیامنێرێکی رووداو دەکات زۆرتر
وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا 21 کاژێر لەمەو بەر |

وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا

هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزادەدرێت زۆرتر
0.39 seconds